خەڵاتی نۆبێل لە زانستی ئەرکی ئەندام و پزیشکی (بە ئینگلیزی: Nobel Prize in Physiology or Medicine، بە سویدی: Nobelpriset i fysiologi eller medicin) کە لەلایەن ڕێکخراوی نۆبێلەوە [١] دەبەخشرێت بریتییە لەو خەڵاتەی کە ساڵی جارێک دەبەخشرێت بۆ دۆزینەوەیەکی گەورە و بەرچاو لە بواری پزیشکیدا. ئەم خەڵاتە یەکێکە لەو پێنج خەڵاتەی کە لە ساڵی ١٨٩٥ەوە لەلایەن ئەلفرێد نۆبێلەوە دانراوە لە وەسێتنامەکەیدا.[٢][٣]
خەڵاتی نۆبێل لە زانستی ئەرکی ئەندام و پزیشکی |
---|
 |
خەڵات دەبەخشرێت بۆ | ئەو دۆزینەوانەی کە لە بواری زانستی ئەرکی ئەندام و پزیشکیدان و خزمەت بە مرۆڤایەتی دەکەن. |
---|
شوێن | ستۆکهۆڵم، سوید |
---|
یەکەم خەڵات پێدراو | ١٩٠١ |
---|
ماڵپەڕی سەرەکی | خەڵاتی نۆبێل |
---|