منارەی ئەسکەندەرییە

پۆتانەکان: 31°12′50.15″N 29°53′08.38″E / 31.2139306°N 29.8856611°E / 31.2139306; 29.8856611

منارەی ئەسکەندەرییە منارەیەکی بەرزە ڕووناکی دەرە لە نیوە دوورگەی فاروس لە نزیک شاری ئەسکەندەرییە لە میسر. بە فەرمانی بەتلیموس فیلادیلفوس ساڵی ٢٨٠ی پێش زایین لەلایەن ئەندازیار دینۆکراتسەوە لە مەڕمەڕی سپی بە بەرزایی ٤٠٠ پێ (١٢١ مەتر) دروستکراوە. ئەم منارە لە چەند نھۆمێک پێکھاتووە ھەر نھۆمێک لە نھۆمەکەی خوارەوەی خۆی بچووکترە. لە سەروو ھەموویانەوە قەفەزێکی گەورەی تێدایە کە چەند مەشخەڵێکی تێدایە شەو و ڕۆژ دەسووتان تاکوو ڕووناکی بداتەوە بۆ ئەو کەشتییانەی کە بە شەو ڕێ دەکەن (گەشت دەکەن). بەھۆی زەریا و زریان و بوومەلەرزەوە بەرە بەرە ڕووخاوە پاشماوەکانی تاکوو کۆتایی سەدەی سێزدەھەم ھەر مابوو. ئەم منارەیەش بە یەکێک لە حەوت سەرسوڕھێنەرەکانی جیھان دانراوە.

وێنەیەکی خەیاڵی لە منارەی ئەسکەندەرییە کە لە ساڵی ١٩٠٩ زایینیدا کێشراوە.