سکویدوارد
سکویدوارد (بە ئینگلیزی: Squidward Tentacles) کەسایەتییەکی کارتۆنی خەیاڵییە لە زنجیرەی سپۆنجبۆب سکوێری پانتس کە بۆ یەکەمجار لە ساڵی ١٩٩٩ دەرکەوت، سکویدوارد خانوویەکی لە بنی گرووپەردا ھەیە و زۆرجار بەھۆی سپۆنجبۆب پاتریک بێزار دەبێت. دەنگی خۆی بە وەشانی ئینگلیزی لەلایەن نواندکاری ئەمریکی ڕۆدجەر بۆمباسەوە پێشکەش کراوە و وەشانی عەرەبی لەلایەن نواندکاری میسری عادل خەلەفەوە ڕۆڵی تێدا گێڕاوە.[١][٢]
سکویدوارد | |
---|---|
بە ئینگلیزی: Squidward Tentacles | |
باوک | Jeff Tentacles |
دایک | Mrs. Tentacles |
زمانەکانی ئاخاوتن | ئینگلیزی |
پیشە | cashier |
شوێنی کارکردن | Krusty Krab |
دانیشتووی | Squidward Tentacles' house |
ڕەنگی چاو | سوور |
بەکارھێنانی دەست | right-handedness |
ئامێری مۆسیقا | کلارینێت |
ئافرێنەر | ستیفن ھیلینبەرگ |
ئەکتەری دەنگی | Rodger Bumpass |
یەکەم دەرکەوتن | Help Wanted |
لە گەردوونی چیرۆکی | SpongeBob SquarePants universe، Squidward Tentacles universe |
دێڕی سەرەتا | Oh no, SpongeBob. What could he possibly want? |
دوژمن | Squilliam Fancyson |
زنجیرەفیلم | SpongeBob SquarePants، Squidward Tentacles |
لە خانوویەکدا دەژی لە شێوەی پەیکەرێک لە نێوان ماڵی (سپۆنجبۆب) و (پاتریک ستار). لەم نێوەندەدا سپۆنجبۆب و پاتریک بێ ئاگان لە ڕق و کینەی سکویدوارد بەرامبەریان و وەک ھاوڕێیەک دەیبینن. سکویدوارد لە چێشتخانەیەکی کراب کریسپس وەک کاشێر کاردەکات، کارێک کە بێباکە لێی، و ئارەزووی مۆسیقا ژەنینە بە ئامێری کلارینێت.
سەرچاوەکان دەستکاری
- ^ "SpongeBob SquarePants – Liverpool Empire". May 21, 2009. Retrieved April 26, 2014. ٢٦ی نیسانی ٢٠١٤ لە Archive.is، ئەرشیڤ کراوە
- ^ Scott, A. O. (November 19, 2004). "Absorbency Plus Frivolity, a Blend the World Needs". شركة نيويورك تايمز. Retrieved June 5, 2014.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە سکویدوارد تێدایە. |