ویڵ چەیس

ئەکتەر و گۆرانیبێژێکی ئەمریکی

فڕانک ویلیام چەیس (لەدایکبووی ١٢ی ئەیلوولی ١٩٧٠)، زیاتر ناسراو بە ناوی ھونەری ویڵ چەیس، ئەکتەر و گۆرانیبێژێکی ئەمریکییە، ناسراو بە موزیکاڵەکانی لە بڕۆدوەی و لە ڕۆڵی ئەستێرەی شاریی لوک ویڵەر لە زنجیرەی ئەی بی سیی Nashville.

ویڵ چەیس

ویڵ چەیس لە ٢٠٠٦ دا
لەدایکبوون (١٩٧٠-٠٩-١٢) ١٢ی ئەیلوولی ١٩٧٠ (تەمەن ٥٣ ساڵ)
فڕانکفۆرت، کێنتەکی، ویلایەتە یەکگرتووەکان
پەروەردەکۆلێژی ئۆبەرلین (بڕوانامی مۆسیقا)
پیشە
  • ئەکتەر
  • گۆرانیبێژ
چالاکبوون١٩٩٨–ئێستا
ھاوسەر
  • لۆری چەیس (ھاوسەرگیری ١٩٩٨؛ ٢٠٠٨)
  • ستێفەنی گیپسن (ھاوسەرگیری ٢٠٠٩؛ ٢٠١٢)
یارئینگرید مایکڵسن (٢٠١٥–ئێستا)
مناڵ(ەکان)٢

ژیانی سەرەتایی و پەروەردە دەستکاری

چەیس لە فرانکفۆرت، کێنتەکی لەدایکبووە، و گەنجترینە لە سێ کوڕ. ئەو دوا ناوەندی وێسترن ھیڵز و پەیمانگای مۆسیقای ئۆبەرلینی تەواوکردووە، کە لەژێر ڕابەری ڕۆبێرت سپانۆ فێربووە و لێدانی تەواوکردووە.[١][٢]

چەیس پەیمانگای مۆسیقای ئۆبەرلینی خوێند،[٣] کە ڕاھێنانی ئەکرد وەک لێدەرێک و ڕابەرێک.[٤]

پیشە دەستکاری

چەیس دەستی بەکاری نواندن کرد لە شیکاگۆ، کە لە بەرھەمە شانۆ نەتەوەیییەکان نواندنی ئەکرد و بۆ سێ خەڵاتی جۆسێف جێفرسن پاڵێواراوە.[ژێدەر پێویستە] ئەو دواتر ڕۆڵی کریسی گێڕا لە دووەم گەشتی جیھانی Miss Saigon دا. ئەو یەکەم جار لە بڕۆدوەی نواندنی کردووە لە ١٩٩٨ بەڕۆڵی سکوج مان جێگرەوەی ڕۆجەر لە Rent لە ڕۆڵەکەدا بەڕەسەن ئەگەڕێتەوە بۆ ئادەم پاسکاڵ؛ ئەو ڕۆڵی سەرەکیشی گێڕاوە بەڕۆڵی کۆتا ڕۆجەر لە شانۆی بڕۆدوەی Rent، کە تۆمار کرابوو بۆ بڵاوکردنەوەی سینەمایی بەناوی Rent: Filmed Live on Broadway.[٥][٦] ئاماژەکانی دیکەی بڕۆدوەی پێکدێن لە Miss Saigon (لەگەڵ ئەستێرەی ڕەسەن لیا سالۆنگا کە ۆڵی کیمی گێاوە بۆ داخستنی بەرھەمھێنانەکەی بڕۆدوەی)؛ The Full Monty، بەڕۆڵی جێگرەوەی جێری لوکۆوسکی (٢٠٠١)؛ Lennon (٢٠٠٥)؛ Aida (جێگرەوەی ڕادەمێس، ٢٠٠٣–٠٤)، ڕۆڵێکی دیکە کە بەڕەەەن لە پاسکالەوە وەرگیراوە؛ و تۆنی لە Billy Elliot the Musical.[٧] ئەو لە A Little Princess the Musicalیشدا بووە بەڕۆڵی کاپتن کریوی. لە ٢٠٠٥ دا، ڕۆڵی نێڤیڵ کراڤنگ گێڕا لە کۆنسێرتی ڕۆژی جیھانی ئایدزی The Secret Garden.[٨]

لە ٢٠٠٦ دا، ڕۆڵی سەرەکی گێڕا لە High Fidelity لە بڕۆدوەی، و ڕۆڵی سەرەکی ڤالێنتینی گێڕا لە Kiss of the Spider Woman لە شانۆی سیگنیچەر لە ئارلینگتن، ڤیرجینیا، کە بەھۆیەوە پاڵێورا بۆ خەڵاتی ھێلن ھایسی ٢٠٠٩ بۆ باشترین ئەکتەری سەرەکی.[٩]

ئەو دەرکەوت لە The Pajama Game لەگەڵ کەیت باڵدوین لە ذە مونی (ست. لویس) لە تەممووزی ٢٠٠٧.[١٠] ئەو ڕۆڵی سەرەکی گێڕا لە Oklahoma لە ٢٠٠٧ لە شانۆی لیریک لەگەڵ کێڵی ئۆ'ھارا، و لە بڕۆدوەی لە موزیکاڵی The Story of My Life لە٢٠٠٩.[١١]

ئەو پاڵێوراوێک بوو لە خەڵاتەکانی تۆنی ٢٠١٣، پاڵێوراو بۆ خەڵاتی تۆنی بۆ باشترین ئەکتەر کە لە موزیکاڵێکدا بێت بۆ ڕۆڵی جۆن جاسپەر / بەڕێز کڵایڤ پاجێت لە دروستکراوەی بڕۆدوەی The Mystery of Edwin Drood.[١٢]

چەیس ڕۆڵی سەرەکی میوانی ھەبوو بەڕۆڵی مایکڵ سویفت لە زنجیرەی ئێن بی سی Smash.[١٣] ئەو دواتر ڕۆیشت بۆ بەرجەستەکردنی ڕۆڵی ئەستێرەی شاری لوک ویڵەر لە زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی Nashville. دەرکەوتنەکانی دیکەی لە تەلەڤیزیۆندا بریتین لە Quantico، The Deuceی ئێچ بی ئۆ، ڕۆڵی کەمی پات ماھۆنی لە Rescue Me، Cupid، Canterbury's Law، Law & Order، Third Watch، Conviction، و Queens Supreme، The Lost Valentineی ھاڵماڕک، لەگەڵ جێنیفەر لەڤ ھێویت و بێتی وایت؛ کۆتا وەرزی ٢٠١١ی Royal Pains (ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا)؛ Blue Bloods (سی بی ئێس)؛ و درامای ئەی بی سی Pan Am. لە ٢٠١٢ دا، دەرکەوت لە زنجیرەی White Collar، لە ئەڵقەی "Neighborhood Watch"، و دەرکەوت لە زنجیرەی Unforgettable، لە ئەڵقەی "The Comeback". [ژێدەر پێویستە]

ئەو ڕۆڵی سەرەکی گێڕاوە لە فیلمی ٢٠١٣ی Butterflies of Bill Baker.[١٤] چەیس دەنگی ئانگی دەکات لە A Warrior's Tail (٢٠١٦).[١٥]

چەیس ڕۆڵی ویلیام شێکسپیری لە کریستن بۆڕڵەوە وەرگرتووە لە بڕۆدوەی لە موزیکاڵی Something Rotten! لە ١٨ی تەممووزی ٢٠١٦.[١٦]

چەیس ڕۆڵی کارەکتەر بایرۆن ماڕکسی گێڕاوە لە دەستپێکی وەرزی ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠١٧ی Law and Order: SVU بەناوی “Gone Fishin”.

ئەو ڕۆڵی نیڵ ھارگرۆڤی گێڕاوە لە وەرزی دووەمی زنجیرەی ئەمریکی سەرو سروشتیی ترسناکی خەیاڵی زانستیی وێبیی، شتە نامۆکان، کە لە نێتفلیکس پەخشکرا لە ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧، و لە زنجیرەی درامی ئێچ بی ئۆی Sharp Objects دەرکەوت بەڕۆڵی بۆب ناش.[١٧]

ئەو ڕۆڵی فرێد گراھام/پێتروچیۆ بەرجەستەکردووە لەگەڵ کێڵی ئۆ'ھارا لە دروستکراوەی ٢٠١٩ی بڕۆدوەی Kiss Me, Kate.[١٨]

ژیانی تایبەتی دەستکاری

چەیس دوو کچی ھەیە لەگەڵ لۆری چەیس، کە ھاوسەری بووە لە ١٩٩٨ەوە بۆ ٢٠٠٨[١٩] و ھاوسەرگیری لەگەڵ خانمەئەکتەر ستێفەنی گیبسن کردووە لە ٢٠٠٩[٣] ھەتا لێکجیابوونەوەکەیان لە ٢٠١٢.

ئەو و دێبرا مێسینگ پەیوەندییەکی دووبارەبووەوەیان ھەبوو لە نێوان ٢٠١١وە بۆ ٢٠١٤.[٢٠][٢١]

ئەو لە پەیوەندیدایە لەگەڵ مۆسیقاژەن ئینگرید مایکڵسن.[٢٢]

فیلمۆگرافی دەستکاری

ساڵ ناو ڕۆڵ تێبینییەکان
٢٠٠٠ Shaft ھاوڕێی واڵتەر فیلم
٢٠٠١ Fling (تۆڕی فۆکس، دروستکراو لەلایەن گڵێن گۆردن کارۆن) دان فیڵدز ئەڵقەی: #1.2 “In Genes We Trust”
٢٠٠٢ Guiding Light بەڕێوبەری فرۆشگا ئەڵقەکە لە ڕێکەوتی ١٤ی ئابی ٢٠٠٢ دا بووە
Third Watch ڕیاڵی ئەڵقەی: #4.8 “Ladies’ Day”
٢٠٠٣ Queens Supreme ئەی دی ئەی فیفەر ئەڵقەی: #1.1 “One Angry Man”
Law & Order دەیڤد ئەڵقەی: #13.11 “Chosen”
٢٠٠٤ Everyday People باوک (ئاماژەپێنەکراو) فیلمی ئێچ بی ئۆ
Law & Order ھاوپیشەی مێلۆرز ئەڵقەی: #14.18 “Evil Breeds”
٢٠٠٦ Conviction لێکۆڵەر دەیڤ لامانسکی ئەڵقەی: #1.4 “Indebted”
As the World Turns دکتۆر لین ئەڵقەکە لە ١ی ئایاری ٢٠٠٦ دا بووە
ئەڵقەکە لە ٣ی ئایاری ٢٠٠٦ دا بووە
All My Children ئەی دی ئەی فیلیپس ئەڵقەی #1.9395
٢٠٠٨ Law & Order دێرێک کاھیڵ ئەڵقەی: #18.4 “Bottomless”
Canterbury's Law ئاڕتی فلۆم ئەڵقەی: #1.3 “What Goes Around”
Rent: Filmed Live on Broadway ڕۆجەر دەیڤس فیلمی تەلەڤیزیۆن
٢٠٠٩ Four Single Fathers لانس فیلم
Cupid پیتەر ئەڵقەی: #1.6 “Left of the Dial”
Law & Order: Criminal Intent جەیکەب گارێتی ئەڵقەی: #8.15 “Passion”
One Life to Live دکتۆر جەیسن نانس ئەڵقەی: #1.10564 “Sing Along with Mitch”
ئەڵقەی: #1.10565 “The Greenhouse Effect”
ئەڵقەی: #1.10566 “Angel of Death”
ئەڵقەی: #1.10567 “Dads Gone Wild”
٢٠٠٩–٢٠١٠ Rescue Me پات ماھۆنی ئەڵقەی: #5.5 “Sheila”
ئەڵقەی: #6.4 “Breakout”
ئەڵقەی: #6.6 “Sanctuary”
ئەڵقەی: #6.8 “Cowboy”
٢٠١١ The Lost Valentine ئاندرو ھاوثۆڕن فیلمی تەلەڤیزیۆنی
Royal Pains بێنجەمین ڕیچاردس ئەڵقەی: #2.18 “Listen to the Music”
Pan Am جۆن ستانتن ئەڵقەی: #1.1 “Pilot”
Blue Bloods ویڵیام فڵود ئەڵقەی: #2.3 “Critical Condition”
٢٠١٢ White Collar کۆنۆر بەیڵی ئەڵقەی: #3.13 “Neighborhood Watch”
Unforgettable ڕید بێنێدیکت ئەڵقەی: #1.18 “The Comeback”
٢٠١٢–٢٠١٣ Smash مایکڵ سویفت ١٠ ئەڵقە؛
ڕۆڵێکی کەم (وەرزی یەکەم)
٢٠١٣ Necessary Roughness دەیڤد بلەیز ئەڵقەی: #2.13 “Hits and Myths”
It Could Be Worse پێرڤی ئەڵقەی: #1.6 “Him, I want Him”
Butterflies of Bill Baker بیڵ بەیکەر فیلم
The Ordained گاڤین فیلمی تەلەڤیزیۆنی
٢٠١٣–٢٠١٤ The Good Wife لێکۆڵەر دەگ یەنگ ئەڵقەی: #4.18 “Death of a Client”
ئەڵقەی: #5.16 “The Last Call”
٢٠١٣–٢٠١٧ Nashville لوک ویڵەر ٥٧ ئەڵقە؛
ڕۆڵێکی کەم وەرزی دووەم)
ڕۆڵی سەرەکی (وەرزی سێیەم-چوارەم)
ڕۆڵی میوان (وەرزی پێنجەم-شەشەم)
٢٠١٥ For Real بلەین فیلمی تەلەڤیزیۆنی
A Warrior's Tail ئانگا (وەشانی ئینگلیزی، دەنگ) فیلم
٢٠١٧ Time After Time گریفین مۆنرۆ ١٢ ئەڵقە؛
ڕۆڵی سەرەکی (وەرزی یەکەم)
Law & Order: Special Victims Unit بایرۆن ماڕکس ئەڵقەی: #19.1 “Gone Fishin’”
The Deuce جاک ئەڵقەی: #1.4 “I See Money”
ئەڵقەی: #1.5 “What Kind of Bad?”
٢٠١٧
٢٠١٩
شتە نامۆکان نیڵ ھارگرۆڤ ئەڵقەی: #٢.٨ "بەشی ھەشتەم: مێشک داگیرکەرەکە"
ئەڵقەی: #٣.٦ "بەشی شەشەم: تاک لە زۆرێک، یەک"
٢٠١٨ American Crime Story لێکۆڵەر پۆڵ سکریمشۆ ئەڵقەی: #2.1 “The Man Who Would Be Vogue”
ئەڵقەی: #2.2 “Manhunt”
ئەڵقەی: #2.9 “Alone”
E-Bowla بیگ ثەمپەر کورت
Quantico فڕانک مارلۆو ئەڵقەی: #3.6 “Heaven’s Fall”
ئەڵقەی: #3.9 “Fear Feargach”
Sharp Objects بۆب ناش ٥ ئەڵقە؛
ڕۆڵی سەرەکی (کورتە زنجیرە)
٢٠١٨–٢٠١٩ Madam Secretary ئۆوێن کاڵیستەر ئەڵقەی: #5.4 “Requiem”
ئەڵقەی: #5.18 “Ready”
ئەڵقەی: #5.19 “The Great Experience”
ئەڵقەی: #5.20 “Better Angels”
٢٠١٨–ئێستا Impulse سایمن ڕۆڵێکی کەم
٢٠١٩ The Village جۆن ئەڵقەی: #1.1 “Pilot”
ئەڵقەی: #1.3 “In Your Bones”

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Feldman, Ed. "Spotlight on Will Chase". Talkin' Broadway. Retrieved July 11, 2009.
  2. ^ BWW News Desk (January 8, 2009). "The Story of My Life". broadwayworld.com.
  3. ^ ئ ا "Weddings. Stephanie Gibson, Will Chase" The New York Times, November 14, 2009
  4. ^ Kennedy, Mark. "Will Chase back on Broadway in a role he helped create" The Seattle Times, August 12, 2016
  5. ^ "Rent". Internet Broadway Database. Retrieved July 11, 2009.
  6. ^ Jones, Kenneth (February 3, 2009). ""Rent: Filmed Live on Broadway" Appears on DVD and Blu-Ray Feb. 3". Playbill.
  7. ^ "Will Chase". Internet Broadway Database. Retrieved July 11, 2009.
  8. ^ Gans, Andrew; Jones, Kenneth (November 11, 2005). "Chase, Pasquale, Cavenaugh and More Join All-Star Secret Garden Benefit Concert". Playbill.
  9. ^ "Will Chase is Valentin in Signature's 'Spider Woman' with Di". BroadwayWorld.com. January 26, 2008.
  10. ^ Gans, Andrew (July 23, 2007). "Chase and Baldwin Play The Pajama Game at the Muny Beginning July 23". Playbill.
  11. ^ "The Story of My Life". Internet Broadway Database. Retrieved July 11, 2009.
  12. ^ Drood Playbill (vault). Retrieved July 24, 2019
  13. ^ "Will Chase Joins the Cast of SMASH on NBC". Broadway World. August 29, 2011.
  14. ^ "Butterflies of Bill Baker". IMDb. Retrieved October 27, 2015.
  15. ^ "Savva. Heart of the Warrior". IMDb. Retrieved October 27, 2015.
  16. ^ Hetrick, Adam. "Christian Borle Sets 'Something Rotten!' Departure" Playbill, June 23, 2016
  17. ^ " Sharp Objects Cast and Crew" ٢٩ی ئەیلوولی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. hbo.com. Retrieved July 24, 2019
  18. ^ Clement, Olivia. "Kelli O’Hara to Return to Broadway in Kiss Me, Kate", Playbill, November 6, 2017. Retrieved July 8, 2018
  19. ^ Miller, Lynn (January 10, 2014). "Stars of Broadway Align for Theatrical Benefit at South". West Windsor & Plainsboro News.
  20. ^ Lee, Esther; Brown, Brody. "Debra Messing and Will Chase Split After Nearly Two-and-a-Half Years of Dating" US Magazine, October 27, 2014
  21. ^ Saad, Nadine. "Debra Messing and Will Chase split up after sparking during 'Smash'" Los Angeles Times, October 27, 2014
  22. ^ "Ingrid Michaelson Dating Will Chase Following Split: Photo". Us Weekly. July 7, 2015. Retrieved February 7, 2018.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری