دەیڤد ھاربەر

ئەکتەرێکی ئەمریکی


دەیڤد کینیث ھاربەر (لەدایکبووی ١٠ی نیسانی ١٩٧٥) ئەکتەرێکی ئەمریکییە. ناسراو بە ڕۆڵی جیم ھۆپەر لە زنجیرەی نێتفلیکسی خەیاڵی زانستیی درامی شتە نامۆکان (٢٠١٦-ئێستا)،[٢] کە بەھۆیەوە خەڵاتی ھەڵبژاردەی ڕەخنەگرانی وەرگت بۆ باشترین ئەکتەری یاریدەدەر لە زنجیرەیەکی درامی لە ٢٠١٨ دا.[٣] بەھۆی ڕۆڵەکەیەوە، بۆ خەڵاتی ئێمی و گۆڵدن گڵۆب پاڵێورا.[٤][٥]

دەیڤد ھاربەر

دەیڤد لە کۆمیک-کۆنی ساندیاگۆی ٢٠١٩
لەدایکبوون
دەیڤد کینیث ھاربەر[١]

(١٩٧٥-٠٤-١٠) ١٠ی نیسانی ١٩٧٥ (تەمەن ٤٨ ساڵ)
وایت پلەینس، نیویۆرک، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
خوێندنگەکۆلێژی دۆرتماوث
پیشەئەکتەر
چالاکبوون١٩٩٩–ئێستا

دەیڤد ڕۆڵی یاریدەدەری ھەبووە لە فیلمەکانی Brokeback Mountain (٢٠٠٥)، Quantum of Solace (٢٠٠٥)، The Green Hornet (٢٠١١)، End of Watch (٢٠١٢)، The Equalizer (٢٠١٤)، Black Mass (٢٠١٥)، و Suicide Squad (٢٠١٦). و ڕۆڵی کارەکتەری سەرەکی گێڕاوە لە فیلمی پاڵەوانی Hellboy (٢٠١٩).

ژیانی سەرەتایی دەستکاری

دەیڤد کینیث ھاربەر لە ١٠ی نیسانی ١٩٧٥ لە وایت پلەینس، نیویۆرک لەدایکبووە، بۆ کینیث و نانسی ھاربەر. دایک و باوکی ھەردووکیان ئەندازیارن، دایکی لە بیناسازی و باوکی لە بازرگانی.[٦] ئەو لە دوا ناوەندی بیرام ھیڵس لە ئارمۆنک، نیویۆرک خوێندوویەتی، لەگەڵ ئەکتەران شۆن ماھیر و ئییال پۆدڵ. دەیڤد لە کۆلێژی دارتماوث لە ھانۆڤەر، نیو بامپشیر دەرچووە، لە ١٩٩٧ دا.[٧]

پیشە دەستکاری

 
دەیڤد لە فیستیڤاڵی فیلمی جیھانی لە تۆرۆنتۆ، ٢٠١٤

دەیڤد دەستی بە ڕۆڵگگێڕان کرد بە پڕۆفیشناڵی لە بڕۆدوەی لە ١٩٩٩، لە دووبارە ژیانەوەی The Rainmaker.[٨] و دەستی کرد بە ڕۆڵگێڕان لە تەلەڤزیۆندا لە ھەمان ساڵدا لە ئەڵقەیەکی Law & Order، کە ڕۆڵی گارسۆنێکی ئەگێڕا. دووبارە لە ٢٠٠٢ دا دەرکەوەتەوە لە Law & Order: Special Victims Unit، کە ڕۆڵی بکوژی منداڵێکی ئەگێڕا. دەیڤد ڕۆڵی کارمەندی MI6 ڕۆجەر ئاندرسنی گێڕاوە لە زنجیرەی ABC بەناوی Pan Am. لە ٢٠٠٥ دا، پاڵێورا بۆ خەڵاتێکی تۆنی بۆ نواندنگ لە بەرھەم ھێنانی Who's Afraid of Virginia Woolf?.

دەیڤد ناسراوە بۆ ڕۆڵی وەک کارمەندی CIA گرێگ بیم لە Quantum of Solace، وەک شێپ کامبێڵ لە Revolutionary Road، و وەک سەرچاوەی ڕەسڵ کڕۆوی لە State of Play. ھەروەھا ناوبانگیشی پەیداکردووە بۆ ڕۆڵی بکوژێکی بەکۆمەڵی ئەگێڕا لە ئەڵقەیەکی ٢٠٠٩ی Law & Order: Criminal Intent.[٩] ڕۆڵەکانی تری بریتین لە Brokeback Mountain, The Green Hornet, End of Watch، و Between Us. لە ٢٠١٣ دا، ڕۆڵێکی بچووکی گێڕا وەک دکتۆرێکی سەرەکی لە زنجیرەی Elementary. لە ٢٠١٢وە تا ٢٠١٤، ڕۆڵی ئیلیۆت ھیرسچی گێڕاوە لە زنجیرەی The Newsroom.[١٠]

لە ٢٠١٤ دا، دەیڤد ڕۆڵی کارەکتەر دکتۆر ڕید ئاکڵی گێڕاوە لە وەرزی یەکەمی زنجیرەی مێژووی درامی Manhattan.[١١] لە ٢٠١٥ دا، دەیڤد ھەڵبژێردرا بۆ ڕۆڵی جیم ھۆپەر لە زنجیرەی خەیاڵی زانستیی ترسناکی نێتفلیکسی شتە نامۆکان. بەھۆی ڕۆڵەکەیەوە لە زنجیرەکەدا، دەیڤد پاڵێورا بۆ خەڵاتی ئێمی پڕایم تایم بۆ باشترین ئەکتەری یاریدەدەر لە زنجیرەیەکی درامی (٢٠١٧ و ٢٠١٨) و خەڵاتی گۆڵدن گڵۆب بۆ باشترین ئەکتەری یاریدەدەر - زنجیرە، کورتە زنجیرە یان فیلمی تەلەڤیزیۆنی (٢٠١٨). دەیڤد لەگەڵ تەواوی کاستی سەرەکی زنجیرەکە خەڵاتی ڕێکخراوی ئەکتەرەکانی شاشە بردەوە بۆ باشترین ڕۆڵگێڕان لەلایەن گروپێکەوە لە زنجیرەیەکی درامی (٢٠١٧).

دەیڤد ڕۆڵی کارەکتەری سەرەکی گێڕاوە لە فیلمی پاڵەوانی Hellboy (٢٠١٩).[١٢] ھەروەھا دانراوە کە ڕۆڵی ئەلێکسی شۆزتاکۆڤ / پارێزەکەرە سورەکە بگێڕێت لە فیلمی پاڵەوانی جیھانی سینەماییی ماڕڤڵ Black Widow (٢٠٢٠).[١٣][١٤]

ژیانی تایبەتی دەستکاری

لە ٢٠١٩وە، دەیڤد پەیوەندی ھەبووە لەگەڵ گۆرانیبێژ لیلی ئاڵن. یەکەم دەرکەوتنیان لە فەڕشی سوور لە ٢٦ەم خەڵاتەکانی ڕێکخراوی ئەکتەرانی شاشە ساڵانە بوو.

دەیڤد باوەڕی بە چەندەھا ئایین ھەبووە کە بریتین لە کاثۆلیزم و بودھیزم؛ ھەرچەندە، ئێستا باوەڕی بە ئایینی خەیاڵی نییە و باوەڕی وایە کە خەڵک ژیان دروست ئەکەن… بە بەئاگایی؛ و باوەڕی بە تارمایی ھەبووە، بەڵام ئێستا باوەڕی پێی نییە.[١٥]

دەیڤد کێشەی لەگەڵ ئالوودەبوونی بە کحولەوە ھەبووە لە ڕابردوویدا، و وا بووە تا سەرەتایی تەمەنی ٢٠ ساڵی.[١٦] لە تەمەنی ٢٥ دا، دەیڤد تووشی ئاڵۆزیی دووجەمسەری بوو.[١٧][١٨]

فیلمۆگرافی دەستکاری

فیلم دەستکاری

ساڵ ناو ڕۆڵ تێبینییەکان
٢٠٠٤ Kinsey ڕۆبێرت کینسی
٢٠٠٥ Confess کارمەندی ئێف بی ئای مەکئالیستەر
Brokeback Mountain ڕانداڵ ماڵۆن
War of the Worlds کارکەری بەلەمەکان
٢٠٠٦ The Wedding Weekend دەیڤد
٢٠٠٨ Revolutionary Road شێپ کامبێڵ
Quantum of Solace گرێگ بیم
٢٠٠٩ State of Play کارمەندی پۆینتکۆرپ
٢٠١٠ Every Day بڕاین
٢٠١١ The Green Hornet پارێزەر فڕانک سکانڵن
W.E. ئێرنست ئاڵدڕیچ سیمپسن
٢٠١٢ End of Watch ڤان ھاوزەر
Between Us جۆڵ
Knife Fight]] ستیفن گرین
٢٠١٣ Snitch جەی پڕایس
Parkland جەیمس گۆردن شانکڵین
٢٠١٤ X/Y تۆد
A Walk Among the Tombstones ڕەی
The Equalizer فڕانک ماستەرس
٢٠١٥ Black Mass جۆن مۆریس
٢٠١٦ Suicide Squad دێکستەر تۆلیڤەر
٢٠١٧ Sleepless دەگ دێنیسن
٢٠١٩ Frankenstein's Monster's Monster, Frankenstein دەیڤد ھاربەری سێھەم / جونیۆر / فڕانکشتاین کورتە فیلم
scope="row" Hellboy ھێڵبۆی
٢٠٢٠ Extraction گاسپار
Black Widow ئەلێکسی شۆستاڤۆک / پارێزەری سوور لە بەرھەم ھێنان دایە
 
دەیڤد ھاربەر و میڵی بۆبی بڕاون

تەلەڤیزیۆن دەستکاری

ساڵ ناو ڕۆڵ تێبینییەکان
١٩٩٩ Law & Order مایک ئەڵقەی: "Patsy"
٢٠٠٢ Law & Order: Special Victims Unit تێری جێسەپ ئەڵقەی: "Dolls"
٢٠٠٣ |Hack کریستۆفەر کڵارک ئەڵقەی: "Presumed Guilty"
٢٠٠٤ Law & Order: Criminal Intent ویزڵی جۆن کێندرسن ئەڵقەی: "Silver Lining"
٢٠٠٧ The Unit گاری وێبەر ئەڵقەی: "Five Brothers"
٢٠٠٨ Law & Order جەی کاڕڵین ئەڵقەی: "Submission"
٢٠٠٩ Law & Order: Criminal Intent پۆڵ دێڤیڵدیس ئەڵقەی: "Family Values"
Lie to Me فڕانک ئامبڕۆز ئەڵقەی: "The Better Half"
Royal Pains دان ساموێڵس ئەڵقەی: "It's Like Jamais Vu All Over Again"
٢٠١١–٢٠١٢ Pan Am ڕۆجەر ئاندرسن ٦ ئەڵقە
٢٠١٢ Midnight Sun ئیثان دەیڤیس فڕۆکەوانی تەلەڤزیۆنی NBCی نەفرۆشراو
٢٠١٢–٢٠١٤ The Newsroom ئیلیۆت ھیرسچ ١٠ ئەڵقە
٢٠١٢–٢٠١٥ Blue کووپەر ٣ ئەڵقە[١٩]
٢٠١٣ Elementary دکتۆر مەیسن ماڵدوین ئەڵقەی: "Lesser Evils"
٢٠١٤ Rake دەیڤد پۆتەر ١١ ئەڵقە
Manhattan دکتۆر ڕید ئاکڵی ١٠ ئەڵقە
٢٠١٤–٢٠١٥ State of Affairs دەیڤد پاتریک ١٣ ئەڵقە
٢٠١٥–٢٠١٦ Banshee ڕۆبێرت داڵتن ٢ ئەڵقە
٢٠١٦ Crisis in Six Scenes ڤیک ئەڵقەی: "#١٫٢"
٢٠١٦–ئێستا شتە نامۆکان جیم ھۆپەر ڕۆڵی سەرەکی
٢٠١٨ Drunk History سەرۆکی پەیکەری ڤیێتنام ئەڵقەی: "Underdogs"
Animals ھاوک (دەنگ) ئەڵقەی: "Roachella"
٢٠١٩ Saturday Night Live خۆی (پێشکەشکار) ئەڵقەی: "David Harbour/Camila Cabelo"
بۆ ئەوەی ڕابگەیەندرێت The Simpsons بەڕێز بۆرنسی شاراوە (دەنگ) ئەڵقەی: "Undercover Burns"

شانۆ دەستکاری

ساڵ ناو ڕۆڵ تێبینییەکان
١٩٩٩ The Rainmaker نۆوا کوری
٢٠٠١ The Invention of Love مۆسس جۆن جاکسن
٢٠٠٥ Who's Afraid of Virginia Woolf? نیک
٢٠٠٦–٢٠٠٧ The Coast of Utopia: Part 1 – Voyage نیکۆلاس ستانکێڤیچ
٢٠٠٦–٢٠٠٧ The Coast of Utopia: Part 2 – Shipwreck جۆرج ھێروێگ
٢٠٠٧ The Coast of Utopia: Part 3 – Salvage دکتۆرەکەی سەر کەناردەریاکە
٢٠١٠–٢٠١١ The Merchant of Venice باسانیۆ
٢٠١٢–٢٠١٣ Glengarry Glen Ross جۆن ویڵیامسن

خەڵاتەکان و پاڵێوراوەکان دەستکاری

ساڵ خەڵات بابەت کاری پاڵێوراو ئەنجام سەرچاوە.
٢٠٠٥ خەڵاتەکانی تۆنی باشترین ئەکتەر لە شانۆیەکدا Who's Afraid of Virginia Woolf? پاڵێوراو [٢٠]
٢٠١٧ خەڵاتەکانی سکرین ئاکتەرس گیڵد باشترین نواندن لەلایەن گروپێکەوە لە زنجیرەیەکی درامی Stranger Things براوە [٢١]
٢٠١٧ خەڵاتەکانی فەنگۆریا چەینسۆ باشترین ئەکتەری یاریدەدەری تەلەڤزیۆنی ٢٠١٧ پاڵێوراو [٢٢]
٢٠١٧ خەڵاتەکانی پڕایم تایم ئێمی باشترین ئەکتەری یاریدەدەر لە زنجیرەیەکی درامی پاڵێوراو [٢٣]
٢٠١٨ خەڵاتەکانی کیتیکس چۆیس بۆ تەلەڤیزیۆن باشترین ئەکتەری یاریدەدەر لە زنجیرەیەکی درامی براوە [٢٤]
٢٠١٨ خەڵاتەکانی گۆڵدن گڵۆب باشترین ئەکتەری یاریدەدەر - زنجیرە، کورتە زنجیرە، فیلمی تەلەڤزیۆنی پاڵێوراو [٢٥]
٢٠١٨ خەڵاتەکانی پڕایم تایم ئێمی باشترین ئەکتەری یاریدەدەر لە زنجیرەیەکی درامی پاڵێوراو [٢٦]
٢٠٢٠ خەڵاتەکانی گۆڵدن ڕاسبێری خراپترین ئەکتەر Hellboy پاڵێوراو [٢٧]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Stranger Things' Winona Ryder & David Harbour Answer the Web's Most Searched Questions". WIRED. YouTube. July 8, 2019. Retrieved July 9, 2019.
  2. ^ "David Harbour loves Hopper on 'Stranger Things.' So why does he want him dead?". Los Angeles Times. January 1, 2020. Retrieved March 30, 2020.
  3. ^ "'Stranger Things' David Harbour Wins Critics' Choice Award". TV Shows. Retrieved March 30, 2020.
  4. ^ "David Harbour". Television Academy. Retrieved March 30, 2020.
  5. ^ "David Harbour". www.goldenglobes.com. Retrieved March 30, 2020.
  6. ^ Blank, Matthew (December 14, 2010). "PLAYBILL.COM'S CUE & A: Merchant of Venice's David Harbour". Playbill. Brightspot. Retrieved July 27, 2018.
  7. ^ "Valley News - Film Notes: 'Stranger Things' Actor David Harbour Returns to Dartmouth". Retrieved March 30, 2020.
  8. ^ "David Harbour". Playbill. Retrieved March 30, 2020.
  9. ^ Fretts, Bruce (July 13, 2009). "Cheers & Jeers". TV Guide. p. 8.
  10. ^ Panos, Maggie (November 2, 2017). "The Newsroom". POPSUGAR Entertainment. Retrieved March 30, 2020.
  11. ^ "David Harbour on The Tonight Show Starring Jimmy Fallon". NBC. Retrieved March 30, 2020.
  12. ^ Perry, Spencer (May 8, 2017). "Neil Marshall to Direct Hellboy Reboot Starring David Harbour!". Comingsoon.net. Retrieved May 8, 2017.
  13. ^ Kit, Borys (May 8, 2017). "'Stranger Things' Star David Harbour Joins Scarlett Johansson in Marvel's 'Black Widow'. (Exclusive)". The Hollywood Reporter. Retrieved April 3, 2019.
  14. ^ Coggan, Devan (July 20, 2019). "Black Widow hits Comic-Con with first details of Scarlett Johansson film". Entertainment Weekly. Retrieved July 27, 2019.
  15. ^ [e create a life with our consciousness "Split Consciousness in People of Our World"]. On Life. Northwestern University Press. pp. 77–79. Retrieved 2 May 2020. {{cite web}}: Check |url= value (help)
  16. ^ "'Stranger Things David Harbour opens up about his mental health and battles with addiction | NME". June 7, 2018.
  17. ^ "Stranger Things star David Harbour reveals he has bipolar disorder and describes acting as 'a lifeline' for his mental wellbeing". www.msn.com. Retrieved 2 May 2020.
  18. ^ ""Stranger Things" David Harbour Opens Up About His Mental Health and Battles with Addiction". June 9, 2018. ٢٣ی تەممووزی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  19. ^ داڕێژە:Cite av media
  20. ^ Jones, Kenneth (June 5, 2005). "Just the Facts: List of 2005 Tony Award Winners and Nominees". Playbill. Archived from the original on October 20, 2012. Retrieved April 20, 2011.
  21. ^ "Relive the 23rd Annual SAG Awards". TNT Presents: The Screen Actor Guild Awards. A TimeWarner Company. Archived from the original on November 23, 2017. Retrieved February 17, 2017. ١٨ی ئابی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  22. ^ "Never mind Oscar, here's the 2017 FANGORIA Chainsaw Awards Nominees Ballot!". Fangoria. February 7, 2017. Archived from the original on February 8, 2017. Retrieved February 14, 2017. ٨ی شوباتی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  23. ^ Littleton, Cynthia (September 10, 2017). "Creative Arts Emmy Winners: 'Stranger Things,' 'Westworld,' 'Big Little Lies' Win Big — Complete List". Variety. Penske Business Media, LLC. Retrieved September 10, 2017.
  24. ^ Kilday, Gregg (December 6, 2017). "Critics' Choice Awards: 'The Shape of Water' Leads With 14 Nominations". The Hollywood Reporter. Retrieved December 7, 2017.
  25. ^ "Golden Globes: 'Shape of Water,' 'Big Little Lies' Top Nominations". The Hollywood Reporter. December 11, 2017. Retrieved December 12, 2017.
  26. ^ Piester, Lauren (July 12, 2018). "David Harbour's Puppy Pooped In Celebration of His Emmy Nom". E! Online. E! News. Retrieved July 13, 2018.
  27. ^ "RAZZ NEWZ - The Razzies!". razzies.com.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری