سپۆنجبۆب سکوێرپانتس
سپۆنجبۆب سکوێرپانتس (بە ئینگلیزی: SpongeBob SquarePants) زنجیرە کارتۆنێکی کۆمیدی ئەمریکییە کە لەلایەن زیندەوەرناسی دەریایی و ئەنیمەیشنکار ستیفن ھیلینبەرگ دروستکراوە، کە بۆ یەکەم جار لە ١ی ئایاری ١٩٩٩دا لە کۆمپانیای نیکلۆدیۆن پەخشکرا.[١] زۆرێک لە بیرۆکەکانی زنجیرەکە لە ناوچەی تیدالەوە سەرچاوەیان گرت، کە پەرتووکێکی پەروەردەیی بڵاونەکراوەیە، و لە ساڵی ١٩٨٩ دا لەلایەن ھێلنبێرگەوە دروستکراوە، بۆ ئەوەی خوێندکارەکانی لەژێر دەریادا فێری ژیان بکات.
سپۆنجبۆب سکوێرپانتس | |
---|---|
سەرناو | SpongeBob SquarePants |
چەشن | comedy television series، children's television series |
ئافرێنەر | ستیڤن ھیلینبەرگ |
پەخشکەری ڕەسەن | نیکلۆدیۆن، TV Globo، Sistema Brasileiro de Televisão، TV Cultura |
وڵاتی بنەڕەت | ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
زمانی سەرەکی | زمانی ئینگلیزی |
ڕێکەوتی دەستپێکردن | ١ی ئایاری ١٩٩٩ |
ئاوازدانەر | The Blue Hawaiians |
بەرھەمھێنەر | ستیڤن ھیلینبەرگ، پۆڵ تیبیت، ڤینسێنت والێر |
کۆمپانیای بەرھەمھێنان | ستۆدیۆکانی نیکلۆدیۆن ئەنیمەیشن |
دابەشکەر | Paramount Networks International |
Theme music | SpongeBob SquarePants Theme Song |
Soundtrack release | SpongeBob SquarePants: Original Theme Highlights |
شوێنی گێڕانەوە | Bikini Bottom |
ڕوودەدات لە گەردوونی خەیاڵیی | SpongeBob SquarePants universe |
پێڕستی کەساتییەکان | list of SpongeBob SquarePants characters |
پێڕستی ئەڵقەکان | list of SpongeBob SquarePants episodes |
Fabrication method | traditional animation، puppetoon animation، ئەنیمەیشنی کۆمپیوتەری |
پەرەپێدەر | Tim Hill، Nick Jennings |
RARS rating | 12+ |
وێبگە | http://www.spongebob.com |
Has spin-off | Kamp Koral: SpongeBob's Under Years، The Patrick Star Show |
Audio system | stereo sound |
زنجیرەفیلم | SpongeBob SquarePants |
زنجیرەکە سەرگەرمی و چیرۆکەکان دەگێڕێتەوە دەربارەی کەسایەتی سەرەکی، سپۆنجبۆب و ھاوڕێکانی لە شارێکی خەیاڵی ژێر ئاو لە زەریای ھێمن بە ناوی «بنی گرووپەر». بەناوبانگبوونی زنجیرەکە وای کردووە کە زنجیرەکە ببێتە سەرکەوتنێک کە ھەموو ڕاگەیاندنەکان دەیانەوێت، ھەروەھا بەرزترین ڕیزبەندی لە کەناڵی نیکلۆدیۆن، ھەروەھا یەکێک لە بەناوبانگترین کارتۆنەکانی پینکتۆن. و زۆرترین خاوەندارێتی دابەشکراو لە تۆڕەکانی MTV (کۆمپانیای باوک). ئەم فرەنچایزە میدیاییە ٨ ملیار دۆلاری لە داھاتی بازرگانی بۆ کۆمپانیای نیکلۆدیۆن بەدەستھێناوە.[٢][٣]
بیرۆکەی دیزاینکردنی کەسایەتی سپۆنجبۆب لە ساڵی ١٩٨٤ بە خوێندنی بایۆلۆجی دەریایی لە پەیمانگای ئۆشن لە دانا پوینت لە کالیفۆرنیا لە ئەمریکا ھاتە مێشکی ھیلینبێرگ، لەوێ سیناریۆیەکی بۆ ناوچەی خێزاو و نیشتاو نووسی، کە تێیدا شێوەکانی ژیانی دەریایی بەرجەستە کرد، لەوانەش سپۆنجبۆب. ھیلنبێرگ لە ساڵی ١٩٨٧ پەیمانگاکەی بەجێھێشت و بوو بە پەخشکەر، دواتر لە ساڵی ١٩٩٢ پەیوەندی بە پەیمانگای ھونەری کالیفۆرنیا کرد.
لە ساڵی ١٩٩٦ دەستی بە پەرەپێدانی سپۆنجبۆب کرد وەک زنجیرەیەکی تەلەڤیزیۆنی دوای ھەڵوەشاندنەوەی زنجیرەیەک بە ناوی «ژیانی ھاوچەرخی ڕۆکۆ» و گواسترایەوە بۆ کەسێک بە ناوی تۆم کێنی کە لەگەڵ ھێلنبێرگ کاریان کردووە بۆ پەرەپێدانی زنجیرەکە بە مەبەستی دەربڕینی کەسایەتی سەرەکی تێیدا. ناوی «سپۆنجبۆب» بوو لە سەرەتادا بە ناوی «سپۆنجبۆی» و زنجیرەکە ناوی «سپۆنجبۆی ئەھۆی» بوو، بەڵام ئەو ناوانە گۆڕان چونکە ئەو ناوە لەسەر زەویسڕێک بڵاوکراوەتەوە.
ئەڵقەی تاقیکاری بۆ یەکەمجار لە ١ی ئایاری ساڵی ١٩٩٩ لە کەناڵی نیکلۆدیۆن لە ئەمریکا پەخشکرا، دوای پەخشکردنی خەڵاتی ھەڵبژاردەی منداڵان لە ساڵی ١٩٩٩، زنجیرەکە لە سەرانسەری جیھاندا ستایشی زۆری ڕەخنەگرانی لێکرا و لە وەرزی دووەمیدا ناوبانگێکی زۆری بەدەستھێنا. فیلمە درێژەکە بەناوی سپۆنجبۆب سکوێرپانتس لە ١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٤ لە سینەماکان نمایشکرا و بەدواداچوونێکی بۆ دەکرێت، کە بڕیارە لە ١٣ی شووباتی ٢٠١٥ نمایشبکرێت، لە ٢١ی تەممووزی ٢٠١٢ زنجیرەکە نوێکرایەوە و وەرزی نۆیەمی بوو پەخش کرا، لە ئەڵقەی «شوێنە توندڕەوەکان» دەستی پێکرد..
سەرەڕای ناوبانگێکی بەرفراوانی زنجیرەکە، بەڵام بووەتە جێگەی سەرنجی زۆرێک لە فیلمە وەرگیراوەکان و یەکێک لە ڕەخنەکانیان لە زنجیرەکە ئاراستەی سێکسی بووە. زنجیرەکە پاڵێوراو بووە بۆ ١٥ خەڵاتی ئیمی و لە ساڵی ٢٠١٠دا پرۆگرامی وێنەی جووڵاوی نایابی لە پۆلێکی تایبەتدا بەدەستھێناوە. لە ساڵی ٢٠١١ جۆرێک لە قارچک بە ناوی سپۆنجیفۆرما سکوێرپانتسی دەرکەوت کە ناوی کەسایەتی سپۆنجبۆبی وەرگرتووە.
فیلمەکان
دەستکاریفیلمی سۆپۆنجبۆب سکوێرپانتس لە ساڵی ٢٠٠٤ بڵاوکرایەوە، کە تێیدا چیرۆکی دزینی تاجی شا نەپتون لەلایەن سامسۆنەوە دەگێڕێتەوە بۆ ئەوەی مستەر کرابس تێوەگلێنێت، کاتێک پاشا دەست دەکات بە لەسێدارەدانی مستەر کرابس، سپۆنجبۆب خۆبەخشانە دەچێتە شاری گوێچکەماسی بۆ دۆزینەوەی تاجەکە و لە کۆتا ساتدا ئەنجامی دەدات.
فیلمەکە سەرنجی باشی پێدرا، و داھاتی ١٤٠ ملیۆن دۆلاری لە سینەماکاندا بەدەستھێنا. مەبەست ئەوە بوو کە فیلمەکە کۆتایی ئەڵقەکانی زنجیرەی سپۆنجبۆب بێت، بەڵام زنجیرەکە بۆ وەرزی نوێ بەردەوام بوو، تاکە گۆڕانکاریش کە ڕوویدا، تەرخانکردنی نووسینی ئەڵقەکان بوو بۆ نووسەرێکی نوێ.
فیلمەکە بە ھاوبەشی نێوان کۆمپانیای پارامۆنت پیکچەرز و کۆمپانیای نیکلۆدیۆن موڤیس بەرھەم ھێنراوە و دابەشکراوە و تایبەتە بە ڕۆحی جوڵس ئەنگڵس، سینەماکار و ھونەرمەند و دەرھێنەر و پەیکەرتاش و پەروەردەکارێکی جوولەکەی ھەنگاری-ئەمریکی و لە ساڵی ٢٠٠٣ کۆچی دوایی کردووە و لە سەرەتاکانی ژیانی لە واڵت دیزنی ساڵی ٢٠٠٣دا کاری کردووە. تا ٢٨ی شوباتی ٢٠١٢؛ فیلمی دووەم کە درێژەی ئەم فیلمەیە، ڕاگەیەندرا و لە ساڵی ٢٠١٤ لە سینەماکان نمایشکرا.
کەسایەتییەکان
دەستکاریسەرچاوەکان
دەستکاری- ^ Brent Jones، ed. (١٤ی تەممووزی ٢٠٠٩). «SquarePants: Bobbing along for 10 years». USA Today. Gannett Co. Inc.
- ^ https://web.archive.org/web/20140407074820/http://www.omg-facts.com/Celebs/The-creator-of-SpongeBob-Squarepants-was/15240
- ^ https://mnilive.com/2009/06/virgin-media-broadcasts-first-tv-ad-for-mobile/
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
- دەروازەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
- دەروازەی ئەنیمەیشن
- دەروازەی کایەی ڤیدیۆیی
- دەروازەی ھۆڵیوود
- دەروازەی تەلەڤیزیۆن
- دەروازەی فیلم
- دەروازەی دەیەی ١٩٩٠
- دەروازەی دەیەی ٢٠٠٠
- دەروازەی دەیەی ٢٠١٠
- دەروازەی دەیەی ٢٠٢٠
- دەروازەی کۆمیک
- دەروازەی کارتۆن
- دەروازەی کۆمیدیا
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە سپۆنجبۆب سکوێرپانتس تێدایە. |