شتە نامۆکان (وەرزی دووەم)

وەرزێکی زنجیرەیەکی تەلەڤزیۆنی

دووەم وەرزی زنجیرەی خەیاڵی زانستیی ترسناکی تەلەڤیزیۆنیی ئەمریکیی شتە نامۆکان، ناونراو بە شتە نامۆکان ٢، لە تەواوی جیھاندا پەخشکرا لەلایەن خزمەتگوزاری پەخشکردنی نێتفلیکس لە ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧.[١] زنجیرەکە لەلایەن برایانی دەفەرەوە دروستکراوە کە بەرھەمھێنەری جێبەجێکارن لەگەڵ شۆن لێڤی، دان کۆھن و ئیان پاترسن.

شتە نامۆکان (وەرزی دووەم)
پۆستەری بازرگانی
ئەکتەرە سەرەکییەکان
وڵاتی بنەڕەتویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
ژ.ی ئەڵقەکان٩
بڵاوکردنەوە
تۆڕنێتفلیکس
بڵاوبوونەوەی ڕەسەن٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ (2017-10-27)
کاتزانیی وەرز
← پێشوو
وەرزی یەکەم
دواتر →
وەرزی سێیەم
پێڕستی ئەڵقەکانی شتە نامۆکان

کاستی وەرزی دووەم پێکدێت لە وینۆنا ڕایدەر، دەیڤد ھاربەر، فین وۆڵفھارد، میڵی بۆبی بڕاون، گەیتن ماتەرازۆ، کەیڵەب مەگڵاکڵین، نۆوا شناپ، سەیدی سینک، ناتالیا دایەر، چارلی ھیتن، جۆو کیری، دەیکرێ مۆنتگۆمەری، کارا بوۆنۆ، شۆن ئاستن، و پۆڵ ڕەیزەر. لەگەڵ برێت گێڵمان، لینەیا بێرتڵسن، ماتیو مۆدین، و پریا فێرگیوسن بە ڕۆڵی پاڵپشت. شتە نامۆکان ٢ بووە خاوەنی ستاشێکی زۆر، بەزۆری بۆ چیرۆکەکەی، پەرەسەندنی کەسایەتییەکانی، باشی بەرھەمھێنان، ئێفێکتە وێنەیییەکان، نواندن (بەتایبەتی نواندنەکانی ھاربەر، بڕاون، شناپ، کیری و ئاستن)، و تاریکیی زیاتر بەراورد بە وەرزی پێشوو.

پێشەکی دەستکاری

ویڵ بایەرز دەبێتە نیشانەی گەردوونی سەرەوژێر ساڵیک دوای دیارنەمانی کاتێک بوونەوەرێکی گەورەی خاوەن قۆڵ بە ناوی مایند فلەیەرەوە بەم نزیکانە دانیشتووانی ھۆکینس دەتۆقێنێت، کە دەبێتە ھۆی گەڕانەوەی جۆیس و ھۆپەر لەگەڵ خوشکەکەی مایک، نانسی، براکەی ویڵ، جۆناتان، و خۆشەویستەکەی نانسی، ستیڤ، لەگەڵ ھاوڕێ نزیکەکانی ویڵ؛ مایک، دەستن، و لوکەس. تەواوی کۆمەڵەکە لەگەڵ تازەھاتووی کالیفۆرنیایی، ماکس، لەگەڵ ئیلێڤنێکی ونبوودا پێویستە جارێکی دیکە ھێزەکانیان بەکاربێنن بۆ ئەوەی ڕێگری بکەن لە زۆربوونی ھەڕەشەکە.

کاست و کارەکتەرەکان دەستکاری

کاستی سەرەکی دەستکاری

ڕۆڵە پاڵپشتەکان دەستکاری

ئەڵقەکان دەستکاری

ژ.
بەگشتی
ژ. لە
وەرز
ناونیشاندەرھێندراو لەلایەننووسراو لەلایەنڕێکەوتی بڵاوکردنەوەی ڕەسەن
٩١«بەشی یەکەم: ماکسی شێت»برایانی دەفەربرایانی دەفەر٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ (2017-10-27)
لە ٢٨ی تشرینی یەکەمی ١٩٨٤دا، کچێک بە دەروونەوزەوە کە وا لە خەڵکی دەکات کە خەیاڵاوی ببن و تاتۆیەکی «008» بە قۆڵییەوەیەتی، بەشێکە لە دەستەیەکی تاوانکاری کە بانکێک دەدزن و ھەڵدێن لە پیتسبێرگ، پێنسڵڤەینیا. لە ھۆکینس، شارەکە خۆیان بۆ ھاڵۆوین ئامادەدەکەن. کچێکی نوێ لە قوتابخانە، بە ناوی ماکسین «ماکس» مەیفیڵد، سەرنجی کوڕەکان ڕادەکێشێت. جۆیس لە داوی خۆشەویستیدایە لەگەڵ ھاوپۆلی دواناوەندی بۆب نیوبی، ھۆپەر لە چەند زەویەکی کولەکە دەکۆڵێتەوە کە بە شێوەیەکی نادیار دەڕزێن، و مورەی باومانی بیردۆز دانەر لەو خەڵکانە دەکۆڵێتەوە کە ئیلێڤنیان بینیوە، و باوەڕی وایە کە سیخوڕێکی ڕووسی بێت. مایک و نانسی کار لەسەر لەدەستدانە دوابەدواکەی ئیلێڤن و باڕب دەکەن، و ویڵ دیمەنێکی سەرەوژێر دەبینێت و سێبەری بوونەوەرێکی گەورە دەبینێت. جۆیس و ھۆپەر ویڵ دەبەن بۆ بینینی سەرۆکی تازەی تاقیگەکە، دکتۆر سام ئۆوینز، کە تاقیکردنەوەی پزیشکیی لەسەر دەکات لە کاتی ھاتنەوەیەوە. ئۆوینز بیردۆزی ئەوە دادەنێت کە دیمەنەکانی کە ویڵ دەیبینێت کارەساتی پێشووە کە مێشکی دەیھێنێتەوە دوای ساڵێک لە دیارنەمانی. دەروازەی ژێرزەمینی تاقیگەکە گەورەبووە، کە ئۆوینز دەشڵەژێنێت. نانسی و ستیڤ نانی ئێوارە لەگەڵ خێزانەکەی باڕبدا دەخۆن، کە ھێشتا بڕوایان وایە کە کچەکەیان ونبووە و مورەییان گرتووە بۆ دۆزینەوەی. ھۆپەر دەگەڕێتەوە بۆ ماڵەوە بۆ خانووچکەیەک لە دارستانەکاندا کە ئیلێڤن بە نھێنی خۆی تێیدا حەشارداوە.
١٠٢«شیرینی یان فێڵ، نامۆ»برایانی دەفەربرایانی دەفەر٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ (2017-10-27)
دیمەنەکانی ڕابردوو نیشانی دەدەن کە ئیلێڤن ھەڵھاتووە لە سەرەوژێر بەڵام زۆری لێکراوە کە لە ئەندامەکانی تاقیگەکە خۆی بشارێتەوە. لە دەمی ئێستادا، ھاڵۆوینە. ئیلێڤن لە ھۆپەر دەپرسێت کە دەتوانێت بچێتە دەرەوە بۆ شیرینی کۆکردنەوە، بەڵام ھۆپەر جەختی دەکاتەوە کە پێویستە بە شاراوەیی بمێنێتەوە تا ئەوکاتەی لەگەڵ ئۆوینزدا ڕێک دەکەون کە ڕێبدات ژیانێکی ئاسایی بژیێت، کە ئیلێڤن دڵتەنگ دەکات. زەوی زیاتری کولەکە دەڕزێن بەدرێژایی شارەکە و ھۆپەر ماددەیەکی ئەندامی دەدۆزێتەوە – ھاوشێوەی ماددەی تاقیگەکە – لە زەویەکاندا. نانسی دەیەوێت کە ڕاستی مردنی باڕب بە دایک و باوکی باڕب بڵێت، بەڵام ستیڤ دەڵێت کە بیرۆکەیەکی خراپە، و کارمەندەکان لەوانەیە دوایان بکەون ئەگەر ڕاستییەکە بە ھەر کەسێک بڵێن. لەجیاتی ئەوە، دەچنە ناو ئاھەنگێکی ھاڵۆوینەوە، کە نانسی سەرخۆش دەبێت و ستیڤ سەرزەنشت دەکات بۆ کەمی سۆزیاری بەرامبەر دایک و باوکی باڕب، و دەڵێت کە خۆشەویستییەکەی نێوانیان بێمانایە چونکە ھەرگیز گرینگی پێنادات. ستیڤ لە تووڕەییدا شوێنەکە جێدێلێت و جۆناتان نانسی دەباتەوە بۆ ماڵەوە. کوڕەکان دەڕۆن بۆ کۆکردنەوەی شیرینی دواتر ماکس بەشداریان دەکات. لەو شەوەدا، ویڵ دیمەنێکی دیکەی سەرەوژێر دەبینێت و بە مایک دەڵێت دەربارەی. دواتر مایک دانی پێدا دەنێت کە ھەوڵ دەدات پەیوەندی بە ئیلێڤنەوە بکات. ئیلێڤن ھەوڵ دەدات کە پەیوەندی بە مایکەوە بکات بە بەکارھێنانی ھێزەکانی بەڵام سەرناکەوێت. دەستن دەگەڕێتەوە ماڵەوە دوای کۆکردنەوەی شیرینی و بوونەوەرێکی نامۆ دەدۆزێتەوە لە زبڵدانەکەیدا.
١١٣«بەشی سێیەم: سەرەمێکوتەکە»شۆن لێڤیجەستن دۆبڵ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ (2017-10-27)
دیمەنەکانی ڕابردوو نیشانی دەدەن کە ھۆپەر ئیلێڤنی لە دارستانەکاندا دۆزیوەتەوە و ڕازی بووە کە بایەخی پێبدات لە خانووچکەی ڕاوکردنەکەی باپیریدا ئەگەر ئیلێڤن بەڵێن بدات کە ھەرگیز خانووچکەکە جێنەھێڵێت. لە دەمی ئێستادا، بۆب ھانی ویڵ دەدات کە ڕووبەڕووی ترسەکانی ببێتەوە، کە لە مەودای خەیاڵەکانی ویڵ ناگات. نانسی جۆناتان ڕازی دەکات کە یارمەتی بدات لە وتنی ڕاستییەکە بە دایک و باوکی باڕب، و چاوپێکەوتنێک ڕێک دەخەن لەگەڵ دایکی باڕب لە پارکێکی گشتی لە ڕۆژەکەی دواییدا، چونکە ترسیان لەوە ھەیە کە ئۆوینز چاودێری ھێڵی پەیوەندییەکان بکات. بوونەوەرەکەی کە دەستن دۆزییەوە لە زبڵدانەکەیدا ئاژەڵێکی بچووکی، وەک کرمەلیقەیە کە ناوی ناوە داڕتاگنن («داڕت»). دەستن داڕت نیشانی منداڵەکانی دیکە دەدات و ویڵ دەڵێت کە لە سەرەوژێرەوەیە، و ژاوەژاوی ھاوشێوەی دیمەنەکانی دروست دەکات. دوای زیاتر بیرکردنەوە لەبارەی زەوی کولەکەکان، ھۆپەر ئۆوینز تۆمەتبار دەکات بۆ نەھێشتنەوەی دەروازەکە بە داخراوی. لەبەر شڵەژاوی بەھۆی خۆشاردنەوەی، ئیلێڤن دەڕوات بۆ گەڕان بۆ مایک؛ لە قوتابخانەکە، مایک دەبینێت کاتێک قسە لەگەڵ ماکسدا دەکات و وا تێدەگات کە کەیفبازی دەکەن. بە دڵ شکاوی دەڕوات، دوای خستنەخوارەوەی ماکس لەسەر سکەیتبۆردەکەی بە بەکارھێنانی ھێزە دەروونییەکانی. ویڵ دیمەنێکی دیکە دەبینێت و بە گوێی ئامۆژگارییەکەی بۆب دەکات و ڕووبەڕووی دڕندەی سێبەرەکە دەبێتەوە، بەڵام دڕندەکە ھێرشی دەکاتە سەر و یەکێک لە قۆڵەکانی دەخاتە ناو قوڕگییەوە.
١٢٤«بەشی چوارەم: ویڵی دانا»شۆن لێڤیپۆڵ دیچەر٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ (2017-10-27)
جۆیس و منداڵەکان ویڵی لەھۆش چوو بەخەبەر دێنن. جۆیس ویڵ دەباتەوە بۆ ماڵەوە، بەڵام دەبینێت کە بە سەیری ڕەفتار دەکات، بە کێشانی وێنەی تێکەڵ و پێکەڵ و خواستی ھێشتنەوەی ماڵەکە بە ساردی. جۆیس پەیوەندی بە ھۆپەرەوە دەکات و پێکەوە بۆیان دەردەکەوێت کە وێنەکان یەکدەگرنەوە، کە تۆڕێکی گەورەی دەمار دروست دەکەن. ھۆپەر بۆی دەردەکەوێت کە تۆڕەکە نەخشەیەکە و ناوچەیەکی ھۆکینسە و دەڕوات بەبێ ئەوەی بە جۆیس بڵێت. نانسی و جۆناتان دەگیرێن لەلایەن کارمەندانەوە کاتێک ھەوڵ دەدەن قسە لەگەڵ دایکی باڕبدا بکەن و دەبرێن بۆ تاقیگەکە، کە ئۆوینز دەروازەی سەرەوژێریان نیشان دەدات، دانی پێدا دەنێت کە باڕب مردووە لە سەرەوژێر، و دەڵێت کە دەیەوێت حکوومەتە بیانییەکان پێی نەزانن. ئەوان ئازاد دەکرێن و نانسی بە جۆناتان دەڵێت کە بە نھێنی تەواوی گفتوگۆکەی تۆمارکردووە. لوکەسێکی شەیدابوو ھەوڵ دەدات کە لە ماکس نزیک ببێتەوە، بەڵام زڕبرا توندوتیژەکەی، بیڵی ھارگرۆڤ، تێکی دەدات. ئیلێڤن، دوای دەمەقاڵێیەک لەگەڵ ھۆپەر، چەند تۆمارێکی کۆنی تاقیگەکە دەربارەی دایکە ڕاستییەکەی، تێری ئایڤس، دەدۆزێتەوە و ھەوڵی پەیوەندیکردن بە تێرییەوە دەدات لەڕێی ھێزەکانییەوە. دەستن دەبینێت کە داڕت لە قەفەزەکەی ھەڵھاتووە، پشیلەکەی خواردووە، و لەڕاستیدا دێمەگۆرگنێکی بچووکە. ھۆپەر یەکێک لە زەویی کولەکەکان ھەڵدەکۆڵێت و تونێلێک دەدۆزێتەوە کە ڕێیەکە بۆ سەرەوژێر.
١٣٥«بەشی پێنجەم: دیگ دەگ»ئاندرو ستانتنجێسی نیکسن-لۆپێز٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ (2017-10-27)
ھۆپەر لە تونێلەکەدا گیر دەخوات و لەھۆش خۆی دەچێت. مایک لە ماڵی بایەرزەکان دەخەوێت بۆ یارمەتیدانی ویڵ بۆ چاکبوونەوەی. ویڵ دیمەنێکی دیکە دەبینێت کە ھۆپەری تێدایە، کە ڕێ بە جۆیس دەدات لەگەڵ بۆبدا کاربکات بۆ زانینی واتاکەی. بۆب تۆڕەکە وەک نەخشەیەکی ھۆکینس مەزندە دەکات و زەویی کولەکەکان بە ناونیشانی کە ھۆپەر دادەنێت. نانسی و جۆناتان تۆماری گفتوگۆکەی ئۆوینز دەبەن بۆ مورەی، کە دەڵێت خەڵکی باوەڕ بەو چیرۆکە خەیاڵییە ناکەن و پێشنیاری کەمکردنەوەی دەکات بۆئەوەی زیاتر باوەڕپێکراو بێت. لوکەس ڕاستیی ونبوونی ویڵ بۆ ماکس باس دەکات بۆ دەستکەوتنی ڕێزی. دەستن داڕت لە ژێرزەمینەکەیدا دەگرێت و پشت بە یارمەتیی ستیڤ دەبەستێت بۆ دووبارە گرتنەوەی. ئیلێڤن بەدوای تێری و بێکی ئایڤسدا دەگەڕێت. تێری و ئیلێڤن دەتوانن پەیوەندی بەیەکدیەوە بکەن بە بەکارھێنانی ھێزە دەروونییەکانیان و تێری پیشانی ئیلێڤنی دەدات کە ھەوڵی داوە ڕزگاری بکات و بۆ چارەسەری کارەبایی بەکارھێندراوە لەلایەن برێنەرەوە کە زیانی مێشکی گەیاندووە. ئیلێڤن دەزانێت کە کچێکی دیکەی لێبووە کاتێک بە منداڵی لە تاقیگەکەدا بووە کە بە ھەمان شێوەی ئەو ڕاھێندراوە. جۆیس، بۆب، ویڵ، و مایک سەرکەوتوو دەبن لە ڕزگارکردنی ھۆپەر، و دواتر زانایانی تاقیگەکە دێن و ئاگر لە تونێلەکان بەردەدەن، کە وا لە ویڵ دەکات کە ببورێتەوە و بلەرزێت لە ئازاردا.
١٤٦«بەشی شەشەم: سیخوڕەکە»ئاندرو ستانتنکەیت ترێفری٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ (2017-10-27)
ویڵ بە خێرایی دەبرێت بۆ تاقیگەکە، و تووشی لەبیرچوونەوە دەبێت. ئۆوینز وای دادەنێت کە دڕندەی سێبەرەکە ڤایرۆسێکە و لە مێشکی ویڵدا بڵاوبووەتەوە و دەستی بەسەردا گرتووە، و بوونەوەرەکانی سەرەوژێرەکە ھەمان مێشکی خانەخوێ بەکاردەبەن و ئازاردانی تونێلەکان کوشندە دەبێت بۆ ویڵی ئێستا تووشبوو. نانسی و جۆناتان شەوەکە لای مورەی دەمێننەوە، کە زۆریان لێ دەکات دان بەوەدا بنێن کە ھەستیان بۆ یەکتری ھەیە. بەیانییەکەی دوایی، ھەرسێکیان تۆماری گفتوگۆکەی ئۆوینز دەنێرن بۆ شیکاگۆ سەن-تایمز. لە کاتی گەڕانەوەیان بۆ ماڵی بایەرزەکان، نانسی و جۆناتان وێنەکانی ویڵ دەدۆزنەوە. لوکەس و ماکس یەک دەگرنەوە لەگەڵ دەستن و ستیڤ و ھەوڵ دەدەن کە سەرنجی داڕت ڕابکێشن بۆ زبڵ خانەیەک. ماکس داوای لێبووردن لە لوکەس دەکات بۆ نەیارییەکەی، و ڕوونی دەکاتەوە کە توندوتیژی بیڵی ئەنجامی دووبارە ھاوسەرگیریی باوکییەتی لەگەڵ دایکی ماکس. بۆ بێبەختی کۆمەڵە، داڕت دەگات، لەپاڵ کۆمەڵەیەکی گەورە لە دڕندەی پێگەیشتوو. کۆمەڵەکە خەمیانە تا ئەو کاتەی دێمەگۆرگنەکان بەبێ ھۆکار ڕادەکەن. ویڵ شوێنێک دەدۆزێتەوە کە دڕندەکە ڕێگری لێدەکات لە دۆزینەوەی. بێھۆش لەوەی کە ویڵ لەلایەن دڕندەکەوە بەڕێوە دەبرێت، ئۆوینز تیمێک دەنێرێت بۆ لێکۆڵینەوە. تیمەکە ھێرشیان دەکرێتە سەر لەلایەن کۆمەڵێک دڕندەی پێگەیشتووەوە، کە دەچنە ناو تاقیگەکەوە.
١٥٧«بەشی حەوتەم: خوشکە ونبووەکە»ڕەبێکا تۆماسجەستن دۆبڵ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ (2017-10-27)
ئیلێڤن گەشت دەکات بۆ شیکاگۆ، ئیڵینۆی، و کچەکەی دیکە دەدۆزێتەوە کە لە یادەوەرییەکانی تێریدا بینیبووی، کە ناوی کاڵییە. دوای زانینی ئەوەی کە تاتۆی لێکچوویان ھەیە و ھەردووکیان تاقیکردنەوەیان لەسەر کراوە لەلایەن برێنەرەوە، ئیلێڤن و کاڵی خۆیان بە خوشک دادەنێن. کاڵی توانای ئەوەی ھەیە کە خەڵکی دیکە خەیاڵاوی بکات و لەناو کۆمەڵەیەکی تاوانکاریی سەرشەقامدا دەژیێت، کە دەیانەوێت تۆڵە لە برێنەر بکەنەوە. ئیلێڤن دەڵێت کە برێنەر مردووە، بۆیە کۆمەڵەکە بڕیار دەدەن کە ئەو پیاوە بکوژن کە تێری ئەشکەنجەداوە. کاڵی یارمەتیی ئیلێڤن دەدات کە ھێزەکانی باشتربکات و پێی دەڵێت کە پەیوەستکردنی توڕەیییەکەی کلیلێکە بۆ بەھێزکردنی تواناکانی. بە بەکارھێنانی ھێزەکانی، ئیلێڤن پیاوەکە دەدۆزێتەوە، کە ناوی ڕەییە، کۆمەڵەکە دەڕۆن بۆ باڵەخانەکەی ڕەی بۆ کوشتنی. ئیلێڤن دەست بە خنکاندی ڕەی دەکات بە ھێزەکانی، کە نائومێدانە دەڵێت کە برێنەر ھێشتا لە ژیاندا ماوە. ئیلێڤن پەشیمان دەبێتەوە لە کوشتنی ڕەی دوای بینینی وێنەیەکی دوو کچە بچووکەی، کە لەھەمان کاتدا پەیوەندی بە پۆلیسەوە دەکەن، و ڕێش بە کاڵی نادات کە بیکوژێت. کۆمەڵەکە ڕادەکەن بۆ شوێنی خۆحەشاردانەکەیان و کاڵی بە ئیلێڤن دەڵێت کە بمێنێتەوە و تۆڵەی دایکی بکاتەوە یان بگەڕێتەوە بۆ ھۆکینس. ئیلێڤن کێشەکەی مایک و ھۆپەر دەبینێت لە تاقیگەکە و بڕیار ئەیات کە بگەڕێتەوە کاتێک کاڵی و کۆمەڵەکەی لەدەست پۆلیسەکان ھەڵدێن.
١٦٨«بەشی ھەشتەم: مایند فلەیەرەکە»برایانی دەفەربرایانی دەفەر٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ (2017-10-27)
کۆمەڵێک بوونەوەر ھێرش دەکەنە سەر تاقیگەکە، و زۆرینەی زاناکان دەکوژن. دوای زانینی ئەوەی کە ویڵ سیخوڕێکە بۆ دڕندەکە، مایک پێشنیاری ھێمنکردنەوەی ویڵ دەکای بۆ جۆیس تا بوونەوەرەکان نەیان دۆزنەوە. مایک، جۆیس، ھۆپەر، بۆب، و ئۆوینز لاشە لەھۆشخۆچووەکەی ویڵ دەبەن بۆ ژووری چاودێریی تاقیگەکە بۆ پاراستنی خۆیان لە بوونەوەرەکان. کارەبای تاقیگەکە دەپچڕێت و بۆب پێداگری دەکات کە خۆی جۆزەکان کارپێبکاتەوە و ڕێ بۆ کۆمەڵەکە خۆشبکات بۆ ھەڵھاتن. پیلانەکەی بۆب سەرکەوتوو دەبێت، کە ڕێ بە مایک، جۆیس، ھۆپەر، و ویڵ دەدات کە ھەڵبێن. دکتۆر ئۆوینز دەمێنێتەوە بۆ ئەوەی ڕێ بە بۆب نیشانبدات بۆ چوونەدەرەوەی، بەڵام بۆب دەکوژرێت لەلایەن بوونەوەرەکانەوە لە کاتی نزیکبوونەوەی لە ھەڵھاتن، جۆیس دەکەوێت بە زەویدا، کاتێک لە بەرچاویدا دەمرێت. ھەڵھاتووەکان ڕزگار دەکرێن لەلایەن نانسی، جۆناتان، ستیڤ، دەستن، لوکەس و ماکس و دەگەڕێنەوە بۆ ماڵی بایەرزەکان. چونکە دەیانەوێت تۆڵە بستێننەوە لە دڕندەی سێبەرەکە، کە دواتر بۆیان دەردەکەوێت کە ھاوشێوەی 'مایند فلەیەر'ەکەی ناو شوورە و ئەژدیھاکانە، کۆمەڵەکە وای دادەنێن کە مایند فلەیەرەکە دەیەوێت بەم گەردوونەدا بڵاوببێتەوە، و بە کوشتنی، ھەموو بوونەوەرەکانیش دەمرن کە پەیوەستن پێوەی - کە ویڵیش دەگرێتەوە. بە بەکارھێنانی مۆرس کۆد، دەتوانن پەیوەندی بە ویڵی ڕاستەقینەوە بکەن، کە پێان دەڵێت کە «دەروازەکە دابخەن». مایند فلەیەرەکە شوێنەکەیان دەدۆزێتەوە و بوونەوەرەکان دەنێرێت بەدوایاندا. کە بوونەوەرەکان نزیک دەبنەقە، یەکێکیان لەناکاو لە پەنجەرەکەوە فڕێ دەدرێتە ژوورەوە و لە زەویدا بە مردووی دەکەوێت. دواتر دەرگاکە خۆبەخۆ دەکرێتەوە و ئیلێڤن دێتە ژوورەوە کە بوونەوەرەکانی دیکەی دوورخستووەتەوە.
١٧٩«بەشی نۆیەم: دەروازەکە»برایانی دەفەربرایانی دەفەر٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ (2017-10-27)
دوای یەکگرتنەوەیەکی کورت، ئیلێڤن و کۆمەڵەکە پیلانێک دادەڕێژن بۆ داخستنی دەروازەکە بەبێ کوشتنی ویڵ. ھۆپەر و ئیلێڤن دەڕۆن بۆ تاقیگەکە بۆ داخستنی دەروازەکە (لە ڕێگادا دکتۆر ئۆوینز دەبینن کە ھێرشی کراوەتە سەر و برینداربووە لە کاتی ھەڵھاتنی)، کاتێک جۆناتان، نانسی، و جۆیس ڤایرۆسەکە لە ویڵ دەردەکەن بە زۆر گەرمکردنی لە خانووچکەکەی ھۆپەر. بۆ ڕێگریکردن لە بوونەوەرەکان لە ھێرشکردنی ھۆپەر و ئیلێڤن، مایک، دەستن، لوکەس، ماکس، و ستیڤ پیلانێک دادەڕێژن کە بچنە ناو تونێلەکانەوە و کۆمەڵەکە دوور بخەنەوە. بیڵی دەگاتە ماڵی بایەرزەکان، چونکە باوکی پێی وتووە کە بڕوات و ماکس بدۆزێتەوە، و دەیکات بە شەڕ لەگەڵ ستیڤ. بەڵام ماکس دەتوانێت خۆیانی لێ دووربخاتەوە، و کۆمەڵەکە دەڕۆنە نێو تونێلەکانەوە بۆ جێبەجێکردنی پیلانەکەیان، نانسی ویڵ لە مایند فلەیەرەکە ڕزگار دەکات بە بەکارھێنانی پارچە ئاسنێک. ھەرچەندە مایند فلەیەرەکە ھەوڵ دەدات کە دووری بخاتەوە، ئیلێڤن تووڕەیییەکەی بەردەدات و بە سەرکەوتووانە دەروازەکە دادەخات، و بوونەوەرەکان دەمرن. دوای مانگێک، تۆمارەکەی نانسی بڵاودەبێتەوە، و دەبێتە ھۆی داخستنی تاقیگەکە. باڕب پرسەیەکی بۆ دەکرێت و ئۆوینز، کە چاکبووەتەوە، بەڵگەنامەیەکی لەدایکبوون بۆ ئیلێڤن دروست دەکات، و ناوی دەنێت جەین ھۆپەر و ھۆپەر دەبێتە باوکی ھەڵگرەوەی یاسایی. مایک، ئیلێڤن، دەستن، ویڵ، لوکەس، و ماکس دەڕۆن بۆ سەمای زستانەی قوتابخانەکەیان، کە لەوێ ماکس و لوکەس یەکدی ماچ دەکەن، مایک ئیلێڤن ماچ دەکات، و نانسی سەما لەگەڵ دەستندا دەکات. لە سەرەوژێر، مایند فلەیەرەکە ھێشتا لەژیاندا ماوە، و بەسەر قوتابخانەکەوەیە و وا دیارە کە سیخوڕی بەسەر کۆمەڵەکەوە بکات.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Hoffman, Ashley (October 13, 2017). "Stranger Things Season 2 Is Your Halloween Binge. Here's What to Know Now". Time. Retrieved November 3, 2017.
  2. ^ ئ ا Ausiello, Michael (June 15, 2015). "Scoop: Winona Ryder to Headline Untitled Netflix Supernatural Thriller". TVLine. Retrieved August 24, 2015. ١٦ی ئابی ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ ئ ا ب پ ت ج چ Andreeva, Nellie (August 20, 2015). "Duffer Bros. Netflix Supernatural Drama Series Sets Young Cast, Gets Title". Deadline Hollywood. Retrieved August 24, 2015.
  4. ^ ئ ا ب پ "Stranger Things S2 Casting Announcement". Netflix Media Center. February 8, 2019. Retrieved October 14, 2016.
  5. ^ Petski, Denise (September 1, 2015). "Cara Buono Joins Netflix's 'Stranger Things'; Dean Cain In 'Lady Dynamite'". Deadline Hollywood. Retrieved July 17, 2016.
  6. ^ "Netflix's 'Stranger Things' Adds Matthew Modine to Cast (Exclusive)". TheWrap. October 27, 2015. Retrieved July 17, 2016.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری