جەیمس دێوێی واتسن (بە ئینگلیزی: James Dewey Watson؛ لە دایک بووی ٦ی نیسانی ١٩٢٨) زانایەکی ئەمریکییە لە بواری زیندەزانی گەردی، بۆماوەزانی و ئاژەڵناسیی.

جەیمس واتسن
James Dewey Watson لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
لەدایکبوونJames Dewey Watson لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
٦ی نیسانی ١٩٢٨ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە (تەمەن ٩٥ ساڵ)
شیکاگۆ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
پەروەردەدکتۆرا لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
زانکۆ
  • Indiana University Bloomington
  • زانکۆی شیکاگۆ
  • South Shore High School لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
پیشەژینناس، جینناس، zoologist، biochemist، molecular biologist، academic، مامۆستای زانکۆ، کیمیازان، فیزیکزان، نووسەر، biophysicist لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
شوێنکار
کارەکانMolecular Biology of the Gene، The Double Helix لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
باوان
  • James Dewey Watson لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
خەڵاتەکان
واژوو


لە ساڵی ١٩٥٣ لەگەڵ فڕانسس کریک توێژینەوەیەکی ئەکادیمیان بڵاو کردەوە و پێشنیازی ئەوەیان کرد کە گەردی DNA پێکھاتەیەکی دووانەی لوولخواردووە (پێچاوپێچ). واتسن، کریک و ماوریس ویلکینز بە ھاوبەشی خەڵاتی نۆبڵیان لە ساڵی ١٩٦٢ پێبەخشرا لە بواری فیسیۆلۆژی یان پزیشکیی «بۆ دۆزینەوەی پێکھاتەی گەردیی ترشی ناوەکی و گرنگی ئەمە لە گواستنەوەی زانیاری لە تەنی زیندوو».


[١] واتسن بڕوانامەی لە زانکۆی شیکاگۆ (بەکەلۆریۆس ساڵی ١٩٤٧) و لە زانکۆی ئیندیانا (دکتۆرا لە ساڵی ١٩٥٠) بەدەستھێنا. واتسن دوای ساڵێک لە توێژینەوەی دوای دکتۆرا لە زانکۆی کۆپنھاگن لەگەڵ ھارمەر کاڵکار و ئۆلێ مالۆی، لە تاقیگەی کاڤێندیش لە زانکۆی کامبریج لە ئینگەڵتەڕا کاری کرد کە ھەر لەوێش بۆ یەکەمجار ھاوکارە داھاتووەکەی فڕانسس کریکی بینی.

لە ساڵانی ١٩٥٦ بۆ ١٩٧٦، واتسن لە بەشی زیندەوەرزانی لە زانکۆی ھاڕڤارد خەریکی ئەنجامدانی توێژینەوە بوو لەسەر زیندەزانی گەردی.[٢] لە ساڵی ١٩٦٨ وەک بەڕێوەبەری تاقیگەی (کۆلد سپرینگ ھاربۆر) دەست بەکاربوو، بەمەش بەشێوەیەکی بەرچاو ئاستی دابینکردنی بودجە و ئەنجامدانی توێژینەوەی زیادکرد. لەم تاقیگەیەدا ئاراستەی توێژینەوەی خۆی گۆڕی بۆ شێرپەنجە، ھەروەھا تاقیگەکەی کردە ناوەندێکی جیھانی پێشەنگ لە بواری زیندەزانی گەردی. لە ساڵی ١٩٩٤ بووە سەرۆکی تاقیگەکە و بۆ ماوەی ١٠ ساڵ لەوێ خزمەتی کرد. دوای ئەوە وەک ڕاوێژکار دەستنیشانکرا و خزمەتی کرد تا خۆی دەستی لەکارکێشایەوە ساڵی ٢٠٠٧ پاش ئەوەی بانگەشەی ئەوەی کرد کە پەیوەندی بۆماوەیی ھەیە لە نێوان زیرەکی و ڕەگەز. لە ساڵی ٢٠١٩ و دوای بڵاوبوونەوەی فلیمێکی دۆکیۆمێنتاریی کە تێیدا واتسن بیروڕاکانی دەربارەی ڕەگەز و زیرەکی دووبارە کردەوە، تاقیگەی (کۆلد سپرینگ ھاربۆر) ئەو بڕوانامانەی کە بە فەخری پێی بەخشیبوو ھەڵوەشاندەوە و ھەموو پەیوەندییەکی لەگەڵ پچڕاند. واتسن زۆر پەرتووکی زانستی نووسیوە، لەوانە پەرتووکی پڕۆگرامی خوێندن بەناوی زیندەزانی گەردی جین (١٩٦٥) و پڕفرۆشترین پەرتووکی بەناوی دووانەی لوولخواردوو (١٩٦٨).[٣]

ژیان و خوێندن دەستکاری

جەیمس دی واتسن لە ٦ی نیسانی ١٩٢٧ لە شیکاگۆ لە دایک بووە، وەک تاقە کوڕی جین (میچڵ) و جەیمس دی واتسن، خاوەنکارێک کە وەچەکەی بەزۆری دەگەڕێتەوە بۆ کۆچبەری داگیرکاری ئینگلیز بۆ ئەمریکا. باپیری (باوکی دایکی)، لاوچلین میچڵ، بەرگدرووێک بوو لە گلاسگۆی سکۆتڵەندا و دایکیشی، لیزی گلیسۆن، لە دایک و باوکێکی ناوچەی تیپێراری بوو لە ئێرلەندا. وەک کاسۆلیکێک گەورە بوو، دواتر خۆی وەک «ھەڵاتوویییەک لە ئایینی کاسۆلیک» ناساند. واتسن لە بەشی باشووری شیکاگۆ گەورە بوو و چووەتە قوتابخانەی حکومی لەوانە قوتابخانەی (ھۆڕەیس مان) ی ناسراو بە (گرامەر سکوڵ) و ئامادەیی ساوس شۆڕ. زۆر دڵخۆش دەبوو بە سەیرکردنی باڵندە، ھەمان خولیای باوکیشی بوو، بۆیە بە باڵندەناس دادەنرا. واتسن بەشداری کورتەتاقیکردنەوەی منداڵانی کرد کە پڕۆگرامێکی باوی ڕادیۆیی بوو کە جۆرێک لە ڕووبەڕووبوونەوەی تێدابوو بۆ منداڵی ژیر لە وەڵامدانەوەی پرسیارەکان. بەھۆی سیاسەتی لیبڕاڵانەی سەرۆکی زانکۆ ڕۆبێرتس ھەتچینس، واتسن توانی لە زانکۆی شیکاگۆ وەربگیرێت و لەوێ زەمالەی خوێندنی پێبەخشرا لە تەمەنی ١٥ ساڵیدا.[٤] دوای خوێندنەوەی پەرتووکی ئێرڤین شروێدینگەر بە ناوی (ژیان چییە؟) لە ساڵی ١٩٤٦، واتسن ئارەزووی کارکردنی لەبواری خوێندنی باڵندەزانییەوە بۆ بۆماوەزانی گۆڕی. واتسن لە ساڵی ١٩٤٧ بڕوانامەی بەکەلۆریۆسی لە ئاژەڵناسی بەدەستھێنا لە زانکۆی شیکاگۆ. لە ژیاننامەکەی خۆیدا، بەناوی «خۆت لە کەسانی بێزارکەر بەدوور بگرە»، واتسن باسی زانکۆی شیکاگۆی کردووە وەک «پەیمانگایەکی ئەکادیمی ئارام کە توانای بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە و پابەندییەکی ئەخلاقی کە نەیەڵێت ئەو گەمژانە ئازار بچێژن کە ئاستەنگ دەخەنە بەر گەڕان بەدوای ڕاستیدا»، کە ئەمە پێچەوانەی ئەزموونەکانی دواتری بوو.

لە ساڵی ١٩٤٧ واتسن زانکۆی شیکاگۆی جێھێشت تا ببێتە قوتابی دکتۆرا لە زانکۆی ئیندیانا، کە ئامادەبوونی براوەی خەڵاتی نۆبل ھێرمان جۆسێف موڵەر لە بڵۆمینگتۆم بۆ ساڵی ١٩٤٦ جێگای سەرنج بوو بۆی، کە لە چەند توێژینەوەیەکی گرنگ لە ساڵانی ١٩٢٢، ١٩٢٩ و ١٩٣٠یەکاندا گشت تایبەتمەندییەکانی بۆماوەی گەردی دانا کە شروێدینگەر لە ساڵی ١٩٤٤ لە کتێبەکەیدا پێشکەشی کرد. بڕوانامەی دکتۆراکەی لە ساڵی ١٩٥٠ لە زانکۆی ئیندیانا بەدەستھێنا؛ سالڤادۆر لوریا سەرپەرشتیاری تێزی دکتۆراکەی بوو.

پیشەو توێژینەوە دەستکاری

لە بنەڕەتدا، واتسن بەھۆی کارەکانی سالڤادۆر لوریاوە سەرنجی کەوتە سەر زیندەزانی گەردی. سەرەنجام لوریا بە ھاوبەشی بووە خاوەنی خەڵاتی نۆبڵ بۆ فیسیۆلۆژی یان پزیشکیی لە ساڵی ١٩٦٩ لەسەر تاقیکردنەوەی لوریا-دێلبروک، کە دەربارەی سروشتی گۆڕانی بۆماوەیی بوو. ئەو بەشێک بوو لە گروپی توێژەرە بەربڵاوەکان کە ئەو ڤایرۆسانەیان بەکاردەھێنا کە بەکتریای ژەھراوی دەکردو ناونرابوو ڤایرۆسی بەکتریاکوژ. خۆی و ماکس دێلبروک سەرقافلەی «گروپی ڤایرۆسی مشەخۆر» بوون، کە گروپێکی نوێ و بزاڤێکی گرنگ بوو لەلایەن بۆماوەزانەکانەوە لە سیستەمەکانی تاقیکردنەوەی درۆسۆفیلا (کە مێشێکی بچووک بوو) بۆ بۆماوەزانی بەکتریایی. لە سەرەتای ١٩٤٨دا واتسن توێژینەوەی دکتۆراکەی لە تاقیگەی لوریا لە زانکۆی ئیندیانا دەستپێکرد. ئەو بەھارە، بۆ یەکەمجار لە شوقەی لوریا چاوی کەوت بە دێلبروک و بۆ جارێکی تریش لە ھەمان ھاویندا چاوی پێکەوتەوە لە میانی یەکەم گەشتی واتسن بۆ تاقیگەی کۆڵد سپرینگ ھاربۆر.[٥] گروپی ڤایرۆسی مشەخۆری بەکتریا بریتی بوو لە زانستگەیەک کە واتسن وەک زانایەک کاری تێدا دەکرد. ئەندامەکان ھەستیان بەوە کرد کە لەسەر ڕێچکەی دۆزینەوەی سروشتی فیزیکی جیناتن. لە ساڵی ١٩٤٩ واتسن لەگەڵ فێلیکس ھاورۆویتز بەشداری خولێکی کرد کە بیروباوەڕی باوی ئەو کاتەی لەخۆگرتبوو کە دەیگووت جینەکان بریتین لە پڕۆتین و دەشتوانن خۆلەبەرگرتنەوە (چاپکردنی خود) ئەنجام بدەن. پێکھاتە گەردییە سەرەکییەکەی تری کڕۆمۆسۆم، DNA، بەشێوەیەکی بەرفراوان بە «تێترانوکلیۆتایدی گەمژە» دادەنرا، کە تەنیا ڕۆڵی پێکھاتەیی دەگێڕا لە پشتگیریکردنی پڕۆتینەکان. تەنانەت لە کاتێکی زووەوە واتسن، لەژێر کاریگەری گروپی ڤایرۆسی مشەخۆری بەکتریا، ئاگاداری تاقیکردنەوەی ئاڤێری-ماکلەۆد-مەککارتی بوو کە پێشنیازی دەکرد DNA بریتییە لە گەردی جینات. پڕۆژەی توێژینەوەکەی واتسن بەکارھێنانی تیشکی ئێکس بۆ ناچالاککردنی ڤایرۆسی بەکتریایی لەخۆگرتبوو.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Copley Medal". Royal Society website. The Royal Society. Retrieved April 19, 2013.
  2. ^ "James Watson, The Nobel Prize in Physiology or Medicine 1962". NobelPrize.org. 1964. Retrieved June 12, 2013.
  3. ^ "Discover Dialogue: Geneticist James Watson". Discover. July 2003. The luckiest thing that ever happened to me was that my father didn't believe in God
  4. ^ "Nobel laureate, Chicago native James Watson to receive University of Chicago. Alumni Medal June 2". The University of Chicago News Office. June 1, 2007. Archived from the original on 15ی Marchی 2018. Retrieved November 20, 2007. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  5. ^ Cullen, Katherine E. (2006). Biology: the people behind the science. New York: Chelsea House. p. 136. ISBN 0-8160-5461-4.