پێرل کرابس (بە ئینگلیزی: Pearl Krabs) کەسایەتییەکی خەیاڵییە لە زنجیرە تەلەڤیزیۆنی ئەمریکی سپۆنجبۆب سکوێرپانتس . ڕۆڵی دەنگی کەسایەتییەکە لە وەشانی ئینگلیزیدا لەلایەن لۆری ئالانەوە دەگێڕدرێت، و کەسایەتییەکە بۆ یەکەمجار لە یەکێک لە ئەڵقەکانی وەرزی یەکەمدا دەرکەوت، کە لە ٤ی ئەیلوولی ١٩٩٩ لە ئەمریکا پەخشکرا. کەسایەتییەکە لەلایەن زانای زیندەزانی دەریایی و ئەنیمەیشنکار ستیڤن ھیلینبێرگ دروستکراوە کە ئیلھامی وەرگرتووە بۆ دیزاینکردنی کەسایەتیی نەھەنگەکە کاتێک سەرپەرشتی ئۆپەراسیۆنێکی سەیرکردنی نەھەنگی دەکرد لە پەیمانگای دەریایی ئۆرنج کاونتی لە دانا پوینت لە کالیفۆرنیا. «پێرل» یەکێکە لە پێنج کەسایەتییەکەی ھیلنبێرگ کە یەکەم کەسایەتیی بوون کە بۆ زنجیرەی «سپۆنجبۆب» دروستی کرد.[١]

پێرل کرابس
بە ئینگلیزی: Pearl Krabs
باوکمستەر کراب
خێزانKrabs family
زمانەکانی ئاخاوتنئینگلیزی
دانیشتوویMr. Krabs' house
ڕەنگی چاوشین
ڕەنگی قژblond hair
ئافرێنەرستیفن ھیلینبەرگ
ئەکتەری دەنگیLori Alan
دەردەکەوێت لە بەرھەمیسپۆنجبۆب سکوێرپانتس، Kamp Koral: SpongeBob's Under Years
یەکەم دەرکەوتنSqueaky Boots
لە گەردوونی چیرۆکیSpongeBob SquarePants universe
دێڕی سەرەتاThanks for the show, Dad. Now can we open the presents?
زنجیرەفیلمSpongeBob SquarePants

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "From Boy to Bob". Nick Mag Presents: SpongeBob SquarePants. فياكوم. يونيو 2003.