کۆلۆمبیا، بە فەرمی کۆماری کۆلۆمبیا (بە زمانی ئیسپانی: República de Colombia) وڵاتێکە لە کیشوەری ئەمریکا. پایتەختەکەی بۆگۆتایە. دانیشتوانەکەی نزیکەی ٥١ ملیۆن کەسن. پاناما لە باکووری خۆراوای ئەو وڵاتەیە و ڤەنزوێلا لە خۆرھەڵاتەوە و بەڕازیل و پێروو و ئیکوادۆر لە باشوورەوە دەوریان داوە. کەنارەکانی کەوتوونەتە سەر ھەردوو ئۆقیانوسی ئارام و ئۆقیانووسی ئاتلانتیک، ئەم ناوچەیە سامانی سروشتی زۆری ھەیە.
٥٨٪ ی لە ڕەگەزی تێکەڵاو و لە ٢٠٪ ی سپی پێست و ٧٪ی ھیندی ڕەسەن و ١٤٪ی ڕەشپێست، بەروبومی کشتوکاڵی بریتین لە: کاکاوو، مۆز، پەموو، برنج و قامیش. تەختە و دار و مەڕ و ماڵاتیش ھەناردە دەکات. لەدوای بەڕازیل دووەم وڵاتە لەبەرھەم ھێنانی قاوەدا. زمانی فەرمی ئیسپانییە چونکە داگیرکراوەی یاخود دۆزراوەی ئیسپانیایە. دراوەکەشی ناوی (پێزۆ)یە.
زیاتر...
لیۆنێل مێسی (گۆکردن بە ئیسپانی: [ljoˈnel anˈdɾes ˈmesi] ( گوێگرتن))(لەدایکبووی ٢٤ی حوزەیرانی ١٩٨٧)، یاریزانێکی تۆپی پێی پیشەگەری ئەرژەنتینییە و وەک هێرشبەرێک بۆ یانەی ئینتەر مەیامی لە خولی تۆپی پێی ئەمریکا ناسراو بە MLS و هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئەرژەنتین یاریی دەکات. لە تەمەنی ٦ ساڵیدا دەستی کردووە بە یاریکردن لە شاری (فراندولی) لەو یانەیەی کە باوکی لە ئارژەنتین بەڕێوەی دەبرد لەو کاتەدا سەرنجی خەڵکانی بۆ خۆی ڕاکێشاوە و بە خێرایی برووسک و ناوبانگی دەرکردووە کە لەگەڵ برا گەورەکەی (ڕۆدریگۆ) لە یانەکە دا یاریان کردووە، دکتۆرەکان پشکنینیان بۆ میسی ئەنجامدا بینیان دووچاری کەمبوونی (ھۆرمۆنی ئێسک) ھاتووە کە دەبێتە ڕێگر لە بەردەم بەردەوامی لە یاریکردن داو لە بەردەم گەشەکردنی. بۆ ئەم مەبەستە پێویستی بە نەشتەرگەرییەکی گەورە ھەبوو پارەیەکی زۆری دەویست کە لە توانای (ئارژەنتین) نەبوو، ئەمە و باوکی پەیوەندی بە چەند خزمێکی کرد لە ھەرێمی (کاتالۆنیا) ئەو سەفەرەیان کرد بۆ (ئیسپانیا لەوێ یانەی بەناوبانگی (بارسێلۆنا)ی ئیسپانی خستییە ژێر چاودێری کە لەگەڵ یانەکەیان یاری بکات لە (ئەمریکای باشوور). لە یەکەم دەرکەوتنی (میسی) بە درێسی بارسێلۆنا لە یارییەکەدا توانی (٥) گۆڵ تۆمار بکات و وەک یاریزانێکی توانا دەرکەوت لەوکات دا یانەی بارسێلۆنە سەرسام بوو پێی خەرجی چارەسەرکردنی خستە ئەستۆی لەو کاتەی درێژی میسی (١٤٠سم) بوو، نەشتەرگەرییەکەی بە سەرکەوتوویی بۆ ئەنجامدراو درێژی گەیشتە ١٦٩ سم. میسی بەرامبەر ئەو چاکەیە باشترین یاری ئەنجامدا و توانی (٣٧) گۆڵ تۆمار بکات بۆ بارسێلۆنا، و ئەو چواردە مانگەیەی کە میسی لە بارسێلۆنا بووە ئەستێرەیەکی جیھانی تۆپی پێ.
زیاتر...
زنجیرەچیاکانی ئەندێز (بە ئیسپانی: Cordillera de los Andes) بڕیتیە لە زنجیرەچیایێکی دڕێژ لە خۆڕئاوای کیشوەری ئەمەریکای باشوور، لەکەناراوەکانی دەریای کاریبیەوە دەست پێ دەکات لە باکووری کیشوەری ئەمەریکای باشوور تاوەکو کۆتا لوتکەی باشووری ئەمەریکای باشوور، ھەریەکە لە وڵاتەکانی کۆلۆمبیا و ئیکوادۆر و پێروو و بۆلیڤیا و چیلی و ئەرژەنتین دەبڕێت تاوەکو دەگاتە کەیپ ھۆرن بەدڕێژایی کەناڕاوەکانی زەڕیای ھێمن کیشوەری ئەمەریکای باشووری داپۆشیوە، دڕێژی زنجیرەچیایەکە بڕیتیە لە ٧٥٠٠ کم کە بە دڕێژترین زنجیرەچیا دادەنڕێت لەسەر ڕوی زەوی ھەروەھا بە پانترین زنجیرەچیاش ھەژماڕ دەکرێت کە ٩٢٠ کم پانە، مێژووی درووست بونی بۆ ٦٥٬٠٠٠٬٠٠٠٬١٤٥ ساڵ دەگەڕێتەوە.
زیاتر...