سەکینە پەروانە
سەکینە پەروانە (لەدایکبووی ١٩٨٨ لە قۆچان) بەندکراوێکی سیاسیی کوردە. سەکینە لە کوردەکانی خوراسانە و نیشتەجێی باشووری کوردستان بووە.
دەستبەسەرکردن
دەستکاریسەکینە پەروانە ٧ی شوباتی ٢٠٢٠ - ١٨ی ڕێبەندانی ٢٧١٩ی کوردی بە بیانووی دیدار لەگەڵ بنەماڵەکەی لەلایەن ھێزە ئیتلاعاتییەکانی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە شاری سلێمانی دەستبەسەر و ڕەوانەی ئێران کراوەتەوە و بۆ ماوەی دە ڕۆژ لە زیندانەکانی سنە و مەریوان ڕاگیراوە و دواتر نێردراوەتە زیندانی ئێڤینی تاران.
حوکم
دەستکاری- ١٧ی ئایاری ٢٠٢٠ - ٢٨ی بانەمەڕی ٢٧٢٠ لەلایەن لقی بیست و شەشی دادگای شۆڕشی تاران بە تۆمەتی تێکدانی ئاسایشی وڵات لە ڕێگەی ئەندامییەتی حیزبەکانی دێموکرات و کۆمەڵە، بە ٥ ساڵ زیندان و ٢ ساڵ بێبەریکردن لە ئەندامییەتی ڕێکخراوە سیاسییەکان مەحکووم بوو.[١]
- گەلاوێژی ھەمان ساڵ لە دادگایەکی تر بە تۆمەتی ئاژاوەنانەوە لە زیندان، ٢ ساڵ زیندانی تری بەسەردا سەپا.
زیندانەکان
دەستکاری- گرتووخانەکانی سنە و مەریوان.
- گرتووخانە ئێڤین.
- بەندی سێی گرتووخانەی قەرچەک لە وەرامین.
- چوار ڕۆژ داوتر بۆ ماوەی بیست و پێنج ڕۆژ، نەخۆشخانەی دەروونپزیشکیی ئەمیناوا.
- ١٤ی پووشپەڕی ٢٧٢٠ دیسان گرتووخانە ئێڤین
- ٢٧ی تشرینی یەکەم - ٦ی خەزەڵوەر بۆ گرتووخانە شاری قۆچان.[٢]
- ١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ - ٢٤ی سەرماوەزی ١٣٩٩ زیندانی ناوەندیی مەشھەد.[٣]
لێدان و ئەشکەنجە
دەستکاری- سەکینە پەروانە سەرەڕای سێ مانگی ئەوەڵی دەستبەسەربوونی لە کاتەکانی دیکەشدا کەوتووەتە بەر توندوتیژی و ئەشکەنجەی کاربەدەستانی زیندانەکان؛ کە ئاسەوارەکان بەسەر جەستەیییەوە دیارن.
- خاکەلێوی ١٣٩٩ سەکینە لە زیندانی ئێڤین دەستی دایە بەرزکردبەوەی ئاڵای کوردستان و درووشمدان و درووشمنووسین؛ کە کەوتە بەر پەلاماری دڕندانە و ڕەوانەی نەخۆشخانەی دەروونیش کرا و دوو ساڵ دەستبەسەربوونی تریشی بۆ بڕاوە.[٤]
- لەلایەن زیندانییانی بەندی سێی قەرچەک کەوتە بەر لێدان.[٥]
مانگرتن
دەستکاری- ٢٥ی ئایاری ٢٠٢٠ - ٥ی جۆزەردان، بەھۆی ڕاگرتنی لەو بەندەی زیندانی قەرچەک مانی لە خواردن گرت. (بەندەکە تایبەتە بە تاوانە مەترسیدارەکان و سزادراوانی مادەھۆشبەرەکان و ئەوانی لەبەر کێشەی ماڵییەوە دەستبەسەر کراون)[٦]
- ٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ - ١٥ی خەرمانانی ٢٧٢٠ بەھۆی دەربڕینی ھاوخەمی لەگەڵ بنەماڵەی پارێزەرێکی کورد لە باکووری کوردستان، کە بە مانگرتن لە خواردن لە زیندانەکانی تورکیا گیانی سپارد، مانی لە خواردن گرت.[٧]
- ١٠ی خەزەڵوەری ١٣٩٩ بەھۆی دەربڕینی ناڕەزایەتی لە بەرامبەر ئەگەری ڕەوانەکردنی لە قۆچانەوە بۆ زیندانی ئیسفەھان.[٨] سەکینە لە ھەشتەمین ڕۆژی مانگرتنەکەیدا لێوەکانی دوورییەوە.[٩]
- ٢٢ی ئایاری ٢٠٢١ - ١ی جۆزەردانی ٠٠ ١٤ بە مەبەستی دەربڕینی ناڕەزایەتی لە ھەمبەر بێبەشبوون لە خزمەتگوزاریی پزشکی و بەردەوامبوونی دوورخستنەوەی و مانەوەی لە مەشھەد مانی لە خواردن گرتەوە.[١٠]
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ «سەکینە پەروانە حوکمی پێنج ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا». Hengaw (بە Kurdish (Arabic script)).
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر) - ^ «سەکینە پەروانە بۆ بەندیخانەی قوچان گوازرایەوە». Hengaw (بە Kurdish (Arabic script)).
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر) - ^ KHRN. «قۆچان؛ سەکینە پەروانە گواسترایەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی مەشھەد». KHRN.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر) - ^ KHRN. «حوکمی دوو ساڵ بەندکرانی دیکە لە بەندیخانەی ئێوین بە سەکینە پەروانە ڕاگەیەنرا». KHRN. لە ٢٧ی ئایاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر) - ^ KHRN. «لێدان و پەلاماردانی سەکینە پەروانە لەلایەن چەند بەندکراوێکی بەندیخانەی قەرچەکەوە». KHRN.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر) - ^ «سەکینە پەروانە، بەندکراوی سیاسی کورد مانی لەخواردن گرتووە». Hengaw (بە Kurdish (Arabic script)).
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر) - ^ «سەکینە پەروانە بەندکراوی سیاسی کورد مانی لە خواردن گرتووە». Hengaw (بە Kurdish (Arabic script)).
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر) - ^ KHRN. «قۆچان؛ سەکینە پەروانە مانی لە خواردن گرت». KHRN. لە ٢٧ی ئایاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر) - ^ KHRN. «قۆچان؛ سەکینە پەروانە لە درێژەی مانگرتنەکەیدا لێوەکانی دوورییەوە». KHRN.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر) - ^ KHRN (٢٢ی ئایاری ٢٠٢١). «موژگان کاووسی و سەکینە پەروانە لە زیندانەکانی ئێوین و مەشھەد مانیان لە خواردن گرت». KHRN. لە ٢٧ی ئایاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)