ناوی تۆ
ئەم وتارە بۆ سەلماندن پێویستی بە ئاماژەی زیاتر بە سەرچاوەکان ھەیە. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت) |
ناوی تۆ (بە ئینگلیزی: Your Name، بە ژاپۆنی: Kimi no Na Wa 君の名は) فیلمێکی وێنە جووڵاوی دروستکراوی ستۆدیۆکانی تۆھۆ و کۆمیکس وەیڤ فیلمزە. دەرھێنەر و نووسەری فیلمەکە ماکۆتۆ شینکایە، ئەنیمییەکە توانی ببێتە یەکەم ئەنیمی کە بتوانێت ١٠٠ملیۆن دۆلار ببڕێت لە ژاپۆن، جۆری ئەنیمەیشنەکە ڕۆمانسی و خەیاڵی و نھێنی و درامی و ئاڵۆزە، ڕێکەوتی دەرچونی ٢٧ی تەممووزی ٢٠١٦(لە ژاپۆن) ٧ی ئایاری ٢٠١٧ (لە ئەمریکا)، ئەنیمییەکە بۆ سەرو ١٣ ساڵ گونجاوە و و ماوەی ئەنیمییەکە ١٠٧ خولەکە و لەلایەن ستۆدیۆی مادھاوس کاری بۆ کراوە، و ٨٫٤ی وەرگرتووە لەلایەن سایتی ئای ئێم بی دی و لە سایتی تایبەت بە ئەنیمی لیستی ئەنیمیەکانم ڕیزبەندی یەکەمی گرتووە، توانی داھاتی بگەیەنێتە ٢٥ ملیارد یەن واتا ٩٫٣٥٧ ملیۆن دۆلار بەمەش بووەتە پڕ داھاتترین ئەنیمی لە جیھان و توانیویەتی ببێتە شازدەھەم بەرزترین داھات لە لیستی زۆرترین داھاتی فیلمی بیانی[ئ]، لەکۆی ٣٧ خەڵات توانیوێتی ١٨ خەڵات بباتەوە وەک باشترین ئەکتەر و ژنە ئەکتەر و دەرھێنەر و خەڵاتی ڕێزلێنان و باشترین وێنە و ھتد…
ناوی تۆ | |
---|---|
دەرھێنەر | ماکۆتۆ شینکای |
بەرھەمھێنەر |
|
نووسەر | ماکۆتۆ شینکای |
ئەکتەران | |
مۆسیقا | Radwimps |
وێنەگری سینەمایی | ماکۆتۆ شینکای |
مۆنتاژ | ماکۆتۆ شینکای |
کۆمپانیای بەرھەمھێنەر | |
بڵاوکردنەوە | تۆھۆ |
دەرچوون |
|
ماوەی فیلم | ١٠٧ خولەک[١] |
وڵات | ژاپۆن |
زمان | ژاپۆنی |
داھات | $358.3 million[٢] |
ئەکتەران دەستکاری
ئەکتەرەکان(ژاپۆنی)
- ڕیۆنسوک کامیکی
- مۆن کامیشیرایشی
- مەسامی ناگاساوە
ئەکتەرەکان(ئینگلیزی)
- مایکڵ سینتەرنیکلاس
- ستیفانی شێ
- کایڵ ھیبێرت
چیرۆک دەستکاری
باس لە کوڕ و کچێکی دواناوەندی دەکات کوڕەکە لە تۆکیۆ دەژیت و کچەکەش گوندنیشنە، چەندەھا کیلۆمەتر لە یەک دوورن بەڵام بەھۆکارێکی سەیرەوە کە پاش ئەوەی ڕۆژێک لە خەو ھەلدەستنەوە دەبینن جەستەیان گۆڕدراوەتەوە بە ھۆکارێکی نادیار و بەمەش یەکتر دەناسن و پەیوەندی نێوانیان قووڵتر دەبێتەوە، دەبێت تا کەی بەردەوام بێت ئەو ڕووداوە، ئایا دەگەن بەچی و لەھەمووی گرنگتر ھۆکار چییە جەستەیان دەگۆڕدێتەوە.
تێبینییەکان دەستکاری
- ^ واتا ئینگلیزی نەبێت
سەرچاوەکان دەستکاری
- ^ "Your Name". British Board of Film Classification. Archived from the original on January 13, 2018. Retrieved December 23, 2017.
- ^ "Kimi no na wa (2016) – Financial Information". The Numbers. Retrieved 2020-12-16.
بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ناوی تۆ تێدایە. |
- وێبگەی فەرمی (بە ژاپۆنی)
- وێبگەی فەرمی
- ناوی تۆ. لە بنکەدراوەی ئینتەرنێتیی فیلمەکان
- ناوی تۆ. لە ئۆڵمووڤی
- ناوی تۆ. لە ڕاتن تۆمەیتۆز
- ناوی تۆ. لە مێتاکریتیک
- ناوی تۆ. (فیلم) لەسەر ھێڵی ھەواڵی ئەنیمێ