حوسێنعەلی مونتەزیری

زانای موسڵمانی شیعە، چالاکی دیموکراسیی ئیسلامی، چالاکی مافەکانی مرۆڤ و نووسەرێکی ئێرانی (١٩٢٢-٢٠٠٩)

حوسێنعەلی مونتەزیری (بە فارسی: حسینعلی منتظری؛ ٢٤ی ئەیلوولی ١٩٢٢ – ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٩)[١][٢] زانای موسڵمانی شیعە، داکۆکیکاری دیموکراسیی ئیسلامی، چالاکی مافەکانی مرۆڤ و نووسەرێکی ئێرانی بوو. ئەو یەکێک لە سەرکردەکانی شۆڕشی ئێران و لە دەسەڵاتدارە باڵاکانی ئیسلامی شیعە بوو.[٣] بۆ ماوەیەک وەکوو جێنشینی دیاریکراوی ڕووحوڵڵا خومەینی، ڕێبەری باڵای شۆڕش دەستنیشان کرا، بەڵام لە ساڵی ١٩٨٩دا لابردرا، بەھۆی ئەوەیکە مونتەزیری دژی سیاسەتەکانی حکوومەت بوو و بانگەشەی پێشێلکردنی ئازادیی خەڵکی دەکرد، بەتایبەتی دوای لەسێدارەدانی بەکۆمەڵی ١٩٨٨ی بەندکراوانی سیاسی.

حوسێنعەلی مونتەزیری
حسینعلی منتظری نجف آبادی لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
لەدایکبوون٢٢ی ئەیلوولی ١٩٢٢ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
نەجەف ئاباد لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
مەرگ٢٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٩ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە (٨٧ ساڵ ژیاوە)
قوم لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
گۆڕFatima Masumeh Shrine لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
پیشەزانای عەقیدە، فەیلەسووف، نووسەر، ئاخووند، سیاسەتوان، بەرگریکاری مافی مرۆڤ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
حیزبسیاسەتوانی سەربەخۆ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
مناڵMohammad Montazeri، Ahmad Montazeri لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
وێبگەhttp://www.amontazeri.com لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
پلەئایەتووڵڵای گەورە، Deputy Supreme Leader of Iran (١٩٨٥–١٩٨٧) لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە

مونتەزیری دواتر لە شاری قوم نیشتەجێ بوو و لە ڕووی سیاسییەوە لە ئێراندا کاریگەری مایەوە، بەڵام لە ساڵی ١٩٩٧دا بەھۆی لێپرسینەوە لە «ئەو حوکمڕانییە نالێپرسراوەی ڕێبەری باڵا»،[٤] کە مەبەستی عەلی خامنەیی بوو کە جێگەی خومەینی گرتبووە، بە گرتنی ماڵەوە سزا درا. ئەو وەکوو شارەزاترین زانای باڵای ئیسلامی لە ئێران[٥] و مەرجەعێکی گەورەی ئیسلامی شیعە ناسرابوو. دەگوترا کە مونتەزری یەکێک لە مامۆستاکانی خامنەیی بوو.[٥]

ئەو زیاتر لە دوو دەیە یەکێک لە ڕەخنەگرانی سەرەکیی سیاسەتی ناوخۆ و دەرەوەی کۆماری ئیسلامی بوو. ھەروەھا داکۆکیکارێکی چالاک سەبارەت بە مافەکانی بەھایییەکان، مافەکانی مەدەنییەکان و مافەکانی ژنان لە ئێران بوو. ئەو نووسەرێکی چالاکی کتێب و وتار بوو. ئەو لە لایەنگرانی سەرسەختی دەوڵەتی ئیسلامی بوو، بەڵام دواتر بووبە یەکێک لە سەرەکیترین ڕەخنەگرانی حکوومەتی ئێران.

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «khatami.76 - Instagram Tagged In - Deskgram». لە ڕەسەنەکە لە ٣ی شوباتی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٤ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  2. ^ «یادی از نودمین سالروز تولد آیت الله العظمی منتظری + گاه شمار زندگی ایشان «سایت خبری تحلیلی کلمه». www.kaleme.com. لە ڕەسەنەکە لە ٢٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  3. ^ «Hossein Ali Montazeri». Britanica.
  4. ^ «Profile: Iran's dissident Ayatollah». BBC News. 30 January 2003. لە 7 June 2007 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)
  5. ^ ئ ا Slackman، Michael (21 November 2009). «Cleric Wields Religion to Challenge Iran's Theocracy». New York Times. لە 21 December 2009 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)

بەستەرە دەرەکییەکان

دەستکاری