چارلی ھیتن

ئەکتەر و مۆسیقاژەنێکی بەڕیتانی


چارلی ڕۆز ھیتن (لەدایکبووی ٦ی شوباتی ١٩٩٤)[١][٢] ئەکتەر و مۆسیقاژەنێکی ئینگیلیزییە.[٣] ناسراوە بە ڕۆڵی سەرەکی جۆناثان بایەرس لە زنجیرەی نێتفلیکسی خەیاڵی درامی شتە نامۆکان (٢٠١٦–ئێستا).

چارلی ھیتن

چارلی لە ٢٠١٧
لەدایکبوون (١٩٩٤-٠٢-٠٦) ٦ی شوباتی ١٩٩٤ (تەمەن ٣٠ ساڵ)
لیدس، ڕۆژئاوای یۆرکشێر، ئینگلتەرا
پیشە
  • ئەکتەر
  • مۆسیقاژەن
چالاکبوون٢٠١٢-ئێستا
ناسراوە بەشتە نامۆکان
مناڵ(ەکان)١

ژیانی سەرەتایی دەستکاری

چارلی لە لیدس، ڕۆژئاوای یۆرکشێر لەدایکبووە،[٤] و لە شوقەیەک لە بریدڵینگتن لەلایەن دایکییەوە گەورە کراوە.[٥]

پیشە دەستکاری

مۆسیقا دەستکاری

چارلی ڕۆیشت بۆ لەندەن کە ١٦ ساڵان بوو و بەژداری لە باندێکی ڕۆک کرد بە ناوی Comanechi وەک دەرەمەرێک و لەگەڵیاندا بوو بۆ زیاتر لە ساڵێک.[٣][٦] چارلی پاشان بەژداری لە باندێکی psychedelic کرد کە لە لەندەن پێکھاتبوو بە ناوی Half Loon.[٧]

ڕۆڵگێڕان دەستکاری

لە ٢٠١٤ دا، چارلی ڕۆڵی گێڕا لەکورتە فیلمێک بە ناوی "Life Needs Courage". لە ٢٠١٥ دا، یەکەم ڕۆڵی گەورەی گێڕا لە زنجیرەی تاوانی ITV بە ناوی DCI Banks، کە ڕۆڵی گاری مەکڕێدی ئەگێڕا.[٨] و پاشان ڕۆڵی ڕایڵی گێڕا لە زنجیرەی پشکنەری ITV بە ناوی Vera.[٩] و وەک میوانێک لە زنجیرەی پزیشکی درامی BBC One بە ناوی Casualty وەک جەیسن وەیکۆت.[١٠] لە ٢٠١٦ دا، لە فیلمی ھەستبزوێن بەناوی Shut Inا، کە نەیۆمی واتس و ئۆلیڤەر پلاتیش ڕۆلی سەرەکیان تێدا ئەگێڕاوە، و فەیرن بڵاکبێرن دەرھێنانی بۆ کردووە.[١١][١٢] ھەروەھا چارلی ڕۆڵی جۆناثان بایەرس ئەگێڕێت لە زنجیرەی نێتفلیکسی خەیاڵی درامی شتە نامۆکان.[١٣][١٤] لە ٢٠١٦ دا، ڕۆڵی سەرەکی لە فیلمی درامی As You Are گێڕا.

لە مەی ٢٠١٧ دا، چارلی ھەڵبژێردرا بۆ ئەوەی ڕۆڵی ساموێڵ «سام» گوثری / کانۆنبۆڵ بگێڕێت لە New Mutants، فیلمێکی ٢٠٢٠ کە لە کۆمیکی ماڕڤڵ بەھەمان ناوەوە وەرگیراوە.[١٥] لە ئابی ٢٠١٨، BBC ڕایگەیاند کە چارلی ڕۆڵی جۆسێف مێریک ئەگێڕێت، کە بە "Elephant Man" ناسراوە، لە درامایەکی دوو بەشی.[١٦] ھەڵبژاردی چارلی بۆ ڕۆڵەکە ڕەخنەی لێگیرا لەلایەن گروپێکی خێرخوازی کەم ئەندامانەوە، کە سەرۆکی گروپەکە ئەڵێت کە بەکار نەھێنانی ئەکتەرێکی کەم ئەندام ھەلێکبووە کە لەدەستیان داوە.[١٧]

ژیانی تایبەتی دەستکاری

چارلی کوڕێکی ھەیە، ئاڕچی (لەدایکبووی ٢٠١٤) لە پەیوەندییەک لەگەڵ ئاکیکۆ ماتسورا.[٢][١٨][١٩]

لە ٢٠١٦وە، لە پەیوەندییەک دا بووە لەگەڵ ناتالیا دایەر کە ڕۆڵی خۆشەویستی جۆناثان ئەگێڕێت، نانسی ویڵەر لە زنجیرەی شتە نامۆکان[٢٠]

چارلی پریمیەری وەرزی دووەمی شتە نامۆکانی لە کیس چوو کە لە ٢١ی نیسانی ٢٠١٧ دا بوو. چارلی لە فڕۆکەخانەی لۆس ئەنجلس ڕاگیرابوو، ڕاپۆڕتەکان ئەڵین کە بەھۆی دۆزینەوەی بڕێک لە کۆکاین بووە. نەگیرابوو و نێردرابۆوە بۆ لەندەن. دوای زیاتر لە ھەفتەیەک، لە لێدوانێکی دا گووتی کە گەشتەکەی بۆ ئەمریکا «بەھۆی کێشەیەک لەلایەن کۆچی ئەمریکاوە ڕێگری لێکراوە.» و «نەگیراوە و سزاش نەدراوە بەھۆی تاوانەوە.»[٢١]

فیلمۆگرافی دەستکاری

فیلم دەستکاری

ساڵ ناو ڕۆڵ تێبینییەکان
٢٠١٤ Life Needs Courage چاڕڵی کورتە فیلم
٢٠١٥ The Schoolboy مایکڵ ستیڤنس کورتە فیلم
Rise of the Footsoldier Part II فرۆشیار
Urban & the Shed Crew فڕانک
٢٠١٦ As You Are ماڕک
Shut In ستیفن پۆڕتمان
٢٠١٧ The Performers: Act III بۆوی کارەکتەر کورتە فیلم
Marrowbone بیڵی ماڕۆوبۆن
٢٠٢٠ No Future ویڵ
The New Mutants ساموێڵ گوثری / کانۆنبۆڵ
بۆ ئەوەی ڕابگەیەندرێت The Souvenir Part II بۆ ئەوەی ڕابگەیەندرێت لە بەرھەم ھێنان دایە

تەلەڤیزیۆن دەستکاری

ساڵ ناو ڕۆڵ تێبینییەکان
٢٠١٥ DCI Banks گاری مەکڕێدی ٢ ئەڵقە
Vera ڕایڵی ئەڵقەی: "Changing Tides"
Casualty لوک دیکینسن / جەیسن وەیکۆت ٢ ئەڵقە
٢٠١٦–ئێستا Stranger Things جۆناثان بایەرس ڕۆڵی سەرەکی

خەڵات و پاڵێوراوەکان دەستکاری

شاڵ خەڵات بابەت کاری پاڵێوراو ئەنجام Ref.
٢٠١٧ خەڵاتەکانی سکرین ئاکتەرس گیڵس باشترین ڕۆڵگێڕان لەلایەن گروپێکەوە لە زنجیرەیەکی درامی Stranger Things براوە [٢٢]
٢٠١٨ خەڵاتەکانی سکرین ئاکتەرس گیڵس باشترین ڕۆڵگێڕان لەلایەن گروپێکەوە لە زنجیرەیەکی درامی پاڵێوراو [٢٣]
خەڵاتەکانی ھەڵبژاردەی ھەرزەکاران دزەری دیمەنی ھەڵبژێردراو پاڵێوراو [٢٤]
٢٠٢٠ خەڵاتەکانی سکرین ئاکتەرس گیڵد باشترین ڕۆڵگێڕان لەلایەن گروپێکەوە لە زنجیرەیەکی درامی پاڵێوراو [٢٥]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Khan, Shakir (6 February 2020). "Charlie Heaton Birthday: Check Out Some Amazing Movies Of The 'Stranger Things' Star". Retrieved 26 July 2020.
  2. ^ ئ ا "Charlie Heaton: 12 facts about the Stranger Things actor you need to know". PopBuzz. Retrieved 26 July 2020.
  3. ^ ئ ا Dziautaite, Modesta (18 July 2016). Bailey, David (ed.). "Charlie Heaton". Interview Magazine. Retrieved 31 July 2016.
  4. ^ Stranger Things' Charlie Heaton and Natalia Dyer Take A Lie Detector Test. Vanity Fair. 12 July 2019.
  5. ^ Weinstock, Tish (2 November 2016). "stranger things have happened: charlie heaton on finding fame". I-D Vice.
  6. ^ Grater, Tom (5 October 2015). "Charlie Heaton, Stars of Tomorrow 2015". Screen Daily. Media Business Insight Limited. Retrieved 31 July 2016.
  7. ^ "Charlie Heaton on Instagram: "Hey guys! 'Half loon' the band I used to play in debuted their first single 'Ruth' from their upcoming album. Go to there page to check it…"". Instagram (بە ئینگلیزی). Retrieved 22 January 2019.
  8. ^ Robinson, Jennifer (23 April 2015). "DCI BANKS: Season 4". KPBS.org. Retrieved 3 September 2015.
  9. ^ "Vera Cast List 2015: ITV Series 5 Air Date and Character Details". TellyChat.co.uk. Retrieved 3 September 2015.
  10. ^ "The Department of Secrets – Series 29 Episode 31 of 46". BBC. Retrieved 3 September 2015.
  11. ^ Hipes, Patrick (18 March 2015). "Oliver Platt Joins Naomi Watts In 'Shut In' For EuropaCorp & Lava Bear". Deadline.com. Retrieved 3 September 2015.
  12. ^ McNary, Dave (6 March 2015). "Naomi Watts' Shut In Set 2016 Release Date". Variety. Retrieved 3 September 2015.
  13. ^ Andreeva, Nellie (20 August 2015). "Duffer Bros. Netflix Supernatural Drama Series Sets Young Cast, Gets Title". Deadline.com. Retrieved 3 September 2015.
  14. ^ Spangler, Todd (20 August 2015). "Netflix Casts 7 Young Actors in Stranger Things Supernatural Drama from Duffer Brothers". Variety. Retrieved 28 August 2016.
  15. ^ Goldberg, Matt (31 May 2017). "'New Mutants' Finds Its Cannonball with 'Stranger Things' Star Charlie Heaton". Collider. Retrieved 31 May 2017.
  16. ^ "Charlie Heaton is The Elephant Man". BBC. 22 August 2019. Retrieved 22 January 2019.
  17. ^ "Anger over casting of Stranger Things star Charlie Heaton as Elephant Mann". Sky News. Retrieved 22 January 2019.
  18. ^ Gemmill, Allie (October 30, 2017). "Stranger Things's Charlie Heaton Reportedly Has a Son". Teen Vogue. Retrieved 26 July 2020.
  19. ^ "Stranger Things' Charlie Heaton Has a Son With Ex Akiko Matsuura". US Weekly. 30 October 2017. Retrieved 26 July 2020.
  20. ^ "Stranger Things stars Natalia Dyer & Charlie Heaton's relationship". Capital.
  21. ^ "Charlie Heaton Opens Up About Cocaine Possession Reports". E! Online (بە ئینگلیزی). 11 March 2018. Retrieved 23 January 2020.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  22. ^ Nolfi, Joely (14 December 2016). "SAG Awards nominations 2017: See the full list". Entertainment Weekly. Meredith Corporation. Retrieved 31 July 2018.
  23. ^ Hipes, Patrick (21 January 2018). "SAG Awards' Stunt Ensemble Nominees Include Fallen 'Walking Dead' Stuntman". Deadline Hollywood. Penske Business Media, LLC. Retrieved 24 July 2020.
  24. ^ Swift, Andy (22 June 2018). "Teen Choice Awards 2018: Riverdale Leads Final Wave of TV Nominations". TVLine. Retrieved 22 June 2018.
  25. ^ Hipes, Patrick (11 December 2019). "SAG Awards Nominations: 'Bombshell', 'The Irishman', 'Once Upon A Time In Hollywood' Top Film List, 'Maisel,' 'Fleabag' Score In TV – Complete List Of Noms". Deadline Hollywood. Retrieved 24 July 2020.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری