میڵی بۆبی بڕاون

خانمەئەکتەرێکی بەڕیتانی


میڵی بۆبی بڕاون (لەدایکبووی ١٩ی شوباتی ٢٠٠٤)[١] خانمەئەکتەر، نمایشکار و بەرھەمھێنەرێکی بەڕیتانیی لەدایکبووی ئیسپانیایە.[٢][٣][٤] کارە سەرەتایییەکانی میڵی بریتی بوون لە ڕۆڵی میوان لە تەلەڤیزیۆن. لە تەمەنی دوازدە ساڵیدا، ناوبانگێکی گەورەی پەیداکرد بە ڕۆڵی جەین «ئیلێڤن» ئایڤس لە وەرزی یەکەمی زنجیرەی نێتفلیکسی خەیاڵی زانستیی شتە نامۆکان (٢٠١٦–ئێستا)،[٥] کە نوێ کراوەتەوە بۆ چوار وەرزی دیکە. بۆ بەرجەستەکردنی ئیلێڤن دوو جار پاڵێوراوە بۆ خەڵاتی ئێمی پڕایم تایم بۆ باشترین خانمەئەکتەری پاڵپشت لە زنجیرەیەکی درامی لە ٢٠١٧ و ٢٠١٨ و دوو جار بۆ خەڵاتی ڕێکخراوی ئەکتەرەکانی شاشە بۆ باشترین نواندنی خانمەئەکتەرێک لە زنجیرەیەکی درامی لە ٢٠١٧ و ٢٠١٨، کە کردییە یەکێک لە گەنجترین پاڵێوراوەکان بۆ خەڵاتەکە.[٦] لەگەڵ کاستی سەرەکیی شتە نامۆکاندا، خەڵاتی ڕێکخراوی ئەکتەرەکانی شاشەی بۆ باشترین نواندن لەلایەن کۆمەڵێکەوە لە زنجیرەیەکی درامی بردەوە لە ٢٠١٧.

میڵی بۆبی بڕاون

میڵی لە ٢٠٢٢
لەدایکبوون (٢٠٠٤-٠٢-١٩) ١٩ی شوباتی ٢٠٠٤ (تەمەن ٢٠ ساڵ)
ماڕبێڵا، ئیسپانیا
نەتەوەبەڕیتانی
پیشە
  • خانمەئەکتەر
  • بەرھەمھێنەر
چالاکبوون٢٠١٣–ئێستا

میڵی یەکەم کاری فیلمیی بریتی بوو لە ڕۆڵێکی سەرەکی لە فیلمی گۆدزێلا: پاشای دڕندەکان (٢٠١٩)، کەسایەتییەک کە دووبارە ڕۆڵی گێڕاوەتەوە لە پاشھاتەکەی گۆدزێلا دژی کۆنگ (٢٠٢١). ھەروەھا ڕۆڵی سەرەکی ھەبووە و بەرھەمھێنانی بۆ فیلمی ڕازئامێزی ئینۆلا ھۆڵمز (٢٠٢٠) کردووە.

لە ٢٠١٨دا، میڵی لە پێڕستی تایم ١٠٠ی کاریگەرترین کەسەکانی جیھاندا دانرا.[٧] ھەر لەو ساڵەشدا بوو بە باڵیۆزی نیازپاکیی یوونیسێف، کە دەیکاتە گەنجترین کەس کە بۆ ئەم پێگەیە ھەڵبژێردرابێت.[٨]

سەرەتای ژیان دەستکاری

میڵی لە ماڕبێڵا، ئیسپانیا لەدایکبووە،[٩] لە ١٩ی شوباتی ٢٠٠٤،[١٠] سێیەم منداڵە لە چوار منداڵی دایک و باوکی بەڕیتانی، کێڵی و ڕۆبێرت بڕاون.[١١] بە توانای بیستنێکی کەمەمەوە لە گوێچکەیەکیدا لەدایکبووە، و وردوردە تەواوی بیستنی لەو گوێچکەیەیدا لەدەست داوە لە ساڵەکانی دواییدا.[١٢][١٣] خۆی و خێزانەکەی گەڕانەوە بۆ ئینگلتەرا کاتێک چوار ساڵان بوو، و لە بۆرنمۆت نیشتەجێ بوون؛ کاتێک ھەشت ساڵان بوو، ڕوویان کردە ئۆرلاندۆ، فلۆریدا.[١٤]

پیشەی نواندن دەستکاری

٢٠١٣—٢٠١٧: ڕۆڵە سەرەتایییەکان و شتە نامۆکان دەستکاری

لە ٢٠١٣دا، میڵی یەکەم کاری ڕۆڵگێڕانی کرد وەک ئەستێرەیەکی میوان لە زنجیرەی درامای خەیاڵی ئەی بی سیی ڕۆژێک لە ڕۆژان لە وەندەرلاند، کە لابەرھەمێکی ڕۆژێک لە ڕۆژان بوو، کە ڕۆڵی ئەلیسی گەنجی دەگێڕا. لە ٢٠١٤دا، ڕۆڵێکی سەرەکی وەرگرت لە زنجیرەی درامیی خەیاڵیی ھەستبزوێنی بی بی سیی خۆپیاکردووەکان کە ڕۆڵی مادیسن ئۆ'دۆنیڵی دەگێڕا.[١٥] دواتر ڕۆڵی میوانی ھەبووە لە زنجیرەی درامیی پۆلیسی سی بی ئێسی ئێن سی ئای ئێس، سیتکەمی ئەی بی سیی خێزانی ھاوچەرخ، و زنجیرەی پزیشکیی ئەی بی سیی توێکاریی گرەی. لە ٢٠١٦دا، میڵی ھەڵبژێردرا بۆ بەرجەستەکردنی کەسایەتیی ئیلێڤن ('ئێڵ') لە زنجیرەی نێتفلیکسی خەیاڵی زانستیی ترسناکی شتە نامۆکان[١٦] نواندنەکەی بووە خاوەنی ستایشی ڕەخنەیی و پاڵێورا بۆ خەڵاتی ڕێکخراوی ئەکتەرەکانی شاشە بۆ باشترین خانمەئەکتەر لە ڕۆڵیکی پاڵپشت لە زنجیرەیەکی درامی، و خەڵاتی ئێمی پڕایم تایم بۆ باشترین خانمەئەکتەری پاڵپشت لە زنجیرەیەکی درامی؛ و خەڵاتی ڕێکخراوی ئەکتەرانی شاشەی بردەوە بۆ باشترین نواندن لەلایەن کۆمەڵێکەوە لە زنجیرەیەیکی درامی لەگەڵ کاستی شتە نامۆکان[١٧] و ٤٣یەم خەڵاتی ساتێرنی بردەوە بۆ باشترین نواندن لەلایەن ئەکتەرێکی گەنجەوە لە زنجیرەیەکی تەلەڤیزیۆنی.[١٨] بۆ ڕۆڵی ئیلێڤن لە وەرزی دووەمی شتە نامۆکان، بۆ دووەم جار پاڵێورا بۆ خەڵاتی ڕێکخراوی ئەکتەرەکانی شاشە و خەڵاتی ئێمی پڕایم تایم لە ٢٠١٨دا.[١٩]

 
میڵی لە فینیکس کۆمیک فێستی ٢٠١٦

لە تشرینی دووەمی ٢٠١٦دا، میڵی ڕۆڵی سەرەکی گێڕا لە موزیک ڤیدیۆی تاکەگۆرانیی سیگما و بێردی بەناوی «بمدۆزەوە». لە تشرینی دووەمی ساڵی ٢٠١٦وە، لە ڕێکلامە بازرگانییەکانی سیتیگرووپ دەرکەوتووە.[٢٠]

لە کانوونی دووەمی ٢٠١٧دا، یەکەم کاری نمایشکاری کرد بۆ کامپەینی «بە بڕیار»ی کاڵڤن کڵێین.[٢١] لە مانگی دوایدا، چووە دەزگای نمایشکارانی ئای جی ئێمەوە.[٢٢] لە کامپەینی براندی ئیتاڵیی مۆنکلێر دەرکەوت لە ھاوینی ٢٠١٨دا.[٢٣]

٢٠١٨–ئێستا دەستکاری

لە کانوونی دووەمی ٢٠١٨دا، میڵی ھەڵبژێردرا بۆ ئەوەی ڕۆڵی سەرەکی بگێڕێت و بەرھەمھێنان بکات بۆ دروستکراوی فیلمیی نھێنییەکانی ئینۆلا ھۆڵمز.[٢٤] ھەروەھا ھەڵبژێردرا کە کاری دەنگی لە ڕاستی مەجازیی دارێن ئەفرۆنۆفسکی گۆیەکان: گۆرانییەکانی شوێنکاتدا بکات.[٢٥] لە ٢٠ی نیسانی ٢٠١٨دا، ناونرا بە یەکێک لە ١٠٠ کاریگەرترین کەسەکانی جیھان لەلایەن گۆڤاری تایمەوە، کە کردییە گەنجترین کەس کە لەو پێڕستەدا بێت.[٢٦][٢٧] لە ٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨دا، ڕاگەیەندرا کە بووەتە گەنجترین کەس کە ببێت بە باڵوێزی نیازپاکیی یوونیسێف.[٢٨]

لە تشرینی دووەمی ساڵی ٢٠١٨دا، ئی ئەی گەیمس ڕایگەیاند کە میڵی کاری لەگەڵ پڕۆگرامسازانی سیمس ٤ کردووە بۆ ئەوەی لە کێبڕکێی ئەرێنیی سیمس ٤دا دەربکەوێت.[٢٩] لەلایەن مەگەزینی تایمەوە ناونرا بە کاریگەرترین ھەرزەکاری ساڵی ٢٠١٧ و ٢٠١٨.[٣٠][٣١] لە ٢٠١٨دا، ھۆڵیوود ڕیپۆرتەر میڵی ناونا لە سەروو ٣٠ باشترین ئەکتەری خوار تەمەن ١٨ ساڵ.[٣٢]

میڵی یەکەم کاری نواندنی فیلمی لە ٢٠١٩دا بوو، کە ڕۆڵێکی سەرەکی بوو لە فیلمی گۆدزێلا: پاشای دڕندەکان، کە پاشھاتی فیلمی ٢٠١٤ی گۆدزێلایە.[٣٣] ھەمان ڕۆڵی بەرجەستەکردەوە لە گۆدزێلا دژی کۆنگ (٢٠٢١).[٣٤]

لە ئازاری ٢٠١٩دا، بوو بە باڵوێزی کامپەینی #پێکەوەبەھێزین ی یو ئی ئێف ئەی.[٣٥] لە ئازاری ٢٠١٩دا، ڕاگەیەندرا کە میڵی ڕۆڵی سەرەکی دەبینێت لە دروستکراوەی فیلمیی شتێک دەربارەی بووکی دەریاییی عەلی بینجامین و ڕۆڵی سوزی دەگێڕێت.[٣٦]لە ٢٠١٩دا، میڵی «فلۆرێنس لەلایەن میڵس»ی دەستپێکرد، بەرھەمی ئارایشتی تایبەت بەخۆی. ئێستا لە شانشینی یەکگرتوو بەردەستە.[٣٧][٣٨][٣٩] لە ٢٨ی تەممووزی ٢٠٢٠دا، ڕاگەیەندرا کە ڕۆڵی سەرەکی دەگێڕێت و بەرھەمھێنان دەکات بۆ فیلمی ئەو کچانەی کە بووم.[٤٠] میڵی ڕۆڵی سەرەکی دەگێڕێت و دەبێتە یاریدەدەری بەرھەمھێنەری فیلمی خەیاڵیی دامزێڵ بۆ نێتفلیکس، لە دەرھێنانی دەرھێنەری ئیسپانی خوان کارلۆس فرێسنادیلۆ و بەڵگەفیلمی دان مازیاو.[٤١] لە کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠دا، ڕاگەیەندرا کە برایانی ڕوسۆ دروستکراوەیەکی ڕۆمانی نەخشێندراوی دۆخە کارەبایییەکەی سایمۆن ستالنھاگ دەردەھێنن بۆ یوونیڤەرساڵ پیکچەرز و میڵیش ھەڵبژێردراوە بۆ ڕۆڵی سەرەکی.[٤٢] ھەر لەو مانگەدا، دەرخرا کە نێتفلیکس ڕێکەوتنێکی کاتیی پێشکەش کردووە کە چەند پڕۆژەیەکی لەخۆ گرتووە.[٤٣] لە ٢٠٢٢دا، میڵی ١٠ ملیۆن دۆلاری وەرگرت بۆ دووبارە بەرجەستەکردنەوەی ئینۆلا ھۆڵمز لە پاشھاتی ئینۆلا ھۆڵمز ٢.[٤٤][٤٥]

ژیانی کەسی دەستکاری

میڵی لە تەمەنی ١٢ ساڵییەوە بەرچاوی خەڵک کەوت دوای بەشداربوونی لە شتە نامۆکاندا.[٤٦] لە تەمەنی ١٤ ساڵیدا، وتەی ھۆمۆفۆبیایی، کە بە درۆ بەناوی میڵییەوە کرابوو، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بە شێوەی میم دەرکەوتن کە وای لە میڵی کرد واز لە تویتەر بھێنێت لەبەر ھەراسانکردنی.[٤٧] سەرەڕای مڵھوڕیکردنی لەڕێی ئینتەرنێتەوە، ڕووبەڕووی بەکارھێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و وتار بووەتەوە کە بەشێوەیەکی سێکسی باسی شێوەی دەکەن.[٤٦] بەھۆی ئەمەوە تووشی شڵەژاوی بوو، و لە پۆستێکی ٢٠٢٠ی ئینستاگرامیدا لەسەر ١٦یەم ڕۆژی لەدایکبوونی وتی «ھەندێک کات دەشڵەژێم بەھۆی نادروستی، پەیامە ناشرینەکان، سێکسیکردنەکان، سووکایەتییەکان کە لە ئەنجامدا بوونەتە ئازار و نائاسایشی بۆم.»[٤٨] دوای بوونی بە ١٨ ساڵ لە شوباتی ٢٠٢٢دا، ھەژماری تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی پڕ بوون لە وێنە و ڤیدیۆ و پەیامی نەشیاو لەلایەن بەکارھێنەرانەوە.[٤٩]

لە ٢٠٢١ەوە، میڵی لە پیوەندییەکی خۆشەویستیدایە لەگەڵ جەیک بۆنگیۆڤی، کوڕی مۆسیقاژەن جۆن بۆنگیۆڤی.[٥٠]

میڵی خوێندکارێکی سەرھێڵە لە زانکۆی پوردو و دەربارەی تەندروستی و خزمەتگوزاریی مرۆڤی دەخوێنێت بەپێی ئابی ٢٠٢٢.[٥١]

فیلمۆگرافی دەستکاری

 
میڵی لە کاتی قسەکردنی لە کۆمیک-کۆنی سان دیێگۆ، ٢٠١٧

فیلم دەستکاری

ساڵ ناو ڕۆڵ تێبینییەکان
٢٠١٨ گۆیەکان: گۆرانی شوێنکاتێک گێڕەرەوە ڕۆڵی دەنگی؛ بەشی: «کۆڕبێژی گەردوون»
٢٠١٩ گۆدزێلا: پاشای دڕندەکان مادیسن ڕەسڵ
٢٠٢٠ ئینۆلا ھۆڵمز ئینۆلا ھۆڵمز بەرھەمھێنەریشە
٢٠٢١ گۆدزێلا دژی کۆنگ مادیسن ڕەسڵ
٢٠٢٢ ئینۆلا ھۆڵمز ٢ ئینۆلا ھۆڵمز بەرھەمھێنەریشە؛ لە قۆناغی پاش بەرھەمھێناندایە
٢٠٢٣ دامزێڵ شازادە ئیلۆدی یاریدەدەری بەرھەمھێنەریشە؛ لە وێنەگرتندایە
کلیل
  واتە بەرھەمەکە ھێشتا بڵاو نەبووەتەوە

تەلەڤیزیۆن دەستکاری

ساڵ ناو ڕۆڵ تێبینییەکان
٢٠١٣ ڕۆژێک لە ڕۆژان لە وەندەرلاند ئەلیسی گەنج ٢ ئەڵقە
٢٠١٤ خۆپیاکردووەکان مادیسن ئۆ دۆنێڵ ڕۆڵی سەرەکی
ئێن سی ئای ئێس ڕەیچێڵ باڕنس ئەڵقەی: «ڕێنوێنیی باوان پێشنیارکراوە»
٢٠١٥ خێزانی ھاوچەرخ لیزی ئەڵقەی: «دۆڵاب؟ بەدڵت دەبێت!»
توێکاریی گرەی ڕوبی ئەڵقەی: «ھەست دەکەم زەوی دەجووڵێت»
٢٠١٦–ئێستا شتە نامۆکان جەین «ئیلێڤن» ئایڤس ڕۆڵی سەرەکی
٢٠٢٠ پەخشی تایبەتی کریسمسی جادوییی مەرایا کێری خۆی پەخشی تایبەتی تەلەڤیزیۆن

موزیک ڤیدیۆ دەستکاری

ساڵ ناو گۆرانیبێژ ڕۆڵ سەرچاوەکان
٢٠١٦ «بمدۆزەوە» سیگما لەگەڵ بێردی [٥٢]
٢٠١٧ «بەرەنگارت دەبمەوە» دە ئێکس ئێکس [٥٣]
٢٠١٨ «کچەکانی وەک تۆ» (بڵاوبوونەوەی ڕەسەن، بەشی دووەم و وەشانە ڤێرتیکاڵییەکان) ماروون ٥ لەگەڵ کاردی بی خۆی (کامیۆ) [٥٤][٥٥][٥٦]
«لە ھەستەکانمدا» درەیک [٥٧]
٢٠١٩ «ئەوەی دەمەوێت بۆ کرسیمس تۆیت» مەرایا کێری [٥٨]

کایە ڤیدیۆیییەکان دەستکاری

ساڵ ناو ڕۆڵ تێبینییەکان سەرچاوەکان
٢٠١٨ سیمس ٤ خۆی کەسایەتییەکی لە داگرتن ھاتووی خۆڕایی وەک بەشێک لە بۆنەیەک [٥٩]

خەڵات و پاڵاوتنەکان دەستکاری

ساڵ خەڵات بابەت کاری پاڵێوراو ئەنجام سەرچاوە
٢٠١٧ خەڵاتەکانی ئێن ئێم ئی پاڵەوانی ساڵ خۆی پاڵێوراو [٦٠]
خەڵاتەکانی ھونەرمەندە گەنجەکان باشترین نواندن لە فیلم یان زنجیرەیەکی تەلەڤیزیۆنیی دیجیتاڵی - خانمەئەکتەری گەنج شتە نامۆکان پاڵێوراو [٦١]
خەڵاتەکانی ھەڵبژاردەی خەڵکی خانمەئەکتەری زانستی خەیاڵی/خەیاڵی پەسەند پاڵێوراو [٦٢]
خەڵاتی ڕێکخراوی ئەکتەرانی شاشە باشترین نواندن لەلایەن ئەکتەرێکی مێیینەوە لە زنجیرەیەکی درامی پاڵێوراو [٦٣]
باشترین نواندن لەلایەن کۆمەڵێکەوە لە زنجیرەکەی درامی براوە [٦٣]
خەڵاتەکانی فەنگۆریا چەینسۆ باشترین خانمەئەکتەری تەلەڤیزیۆن براوە [٦٤]
خەڵاتەکانی ساتێرن باشترین خانمەئەکتەری گەنج لە زنجیرەیەکی تەلەڤیزیۆنی براوە [١٨]
خەڵاتەکانی ئێم تی ڤیی فیلم و تەلەڤیزیۆن باشترین ئەکتەر لە زنجیرەیەکدا براوە [٦٥]
باشترین پاڵەوان پاڵێوراو [٦٥]
خەڵاتەکانی ھەڵبژاردەی ھەرزەکارانی ٢٠١٧ ئەستێرەی تازە بەناوبانگی تەلەڤیزیۆنیی ھەڵبژێردراو پاڵێوراو [٦٦]
خەڵاتەکانی پڕایم تایم ئێمی باشترین خانمەئەکتەری پاڵپشت لە زنجیرەکەی درامی پاڵێوراو [٦٧]
خەڵاتەکانی گۆڵد دێربیی تەلەڤیزیۆن خانمەئەکتەری درامیی پاڵپشت پاڵێوراو [٦٨]
ڕۆڵگێڕی تازە بەناوبانگی ساڵ براوە
خەڵاتی ھەڵبژاردەی خەڵکیی ئای جی ئێن باشترین نواندنی درامیی تەلەڤیزیۆن براوە [٦٩]
٢٠١٨ خەڵاتی ڕێکخراوی ئەکتەرانی شاشە باشترین نواندن لەلایەن ئەکتەرێکی مێیینە لە زنجیرەیەکی درامی شتە نامۆکان پاڵێوراو [٧٠]
باشترین نواندن لەلایەن کۆمەڵێکەوە لە زنجیرەیەکی درامی پاڵێوراو
خەڵاتەکانی ئیمپایەر باشترین خانمەئەکتەر لە زنجیرەیەکی تەلەڤیزیۆنی پاڵێوراو [٧١]
خەڵاتەکانی ھەڵبژاردەی منداڵانی ٢٠١٨ خانمەئەکتەری تەلەڤیزیۆنی پەسەند براوە [٧٢]
خەڵاتەکانی ساتێرن باشترین ئەکتەری گەنج لە زنجیرەیەکی تەلەڤیزیۆنی پاڵێوراو [٧٣]
خەڵاتەکانی ئێم تی ڤیی فیلم و تەلەڤیزیۆن باشترین نواندن لە زنجیرەیەکدا براوە [٧٤]
باشترین ماچ (لەگەڵ فین وۆڵفھاڕد) پاڵێوراو
خەڵاتەکانی ھەڵبژاردەی ھەرزەکاران خانمەئەکتەری زانستی خەیاڵی/خەیاڵی ھەڵبژێردراو براوە [٧٥]
یاری تەلەڤیزیۆنی ھەڵبژێردراو (لەگەڵ فین وۆڵفھاڕد) پاڵێوراو [٧٦]
خەڵاتەکانی گۆڵد دێربی باشترین خانمەئەکتەری درامیی پاڵپشت پاڵێوراو [٧٧]
خەڵاتەکانی پڕایم تایم ئێمی باشترین خانمەئەکتەری پاڵپشت لە زنجیرەیەکی درامی پاڵێوراو [٧٨]
٢٠١٩ خەڵاتەکانی ھەڵبژاردەی منداڵانی ٢٠١٩ خانمەئەکتەری تەلەڤیزیۆنی پەسەند شتە نامۆکان پاڵێوراو [٧٩]
خەڵاتەکانی ھەڵبژاردەی ھەرزەکارانی ٢٠١٩ خانمەئەکتەری تەلەڤیزیۆنی ھەڵبژێردراوی ھاوین براوە [٨٠]
خەڵاتەکانی ساتێرن باشترین نواندن لەلایەن ئەکتەرێکی گەنجەوە گۆدزێلا: پاشای دڕندەکان پاڵێوراو [٨١][٨٢]
٢٠٢٠ خەڵاتی ھەڵبژاردەی منداڵان ئەستێرەی مێیینەی تەلەڤیزیۆنی پەسەند شتە نامۆکان براوە
٢٠٢١ خەڵاتی ھەڵبژاردەی منداڵان براوە [٨٣]
خانمەئەکتەری فیلمی دڵخواز ئینۆلا ھۆڵمز براوە
بازنەی ڕەخنەگرانی فیلمیی لەندەن نواندنکاری بەڕیتانی/ئێرلەندیی ساڵ پاڵێوراو [٨٤]
کۆمەڵەی ڕەخنەگرانی فیلمی سیاتڵ باشترین نواندنی لاو پاڵێوراو [٨٥]
ڕەخنەگرانی فیلمیی ناوچەی واشنتن دی سی باشترین نواندنی لاو پاڵێوراو [٨٦]
٢٠٢٢ خەڵاتەکانی تەلەڤیزیۆنیی ڕێکخراوی ڕەخنەگرانی ھۆڵیوود باشترین خانمەئەکتەری پاڵپشت لە زنجیرەیەکی پەخشکراو، دراما شتە نامۆکان پاڵێوراو [٨٧]
خەڵاتەکانی ساتێرن باشترین خانمەئەکتەر لە زنجیرەیەکی پەخشکراو چاوەڕوانکردن [٨٨]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Millie Bobby Brown (2004-)". Biography.com. Archived from the original on 11 August 2018. Retrieved 10 August 2018. ١١ی ئابی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ Millie Bobby Brown, Finn Wolfhard & Noah Schnapp Answer the Web's Most Searched Questions | WIRED (بە ئینگلیزی), retrieved 2021-04-07
  3. ^ "Millie Bobby Brown, Finn Wolfhard & Noah Schnapp Answer the Web's Most Searched Questions". YouTube. Retrieved 21 April 2020.
  4. ^ "Portfolio". IMG Models. Retrieved 2021-03-27. ٢٥ی نیسانی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  5. ^ "Millie Bobby Brown". The Academy of Television Arts & Sciences (ATAS). Archived from the original on 12 September 2018. Retrieved 12 September 2018. [Brown] rose to prominence in her Primetime Emmy Award-nominated role (for Outstanding Supporting Actress in a Drama Series) as Jane "Eleven" Ives in the Netflix science fiction horror series Stranger Things.
    Nolfi, Joey (8 May 2017). "Millie Bobby Brown mocks her MTV Movie & TV Awards breakdown in adorable video". EW.com. Archived from the original on 12 September 2018. Retrieved 12 September 2018. ... [Brown] rose to prominence on the first season of the Netflix sci-fi thriller, [Stranger Things], as the character Eleven …
    Ziss, Sophy (19 April 2018). "Millie Bobby Brown Is 2018's Youngest 'TIME' 100 Honoree & She More Than Earned Her Spot". Bustle. Archived from the original on 12 September 2018. Retrieved 12 September 2018. Brown rose to prominence in 2016 with her leading role in Stranger Things, but she'd been working in the industry for a few years before that.
  6. ^ Travers, Ben (19 July 2016). "Meet 'Stranger Things' Breakout Millie Bobby Brown, aka Lucky Number Eleven". IndieWire. Archived from the original on 22 July 2016. Retrieved 22 July 2016.
  7. ^ "Millie Bobby Brown: The World's 100 Most Influential People". Time (بە ئینگلیزی). Archived from the original on 10 May 2020. Retrieved 4 May 2020. ١٠ی ئایاری ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  8. ^ "National ambassadors". UNICEF. 15 May 2019. Retrieved 19 February 2020.
  9. ^ Sedano, Jon; de los Ríos, Ángel (15 November 2017). "Los orígenes marbellíes de Millie Bobby Brown, la joven estrella de 'Stranger Things' / The Marbella origins of Millie Bobby Brown, the young star of 'Stranger Things'". Diario Sur (بە ئیسپانی). Vocento. Archived from the original on 1 August 2018. Retrieved 31 July 2018. ...nació en Marbella en 2004, aunque tiene nacionalidad británica, ya que Robert y Kelly Brown, sus padres, eran unos ingleses asiduos veraneantes en la Costa del Sol. / ...was born in Marbella in 2004, although she has British nationality, since Robert and Kelly Brown, her parents, were regular English vacationers on the Costa del Sol.
  10. ^ "Millie Bobby Brown (2004-)". Biography.com. Archived from the original on 11 August 2018. Retrieved 10 August 2018. ١١ی ئابی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  11. ^ Kit, Borys; Belloni, Matthew (4 October 2016). "'Stranger Things' Star's Father Demands Cash From Agents to Represent Her (Exclusive)". The Hollywood Reporter. Archived from the original on 5 December 2017. Retrieved 4 December 2017.
  12. ^ "Millie Bobby Brown Opens Up About What It's Like Being Deaf in One Ear". Glamour (بە ئینگلیزی). 2017-10-31. Retrieved 2022-06-14.
  13. ^ Birnbaum, Debra (31 October 2017). "How 'Stranger Things' Star Millie Bobby Brown Made Eleven 'Iconic' and Catapulted Into Pop Culture". Variety. Archived from the original on 22 December 2017. Retrieved 4 December 2017.
  14. ^ Miller, Gregory E. (15 September 2017). "At 13, 'Stranger Things' star Millie Bobby Brown is an icon in the making". New York Post. Archived from the original on 4 December 2017. Retrieved 4 December 2017.
  15. ^ "John Simm and Mira Sorvino Start Filming BBC AMERICA's Intruders as James Frain, Tory Kittles, and Millie Brown Join Cast". BBC Worldwide. 24 February 2014. Archived from the original on 23 November 2016. Retrieved 23 November 2016.
  16. ^ Andreeva, Nellie (20 August 2016). "Duffer Bros. Netflix Supernatural Drama Series Sets Young Cast, Gets Title". Deadline Hollywood. Archived from the original on 22 August 2015. Retrieved 16 September 2016.
  17. ^ Lincoln, Ross A. (4 November 2016). "'Stranger Things' Season 2 Cast Photo Reveals Who Returns From The Upside Down". Deadline Hollywood. Archived from the original on 3 January 2017. Retrieved 2 January 2017.
  18. ^ ئ ا Latchem, John (29 June 2017). "Star Wars among top winners 43rd Saturn Awards". Homemedia magazine. Archived from the original on 17 November 2017. Retrieved 31 December 2017.
  19. ^ "Emmy Nominations: The Complete List". Variety. 12 July 2018. Archived from the original on 31 March 2019. Retrieved 12 July 2018.
  20. ^ "Citi Launches Digital Campaign To Spark a Nationwide Conversation About Money". Business Wire. 21 November 2017. Archived from the original on 14 February 2017. Retrieved 14 February 2017.
  21. ^ Overdeep, Meghan (23 January 2017). "Stranger Things Star Millie Bobby Brown Is Officially a Calvin Klein Model". InStyle. Archived from the original on 24 January 2017. Retrieved 24 January 2017. ٢٤ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  22. ^ Kirkpatrick, Emily (13 February 2017). "Millie Bobby Brown Officially Signs with a Major Modeling Agency". People. Archived from the original on 14 February 2017. Retrieved 14 February 2017.
  23. ^ "Moncler Taps Millie Bobby Brown for Next Ad Campaign". WWD. 2 July 2018. Archived from the original on 19 February 2019. Retrieved 18 February 2019.
  24. ^ "'Stranger Things' Millie Bobby Brown In Legendary Film Deal To Produce & Star In Enola Holmes Mysteries". Deadline Hollywood. 9 January 2018. Archived from the original on 18 January 2018. Retrieved 17 January 2018.
  25. ^ Keslassy, Elsa (16 August 2018). "'Stranger Things' Star Millie Bobby Brown to Narrate Darren Aronofsky's 'Spheres'". Variety (بە ئینگلیزی). Archived from the original on 8 July 2020. Retrieved 7 July 2020.
  26. ^ "Millie Bobby Brown becomes youngest person ever on Time 100 list". The independent. Archived from the original on 29 April 2018. Retrieved 20 April 2018.
  27. ^ Paul, Aaron. "Millie Bobby Brown". TIME. Archived from the original on 2 January 2019. Retrieved 21 November 2018.
  28. ^ "Millie Bobby Brown: 'I've been bullied: that inspires me'". BBC. Archived from the original on 20 November 2018. Retrieved 21 November 2018.
  29. ^ "Introducing The Sims 4 Positivity Challenge with Millie Bobby Brown". Archived from the original on 3 December 2018. Retrieved 3 December 2018.
  30. ^ "The 30 Most Influential Teens of 2017". Time. 3 November 2017. Archived from the original on 3 November 2017. Retrieved 8 December 2018.
  31. ^ "TIME's 25 Most Influential Teens of 2018". Time. 7 December 2018. Archived from the original on 8 December 2018. Retrieved 8 December 2018.
  32. ^ "Hollywood's Top 30 Stars Under Age 18". The Hollywood Reporter. 8 August 2018. Archived from the original on 9 August 2018. Retrieved 9 December 2018.
  33. ^ Kit, Borys (27 January 2017). "'Stranger Things' Breakout Millie Bobby Brown Set to Star in 'Godzilla' Sequel (Exclusive)". The Hollywood Reporter. Archived from the original on 28 January 2017. Retrieved 27 January 2017.
  34. ^ Caron, Nathalie (2 June 2018). "GODZILLA VS. KONG CASTS DEADPOOL 2 STAR JULIAN DENNISON". IGN. Archived from the original on 20 September 2018. Retrieved 20 September 2018.
  35. ^ "Millie Bobby Brown signs up for Together #WePlayStrong". UEFA.com. 26 March 2019. Archived from the original on 31 March 2019. Retrieved 31 March 2019.
  36. ^ "Millie Bobby Brown, Filmmaker Wanuri Kahiu Tackling 'The Thing About Jellyfish' for Universal (Exclusive)". The Hollywood Reporter. 14 March 2019. Archived from the original on 30 March 2019. Retrieved 31 March 2019.
  37. ^ Cannon, Sophie (2021-05-24). "Millie Bobby Brown debuts new positivity-focused eye makeup". New York Post (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-06-02.
  38. ^ Chan, Emily. "Why is Millie Bobby Brown's new beauty brand one of the most powerful in the world?". Vogue Paris (بە فەڕەنسی). Retrieved 2021-06-02.
  39. ^ Skvaril, Celia. "We tested out hyped products from Millie Bobby Brown's beauty line". Business Insider (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-06-02.
  40. ^ Kroll, Justin (July 28, 2020). "Millie Bobby Brown To Star And Produce Netflix's Adaptation of 'The Girls I've Been'; Jason Bateman's Aggregate Films Also Producing". Deadline. Retrieved January 23, 2021.
  41. ^ D'Alessandro, Anthony (2020-11-11). "Millie Bobby Brown To Star In & Executive Produce Netflix Fantasy Movie 'Damsel'". Deadline (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-03-30.
  42. ^ McNary, Dave (2020-12-18). "Millie Bobby Brown to Star in the Russo Brothers' Sci-Fi Film 'The Electric State'". Variety (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-03-30.
  43. ^ Campbell, Scott (2020-12-06). "Netflix Reportedly Offering Millie Bobby Brown A Big First Look Deal". We Got This Covered (بە ئینگلیزی). Retrieved 2020-12-08.
  44. ^ Campbell, Scott (6 December 2020). "'Enola Holmes' Sequel A Go At Netflix With Millie Bobby Brown And Henry Cavill Set To Return". Deadline (بە ئینگلیزی). Retrieved 13 May 2021.
  45. ^ Lang, Brent (July 20, 2022). "Inside Movie Stars' Salaries: Joaquin Phoenix Nabs $20M for Joker 2, Tom Cruise Heads to Over $100M and More". Variety. Retrieved July 21, 2022.
  46. ^ ئ ا Dastagir, Alia E. (July 15, 2021). "How we've failed Millie Bobby Brown". USA Today. Retrieved June 5, 2022.
  47. ^ Pasquini, Maria. "Millie Bobby Brown Quits Twitter After Being Bullied with Homophobic Memes". People. Retrieved June 7, 2022.
  48. ^ Hines, Ree (February 20, 2020). "Millie Bobby Brown criticizes 'sexualization' and 'insults' she's been facing as she turns 16". Today. Retrieved June 5, 2022.
  49. ^ Soteriou, Stephanie (April 13, 2022). "Millie Bobby Brown Opened Up About The "Gross" Sexualization She Has Faced As A Child Star After The Public Reaction To Her 18th Birthday Sparked An Important Conversation". Buzzfeed News. Retrieved June 5, 2022.
  50. ^ "Lovebirds! Millie Bobby Brown and Jake Bongiovi's Relationship Timeline". Life & Style (بە ئینگلیزی). 2022-06-20. Retrieved 2022-06-28.
  51. ^ Millie Bobby Brown Is Enrolled At Purdue University – In Indiana, Of Course
  52. ^ Stone, Natalie (3 November 2016). "Watch Stranger Things' Millie Bobby Brown Star in Birdy and Sigma's New Music Video 'Find Me'". People. Archived from the original on 4 November 2016. Retrieved 4 November 2016.
  53. ^ Nordstrom, Leigh (29 June 2017). "Exclusive: Paris Jackson, Millie Bobby Brown Wear Calvin Klein for The xx New Music Video". Women's Wear Daily. Archived from the original on 29 June 2017. Retrieved 29 June 2017.
  54. ^ Amatulli, Jenna. "Maroon 5, Cardi B's 'Girls Like You' Video Is a Star-Studded Dance Party". HuffPost. Archived from the original on 31 May 2018. Retrieved 1 June 2018.
  55. ^ Glicksman, Josh. "Maroon 5 Releases New Version of 'Girls Like You' Music Video: Watch". Billboard. Archived from the original on 3 November 2018. Retrieved 31 December 2018.
  56. ^ "Maroon 5 – Girls Like You (Vertical Video) featuring Cardi B". Spotify. Archived from the original on 19 December 2018. Retrieved 31 December 2018. ١٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  57. ^ Whittum, Connor. "Drake's 'In My Feelings' Video: All the Celeb Cameos". Billboard. Retrieved 19 April 2019.
  58. ^ Reda, Natasha (23 December 2019). "Ariana Grande, Katy Perry and More Star in Mariah Carey's Christmas Video Tribute: Watch". PopCrush. Retrieved 24 December 2019.
  59. ^ "Conoce el desafío de positividad de Los Sims 4 con Millie Bobby Brown". Electronic Arts (بە ئیسپانی). Retrieved 5 February 2021.
  60. ^ Trendell, Andrew (15 February 2017). "Here's the full list of VO5 NME Awards winners 2017". NME. Archived from the original on 18 February 2017. Retrieved 16 February 2017.
  61. ^ "38th Annual Awards". Young Artist Association. Archived from the original on 2 February 2017. Retrieved 7 January 2018. ٢ی شوباتی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  62. ^ Hipes, Patrick (15 November 2016). "People's Choice Awards Nominees Set". Deadline Hollywood. Archived from the original on 27 May 2017. Retrieved 15 November 2016.
  63. ^ ئ ا Nolfi, Joely (14 December 2016). "SAG Awards nominations 2017: See the full list". Entertainment Weekly. Archived from the original on 11 January 2017. Retrieved 14 December 2016.
  64. ^ "Never mind Oscar, here's the 2017 FANGORIA Chainsaw Awards Nominees Ballot!". Fangoria. 7 February 2017. Archived from the original on 6 August 2017. Retrieved 14 February 2017. ٦ی ئابی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  65. ^ ئ ا "Get Out Leads the Nominations for MTV's First Ever Movie & TV Awards". People. 6 April 2017. Archived from the original on 7 April 2017. Retrieved 8 April 2017.
  66. ^ "Teen Choice Awards 2017 Winners: The Complete List". 14 August 2017. Archived from the original on 30 January 2018. Retrieved 14 August 2017.
  67. ^ "2017 Emmy® Awards Nominations for Programs Airing June 1, 2016 – May 31, 2017" (PDF). Academy of Television Arts & Sciences. 13 July 2017. Archived (PDF) from the original on 13 July 2017. Retrieved 13 July 2017.
  68. ^ Dixon, Daniel Montgomery,Chris Beachum,Marcus James (7 September 2017). "2017 Gold Derby TV Awards winners: 'Big Little Lies' and 'SNL' sweep, while 'Stranger Things' takes Best Drama". Gold Derby. Archived from the original on 15 January 2018. Retrieved 10 September 2017.
  69. ^ "Best of 2017". IGN. 2017. Archived from the original on 14 January 2018. Retrieved 11 January 2018.
  70. ^ Gonzalez, Sandra. "SAG Awards nominations 2018: The complete list". CNN. Archived from the original on 13 December 2017. Retrieved 13 December 2017.
  71. ^ Travis, Ben (18 January 2018). "Star Wars The Last Jedi and Thor Ragnarok Lead Empire Awards 2018 Nominations". Empire. Archived from the original on 3 February 2018. Retrieved 7 February 2018.
  72. ^ Pedersen, Erik (26 February 2018). "Nickelodeon Unveils 2018 Kids' Choice Awards Nominations". Deadline Hollywood. Archived from the original on 27 February 2018. Retrieved 26 February 2018.
  73. ^ McNary, Dave (15 March 2018). "'Black Panther,' 'Walking Dead' Rule Saturn Awards Nominations". Variety. Archived from the original on 15 March 2018. Retrieved 15 March 2018.
  74. ^ Nordyke, Kimberly (3 May 2018). "MTV Movie & TV Awards: 'Black Panther,' 'Stranger Things' Top Nominations". The Hollywood Reporter. Archived from the original on 3 May 2018. Retrieved 3 May 2018.
  75. ^ Mathews, Liam (13 June 2018). "2018 Teen Choice Awards Nominees". TV Guide. Archived from the original on 14 June 2018. Retrieved 13 June 2018.
  76. ^ "Teen Choice Awards 2018 Winners: The Complete List". Enews. 12 August 2018. Archived from the original on 13 August 2018. Retrieved 22 February 2019.
  77. ^ Montgomery, Daniel; Beachum, Chris; Dixon, Marcus James; Eng, Joyce (6 September 2018). "2018 Gold Derby TV Awards winners: 'Versace' and 'Handmaid's Tale' are top winners, but 'Game of Thrones' takes Best Drama". Gold Derby. Archived from the original on 23 May 2020. Retrieved 6 September 2018.
  78. ^ "Emmys Nominations List 2018 – Variety". Variety. 12 June 2018. Archived from the original on 12 July 2018. Retrieved 12 June 2018.
  79. ^ Nordyke, Kimberly; Forstadt, Jillian (23 March 2019). "Kids' Choice Awards: Full List of Winners". The Hollywood Reporter. Archived from the original on 24 March 2019. Retrieved 24 March 2019.
  80. ^ Swift, Andy (8 July 2019). "Teen Choice Awards: Stranger Things Leads Final Wave of 2019 Nominations". TVLine. Archived from the original on 8 July 2019. Retrieved 19 July 2019. ٨ی تەممووزی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  81. ^ Anderton, Ethan (16 July 2019). "45th Saturn Awards Nominations: 'Avengers: Endgame' Leads with 14 Nods, 'Game of Thrones' Tops TV Category". /Film. Archived from the original on 29 September 2019. Retrieved 24 August 2019.
  82. ^ Mancuso, Vinnie (15 July 2019). "'Avengers: Endgame', 'Game of Thrones' Lead the 2019 Saturn Awards Nominations". Collider. Archived from the original on 16 July 2019. Retrieved 24 August 2019.
  83. ^ Nordyke, Kimberly (2 February 2021). "Kids' Choice Awards Unveils Nominees, Taps Kenan Thompson to Host". The Hollywood Reporter.
  84. ^ Neglia, Matt (January 12, 2021). "The 2020 London Film Critics Circle (LFCC) Nominations". NextBestPicture. Retrieved May 14, 2022.
  85. ^ ""Minari" Leads the 2020 Seattle Film Critics Society Nominations". Seattle Film Critics Society. February 8, 2021. Retrieved May 15, 2022.
  86. ^ "The 2020 WAFCA Awards". The Washington DC Area Film Critics Association (بە ئینگلیزی). 2021-02-08. Retrieved 2022-05-15.
  87. ^ "And the nominees for the Streaming Edition of the 2nd Annual HCA TV Awards are… – Hollywood Critics Association" (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-08-17. ١٥ی تەممووزی ٢٠٢٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  88. ^ "Saturn Awards Nominations: 'The Batman', 'Nightmare Alley', 'Spider-Man', 'Better Call Saul' Top List". Deadline Hollywood. August 12, 2022. Retrieved August 12, 2022.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری