جۆو کیری

ئەکتەر و مۆسیقاژەنی ئەمریکی


جۆسێف دەیڤد کیری (لەدایکبووی ٢٤ی نیسانی ١٩٩٢) ئەکتەر و مۆسیقاژەنێکی ئەمریکییە. کە ڕۆڵی ستیڤ ھارینگتن ئەگێڕێت لە زنجیرەی خەیاڵی زانستیی ترسناکی وێبی ئەمریکی شتە نامۆکان (٢٠١٦–ئێستا)، جۆو لەژێر ناوی ھونەریی دی جەی ئۆدا مۆسیقا و گۆرانی بڵاو دەکاتەوە، ئەو ئەندامێکی پێشووی باندی ڕۆکی سایکێدێلیکی ئەمریکیی پۆست ئانیمەڵ بوو.

جۆو کیری

جۆو لە کۆمیک-کۆنی ساندیاگۆی ٢٠١٧
لەدایکبوون
جۆسێف دەیڤد کیری

(١٩٩٢-٠٤-٢٤) ٢٤ی نیسانی ١٩٩٢ (تەمەن ٣١ ساڵ)
نیوبێریپۆرت، ماساچەسێت، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
خوێندنگەزانکۆی دێ پاوڵ (بڕوانامەی ھونەرە جوانەکان)
پیشە
  • ئەکتەر
  • مۆسیقاژەن
چالاکبوون٢٠١٥–ئێستا

ژیانی سەرەتایی دەستکاری

جۆو لە بێریپۆرت، ماساچەسێت لەدایکبووە، بۆ دایک و باوک دەیڤد و نینا کیری، ئەندازیارێک و مامۆستایەکی ئینگلیزی.[١][٢] ئەو دووەمە لە پێنج منداڵ و لەگەڵ خوشکەکانی، کاڕۆڵاێن، لیزی، کەیت، و ئێما گەورەبووە.[٣][٤]

جۆو لە نیوبێریپۆرت گەورەبووە و لە قوتابخانەی ڕیڤەر ڤاڵی کارتەر خوێندوویەتی، قوتابخانەیەکی بنەڕەتی و ناوەندی نزیک، و دوا ناوەندی نیوبێریپۆرت. کە گەنج بوو، بەژداری لە ثیەتەر ئین دە ئۆپنی کردووە، کامپێکی ھونەری نواندن لە پارکی سنووری ماودسلەی، بەڵام دواتر دەستی بە نواندن کرد لە دوا ناوەندی، لە سەرەتادا نواندن لەسەر سووربوونی خوشکە گەورەکەی.

جۆو چوو بۆ خوێندن لە قوتابخانەی شانۆ لە زانکۆی دێ پاوڵ و لە ٢٠١٤ تەواوی کرد بە پەیمانامەیەکی ھونەرە جوانەکان لە نواندن.[٥][٦]

پیشە دەستکاری

نواندن دەستکاری

دوای تەواوکردنی دێ پاوڵ، جۆو چوو بۆ سەدەھا تاقیکردنەوەی نواندن.[٧] پێش ڕۆڵە بەناوبانگەکەی لە شتە نامۆکان، جۆو لە ڕێکلامە بازرگانییەکانی کەی ئێف سی، دۆمینۆس، و ئەمیبۆ دەرکەوت، و ڕۆڵی ھەبوو لە Empire و Chicago Fire.[٥][٨] یەکەم دەرکەوتنی تەواوی لە فیلمدا لە Henry Gamble's Birthday Party ی ستیفن کۆندا بوو.[٥]

لە کۆتایییەکانی ٢٠١٥ دا، جۆو ھەڵبژێردرا بۆ شتە نامۆکان. ئەو لە سەرەتادا تاقیکردنەوەی بۆ ڕۆڵی جۆناتان کرد، بەڵام دواتر ڤیدیۆی کارەکتەرەکەی نارد، ستیڤ.[٩] یەکەم وەرز لە ١٥ی تەممووزی ٢٠١٦ لە نێتفلیکس بڵاوکرایەوە. جۆو پلەی بەرزکرایەوە لە ڕۆڵێکی کەم بۆ کارەکتەری سەرەکی لە وەرزی دووەمی شتە نامۆکان، کە لە ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ پەخشکرا.[١٠] جۆو ھەمان ڕۆڵی گێڕایەوە لە وەرزی سێیەم، کە لە ٤ی تەممووزی ٢٠١٩ بڵاوکرایەوە.

لە دەستپێکی شتە نامۆکانەوە، جۆو بەژداری لەچەند فیلمێکی سەربەخۆ کردووە، وەک فیلمی گاڵتەی ٢٠٢٠ Spree کە ڕۆڵی سەرەکی ئەگێڕێت، و دانراوە کە لە فیلمی کۆمیدی ئاکشنی ٢٠٢٠ Free Guy دەربکەوێت.

مۆسیقا دەستکاری

لە تەنیشت نواندنەوە، جۆو مۆسیقاژەنیشە. ئەو یەکێکە لە گیتارژەنەکان لە باندی دروستبوو لە شیکاگۆی ڕۆکی سایکۆلۆژی پۆست ئەنیمەڵ.[١١] یەکەم ئەلبومی تەواویان لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٥ بڵاوکرایەوە.[١٢] دووەم ئەلبومی باندەکە، When I Think Of You In A Castle، لە نیسانی ٢٠١٨ بڵاوکرایەوە و جۆو بینرا کە گیتارژەنی و ڤۆکاڵەکانی نیشان بدات. لە ٢٠١٩وە، جۆو لەگەڵ باندەکەدا بەژداری ناکات.[١٣]

لە ١٩ی تەممووزی ٢٠١٩، جۆو خۆی سینگڵێکی بەناوی "Roddy" وەک تاکە ھونەرمەند لەژێر نازناوی Djo.[١٤] جۆو سینگڵێکی تری بڵاوکردەوە لە ٩ی ئابی ٢٠١٩، بەناوی "Chateau (Feel Alright)" لەژێر ھەمان نازناو.[١٥] لە ١٣ی ئەیلوولی ٢٠١٩، جۆو یەکەم ئەلبومی بڵاوکردەوە بەنازاناوی Djo, Twenty Twenty.[١٦]

لە سەرەتایی تەمەنی بیست ساڵیدا، مۆسیقایەکی لەژێر ناوی "Cool Cool Cool" بڵاوکردووەتەوە.[١٧]

فیلمۆگرافی دەستکاری

فیلم دەستکاری

ساڵ ناو ڕۆڵ تێبینییەکان
٢٠١٥ Henry Gamble's Birthday Party گەیب
٢٠١٦ The Charnel House سکۆت
٢٠١٧ Molly's Game تڕەست فەند کۆڵ
٢٠١٨ After Everything کریس
Slice جاکسن
٢٠١٩ How to Be Alone جاک کورتە فیلم
٢٠٢٠ Spree کێرت کەنکڵ
٢٠٢١ Free Guy کیس لە بەرھەمھێناندایە

تەلەڤیزیۆن دەستکاری

ساڵ ناو ڕۆڵ تێبینییەکان
٢٠١٥ Sirens سینستەر ئەڵقەی: "Screw the One Percent"
Chicago Fire ئیمێت ٢ ئەڵقە
Empire تۆنی تریچەری سێیەم ئەڵقەی: "Who I Am"
٢٠١٦–ئێستا شتە نامۆکان ستیڤ ھارینگتن ڕۆڵی کەم (وەرزی یەکەم)
ڕۆڵی سەرەکی (وەرزی دووەم–ئێستا)
٢٠١٩ No Activity ئەڵقەی: "Oops Sorry"

دیسکۆگرافی دەستکاری

وەک دی جەی ئۆ دەستکاری

ئەلبوومی ستۆدیۆیی دەستکاری

  • بیست بیست (٢٠١٩)[١٨]
  • بڕیاردان (٢٠٢٢)[١٩]

تاکەگۆرانی دەستکاری

  • «ڕۆدی» (٢٠١٩)
  • «شاتۆ» (ھەست بە باشی بکە) (٢٠١٩)
  • «پێشبینییە لەنێوچووەکان» (٢٠١٩)
  • «سەرت بەرز ڕابگرە» (٢٠٢٠)
  • «گۆڕان» (٢٠٢٢)[٢٠]

لەگەڵ پۆست ئانیمەڵ دەستکاری

ئەلبوومی ستۆدیۆیی دەستکاری

  • کاتێک لە قەڵایێکدا بیرت لێ دەکەمەوە (٢٠١٨)

تۆماری درێژخایەن دەستکاری

  • پۆست ئانیمەڵ کونجکۆڵترین چالاکییەکانی ئاو ئەنجام دەدەن (٢٠١٥)
  • زنجیرەی باخچە (٢٠١٦)

خەڵات و پاڵێوراوەکان دەستکاری

ساڵ خەڵات بابەت کاری پاڵێوراو ئەنجام سەرچاوە
٢٠١٧ خەڵاتی ڕێکخراوی ئەکتەرەکانی شاشە باشترین نواندن لەلایەن گروپێکەوە لە زنجیرەیەکی درامی شتە نامۆکان براوە [٢١]
٢٠١٨ پاڵێوراو [٢٢]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "AMCOA Members". Massachusetts Department of Higher Education. Retrieved August 6, 2019.
  2. ^ "David Grover Keery". www.keerydesign.com. Retrieved 2019-08-07. ٢١ی ئابی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ Sullivan, Jim (26 August 2016). "NHS alum Keery finds fame in Netflix's 'Stranger Things'". The Daily News of Newburyport. Retrieved 9 July 2017.
  4. ^ داڕێژە:Cite article
  5. ^ ئ ا ب Greene, Morgan (17 August 2016). "'Stranger Things' pulls Ravenswood actor into its orbit". Chicago Tribune. Retrieved 9 July 2017.[بەستەری مردوو]
  6. ^ "Joe Keery Stars in hit Netflix series Stranger Things | Theatre School News". blogs.depaul.edu. Retrieved 2019-08-07.
  7. ^ Daly, Kelly (28 July 2016). "Who To Watch: Joe Keery". Chicago Splash. Retrieved 9 July 2017.[بەستەری مردوو]
  8. ^ Nintendo (2014-10-23), Super Smash Bros. - Gameplay & Quest for the amiibo!, retrieved 9 November 2017
  9. ^ Jung, E. Alex. "Stranger Things' Joe Keery Agrees That Steve's Jeans Were Very Tight". Vulture (بە ئینگلیزی). Retrieved 30 October 2017.
  10. ^ Bradley, Laura (13 December 2016). "What Millie Bobby Brown Really Wants from Stranger Things Season 2". Vanity Fair. Condé Nast. Retrieved 2 January 2017.
  11. ^ Hillyer, Alec (14 August 2016). "Review: Post Animal's Post Animal Perform the Most Curious Water Activities". Medium. A Medium Corporation. Retrieved 9 July 2017.
  12. ^ Cooper, Leonie (5 August 2016). "Listen To Steve From Stranger Things' Tame Impala Style Psych Band". NME. Time Inc. UK. Retrieved 9 July 2017.[بەستەری مردوو][بەستەری مردووی ھەمیشەیی]
  13. ^ "When I Think Of You In A Castle". www.polyvinylrecords.com. Retrieved 2019-02-19.
  14. ^ Terry, Josh; Horn, Leslie (2019-07-23). "'Stranger Things' Actor Joe Keery's New Song Is Even Better Than His Hair". Vice (بە ئینگلیزی). Retrieved 2019-08-06.
  15. ^ Roffman, Michael (2019-08-09). "Stranger Things' Joe Keery shares dreamy new song "Chateau (Feel Alright)": Stream". Consequence of Sound (بە ئینگلیزی). Retrieved 2019-08-19.
  16. ^ Daly, Rhian. "Djo - 'Twenty Twenty' Review". NME. Retrieved 2019-09-15.
  17. ^ "I'm Not Smart, by Cool Cool Cool". Cool Cool Cool. Retrieved 28 November 2016.
  18. ^ "Stranger Things' Joe Keery announces new album Twenty Twenty, shares "Mortal Projections": Stream". Consequence (بە ئینگلیزی). 2019-08-30. Retrieved 2022-07-18.
  19. ^ Arnone, Joey. "Djo (Joe Keery from "Stranger Things") Announces New Album, Shares New Song "Change"". www.undertheradarmag.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-07-18.
  20. ^ "Stranger Things' Star Joe Keery's Song "Change" Is A Surprise Summertime Jam". Bustle (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-07-18.
  21. ^ "Screen Actors Guild Awards 2017: Complete Winners List". ABC News. January 30, 2017. Retrieved November 3, 2017.
  22. ^ "2018 SAG Award Nominations: See the Full List". Retrieved 11 January 2018.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری