دەروازە:ئەنیمێ و مانگا

(لە دەروازە:ئەنیمیەوە ڕەوانە کراوە)

دەروازەی ئەنیمێ و مانگا

بەخێربێن بۆ دەروازەی ئەنیمێ و مانگا!
ھەنووکە ٤٠٥ وتار لە دەروازەی ئەنیمێ و مانگا ھەیە.

ئەنیمێ (アニメ) بریتییە لەو وێنە جووڵاوانەی کە لە ژاپۆن دروست دەکرێت. ئەنیمێ کە بە دەست یاخود بە کۆمپیوتەر دروست دەکرێت بە تایبەتمەندی کەسایەتی و پێشینەکانییەوە دەناسرێتەوە، کە لە ڕووی سۆمایی و بابەتی لەگەڵ وێنە جووڵاوەکانی تر جیایان دەکاتەوە. چیرۆکەکانی جۆرەھا کەسایەتی خەیاڵی و مێژوویی لە خۆ دەگرێت، ھەروەھا ڕووداوگەلێکی خەیاڵی و مێژوویی لە سات و کاتێکی دیاریکراو لە خۆ دەگرێت. ئەنیمێ بینەر لە جێندەری جیاواز بە ئامانج دەگرێت. ئەنیمێ بە شێوەیەکی سەرەکی لەتەلەڤیزیۆنەکانەوە پەخش دەکرێت، یاخود بە شێوەی دی ڤی دی یان بلوڕەییەوە دەفرۆشرێت، ھەروەھا لە دوای پەخشکردنی یاخود لە کاتی پەخشکردنی بە شێوەی ئۆڤا بڵاودەکرێتەوە. ھەندێک جار ھەندێک لە یارییە ئەلکترۆنییەکان چەند دیمەنێک لە وێنەی جووڵاو لە خۆ دەگرێت، ئەوانیش ھەرە بە ئەنیمێ دادەنرێن.

مانگا (漫画) کۆمێکی ژاپۆنییە. مانگا لە تێکەڵەی ئۆکیو و شێوازی ڕۆژاوایی لە وێنەکێشان گەشەی کردووە، فۆرمەکە ئێستای لە دوای جەنگی جیھانی دووەم وەرگرتووە، بە شێوەیەکی گشتی بە ڕەش و سپی چاپ دەکرێن بەڵام بەشە پێشەکییەکانی بۆ ناساندان بە ڕەنگا و ڕەنگی بڵاو دەکرێتەوە، و لە سەرەوە بۆ خۆرارەوە و لە ڕاستەوە بۆ چەپ دەخوێندرێتەوە بە ھاوشێوەی خوێندنەوەی ژاپۆنی. لە ڕووی ئابوورییەوە، مانگا بە تۆمارکردنی ٢٤ بلیۆن یەن لە بازاڕی یابان و بە ١٨٠ ملیۆن دۆلار لە بازاڕی ئەمریکا نوێنەرایەتی دەکات. نووسەری مانگا پێی دەوترێت مانگاکا (Mangaka).

ئەنیمێ و مانگا زۆرێک دیمۆگرافیای ھەیە کە ھەر یەکێکی تایبەتە بە تەمەنێک، چونکە ھەندێک لە ئەنیمێکان باس لە ڕەوشت دەکات یان ھەندێ شت کە گوونجاو نییە بۆ منداڵ یان ھەرزەکاران؛ و چەندەھا جۆری ھەیە بۆ نموونە وەرزشی و کۆمیدی و شۆجۆ و قوتابخانەیی و چەندەھا جۆری تر.

وتاری ھەڵبژێردراو

وێنەی بەرگی یەکەمی مانگاکە، تێیدا ئەکامێ دەر دەکەوێت

ئەکامێ گا کیل (بە ژاپۆنی: アカメが斬る! بە روماجی: Akame ga Kiru!، دەوترێت ئەکامێ گا کیرو) بریتییە لە زنجیرە مانگایەکی شۆننی ژاپۆنی لە نووسینی تاکاهیرۆیە و وێنە کێشانی تتسۆیا تاشیرۆیە. زنجیرەکە دەستی بە بڵاو کردنەوە کردووە لە گۆڤاری سکۆێر ئینکس، گانگان جۆکەر لە مارتی ۲۰۱۰، چیرۆکەکە سەرنج دەخاتە سەر تاتسۆمی، لادێییەکی گەنج گەشت دەکات بۆ پایتەخت بۆ کۆ کردنەوەی پارە بۆ لادێکەی، بەڵام ئەو گەندەڵییەکی گەورە ئاشکرا دەکات تێییدا. کۆمەڵەی نایت ڕێد دەیخاتە ناو خۆیانەوە بۆ یارمەتی دانیان لە شەڕ کردن دژ بە ئیمپڕاتۆریەت و نەهێشتنی ئەو بۆگەنییە کە تێییدا سەری هەڵداوە.

زیاتر...

وێنەی ھەڵبژێردراو

کۆمیکی ھەسارەی شین

کەسایەتی ھەڵبژێردراو

ئێڵ (L) (ناوی تەواوی ئێڵ لولایتە (L Lawliet)) بریتییە لە نازناوی باشترین و بەهێزترین لێکۆڵەری ئینتەرپولی نێودەوڵەتی ناو ئەنیمێ و مانگای دێس نۆت. ئێڵ ئاڵۆزە وە هیچ کەس شوێنەکەی نازانێت، ناوەکەی، شێوە یان هەر زانیارییەک لەسەری. تاکە ناوەند بۆ پەیوەندی کردن پێیەوە بریتییە لە واتاری، وە هەموو کات ئێڵ سەرەتا دەست دەکات بە پەیوەندی، چونکە ئێڵ کار لەسەر دۆسیەی قورس و ئاڵۆز دەکات وە هەمووی شی دەکاتەوە و چارەی دەکات، ئەو زۆر زیرەکە وە هێزی سەرنج دان و بینینی زۆر جیاوازە لەگەڵ کەسێکی ئاسایی وە توانایەکی گەورەی هەیە لە بەستنەوەی بەڵگەکان بەیکەوە تەنانەت ئەگەر زۆریش بچووک بێت وە بازدان بۆ لێکدانەوەی گەورە.

لە زنجیرەی دێس نۆت ئێڵ گرنگی دا بە دۆسیەی ئەو تاوانبارانەی دەمرن بە جەڵدەی دڵ کە بە ژمارەیەکی گەورە دەمردن ڕۆژانە، وە ئەو لە شەڕدا بوو لەگەڵ کیرا تا ناسنامەی بزانێت و بیسەلمێنێت وە هەروەها بۆ زانینی شێوەی کوشتنەکانی.

زیاتر...

دەنگی ھەڵبژێردراو

دیالۆگی ھەڵبژێردراو

وتەی ھەڵبژێردراو

دەروازە پەیوەندیدارەکان

ئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت

پڕۆژەکانی تری ویکیپیدیا

ویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:

دەروازەکان