مێدالیای کۆپلی (بە ئینگلیزی: Copley Medal)، خەڵاتێکی زانستییە کە لەلایەن ئەنجومەنی شاھانەی لەندەنەوە دەبخشرێت و بۆ ڕێزگرتن لە دەسکەوتە ھەرە دیارەکانی توێژینەوە لە لقەکانی زانستی فیزیایی و زیندەوەرناسییە (بایۆلۆجی). ئەم مێدالیایەی کە ھەر ساڵە دەبەخشرێت، کۆنترین مێدالیای ئەنجومەنی شاھانەیە و ڕەنگە کۆنترین خەڵاتی زانستی جیھانیش بێت و بۆ یەکەم جار ساڵی ١٧٣١ز، بە ستێفەن گرای بۆ " تاقیکردنەوەی کارەبای نوێی "خۆی بەخشرا.

ئەم مێدالیایە بە باربۆی ١٠٠ پاوەندی بەریتانی بۆ یارمەتی تاقیکردنەوەکان، بۆ چەند ساڵ بەکار دەھێنرێ، لە لایەن سێر گادفرەی کۆپلی بەرھەڤ کرا. مەرجەکان بۆ بەدەستھێنانی ئەم مێدالیایە چەندین جار گۆڕانی بەسەردا ھاتووە؛ ساڵی ١٧٣٦، پێشنیار کرا، ئەم مێدالیایە یان خەڵاتە شانازییەکانی دیکە دەبێ بە کەسێک ببەخشرێت کە تاقیکردنەوەکەی بە باشترین شێوە پەسەند کرابێت، ئەم یاسایە تا ساڵی ١٨٣١ مایەوە، کاتێ کە مەرجەکان بەم شێوەی گۆڕدرا، مێدالیا دەتوانرێ بەو کەسانەی ببەخشرێت کە نوێنەرانی ئەنجومەنی شاھانە، بە پێی بڕیاری خۆیان بە ھێژای بردنەوەی ئەو خەڵاتەی دەزانن. دووھەمین باربۆ بە بڕی ١٦٦٦ پاوندی بەریتانی لەلایەن سێر ژۆزەف ویڵیام کۆپلی ساڵی ١٨٨١ بەرھەڤ کرابوو و قازانجی ئەمە بۆ دانی مێدالیا، بەکار دێت. مێدالیا بە بیچمی ئێستای لە زیوی بە زێڕ داپۆشراو و خەڵاتکردنی ٥٠٠٠ پاوندی بریتانی دەبەخشرێت.

ھەر لە سەرەتاوە تا ئێستا، ئەم خەڵاتە بە زۆرێک لە زانایانی بەناوبانگی جیھان بەخشراوە کە بریتین لە ٥٢ براوەی خەڵاتی نۆبێل؛ ١٧ کەس لە فیزیا، ٢١کەس لە فیزیۆلۆژی و پزیشکی و ١٤ کەس لە کیمیا. جۆن تیۆفلوس دەساگولەرس، توانیویە بۆ چەندین جار لە ساڵانی ١٧٣٤ و ١٧٣٦ و ١٧٤١ ئەم خەڵاتە بباتەوە. ساڵی ١٩٧٦دۆرۆتی ھۆدگین، یەکەم و ساڵی٢٠١٥ تەنیا ژنێکە کە ئەم خەڵاتەی پێ بەخشراوە.[١][٢]

پەراوێزەکان

دەستکاری
  1. ^ "The Copley Medal (1731)". The Royal Society. Retrieved 2009-02-04.
  2. ^ "Copley archive winners 1799–1731". The Royal Society. Retrieved 2009-02-04.