دەروازە:نژیاروانی/وتاری ھەڵبژێردراو

وتاری ھەڵبژێردراو ١

دەروازە:نژیاروانی/وتاری ھەڵبژێردراو/١

تاقی بازنەیی لە ئەم پردە کۆنەی سەردەمی ڕۆمییەکاندا بە کار گیراوە
تاقی بازنەیی لە ئەم پردە کۆنەی سەردەمی ڕۆمییەکاندا بە کار گیراوە

تاق (بە ئینگلیزی: Arch) پێکھاتەیەکە کە دەتوانێ بە شکڵە کەوانەییەکەی بارە سەرەوخوارەکان تەنیا بە پەستان ڕا بگرێ و ھیچ مۆمێنتێکی تێ نەکەوێ. ئەم تایبەتمەندییە بە کەڵکەی تاقەکان ھەزاران ساڵە یارمەتیی مرۆڤی داوە و ئەمڕۆش لە تەلارسازی و ئەندازیاریی شارستانیدا بە کار دێت. دروستبوونی تاق دەگەڕێتەوە بۆ دووھەزار ساڵ پێش لە دایکبوونی مەسیح. دەوترێ کە بۆ یەکەمین جار تاقەکان لە مێزۆپۆتامیادا دروست کران. ئێستەش لە زۆرێک لە بینا کۆنەکاندا تاق بە زۆری دەبینین و ھۆی ئەمە ئەوەیە کە مەتێریاڵەکانی سەردەمانی کۆن وەکوو خشت و بەرد و قوڕ تەنیا لە فشاردا بە باشی کاریان دەکرد و نەیاندەتوانی سترێسی کێشی لە خۆدا ڕابگرن. بەڵام مرۆڤ بە دروست کردنی تاق ھەوڵی دا ھەمووی ھێزەکان بە فشار لە پێکھاتەکەوە بگەیەنێت بە زەوی.

زیاتر...

وتاری ھەڵبژێردراو ٢

دەروازە:نژیاروانی/وتاری ھەڵبژێردراو/٢

ڕووی ناوەی گومەزی سەلیمیە لە تورکیا
ڕووی ناوەی گومەزی سەلیمیە لە تورکیا

نژیاروانیی ئیسلامی تایبەتمەندیەکی دروستکردنی بینایە کە موسوڵمانەکان بەکاریان ھێناوە بۆ ئەوەی ببێتە ناسنامەیەک بۆیان. ئەم جۆرە نژیاروانییە بە ھۆی ئیسلامەوە گەشەی کرد. ئەویش لەو شوێنانەی کە ئیسلام تێیدا بڵاو بویەوە وەک نیمچەدوورگەی عەرەبی، عێراق، میسر، شام، مەغریب، تورکیا، کازاخستان، ئۆزبەکستان، ئێران، خوراسان و ھەروەھا ئەو ناوچانەی کە بۆ ماوەیەکی درێژ لەژێر دەسەڵاتی ئیسلامدا بووە وەک ئەندەلوس (ئیسپانیای ئێستا) و ھیندستان. تایبەتمەندی نژیاروانیی ئیسلامی ئەوەیە کە گاریگەر بووە بەشێوەیەکی گەورە بە دینی ئیسلامەوە وە ئەو بوژاندنەوە زانستیەی کە پەیرەوی دەکات، وە دەگۆڕێت لە ناوچەکاندا بە ھۆی کەش و ھەوا وە پاش ماوەی نژیاروانی وە شارستانی پێشوی ناوچەکە وەک تورکیا بەھۆی کەش و ھەوا وە لە یەمەن بەھۆی پاش ماوەی نژیاروانی، وە ئەو پێشکەوتنەی کەدەیبینین لە شێوەو کارەکاندا بەپێی کات وە گۆرانی باری سیاسی و ژیان و رۆشنبیری دانیشتوان.

زیاتر...

وتاری ھەڵبژێردراو ٣

دەروازە:نژیاروانی/وتاری ھەڵبژێردراو/٣

وێنەیەکی خەیاڵی لە منارەی ئەسکەندەرییە کە لە ساڵی ١٩٠٩ زایینیدا کێشراوە.
وێنەیەکی خەیاڵی لە منارەی ئەسکەندەرییە کە لە ساڵی ١٩٠٩ زایینیدا کێشراوە.

منارەی ئەسکەندەرییە منارەیەکی بەرزە ڕووناکی دەرە لە نیوە دوورگەی فاروس لە نزیک شاری ئەسکەندەرییە لە میسر. بە فەرمانی بەتلیموس فیلادیلفوس ساڵی ٢٨٠ی پێش زایین لە لایەن ئەندازیار دینۆکراتسەوە لە مەڕمەڕی سپی بە بەرزایی ٤٠٠ پێ (١٢١ مەتر) دروستکراوە. ئەم منارە لە چەند نھۆمێک پێکھاتووە ھەر نھۆمێک لە نھۆمەکەی خوارەوەی خۆی بچووکترە. لە سەروو ھەموویانەوە قەفەزێکی گەورەی تێدایە کە چەند مەشخەڵێکی تێدایە شەو و ڕۆژ دەسووتان تاکوو ڕووناکی بداتەوە بۆ ئەو کەشتییانەی کە بە شەو ڕێ دەکەن (گەشت دەکەن). بەھۆی زەریا و زریان و بوومەلەرزەوە بەرە بەرە ڕووخاوە پاشماوەکانی تاکوو کۆتایی سەدەی سێزدەھەم ھەر مابوو. ئەم منارەیەش بە یەکێک لە حەوت سەرسوڕھێنەرەکانی جیھان دانراوە.

زیاتر...

وتاری ھەڵبژێردراو ٤

دەروازە:نژیاروانی/وتاری ھەڵبژێردراو/٤

ئاکرۆپۆلیسی ئاسۆس
ئاکرۆپۆلیسی ئاسۆس

زاراوەی ئاکرۆپۆلیس (بە یۆنانی: Ακρόπολις; akros, akron واتە: شاری بەرز)، نیشاندەری قەڵایەکە لەسەر گردێک، کە لە ڕوانگەی تۆپۆگرافییەوە بەسەر زۆرێک لە شارەکانی یۆنانی کەونارا زاڵە. بە ھۆی دووپات بوونەوەی ئەم دیمەنە سەختانە، شار لە جیھانی یۆنانی کۆن، لە سیسیلییەوە بۆ دەریای ڕەش، زۆرجار بۆخۆیان لەسەر زەوییە بەرزەکان و بەرزاییەکان بنیات نراون، دواتر لە لێژەکانەوە بۆ ناوچەکانی خوارەوە دابەزیون و بڵاو بوونەتەوە. ھەرچۆنێک بێت، ھەمووی شارەکان لەسەر ئەم جۆرە زەوییانە ھەڵنەکەوتوون؛ ھەندێکیان لەسەر زەوی تەخت، یان لە درێژەی ڕۆخی دەریا یان دەشتەکان ھەڵکەوتوون و ئاکرۆپۆلیسیان نییە. ئەگەرچی ئاکرۆپۆلیس لە پلەی یەکەمدا بۆ بەرگری و پتەوکردن چێکراوە، بەڵام کردی ئاکرۆپۆلیس تەنیا ئەمە نییە. وەھا گردێک دەتوانێ بۆ ئامانجی جیاواز بەکار بھێنرێ: بۆ نیشتنگەیە وەک ماڵەکان، بگرە کۆشک و وەک ناوەندێکی ئایینی.

زیاتر...

وتاری ھەڵبژێردراو ٥

دەروازە:نژیاروانی/وتاری ھەڵبژێردراو/٥

ئەنگکۆر وات (بە ئینگلیزی: Angkor wat) پەرستگایەکە لە کەمبۆدیا و بە گەورەترین مۆنەمێنتی ئایینی دادەنرێت لە جیھاندا، ڕووبەرەکەی دەگاتە ١٦٢٫٦ ھێکتار (١٬٦٢٦٬٠٠٠ مەتر دووجا). ئەنگکۆر وات دەکەوێتە ٥٫٥ کیلۆمەتر لە باکووری شاری سیێم ڕیێپ. لەو ناوچەیەدا جگە لە ئەنگکۆر وات چەندین شوێنەواری دێرینی دیکەی لێیە. یەکەمجار ئەو پەرسگایە بۆ ئایینی ھیندوویزم درووستکرا، بەڵام تاکۆتایی سەدەی ١٢ھەم گۆڕدرا بۆ پەرستگایەکی بودایی. پەرستگاکە لەلایەن پادشا سوریاڤارمانی دووھەمی ئیمپراتۆریەتیی خمێر لە سەرەتاکانی سەدەی ١٢ھەم درووستکرا. پەرستگاکە لە ناوچەی ئەنگکۆری ئێستا درووستکرا کە پێشتر پایتەختی ئیمپراتۆریەتیی خمێری لێبوو. ئەو پەرستگایە لە ئێستادا بووەتە سیمبۆلی کەمبۆدیا، وە لەسەر ئاڵای کەمبۆدیاش وێنەی ھەیە و سەرنجڕاکێشترین شوێنیشە لەو وڵاتە بۆ گەشتیاران.

زیاتر...

وتاری ھەڵبژێردراو ٦

دەروازە:نژیاروانی/وتاری ھەڵبژێردراو/٦

بورجی شارد (بە ئینگلیزی: The Shard) بە ڕەسمی وەک بەرزترین باڵەخانەی ئەوروپا ناسێنراوە کە بەرزییەکەی ٣٠٩ مەترە و لەلایەن ڕێنزۆ پیانۆ نژیاروانی ئیتاڵییەوە دیزاین کراوە و لە چەندین نھۆم پێکھاتووە کە ئوتێلی پێنج ئەستێرە و ریستۆرانت‌ و ئۆفیس لە خۆدەگرێت پێشبینیشدەکرێت کارکردن لە بەشەکانی ناوەوەی ئەو باڵەخانەیە لە ساڵی ٢٠١٣ تەواوبێت. دروستکردنی ئەو باڵەخانە مۆدێرنە لە ناو شاری لەندەندا مشتۆمرێکی زۆری دروستکردووە بەو پێیەی ئەو شارە چەندین بینای دێرین لە خۆدەگرێت‌ و چەند جارێکیش جێبەجێکردنی پرۆژەی دروستکردنی ئەو باڵەخانەیە بەھۆی قەیرانی دارایی ئەوروپاوە دواخرا دواتر گرووپی سێڵەر پرۆپێریتی و بانکی نیشتمانی قەتەر پرۆژەکەیان جێبەجێکرد.

زیاتر...

وتاری ھەڵبژێردراو ٧

وتاری ھەڵبژێردراو ٨

وتاری ھەڵبژێردراو ٩

وتاری ھەڵبژێردراو ١٠

وتاری ھەڵبژێردراو ١١

وتاری ھەڵبژێردراو ١٢

وتاری ھەڵبژێردراو ١٣

وتاری ھەڵبژێردراو ١٤

وتاری ھەڵبژێردراو ١٥

وتاری ھەڵبژێردراو ١٦

وتاری ھەڵبژێردراو ١٧

وتاری ھەڵبژێردراو ١٨

وتاری ھەڵبژێردراو ١٩

وتاری ھەڵبژێردراو ٢٠

وتاری ھەڵبژێردراو ٢١

وتاری ھەڵبژێردراو ٢٢

وتاری ھەڵبژێردراو ٢٣

وتاری ھەڵبژێردراو ٢٤

وتاری ھەڵبژێردراو ٢٥

وتاری ھەڵبژێردراو ٢٦

وتاری ھەڵبژێردراو ٢٧

وتاری ھەڵبژێردراو ٢٨

وتاری ھەڵبژێردراو ٢٩

وتاری ھەڵبژێردراو ٣٠

وتاری ھەڵبژێردراو ٣١

وتاری ھەڵبژێردراو ٣٢

وتاری ھەڵبژێردراو ٣٣

وتاری ھەڵبژێردراو ٣٤

وتاری ھەڵبژێردراو ٣٥

وتاری ھەڵبژێردراو ٣٦

وتاری ھەڵبژێردراو ٣٧

وتاری ھەڵبژێردراو ٣٨

وتاری ھەڵبژێردراو ٣٩

وتاری ھەڵبژێردراو ٤٠

وتاری ھەڵبژێردراو ٤١

وتاری ھەڵبژێردراو ٤٢

وتاری ھەڵبژێردراو ٤٣

وتاری ھەڵبژێردراو ٤٤

وتاری ھەڵبژێردراو ٤٥

وتاری ھەڵبژێردراو ٤٦

وتاری ھەڵبژێردراو ٤٧

وتاری ھەڵبژێردراو ٤٨

وتاری ھەڵبژێردراو ٤٩

وتاری ھەڵبژێردراو ٥٠

وتاری ھەڵبژێردراو ٥١

وتاری ھەڵبژێردراو ٥٢

وتاری ھەڵبژێردراو ٥٣

وتاری ھەڵبژێردراو ٥٤

وتاری ھەڵبژێردراو ٥٥

وتاری ھەڵبژێردراو ٥٦

وتاری ھەڵبژێردراو ٥٧

وتاری ھەڵبژێردراو ٥٨

وتاری ھەڵبژێردراو ٥٩

وتاری ھەڵبژێردراو ٦٠

وتاری ھەڵبژێردراو ٦١

وتاری ھەڵبژێردراو ٦٢

وتاری ھەڵبژێردراو ٦٣

وتاری ھەڵبژێردراو ٦٤

وتاری ھەڵبژێردراو ٦٥

وتاری ھەڵبژێردراو ٦٦

وتاری ھەڵبژێردراو ٦٧

وتاری ھەڵبژێردراو ٦٨

وتاری ھەڵبژێردراو ٦٩

وتاری ھەڵبژێردراو ٧٠

وتاری ھەڵبژێردراو ٧١

وتاری ھەڵبژێردراو ٧٢

وتاری ھەڵبژێردراو ٧٣

وتاری ھەڵبژێردراو ٧٤

وتاری ھەڵبژێردراو ٧٥

وتاری ھەڵبژێردراو ٧٦

وتاری ھەڵبژێردراو ٧٧

وتاری ھەڵبژێردراو ٧٨

وتاری ھەڵبژێردراو ٧٩

وتاری ھەڵبژێردراو ٨٠

وتاری ھەڵبژێردراو ٨١

وتاری ھەڵبژێردراو ٨٢

وتاری ھەڵبژێردراو ٨٣

وتاری ھەڵبژێردراو ٨٤

وتاری ھەڵبژێردراو ٨٥

وتاری ھەڵبژێردراو ٨٦

وتاری ھەڵبژێردراو ٨٧

وتاری ھەڵبژێردراو ٨٨

وتاری ھەڵبژێردراو ٨٩

وتاری ھەڵبژێردراو ٩٠

وتاری ھەڵبژێردراو ٩١

وتاری ھەڵبژێردراو ٩٢

وتاری ھەڵبژێردراو ٩٣

وتاری ھەڵبژێردراو ٩٤

وتاری ھەڵبژێردراو ٩٥

وتاری ھەڵبژێردراو ٩٦

وتاری ھەڵبژێردراو ٩٧

وتاری ھەڵبژێردراو ٩٨

وتاری ھەڵبژێردراو ٩٩