دەیکرێ مۆنتگۆمەری

ئەکتەرێکی ئوستوراڵی


دەیکرێ کاید مۆنتگۆمەری-ھاڕڤی (لەدایکبووی ٢٢ی تشرینی دووەمی ١٩٨٤)[١] ئەکتەرێکی ئوسترالییە. بەڕۆڵی بیڵی ھارگرۆڤ لە شتە نامۆکان و جەیسن، پارێزەرە سوورەکە، لە دروستکراوەی ٢٠١٧ی Power Rangers. لە ١١ی تەممووزی ٢٠١٩، پۆدکاستی خۆی بڵاوکردەوە بەناوی "DKMH"، کە شیعرەکانی خۆی تێدایە.

دەیکرێ مۆنتگۆمەری

دەیکرێ لە کۆمیک-کۆنی سان دیاگۆی ٢٠١٧
لەدایکبوون
دەیکرێ کاید مۆنتگۆمەری-ھاڕڤی

(١٩٩٤-١١-٢٢) ٢٢ی تشرینی دووەمی ١٩٩٤ (تەمەن ٢٩ ساڵ)[١]
پێرث، ڕۆژئاوای ئوستراڵیا
پیشەئەکتەر
چالاکبوون٢٠١١–ئێستا

ژیانی سەرەتایی دەستکاری

دەیکرێ لە پێرث، ڕۆژائاوای ئوسترالیا لەدایکبووە، بۆ دایکی کەنەدی جودیث بارێت-لینارد، و باوکی نیو زیلەندی سکۆت مۆنتگۆمەری-ھاڕڤی. ئەو خوشکێکی بچووکی ھەیە، ساسیکا. دایک و باوکی کاریان لەسەر شاشە کردووە لە ئوسترالیا. دەیکرێ دەستی بە نواندن کردووە لەسەر شاشە و سینەما کە تەمەنی ٩ ساڵان بووە.[٢] دەیکرێ دوا ناوەندی ماونت ڵاوڵی سینیەری خوێندووە لە شارەکەی. کاتێک دەیکرێ تەمەنی ١٢ ساڵان بوو، ھاوپۆلەکانی دەنگیان داوە بە «ئەو قوتابییەی کە زۆرترین ئەگەری ھەیە کە ببێتە ئەستێرەیەکی ھۆڵیوود» لە کتێبی ساڵەکەدا. دەیکرێ بەردەوام بوو لە خوێندی ھونەری دراما لەڕێی خوێندنی دووەمییەوە. دەیکرێ خوێندنی نواندنی لە WAAPA تەواوکرووە لە زانکۆی ئیدث کاوان لە ٢٠١٥.[٣][٤]

پیشە دەستکاری

یەکەم کاری نواندنی دەیکرێ دەرکەوتنی بوو لە Betrand the Terrible بەڕۆڵی فرێد، لە ٢٠١٠. لە ٢٠١١ دا، لە ئەڵقەی یەکەمی Family Tree دەرکەوت. لە ٢٠١٥ دا، دەیکرێ دەرکەوت لە موزیک ڤیدیۆی "Old Souls" ی باندی دێتکۆڕی ئوسترالی Make Them Suffer دەرھێندراو لەلایەن جەیسن ئیشرایان.[٥]

دەیکرێ ڕۆڵی سەرەکی جەیسن سکۆتی گێڕا، سەرۆکی پاوەر ڕەینجەرس، لە دروستکراوەی فیلمی Power Rangers. فیلمەکە لە ٢٠١٧ دا بڵاوکرایەوە.[٦] دەیکرێ لە موزیک ڤیدیۆی دوانەی ئوسترالی ئاگنس و جولیا ستۆن دەرکەوت بۆ گۆرانی "Chateau". ئەو لە بەشی دووەمی فیلمی ئوسترالی کۆمیدی A Few Best Men دەرکەوت، بەناوی A Few Less Men.[٧]

لە ٢٠١٧ دا، دەیکرێ بەژداری کاستی وەرزی دووەمی زنجیرەی نێتفلیکسی شتە نامۆکان کرد بەڕۆڵی کارەکتەری بیڵی ھارگرۆڤ.[٨] لە ٢٠١٩ دا، گەڕایەوە بۆ ڕۆڵەکە لە وەرزی سێیەم.

لە ٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ دا، دەیکرێ بەژداری لە The True History of the Kelly Gang کرد، کە لە ڕۆمانی بەھەمان ناوەوە وەرگیراوە، لەگەڵ ڕەسڵ کرۆوی و نیکۆلاس ھەڵت. وێنەگرتن لە ٢٠١٨ دەستی پێکرد.[٩]

لە ١١ی تەممووزی ٢٠١٩ دا، پۆدکاستی خۆی بڵاوکردەوە بەناوی "DKMH"، کە شیعرەکانی خۆی تێدایە. پێناسەی پۆدکاستەکە ئەڵێت کە دوو ساڵی بەسەربردووە بۆ کۆکردنەوەی شیعرەکانی و دۆزینەوەی مۆسیقاژەنی "تەواو بەتوانا" بۆ یارمەتیدانی بۆئەوەی "بیھێنێتە ژیان".[١٠]

فیلمۆگرافی دەستکاری

فیلم دەستکاری

ساڵ ناو ڕۆڵ تێبینییەکان
٢٠١١ Betrand the Terrible فرێد
٢٠١٥ Godot's Clinic بارنابوس ستۆتڵ
٢٠١٧ A Few Less Men مایک
Power Rangers جەیسن سکۆت / پاسەوانی سوور
Better Watch Out جێرێمی
٢٠١٩ True History of the Kelly Gang
٢٠٢٠ The Broken Hearts Gallery نیک دانیێڵسن
٢٠٢١ Elvis ستیڤ بایندەر لە وێنەگرتن دایە

تەلەڤیزیۆن دەستکاری

ساڵ ناو ڕۆڵ تێبینییەکان
٢٠١٧–٢٠١٩ شتە نامۆکان بیڵی ھارگرۆڤ ڕۆڵی سەرەکی (وەرزی ٢–٣)

موزیک ڤیدیۆ دەستکاری

ساڵ ناو گۆرانیبێژ ڕۆڵ دەرھێنەر
٢٠١٥ "Old Souls" مەیک دێم سەفەر ڕۆبێرت جەیسن ئێشرایان
٢٠١٧ "Chateau" ئانگس و جولیا ستۆن پیاوی سەرەکی جێسی ھیڵ

خەڵات و پاڵێوراوەکان دەستکاری

سال خەڵات بابەت کاری پاڵێوراو ئەنجام سەرچاوە
٢٠١٧ خەڵاتی ھەڵبژاردەی ھەرزەکاران ئەکتەری ھەڵبژێردراوی خەیاڵی زانستی Power Rangers پاڵێوراو [١١]
٢٠١٨ خەڵاتی ڕێکخراوی ئەکتەرانی شاشە باشترین نواندن لەلایەن گروپێکەوە لە زنجیرەیەکی درامی شتە نامۆکان پاڵێوراو [١٢]
خەڵاتەکانی ئێم تی ڤی بۆ فیلم و تەلەڤیزیۆن دیمەن دز پاڵێوراو [١٣]
٢٠٢٠ خەڵاتی ڕێکخراوی ئەکتەرانی شاشە باشترین نواندن لەلایەن گروپێکەوە لە زنجیرەیەکی درامی پاڵێوراو

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ ئ ا Robberson, Joe (November 8, 2017). "10 Things You Didn't Know About TV's Newest Bad Boy Dacre Montgomery". Zimbio. Retrieved October 9, 2018.
  2. ^ "WAAPA student named new Power Ranger". yahoo.com. Archived from the original on 17 November 2015. Retrieved 14 November 2015. ١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ "WAAPA Acting graduates to showcase in LA". WAAPA. 19 July 2018. Retrieved 23 May 2019. {{cite web}}: Unknown parameter |بەستەری شکاو= ignored (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help) ١٩ی ئازاری ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  4. ^ "Aussie Dacre Montgomery lands big break in Stranger Things season two". news.com.au. 15 October 2016. Retrieved 23 May 2019.
  5. ^ "Our boy Dacre Montgomery who starred in... - Make Them Suffer - Facebook".
  6. ^ Jeff Sneider (20 October 2015). "'Power Rangers' Movie Casts Newcomer Dacre Montgomery as Red Ranger". TheWrap.
  7. ^ James, Adam (30 October 2017). "Why Billy and Max from Stranger Things 2 look so familiar". Looper. Retrieved 23 May 2019.
  8. ^ Petski, Denise (14 October 2016). "'Stranger Things' Netflix Series Adds Two New Regulars, Promotes Two For Season 2". Deadline Hollywood. Retrieved 14 October 2016.
  9. ^ "Russell Crowe, Nicholas Hoult to Star in Western 'True History of the Kelly Gang'". The Hollywood Reporter.
  10. ^ "DKMH on Apple Podcasts". Apple Podcasts. Retrieved 10ی Novemberی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help)
  11. ^ Santos, Julianna (13 August 2017). "Teen Choice Awards 2017: 'Riverdale,' Fifth Harmony Shut Out Competition". Variety. Variety. Retrieved May 10, 2018.
  12. ^ Santos, Julianna (13 December 2017). "SAG Award Nominations: Complete List". Variety. Variety. Retrieved May 10, 2018.
  13. ^ Santos, Juliana (3 May 2018). "MTV Movie & TV Awards 2018 Nominations: See the Full List". Billboard. Billboard. Retrieved May 10, 2018.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری

  میدیای پەیوەندیدار بە دەیکرێ مۆنتگۆمەری لە ویکیمیدیا کۆمنز