وینۆنا ڕایدەر
وینۆنا ڵۆرا ھۆرویتز[١] (لەدایکبووی ٢٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٧١)،[١] ناسراو بە وینۆنا ڕایدەر، خانمەئەکتەرێک و بەرھەمھێنەرێکی فیلمی ئەمریکییە. ئەو وەرگری خەڵاتێکی گۆڵدن گڵۆبە وە پاڵێوراوە بۆ دوو خەڵاتی ئۆسکار، خەڵاتێکی فیلمی ئەکادیمیای بەریتانی، وە چوار خەڵاتی ڕێکخراوی ئەکتەرەکانی شاشە.
وینۆنا ڕایدەر | |
---|---|
![]() وینۆنا لە ڤیستیڤاڵی فیلمی تۆرۆنتۆی جیھانی، ٢٠١٠ | |
لەدایکبوون | وینۆنا ڵۆرا ھۆرویتز ٢٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٧١ وینۆنا، مینیسۆتا، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
نەتەوە | ئەمریکی |
پەروەردە | پەیمانگای مۆسیقای شانۆی ئەمریکی |
پیشە |
|
ساڵانی چالاکی | ١٩٨٥–ئێستا |
شار | پێتالوما، کالیفۆرنیا، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
باڵا | ١٫٦١ مەتر |
یار | جۆنی دێپ (١٩٨٩–١٩٩٣) Scott ماککینڵەی ھان (٢٠١١–ئێستا) |
دوای یەکەم دەرکەوتنی لە فیلمی Lucas (١٩٨٦)، سەرنجی خەڵکی ڕاکێشا بە نواندنەکەی لە فیلمی تیم بێرتن بەناوی Beetlejuice (١٩٨٨). پاشان دەستی کرد بە نواندن لە ڕۆڵی سەرەکی لە Heathers (١٩٨٨)، Mermaids (١٩٩٠)، ئێدوارد دەست مەقەست (١٩٩٠)، وە Bram Stoker's Dracula (١٩٩٢). وە دوو جار لەدوای یەک پاڵێورا بۆ خەڵاتی ئۆسکار بۆ ڕۆڵی مەی وێڵاند لە فیلمی ماڕتن سکۆڕسێزی بەناوی The Age of Innocence (١٩٩٣) وە جۆ ماڕچ لە فیلمی Little Women (١٩٩٤). فیلمەکانی تری لەم ماوەیەدا Reality Bites (١٩٩٤)، How to Make an American Quilt (١٩٩٥)، The Crucible (١٩٩٦)، Celebrity (١٩٩٩)، وو Girl, Interrupted (١٩٩٩)، بوون کە خۆشی بەرھەمھێنەری جێبەجێکار بووە.
لە ٢٠٠٢ دا، وینۆنا لە فیلمی گەورەی بۆکس ئۆفیس Mr. Deeds دەرکەوت، کە دوای ئەوە پیشەکەی کەمبووەوە و بۆ ماوەیەک وازی لە فیلم ھێنا. لە ٢٠٠٩ دا، گەڕایەوە لە فیلمی بەناوبانگی Star Trek. لە ٢٠١٠ دا، پاڵێورا بۆ دوو خەڵاتی ڕێکخراوی ئەکتەرەکانی شاشە: بە خانمەئەکتەری سەرەکی لە فیلمی تەلەڤزیۆنی When Love Is Not Enough: The Lois Wilson Story وە بە بەشێک لە کاستی فیلمی Black Swan.[٢] ئەو کاری لەگەڵ تیم بێرتن کردەوە بۆ فیلمی Frankenweenie (٢٠١٢). لە ٢٠١٦ وە، ڕۆڵی جۆیس بایەرسی گێڕاوە لە زنجیرەی نێتفلیکسی زانستی خەیاڵی ترسناک شتە نامۆکان، کە بەھۆیەوە بۆ خەڵاتی گۆڵدن گڵۆب و خەڵاتی ڕێکخراوی ئەکتەرەکانی شاشە پاڵێورا. لە ٢٠٢٠ دا، ڕۆڵی سەرەکی گێڕا لە کورتە زنجیرەی ئێچ بی ئۆی درامی The Plot Against America، کە لە ڕۆمانی فیلیپ ڕۆثەوە وەرگیراوە.
ژیانی تایبەتی وینۆنا سەرنجی میدیاکانی ڕاکێشاوە. پەیوەندییەکەی لەگەڵ جۆنی دێپ لە سەرەتای ١٩٩٠ کان وە گیرانەکەی لە ٢٠٠١ بەھۆی دزییەوە بابەت بوون لە ڕۆژنامەکان. ئەو کراوە بووە دەربارەی کێشە تایبەتییەکانی لەگەڵ بێ تاقەتی و خەمۆکی. لە ٢٠٠٠ دا، وینۆنا ڕێزی لێگیرا بە ئەستێرەیەک لە Walk of Fame ی ھۆڵیوود.[٣]
سەرچاوەکاندەستکاری
- ^ ی ا "Winona Ryder Biography (1971–)". Biography.com. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە May 4, 2020. لە ڕێکەوتی June 23, 2020 ھێنراوە.
- ^ "The 17th Annual Screen Actors Guild Awards". Screen Actors Guild. لە ڕێکەوتی April 9, 2011 ھێنراوە.
- ^ Kim، Ellen A. (October 6, 2000). "Winona Ryder Gets Her Own Star". Hollywood.com.
بەستەرە دەرەکییەکاندەستکاری
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە وینۆنا ڕایدەر تێدایە. |