زەڕافە
زەڕافە درێژترین گیاندارە لەسەر زەوی. بەھۆی قاچ و ملی درێژی زەڕافە زۆر بە ئاسانی دەگاتە گەڵای درەختەکان و بەئاسانی دەیانخوات ، نێرەی زەڕافە یەک مەتر لە مێی زەڕافە درێژترە، نێرەی زەڕافەش درێژییەکەی دەگاتە ٥ مەتر. زەڕافە بەپێوە دەخەوێت، بەڵام زیاتر لە ٢٠ دەقیقە ناخەوێت ، کێشی زەڕافە بەشێوەیەکی گشتی لەنێوان (٥٥٠ تا ١٨٠٠ کیلۆگرام) دایە. تەمەنیشی لەنێوان ٢٥ تا ٣٠ ساڵدایە، ماوەی ئاوسی زەڕافە ٤٢٠ تا ٤٥٠ ڕۆژە و ھەرجارەی کە دەزێ یەک بێچووی دەبێت کە درێژییەکەی ٢ مەترە. زەڕافە دەتوانێت لە یەک کاتژمێردا ٤٥ کیلۆمەتر ببڕێت.
زەڕافە | |
---|---|
ناوی پۆلێنکردن | Giraffa |
پلەی پۆلێنکردن | جنس |
پۆلێنکردنی باوان | Giraffina |
جۆری پۆلێنکردن | Cervus camelopardalis |
ڕێکەوتی دەستپێکردن | ١١٦١٠٠٠٠ years BCE |
Habitat | ساڤانا، woodland |
سەرەتا
دەستکاری- زەڕافە (بە ئینگلیزی : Giraffe) گیاندارێکی ئەفریقاییە، بەرزترین ئاژاڵی زیندووی سەر زەویە و گەورەترین کاوێژکەرە. زەڕافە هەشت جۆری هەیە، لەسەر بنەمایی DNA و مایتۆکۆندریای ناوەکی، بەپێی پێوانەیەک دەرکراوە کە زەڕافە حەوت جۆری تری لەناوچوونە.
- سەرچاوەی خۆراکیان گەڵا و میوە و گوڵی ڕووەکی دارینە، ڕەنگە شێر و پڵنگ و کەمتیار و سەگی کێوی ئەفریقی زەڕافەکان ڕاو بکەن، نێرینەی زەڕافەکان ملیان وەک چەکێک بۆ بەرنگاربوونەوە بەکاردەهێنن، هەروەها بۆ سەرنجڕاکێشانی زەڕافە مێینەکان.
پۆڵینکردن
دەستکاریزەڕافە زیندووەکان لە بنەڕەتدا بە یەک جۆر پۆلێن کراون، لەلایەن ″کارڵ لینایۆس″ لە ساڵی ١٧٥٨. ناوی «سێرڤس وشترو وپرداڵیسی» پێ بەخشی. زەڕافە یەکێکە لە تەنها دوو گیانداری زیندووی بنەماڵەی «زەڕافیدا» لە فەرمانی ئەرتیوداتیلا، ئەوی دیکەشیان (okapi). نزیکترین خزمی ناسراویان لەوانەیە لە ئاسکە لەناوچوەکان بن وەک «کلیمەکۆسیرد». هەروەها زەڕافەکان لەگەڵ بنەماڵەی ئەنتیلۆکۆپاریدا دانران، چونکە قۆچیان هەیە، ڕەنگە ئەم ئاژەڵی زەڕافانە لە خێزانی لەناوچووەوە «پەلامۆماریسیدا» گەشەیان کردبێت کە ڕەنگە باوباپیرانی ئاسکەش بن. یەکێک لە باوباپیرانی زەڕافیدیا سەرەتایی کانثومێریکس بوو کە بە شێوەیەکی جۆراوجۆر ڕێکەوتی بۆ کراوە کە ٢٠ - ٢٥ ملیۆن ساڵ پێش ئێستا ژیابێت. ٢٠١١ توێژینەوەیەک بە بەکارهێنانی شیکردنەوەی وردی «مۆرفۆلۆژی زەڕافە» بەکارهێنانی چەمکی جۆری فیلوجیناتیک کرا، کە باسی هەشت جۆری زەڕافی زیندووی کردووە. هەروەها لە توێژینەوەیەک لە ساڵی ٢٠١٦ گەیشتە ئەو ئەنجامەی کە زەڕافەی زیندوو لە چەندین جۆر پێکهاتووە، توێژەران پێشنیاری بوونی چوار جۆریان کرد، کە بۆ ماوەی ١ تا ٢ ملیۆن ساڵ هیچ زانیارییەکیان لە نێوان یەکتردا نەگۆڕیوە.
دەرکەوتن و توێکاری
دەستکاریزەڕافە گەشەکردووەکان بە تەواوی ٤,٣ - ٥,٧ مەتر بەرزن، و نێرینەکان لە مێیەکان بەرزترن. بەرزترین تۆمارکراوەکانی نێر ٥,٨٨ مەتر بوو، و بەرزترین تۆمارکراوی مێ ٥,١٧ مەتر بوو. تێکڕای کێش ١١٩٢ کگم (٢٦٢٨ پاوەند) بۆ نێرینەیەکی پێگەیشتوو، و ٨٢٨ کگم (١٨٢٥ پاوەند) بۆ مێینەیەکی گەورە، کە زۆرترین کێشی نێر ١٩٣٠ کگم (٤٢٥٠ پاوەند) و ١١٨٠ کگم (٢٦٠٠ پاوەند) بۆ ڕەگەزی نێر و مێ تۆمارکراوە. سەرەڕای مل و قاچی درێژ، بەڵام تا ڕادەیەک جەستەیەکی کەمی هەیە. زەڕافەکان بە ڕەنگ و هەستی بیستن و بۆنکردن و بە ڕەنگی تیژ دەبینن، دەتوانێت نۆستری ماسولکەی دابخات بۆ پاراستنی لە دژی زریانی لمی و مێروولە، زمانی زەڕافە نزیکەی ٤٥ سم (١٨ ئین) درێژە. زەڕافەکان بۆ بەرگریکردن و بەرنگاربوونەوە پشت بە قەبارە و توانای خۆیان دەبەستن، ڕەنگە ئەمە بۆ هەردوولا گرنگتر بێت.
سەرچاوەکان
دەستکاریکۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە زەڕافە تێدایە. |