دەروازە:ژینناسی

(لە دو:ژینەوە ڕەوانە کراوە)

ژینناسی چییە؟


بەخێربێن بۆ دەروازەی ژینناسی!

ژینناسی یان زیندەزانی (بە ئینگلیزی: Biology) زانستێکی سروشتییە لە زانستی ژیان و زیندەوەران دەکۆڵێتەوە، بە بەشەکانیانەوە وەک ( پێکھاتە، ئیش، گەشە، سەرچاوە، زۆربوون، ڕێکخستن ). ژینناسی زانستێکە بایەخ بە خوێندنی سروشت و ژیانی زیندەوەر دەدات، ھەروەکوو (دارشتەیان، کار، گەشەکردن، پەرەسەندن، دابەشکردن و پۆلێنناسی) .

زیاتر لەبارەی ژینناسی...

ھەنووکە ٢٦٢ وتار لە دەروازەی ژینناسیدا ھەیە.

وتارێک لەوان بە ھەڵکەوت ببینە

وتاری ھەڵبژێردراو

خڕۆکەی سوور
خڕۆکەی سوور

خڕۆکەی سوور (بە ئینگلیزی: Red blood cell) . ئەم جۆرە خانەیە لە نێو خوێندایە لە بڕبڕەدارەکان، فرمانی سەرەکی گواستنەوەی ئۆکسجین(o2) لە سیەکانەوە بۆ شانەکانی لەش. خڕۆکە سوورەکان وەکو سکە وایە لە ھەردوودیوە چوونەتەناوە ،ناوکیان نیە،لەباری ئاسایە قةبارةیان (٧٫٥)مایکرۆنە.ئەگەر قەبارەی لە(٦)مایکرون بچووکتربێت ئەواپێ دەڵێن microcyte ئەگەر گەورەتر بوون لە ۹ مایکرۆن ئەوا پێ یان دەڵێن macrocyte .ئەگەر خرۆکە سوورەکان بەئەندازەی جیاواز لە خوێندا بوون ئەوا پێ یان دەڵێن (Anisicytosis) وە ئەگەر بەشێوەی جیاواز لە خوێندا ھەبوون ئەوا پێیان دەڵێن (Poikilocytosis) کەلەکاتی نەخۆشیدا دەبینرێت.ژمارەی خرۆکەسوورەکان لەخوێندا لەباری ئاسایدا لە خوێنی ئافرەتدا٣،٤ تا ٥،٥ ملێونە لە پیاودا ٤،١ تا ٦ ملێونەلەھەر میکرولیترێکدا. سیتۆپلاسمی خڕۆکە سورەکان ئسفەنجیەو بەپەردەی پلاسما دەورەدراوە ۆێگە ئەدات کە خانەکە شێوەی خۆی بگۆری لەشوێنە باریککەکان تەسکەکاندا بچێتە ژوورەوە.لەناو سایتۆپلاسمی دا ھیمۆگڵۆبین ھەیە کەلە پرۆتین و ئاسن پێک ھاتووە.

زیاتر...

وێنەی ھەڵبژێردراو

ئایا زانیوتە؟

  • زیاتر لە ٢٢٫٠٠٠ جۆری مێروولە ھەیە و زیاتر لە ١٢٫٥٠٠ جۆریان پۆڵێنکراون.
  • مێروولەکان ھەرگیز ناخەون.
  • زەڕافە بەپێوە دەخەوێت، بەڵام زیاتر لە ٢٠ خولەک ناخەوێت.

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو

چارڵز ڕابێرت داروین بڕوادار بە فەلسەفەی سروشت؛ خەڵکی ئینگلیز، ئەو کەسایەتیە بوو وا ئەو بەڵگانەیە خستە بەر دەست کەوا ئەسلمێنێت ھەموو جۆرەکانی ژیان لە پرۆسەیەکدا کە ناوی نا ھەڵبژاردنی سروشتی لە بنەیەکی ھاوبەش و لە‌ درێژەی زەمەندا پێگەیشتوون. لە ساڵانی ١٩٣٠دا کاتێ تیۆریی ھەڵبژاردنی سروشتی وەک ھۆی سەرەکی پرۆسەی پێگەیشتن خستە بەردەستی ھەموان، ئەو ڕاستیەی کە پێگەیشتن ڕووی داوە لە لایەن کۆمەڵەی زانایان و ھەروا جەماوەر پەسندکرا لە کاتی ژیانی خۆیدا و ئێستاش ھەر ئەوە بنەمای تیۆریی نوێی پێگەیشتنە. لە نمای ڕوونترەوە، دۆزینەوەکەی داروین، یەکخستنی تیۆرییەکانی زانستی ژیان و خستنە بەرچاوی وەسفی ھۆدار بۆ جۆربەجۆری ژیان بوو.

داروین خوێندنی پزیشکی لە زانکۆی ئدینبوورگ Edinburgh University جێ دەھێڵی بۆ بەدواداچوونی خوێندن سەبارەت بە گیانلەبەرە بێ ئێسکەکانی ژێر دەریا و دواتر یارمەتی زانکۆی کەمبریج ھانی دەدات بۆ خوێندنی لە بواری زانستی سروشتدا‌. ئەو سەفەرە ٥ ساڵە دەریاییەی وای لێ‌ دەکات وەک زەویناسێکی بە‌توانا ڕوانگەکانی و تیۆرییەکانی پاڵپشتی لە تیۆریی یەکگرتوویی uniformitarian چارڵز لیل Charles Lyell دەکرد و ھەروا بڵاو کردنەوەی گۆڤاری سەفەرەکەی ناسراوی کرد. بە دیتنی بڵاوبوونەوەی جوگرافیایی ژیانی ئاژەڵان و کۆکردنەوەی فوسیل لە سەفەرەکەیدا سەری سووڕ دەمێنێ و‌ بەدواداچوونی گۆڕانی چەشنەکان دەکات.

زیاتر...


یارمەتیت پێویستە؟

ئایا پرسیارێکت ھەیە سەبارەت بە ژینناسی و ناتوانیت وڵامەکەی بدۆزیتەوە؟

سەیری مێزی زانیاری بکە و پرسیارەکەت لەوێ بپرسە.

پۆلەکان

دەروازە پەیوەندیدارەکان

ئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت

پڕۆژەکانی تری ویکیپیدیا

ویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:

دەروازەکان