شتە نامۆکان (وەرزی چوارەم)

وەرزی چوارەمی زنجیرەی تەلەڤزیۆنی زانستی خەیاڵیی ئەمریکی

وەرزی چوارەمی زنجیرەی تەلەڤیزیۆنیی خەیاڵی زانستیی ترسناکی درامیی ئەمریکیی شتە نامۆکان بە دوو بەش لەسەر تۆڕی نێتفلیکس بڵاو کرایەوە. بەشی یەکەم، کە لە حەوت ئەڵقە پێکھاتووە، لە ٢٧ی ئایاری ٢٠٢٢ بڵاوبوویەوە، و بەشی دووەم، کە لە دوو ئەڵقە پێکھاتبوو، لە ١ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ بڵاوبوویەوە. وەرزەکە لەلایەن برایانی دەفەری دروستکەرانی زنجیرەکەوە بەرھەم ھاتووە، لەگەڵ شۆن لێڤی، دان کۆھن، ئیان پاترسن، کەرتس گوین.

شتە نامۆکان (وەرزی چوارەم)
پۆستەری بازرگانی
ئەکتەرە سەرەکییەکان
وڵاتی بنەڕەتویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
ژ.ی ئەڵقەکان٩
بڵاوکردنەوە
تۆڕنێتفلیکس
بڵاوبوونەوەی ڕەسەن٢٧ی ئایاری ٢٠٢٢ (2022-05-27) –
١ی تەممووزی ٢٠٢٢ (2022-07-01)
پێڕستی ئەڵقەکانی پێڕستی ئەڵقەکانی شتە نامۆکان

کاستی سەرەکیی زنجیرەکە وەک پێشوو پێک دێت لە وینۆنا ڕایدەر، دەیڤد ھاربەر، میڵی بۆبی بڕاون، فین وۆڵفھارد، گەیتن ماتەرازۆ، کەیڵەب مەگڵاکڵین، نۆوا شناپ، سەیدی سینک، ناتالیا دایەر، چارلی ھیتن، جۆو کیری، مایا ھاوک، پریا فێرگیوسن، ماتیو مۆدین و پۆوڵ ڕەیزەر، لە کاتێکدا برێت گێڵمان بەرزکراوەتەوە بۆ پلەی ئاساییی زنجیرە دوای ھەبوونی ڕۆڵی پاڵپشت لە دوو وەرزی پێشوو. جەیمی کامبێڵ باوەر، جۆزێف ژوین، ئێدواردۆ فڕانکۆ و کارا بوۆنۆش بە ڕۆڵی سەرەکی دەردەکەون. تۆم وڵاشیھا، نیکۆلا دوریچکۆ، و مەیسن دای بە ڕۆڵی پاڵپشت دەردەکەون.

وەرزەکە بوویە خاوەن ھەڵسەنگاندنی ئەرێنی، و ڕەخنەگران ستایشی نواندنی کاستەکە (بەتایبەتی نواندنی میڵی، سەیدی، دەیڤد، کەیڵەب، جەیمی، و جۆزێف)، دیمەنەکان، بەشە پڕڕووداووەکانی، بابەتە ڕاستییەکانی، و شێوە تاریکتر و پێگەیستووترەکەیان دەکرد، ھەرچۆنێک بێت ھەندێک ڕەخنەگر ڕەخنەیان لێ دەگرت لەبەر زۆربوونی ماوەی ئەڵقەکانی.[١][٢][٣] بەشی یەکەمی وەرزەکە بۆ ١٣ خەڵات پاڵێورا لە ٧٤ەم خەڵاتەکانی پڕایمتایم ئێمی، کە پێکدێن لە خەڵاتی پڕایمتایم ئێمی بۆ باشترین زنجیرەی درامی.[٤]

چیرۆک دەستکاری

لە ئازاری ١٩٨٦دا، ھەشت مانگ دوای ڕووداوەکانی وەرزی سێیەم، چوارەم وەرز بەسەر چەند چیرۆکێکدا دابەش دەبێت.

یەکەم چیرۆک لە ھۆکینسدایە، کە چەند ھەرزەکارێک بە شێوەی نادیار دەکوژرێن. چیرۆکەکە ئەمانە لەخۆ دەگرێت: دەستن ھێندرسن، ماکس مەیفیڵد، لوکەس سینکلێر|لوکەس]] و ئێریکا سینکلێر، ستیڤ ھارینگتن، نانسی ویڵەر، ڕۆبن بەکڵی، و ئێدی مەنسن، سەرۆکی یانەی ھێڵفایەر؛ یانەیەکی شوورە و ئەژدیھاکان کە دەستن ھاوڕێکانی تێدایە. ئێدی دەبێتە گومانلێکراوی سەرەکیی کوشتنی کریسی کەنینگھام، خۆشەویستی جەیسن، و لەلایەن جەیسن کارڤەر و یارزانانی تیمی باسکەی ھۆکینسەوە ڕاو دەنرێت، کە پێیان وایە کە ئێدی کوشتنەکەی کردبێت بە بەکارھێنانی ھێزی شەیتانی. دەستن و ھاوڕێکانی لێکۆڵینەوە دەکەن و بۆیان دەردەکەوێت کە کوشتنەکان لەلایەن بوونەوەرێکی بەھێزەوە کراوە کە لە سەرەوژێر دەژیێت، کە دواتر ناوی دەنێن «ڤێکنا».

دووەم چیرۆک پێکدێت لە سەردانکردنی مایک ویڵەر بۆلای ئیلێڤن، ویڵ و جۆناتان بایەرز لە خانووە نوێیەکەیان لە کالیفۆرنیا. ئیلێڤن لەگەڵ دکتۆر ماڕتن برێنەر و سام ئۆوێنز دەڕوات بۆ دەزگایەکی نھێنی بۆ ھێنانەوەی بەھۆی ڕووداوەکان لە ھۆکینس و مەترسییەکەی بەڕێوەیە بۆ ھاوڕێکانی. مایک، ویڵ، جۆناتان و ھاوڕێکەی جۆناتان بە ناوی ئارگایڵ ھەوڵ دەدەن ئیلێڤن بدۆزنەوە.

سێیەم چیرۆک شوێنی جۆیس بایەرز و مورەی باومان دەکەوێت کاتێک بۆیان دەردەکەوێت کە جیم ھۆپەر لەوانەیە ھێشتا زیندوو بێت. پێیان دەوترێت کە پارە بھێنن تاکوو لەسەر ئاڵوگۆڕەکەی ڕێک بکەون. لەو ماوەیەدا، لە زیندانێکی سۆڤیەتی لە کامچاتکا، ھۆپەر زیندانی کراوە و زۆری لێ دەکرێت، لەگەڵ ھاوززیندانەکانی، لەگەڵ دێمەگۆرگنێکدا جەنگ بکەن کە لەلایەن ڕووسییەکانەوە گیراوە.

کاست و کەسایەتییەکان دەستکاری

سەرەکی دەستکاری

ڕۆڵە سەرەکییەکانی تر دەستکاری

پاڵپشت دەستکاری

میوانەکان دەستکاری

ئەڵقەکان دەستکاری

ژ.
بەگشتی
ژ. لە
وەرز
ناونیشاندەرھێندراو لەلایەننووسراو لەلایەنڕێکەوتی بڵاوکردنەوەی ڕەسەن
'
٢٦١«بەشی یەکەم: یانەی ھێڵفایەر»برایانی دەفەربرایانی دەفەر٢٧ی ئایاری ٢٠٢٢ (2022-05-27)
لە دیمەنێکی ڕابردووی ١٩٧٩دا، دکتۆر برێنەر تاقیکردنەوە لەسەر چەند منداڵێک ئەنجام دەدات کە خاوەنی ھێزی سەرووسروشتین، دواتر ڕووداوێکی نەزانراو ھەموو منداڵەکان دەکوژێت بێجگە لە ئیلێڤن. لە ١٩٨٦دا—ھەشت مانگ دوای ڕووداوەکانی مۆڵی ستارکۆرت—جۆیس، ویڵ، جۆناتان، و ئیلێڤن ماڵیان گواستووەتەوە بۆ کالیفۆرنیا، و لەوێ ئیلێڤن کێشەی لەگەڵ لەدەستدانی تواناکانی ھەیە و بە بەردەوامی لەلایەن قوتابییەکانی ترەوە گاڵتەی پێ دەکرێت. جۆیس بووکەڵەیەکی پێ دەگات، کە وا دیارە کە لە ڕووسیاوە بێت، و تێبینییەکی شاراوەی تێدا دەدۆزێتەوە کە دەری دەخات ھۆپەر زیندووە. لە ھۆکینس، مایک و دەستن بەشداریی «یانەی ھێڵفایەر»یان کردووە، کە یانەیەکی شورە و ئەژدیھاکانە و لەلایەن ئێدی مەنسنی سەیروسەمەرەوە بەڕێوە دەبرێت، و لوکەسیش بەشداریی یانەی باسکەی قوتابخانەکەی کردووە، و جەیسن کارڤەر کاپتنی یانەکەیانە. لوکەس بەھۆی یاریی کۆتاییی باسکەکەیەوە ناتوانێت بەشداری لە کامپەینی کۆتاییی شوورە و ئەژدیھاکان بکات، بۆیە ئێریکای خوشکی جێی دەگرێتەوە، و بەھۆیەوە ھاوڕێکانی بردنەوەی خەڵاتی یانەی باسکەکەی لوکەسیان لەکیس دەچێت. ماکس، کە لە لوکەس جیا بووەتەوە، ھێشتا خەم لە مردنی بیڵی دەخوات. کریسی کەنینگھام، قوتابییەکی سەردەستەی ھاندەران، بە خەیاڵی خێزانەکەی و چرکەچرکی کاتژمێرێکی دیواری شڵەژاوە. کاتێک کریسی ماددەی ھۆشبەر لە ئێدی دەکڕێت، لەلایەن بوونەوەرێکی مرۆڤئاسای ھەستمەندی خەیاڵەکانییەوە دەستی بەسەردا دەگیرێت و دەکوژرێت.
٢٧٢«بەشی دووەم: نەفرەتەکەی ڤێکنا»برایانی دەفەربرایانی دەفەر٢٧ی ئایاری ٢٠٢٢ (2022-05-27)
ھۆپەر لە تەقینەوەکەی ژێر مۆڵی ستارکۆرت ڕزگاری بووە، بەڵام لەلایەن سەربازانی یەکێتیی سۆڤیەتەوە گیراوە و نێردراوەتە بەندیخانەیەک لە کامچاتکا. جۆیس و مورەی پەیوەندی بەو ژمارەیەوە دەکەن کە لە تێبینییەکەدایە و لەگەڵ دمیتری ئانتۆنۆڤدا قسە دەکەن، کە پاسەوانێکی بەندیخانەکەیە و ڕازییە لە بەرامبەر بڕێک پارە یارمەتیی ھۆپەر بدات لە ھەڵھاتن. ئانتۆنۆڤ داوای ٤٠،٠٠٠ دۆلاری ئەمریکییان لێ دەکات بۆ ئازادکردنی ھۆپەر و پێیان دەڵێت کە پارەکە ببەن بۆ ناسیاوێکی لە ئالاسکا. مایک گەشت دەکات بۆ کالیفۆرنیا بۆ بینینی ئیلێڤن، دواتر دەچنە یاریگەیەکی سکەیت و لەوێ مایک و ویڵ دەبینن کە ئیلێڤن لەلایەن ئانجێڵای ھاوپۆلییەوە گاڵتەی پێ دەکرێت؛ سەرەنجام ئیلێڤن تۆڵە دەکاتەوە بە کێشانی پێڵاوێکی سکەیت بە ڕووخساری ئانجێڵادا. ماکس بە دەستن دەڵێت کە ئەو شەوەی کریسی مرد ئێدیی بینیوە ھەڵھاتووە. لەگەڵ ڕۆبن و ستیڤ، ئێدیی تۆقیو دەدۆزنەوە و سەرەوژێری بۆ ڕوون دەکەنەوە. ئێدی و دەستن بوونەوەرەکەی کە کریسیی کوشتووە ناو دەنێن «ڤێکنا». نانسی و پەیامنێرە قوتابییە ھاوپیشەکەی، فرێد، لەسەر مردنی کریسی دەکۆڵنەوە؛ مامی ئێدی بە نانسی دەڵێت کە پێی وایە بکوژەکە ڤیکتۆر کریڵ بێت، کە دانیشتوویەکی ھۆکینسە و زیندانی کراوە، دوای ئەوەی، وەک دەوترێت، کوشتنی خێزانەکەی لە ١٩٥٠کاندا. فرێد لە ترسی خەیاڵی کچێک کە بە ھەڵکەوت کوشتوویەتی ڕادەکاتە نێو دارستانەکانەوە و دواتر ڤێکنا دەیکوژێت.
٢٨٣«بەشی سێیەم: دڕندە و بەرزەپاڵەوانەکە»شۆن لێڤیکاتلین شنیدەرھان٢٧ی ئایاری ٢٠٢٢ (2022-05-27)
سام ئۆوێنز لەلایەن لوتینەنت کۆلۆنێڵ جاک سوولیڤانی سووپای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە سەردان دەکرێت، و سوولیڤان پێی وایە ئیلێڤن بەرپرسیارە لە مردنی کریسی. ئیلێڤن دەگیرێت بەھۆی ھێرشکردنە سەر ئانجێڵا بەڵام لەلایەن ئۆوێنزەوە بەر دەدرێت، ئۆوێنز بۆی ڕوون دەکاتەوە کە ھۆکینس لە مەترسییەکی گەورەدایە و لەسەر پڕۆگرامێک کاری کردووە بۆ ھێنانەوەی تواناکانی ئیلێڤن. ئیلێڤن ڕازی دەبێت کە لەگەڵی بڕوات. جۆیس و مورەی گەشت دەکەن بۆ ئالاسکا تاکوو پارەی ئازادکردنی ھۆپەر بدەن. ھۆپەر بەندییەکی تر ڕازی دەکات تاکوو پێبەستەکەی بۆ بشکێنێت بە چەکوشێک. نانسی و ڕۆبن دەچنە کتێبخانەیەک بۆ گەڕان بەدوای زانیاری لەسەر ڤیکتۆر کریڵ و لە ڕۆژانەمەیەکی کۆندا دەبینن کە کریڵ ئەھریمەنی تۆمەتبار کردووە بۆ مردنی خێزانەکەی، و نانسی ڕۆبن بڕوایان وایە کە ئەھریمەنەکان ڤێکنا بن. جەیسن، خۆشەویستی کریسی، ڕێبەرایەتیی یانەی باسکەکەی دەکات بۆ دۆزینەوەی ئێدی، چونکە پێی وایە کە ئەو کریسیی کوشتبێت، بەڵام لوکەس بەجێیان دەھێڵێت. ماکس بیری دەکەوێتەوە کە کریسی سەردانی ڕاوێژکاری خوێندگەکەی کردووە پێش ئەوەی لەلایەن ڤێکناوە بکوژرێت. ماکس تۆمارەکانی کریسی و فرێد دەدزێت لە نووسینگەی ڕاوێژکارەکە و دەبینێت کە کرسیسی و فرێد تووشبووی نیشانەی تێکچوونی دەروونی دوای فشار بوون، ھاوشێوەی خۆی. ماکس گوێی لە ڤێکنا دەبێت کاتێک بانگی دەکات و خەیاڵی کاتژمێرێکی دیواری دەکات.
٢٩٤«بەشی چوارەم: بیڵیی ئازیز»شۆن لێڤیپۆوڵ دیچەر٢٧ی ئایاری ٢٠٢٢ (2022-05-27)
جۆیس و مورەی پارەی ئازادکردنەکە دەگەیەننە ناسیاوەکەی ئانتۆنۆڤ، یوری، بەڵام یوری بیھۆشیان دەکات، بۆ ئەوەی ئەوان (لەگەڵ ھۆپەر و ئانتۆنۆڤ) بدات بە ڕووسییەکان بۆ قازانجێکی زیاتر. ھۆپەر لە بەندیخانەکە ھەڵدێت بەڵام دواتر دووبارە دەستگیر دەکرێتەوە. جۆناتان، مایک، و ویڵ خۆیان ئامادە دەکەن تاکوو بە دزییەوە لە دەست واڵەس و ھارمۆن ھەڵبێن، دوو کارمەند کە لەلایەن ئۆوێنزەوە نێردراون بۆ چاودێریکردنیان، بەڵام چەند سەربازێکی چەکدار ھێرش دەکەنە سەر ماڵەکەیان. بە یارمەتیی ئارگایڵی ھاوڕێی جۆناتان ھەڵدێن، و ھارمۆنی برینداریش لەگەڵ خۆیاندا دەبەن. نانسی و ڕۆبن قسە لەگەڵ ڤیکتۆر کریڵی بەندیکراودا دەکەن، کە دەڵێت خێزانەکەی لەلایەن ھێزی سەرووسروشتییەوە ئەشکەنجە دراون و کوژراون. ماکس، لە ترسی ڤێکنا، نامە بۆ ھاوڕێکانی دەنووسێت و دەڕوات بۆ گۆڕستان تاکوو نامەکەی بۆ بیڵی بخوێنێتەوە. دواتر لەلایەن ڤێکناوە دەستی بەسەردا دەگیرێت و خۆی لە کوشتنگەکەی ڤێکنادا دەدۆزێتەوە لە سەرەوژێردا. ستیڤ، دەستن، و لوکەس لە نانسی و ڕۆبنەوە فێر دەبن کە سەرخستنی گۆرانی دەتوانێت ئەفسوونەکەی ڤێکنا تێکبشکێنێت، و گۆرانیی دڵخوازی ماکس سەردەخەن، «ڕاکردن بەسەر ئەو گردەدا» لەسەر تۆمارێکی کاسێت. ئەمە دەروازەیەک دەکاتەوە بۆ ماکس کە لەڕێیەوە لەدەست ڤێکنا ھەڵدێت.
٣٠٥«بەشی پێنجەم: پڕۆژەی نینا»نیمرۆد ئانتالکەیت ترێفری٢٧ی ئایاری ٢٠٢٢ (2022-05-27)
ئۆوێنز ئیلێڤن دەبات بۆ سایلۆیەکی مووشەکی دوورھاوێژ لە نەڤادا، لەوێ خۆی و دکتۆر برێنەر تانکێکی جیاکەرەوەی تایبەتیان بەرھەمھێناوە (بە ناوی «نینا») کە ڕێ بە ئیلێڤن دەدات بچێتە نێو یادگارییەکانی خۆی لەگەڵ منداڵەکانی تردا لە تاقیگەی ھۆکینس. ئیلێڤن ھەوڵی دەربازبوون دەدات و لە پڕۆسەکەدا کەمێک لە تواناکی بۆ دەگەڕێتەوە، کە ڕازیی دەکات لە تاقیکردنەوەکە بەردەوام ببێت. لە کالیفۆرنیا، کارمەند ھامۆند دەمرێت پێش ئەوەی ژمارەی تەلەفۆنی پڕۆژەی نینا بدات بە کوڕەکان کە بە مۆدێمێکەوە پەیوەستە؛ مایک بڕیار دەدات کە یارمەتیی خۆشەویستی دەستن، سوزی، وەربگرن لە شاری سۆڵت لەیک. ھۆپەر بەند دەکرێت لەگەڵ ئانتۆنۆڤدا. کاتێک دەفڕن بۆ ڕووسیا، جۆیس و مورەی یوری دەبەستنەوە و بەردەبنەوە نێو دەشتودەرەوە. ماکس، لوکەس، ستیڤ، و دەستن لەگەڵ نانسی و ڕۆبن یەک دەگرنەوە و بڕیار دەدەن کە لە ماڵی کریڵەکان بکۆڵنەوە؛ لەنێو خانووەکەدا، چەند ڕووناکییەک دەبینن کە پرتەپرت دەکەن، کە بە جووڵەکانی ڤێکنا دایدەنێن لە سەرەوژێر. جەیسن و ھاوڕێکانی ئێدی دەدۆزنەوە، کە ھەوڵی ھەڵھاتن دەدات لەسەر بەلەمێک لە ڵەڤەرس لەیک، و جەیسن و پاتریکی ھاوتیمی بەدوایدا دەڕۆن. ڤێکنا پاتریک لەبەرچاوی جەیسن و ئێدیدا دەکوژێت، کە وا لە ڕووناکییەکانی ماڵی کریڵەکان دەکات کە بتەقن.
٣١٦«بەشی شەشەم: خۆھەڵدانەکە»نیمرۆد ئانتالکەرتس گوین٢٧ی ئایاری ٢٠٢٢ (2022-05-27)
ئیلێڤن یادگارییەک دەژیێنێتەوە کە تێیدا دەبێتە ھاوڕێی کارمەندێکی تاقیگەکە، کە ئاگاداری دەکاتەوە کە باوەڕ بە برێنەر نەکات. ئیلێڤن بیریشی دەکەوێتەوە کە لەلایەن منداڵەکانی ترەوە ھێرشی کراوەتە سەر، کە وای لێدەکات وا بزانێت کە ئەو بەرپرسیار بووە لە کۆمەڵکوژییەکەی تاقیگەکە. سوزی یارمەتیی گرووپەکەی مایک دەدات لە دۆزینەوەی ناوچەی پڕۆژەی نینا. ھۆپەر و بەندییەکانی تر خوانێکی گەورەیان پێ دەدرێت، و ھۆپەر ئاگاداریان دەکاتەوە کە خوانەکە بۆ ئامادەکردنیانە تاکوو بدرێن بە دێمەگۆرگنەکە. دواتر ھۆپەر چەرخێک و بتڵێک ڤۆدکا دەدزێت، چونکە دەزانێت کە لاوازیی دێمەگۆرگنەکە ئاگرە. جۆیس و مورەی زۆر لە یوری دەکەن تاکوو بیانبات بۆ شارێکی نزیک کە کەلوپەلەکانی تێدا حەشار داوە و بڕیار دەدەن کە مورەی خۆی وەک یوری دەربخات بۆ ئەوەی بچنە نێو بەندیخانەکەوە. جەیسن دانیشتوانی ھۆکینس ھان دەدات دژی کۆمەڵە شەیتانییە وازانراوەکەی ئێدی. گرووپەکەی ستیڤ ئێدی دەدۆزنەوە؛ دەستن تێبینیی ئەوە دەکات کە قیبلەنماکەی ھەڵە کار دەکات و پێی وایە کە دەروازەیەکی نوێی سەرەوژێر نزیک بێت. دەروازەکە لە ڵەڤەرس لەیک دەدۆزنەوە، لەوێ ستیڤ خۆی ھەڵدەداتە نێو ئاوەکەوە بۆ لێکۆڵینەوە لێی و ڕادەکێشرێتە نێو سەرەوژێرەوە لەلایەن تەرزێکەوە و لەلایەن بوونەوەری شێوە شەمشەمەکوێرەوە ھێرشی دەکرێتە سەر. نانسی، ڕۆبن، و ئێدی بەدوایدا خۆیان ھەڵدەدەن.
٣٢٧«بەشی حەوتەم: کۆمەڵکوژییەکەی تاقیگەی ھۆکینس»برایانی دەفەربرایانی دەفەر٢٧ی ئایاری ٢٠٢٢ (2022-05-27)
جۆیس، مورەی، و یوری دەچنە کامچاتکاوە و ھۆپەر و ھاوزیندانییەکانی دەبینن کە شەڕ لەگەڵ دێمەگۆرگنەکەدا دەکەن. ھۆپەر بوونەوەرەکە بە ڕمێکی گڕگرتوو دوور دەخاتەوە کاتێک مورەی و جۆیس ھەڕەشە لە پاسەوانەکان دەکەن تاکوو دەرگاکانی بەندیخانەکە بکەنەوە، کە ڕێ بە ھۆپەر ئانتۆنۆڤ دەدات ھەڵبێن. جۆیس و ھۆپەر یەک دەگرنەوە. دەستن، لوکەس، و ئێریکا بیردۆزی ئەوە دادەنێن کە ڤێکنا لە شوێنی کوشتارەکانی دەروازەیەکی کردووەتەوە، و بە گرووپەکەی ستیڤی ڕادەگەیەنن لە سەرەوژێر. ھەردوو گرووپەکە یەک دەگرنەوە لەنێو کاراڤانەکەی ئێدیدا لەڕێی دەروازەکەی کە کریسیی لێ کوژرا. ڕۆبن و ئێدی بە سەلامەتی دەردەچن، بەڵام ڤێکنا دەست بەسەر نانسیدا دەگرێت. نانسی بۆی دەردەکەوێت کە ڤێکنا کوڕەکەی ڤیکتۆر کریڵە، ھێنری، کە دایک و خوشکەکەی کوشتووە بە توانا دوورەجووڵێنییەکانی پێش لەھۆشچوونی و چوونە ژێردەستی برێنەر. ھێنری دەبێتە بابەتی تاقیکردنەوەی ژمارە ٠٠١ لە ھەوڵەکانی برێنەر بۆ دووبارەکردنەوەی تواناکانی و دواتر دەبێتە ئەو کارمەندەی کە دەبێتە ھاوڕێی ئیلێڤن. ئیلێڤن لە کۆتایییدا بیری دەکەوێتەوە کە ھێنری کۆمەڵکوژییەکەی ئەنجام داوە لە تاقیگەکە و ھێنری ھەوڵ دەدات ئیلێڤن بکوژێت دوای ئەوەی ئیلێڤن ڕەتی دەکاتەوە یارمەتیی بدات لە بەدیھێنانی ئاواتە کوشتارییەکانی؛ ئیلێڤن بەسەر تواناکانی ھێنریدا زاڵ دەبێت و ھێنری دەنێرێتە نێو سەرەوژێرەوە، کە لەوێ دەبێتە ڤێکنا.
Volume 2
٣٣٨«بەشی ھەشتەم: باوکە»برایانی دەفەربرایانی دەفەر١ی تەممووزی ٢٠٢٢ (2022-07-01)
ڤێکنا پێش بەردانی نانسی خەیاڵێکی داھاتووی ھۆکینس پیشان دەدات، کە تێیدا ھۆکینس قڵیشاوە. نانسی ھەموو شتێک بۆ ئەوانی تر باس دەکات، و ئەوان یەکلاییی دەکەنەوە کە ڤێکنا پێویستی بە چوار دەروازەیە بۆ بەجێھێنانی پلانەکانی؛ ماکس بڕیار دەدات کە ڤێکنا ھەڵبخەڵەتێنێت تاکوو ئەوانی تر بتوانن ھێرشی بکەنە سەر. ئیلێڤن، بە بەکارھێنانی تواناکانی، ئەم پلانە دەبیستێت، و داوا لە ئۆوێنز دەکات کە بڕۆنەوە بۆ ھۆکینس. ھەرچۆنێک بێت، برێنەر ئۆوێنز دەستگیر دەکات و ئیلێڤن بەندی دەکات، و نکۆڵی دەکات کە مەشقەکەی تەواو بکات. ئیلێڤن بۆی دەردەکەوێت کە برێنەر چەندان ساڵە ئەوی بەکار ھێناوە بۆ ھەوڵی ڕزگارکردنی ھێنری لە سەرەوژێر. سوولیڤان و ھێزەکەی دەگەنە شوێنەکە و ھەموو ستافەکەی ئەوێ دەکوژن؛ برێنەر لەگەڵ ئیلێڤندا ھەڵدێت بەڵام تەقەی لێ دەکرێت. ئیلێڤن ماشێنەکانی سوولیڤان لەناو دەبات لەو کاتەی گرووپەکەی مایک دەگەن. ئیلێڤن ڕەتی دەکاتەوە کە لە برێنەر خۆش ببێت پێش مردنی. لە ڕووسیا، ھۆپەر، جۆیس، مورەی، یوری، و ئانتۆنۆڤ لە بنکەکە ھەڵدێن دوای دۆزینەوەی بوونەوەری تری سەرەوژێر کە لەژێر تاقیکردنەوەدان لە بەندیخانەکە
٣٤٩«بەشی نۆیەم: سەرکۆڵکردنەکە»برایانی دەفەربرایانی دەفەر١ی تەممووزی ٢٠٢٢ (2022-07-01)
گرووپەکە پلانەکەیان جێبەجێ دەکەن: ماکس، لوکەس و ئێریکا دەڕۆن بۆ ماڵی کریڵەکان؛ ستیڤ، نانسی، و ڕۆبن دەچنە ھاوشێوەکەی لە سەرەوژێر بۆ ھێرشکردنەسەر ڤێکنا؛ و دەستن و ئێدی شەمشەمەکوێرەکان دوور دەخەنەوە. ئێدی خۆی قوربانی دەکات تاکوو شەمشەمەکوێرەکان دوور بخاتەوە. ئیلێڤن، مایک، ویڵ، جۆناتان، و ئارگایڵ تانکێکی جیاکەرەوە دروست دەکەن کە لەڕێیەوە ئیلێڤن دەچێتە مێشکی ماکسەوە بۆ ھێرشکردنەسەر ڤێکنا. ھەر چۆنێک بێت، ڤێکنا کاریگەریی دەروونیی دەخاتە سەر و دەست بەسەر ماکسدا دەگرێت؛ ڤێکنا بە ئیلێڤن دەڵێت کە ئەو سەرەوژێری کۆنتڕۆڵ کردووە و ڕۆڵی «مێشکە ھاوبەش»ەکەی بینوە لە سەرەتای ناردنییەوە بۆ ئەوێ. مایک خۆشەویستیی خۆی بۆ ئیلێڤن دەردەبڕێت، کە ھێز دەدات بە ئیلێڤن تاکوو لە دەستی ڤێکنا ھەڵبێت و کۆنتڕۆڵی بەسەر ماکسدا تێک بشکێنێت پێش ئەوەی ماکس بکوژێت، بەڵام ماکس بەھۆی برینەکانییەوە دەمرێت. ھۆپەر، جۆیس، و مورەی دەڕۆنەوە نێو بەندیخانەکە و دێمەگۆرگنەکان لەناو دەبەن، کە ڤێکنا لاوازتر دەکات. ستیڤ، نانسی، و ڕۆبن شێوە جەستەیییەکەی ڤێکنا گڕتێبەردەدەن و تەقەی لێ دەکەن، کە بەڕواڵەت دەیکوژێت. ئیلێڤن تواناکانی بەکار دەھێنێت بۆ زیندووکردنەوەی ماکس، بەڵام مردنە کورتەکەی ماکس رێ بە دەروازەکانی ڤێکنا دەدات کە بکرێنەوە، و بە ھۆکینسدا بڵاو ببنەوە. دوای دوو ڕۆژ، شارەکە لە «بوومەلەرزەیەک» چاک دەبێتەوە. ھەموویان یەک دەگرنەوە، لەکاتێکدا ماکس ھێشتا بێھۆشە. ویڵ ھەست دەکات کە ڤێکنا ھێشتا زیندووە، و سەرەوژێر بەرەبەرە تێکەڵی شارەکە دەبێت.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Stranger Things 4 review – bigger, better and more gruesome than ever". the Guardian (بە ئینگلیزی). 2022-05-27. Retrieved 2022-05-28.
  2. ^ "Stranger Things Season 4 Part 1 Reviews Call It Scary But Overstuffed". ScreenRant (بە ئینگلیزی). 2022-05-23. Retrieved 2022-05-28.
  3. ^ "Stranger Things: Season 4, Part 1 Review". IGN (بە ئینگلیزی). 2022-05-24. Retrieved 2022-05-30.
  4. ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref> ھەڵە؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری Emmy 2022 نەدراوە
  5. ^ Romano, Nick (February 14, 2020). "Hopper lives! Stranger Things season 4 teaser reveals David Harbour's return". Entertainment Weekly. Archived from the original on February 14, 2020. Retrieved February 14, 2020.
  6. ^ Rose, Sundi (December 3, 2019). "Stranger Things Writers Confirm at Least One Character's Season 4 Return". Comic Book Resources. Archived from the original on February 18, 2020. Retrieved February 18, 2020.
  7. ^ D'Alessandro, Anthony (March 3, 2020). "'Stranger Things' Season 4: 'Fleabag's Brett Gelman Upped To Series Regular". Deadline Hollywood. Archived from the original on March 3, 2020. Retrieved March 3, 2020.
  8. ^ Otterson, Joe (February 21, 2020). "'Stranger Things' Ups Priah Ferguson to Series Regular for Season 4". Variety. Archived from the original on February 21, 2020. Retrieved February 21, 2020.
  9. ^ Andreeva, Nellie (May 6, 2021). "'Stranger Things': New Season 4 Trailer Focuses On Eleven & Teases Dr. Martin Brenner's Return". Deadline. Archived from the original on October 3, 2021. Retrieved October 3, 2021.
  10. ^ "Netflix Drops 'Stranger Things' Season 4 Trailer, and It's Awesomely '80s".
  11. ^ ئ ا ب ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref> ھەڵە؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری S4AddCast نەدراوە
  12. ^ "Nikola Đuričko dobio ulogu u Netfliksovoj hit seriji "Stranger things"". April 4, 2020. Archived from the original on June 5, 2020. Retrieved September 20, 2020. ٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  13. ^ ئ ا ب پ "'Stranger Things' Season 4 Adds Four Recurring Cast Members". June 9, 2021. Archived from the original on June 9, 2021. Retrieved June 9, 2021.
  14. ^ Hibberd, James (March 23, 2022). "'Stranger Things' Season 4 First-Look Photos Revealed by Netflix". The Hollywood Reporter. Retrieved 23 March 2022.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری