موای
مۆای ناوێکی ناوچەییە لۆ کۆمەڵێک پەیکەری زەبەلاحی بازاڵت لە دوورگەی زیندووبوونەوە کە یەکێکە لە دوورگەکانی پۆلینیزیا و لە نێوان ساڵانی ١٢٥٠ بۆ ١٥٠٠ دروستکراوە، درێژییان لە نێوان ٢ م بۆ ٩ م و تێکڕای کێشیان ١٤ تەنە و ڕەنگە هەندێکیان بگاتە ٨٠ تەن، جێگای سەرنجە کە ئەم پەیکەرانە زیاتر ئاراستەی ڕووەکەیان لە ناوەوەی دوورگەکەیە. [١] [٢] تەنها سەر و مل لە پەیکەرەکانی موایەوە دیارە، بەڵام ئاگاداری کراوە بە نزیکەی هەموو پەیکەرێک دوو دەست و جەستەیەکی هەیە، وە لە پشتیان نووسراوی تێدایە کە پێدەچێت هێمای زمانێکی کۆن بێت. زۆرێک لە شوێنەوارناسان ئاماژە بەوە دەکەن کە پەیکەرەکان هێمای دەسەڵات و دەسەڵاتی ئایینی و سیاسی بوون، بەڵام ئەوان تەنها هێما نەبوون بۆ ئەو دانیشتووانەی کە دایانان و بەکاریان هێناون، بەڵکو کۆگای ڕۆحی پیرۆزن، باوەڕێک هەبوو کە کردنی بە بەردی نەخشێنراو و کەرەستەی دار لە ڕووی ئایدیۆلۆژییەوە ڕاست لە ئایینە کۆنەکانی پۆلینیزیادا دەبێتە هۆی بارگاویکردنەوەی بە جەوهەرێکی ڕۆحی ئەفسوناوی کە پێی دەوترێت (مانا)، شوێنەوارناسان پێیان وایە ئەو پەیکەرانە نوێنەرایەتی باوباپیرانی کۆنی پۆلینیزییەکان بوون، هۆکاری پێشوازیکردن لە پەیکەری موئای بەرەو گوندەکان و بەرامبەر زەریا بۆ چاودێریکردنی خەڵک و پاسەوانیکردن بووە، بەڵام بەدەر لەو حەوت پەیکەرەی (ئاکو ئەکیڤی) ڕوویان لە زەریاکە کردووە بەمەبەستی یارمەتیدانی گەشتیاران بۆ دۆزینەوەی دوورگەکە، ئەفسانەیەک هەیە دەڵێت حەوت پیاو هەبوون چاوەڕێی هاتنی پاشاکەیان بوون. یازدە پەیکەری موای یان زیاتر لە دوورگەکە لابراون و گواستراونەتەوە بۆ شوێنەکانی جیهان، لەنێویاندا شەش لە سێزدە پەیکەری لە بەردی بازاڵت نەخشێنراون.
پێشانگای وێنە
دەستکاری-
پەیکەری ڕانۆ ڕاراکو
-
کۆمەڵەی پەیکەری فیگەری موای
-
پەیکەرێکی نۆژەنکراوە
-
تاکە موای لەسەر ئەژنۆ لە دوورگەکە
-
نەخشەی دوورگەی ئیستەر (ئیسلا دی سان کارلۆس) لە ساڵی ١٧٧٢ لە باکوورەوە بۆ خوارەوە کە لەلایەن گەشتە ئیسپانییەکەی ساڵی ١٧٧٢ بە فەرماندەیی فیلیپی گۆنزالێز دی هایدۆ کێشراوە. ئەسڵی لە مۆزەخانەی دەریایی شاری مەدرید
سەرچاوە
دەستکاری- ^ «دیایریکردنی تەمەنی پەیکەرەکان». لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر) - ^ «نهێنییە چارەسەرنەکراوەکان: نهێنی دوورگەی جەژنی ئیستەر تاقیکردنەوەیەک بۆ ڕۆیشتن بە پەیکەرەکاندا».
بەستەری دەرەکی
دەستکاری- پەیکەری مۆای لە ئیستەر ئایلەند تراڤڵ
- بنکەدراوەی مۆای لە تێرێڤاکا شوێنەوارناسی
- کۆمەڵگا و کولتوری دوورگەی ئیستەر لە کورلی
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە موای تێدایە. |