دەروازە:نژیاروانی/وتاری ھەڵبژێردراو/٥

ئەنگکۆر وات (بە ئینگلیزی: Angkor wat) پەرستگایەکە لە کەمبۆدیا و بە گەورەترین مۆنەمێنتی ئایینی دادەنرێت لە جیھاندا، ڕووبەرەکەی دەگاتە ١٦٢٫٦ ھێکتار (١٬٦٢٦٬٠٠٠ مەتر دووجا). ئەنگکۆر وات دەکەوێتە ٥٫٥ کیلۆمەتر لە باکووری شاری سیێم ڕیێپ. لەو ناوچەیەدا جگە لە ئەنگکۆر وات چەندین شوێنەواری دێرینی دیکەی لێیە. یەکەمجار ئەو پەرسگایە بۆ ئایینی ھیندوویزم درووستکرا، بەڵام تاکۆتایی سەدەی ١٢ھەم گۆڕدرا بۆ پەرستگایەکی بودایی. پەرستگاکە لەلایەن پادشا سوریاڤارمانی دووھەمی ئیمپراتۆریەتیی خمێر لە سەرەتاکانی سەدەی ١٢ھەم درووستکرا. پەرستگاکە لە ناوچەی ئەنگکۆری ئێستا درووستکرا کە پێشتر پایتەختی ئیمپراتۆریەتیی خمێری لێبوو. ئەو پەرستگایە لە ئێستادا بووەتە سیمبۆلی کەمبۆدیا، وە لەسەر ئاڵای کەمبۆدیاش وێنەی ھەیە و سەرنجڕاکێشترین شوێنیشە لەو وڵاتە بۆ گەشتیاران.

زیاتر...