جۆن فاڤرە (لەدایکبوویی ١٩ی تشرینی یەکەمیی ١٩٦٦)[١] بەرھەمھێنەرێکی فیلمی ئەمریکی و ئەکتەرە. وەکوو ئەکتەرێک لە چەندین فیلم دەرکەوتووە ئەوانیش ڕودی Rudy لە ١٩٩٣، پی سی یو لە ١٩٩٤، سوینگێرس لە ١٩٩٧ و شتی زۆر خراپ ١٩٩٨، کاریگەری قووڵ لە ١٩٩٨، و شوێنگرەوەکان لە ٢٠٠٠، دێردێڤڵ لە ٢٠٠٣، The Break-Up لە ٢٠٠٦، چوار کریستمس لە ٢٠٠٨، کشانەوەی کەپڵەکان لە ٢٠٠٩، خۆشمدەوێی پیاو لە ٢٠٠٩، خەڵک حەزی پێمانە لە ٢٠١٢، گورگی شەقامی دیوار ٢٠١٣، شێف لە ٢٠١٤ و چەندین فیلمی تر کە لەلایەن ستۆدیۆکانی مارڤڵەوە دەرھێنراوە.

جۆن فاڤرە

فاڤرە لە ٢٠١٦
لەدایکبوون (١٩٦٦-١٠-١٩) ١٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٦٦ (تەمەن ٥٨ ساڵ)
نیویۆرک، ئەمریکا.
خوێندنگەکۆلێژی کوینز
پیشە
  • دەرھێنەر
  • ئەکتەر
چالاکبوون١٩٨٨- تا ئێستا

و وەکوو دەرھێنەری فیلم بە شێوەیەکی بەرچاو لەگەڵ جیھانی سینەماییی مارڤڵ گەشەی کردووە و کاری دەرھێنان و بەرھەمھێنانی بۆ چەندین فیلم کردووە و وەکوو کەسایەتییەکانی جیھانی سینەماییی مارڤڵ دەردەەکەوت لە فیلمەکانی ئایرۆن مان لە ٢٠٠٨، و ئایرۆن مان ٢ لە ٢٠١٠، و بەرمھەمھێنەەری جێبەجێکار بۆ یان دەرکەوتووە وەک کارەکتەرەکەی دەرکەوتووە لە فیلمەکانی تۆڵەستێنەکان ٢٠١٢، ئایرۆن مان سێ لە ٢٠١٣، تۆڵەستێنەکان: سەدەی ئاڵترۆن لە ٢٠١٥، و پیاوی جاڵجاڵۆکە: گەڕانەوە بۆ نیشتمان لە ٢٠١٧، تۆڵەستێنەکان: جەنگی بێکۆتا لە ٢٠١٨، و تۆڵەستێنەکان: کۆتاییی یارییەکە لە ٢٠١٩، پیاوی جاڵجاڵۆکە: دوور لە نیشتمان بۆ ساڵی ٢٠١٩، لەگەڵ پیاوی جاڵجاڵۆکە: ھیچ ڕێگەیەک نییە بۆ نیشتیمان بۆ ٢٠٢١.

ھەروەھا بەشداربووە وەک دەرھێنەر بۆ فیلمەکانی ئێڵف لە ٢٠٠٣، و زاتورا: سەرکێشییەکی بۆشایی لە ٢٠٠٥، کاوبۆیز و بوونەوەرە نامۆکان لە ٢٠١١، شێف لە ٢٠١٤، و کتێبی جەنگەڵ لە ٢٠١٦، و پاشا شێرەکە لە ٢٠١٩، فاڤرە دروستکەری جەنگی ئەستێرەکان (٢٠١٩-ئێستا) و بەرھەمھێنەری جێبەجێکار و دەرھێنەری زنجیرەی جەنگی ئەستێرەکانە ھەروەھا وەک نووسەر و بەرھەمھێنەری جێبەجێکار بەشدارە لە زنجیرەکانی کتێبی بۆبا فێت. ھەروەھا فیلم لەژێر ناوی کۆمپانیای خۆی دروست دەکات بەناوی "Fairview Entertainment - فەیرڤیو ئینتەرتەینمێنت. ھەروەھا پێشکەکاری زنجیرە تەلەڤیزیۆنی چێشتلێنان دەکات بەناوی The Chef Show - بەرنامەی شێف.

کاری سەرەتایی ١٩٩٢–٢٠٠٠

دەستکاری

کاتێک لە شیکاگۆیە، بەیەکەوە لەگەڵ شۆن ئاستن بەشداری لە یەکەم فیلمی کرد لەژێر کارەکتەری دی-بۆب بەناوی ڕودی (١٩٩٣) کە فیلمێکی سەرکەوتووی ئەوسا بوو.[٢] فاڤری چاوی بە ڤینس ڤاون دەکەوێت و ڕۆڵێکی بچووک لە فیلمەکەی دەبینێت، ساڵی داھاتوو، لە فیلمی پی سی یو لەگەڵ ئەکتەر جێریمی پیڤێن دەردەکەوێت تێیدا؛ و ئەلقەیەکی زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی ساینفێلد بۆ سساڵی ١٩٩٤، بە ناونیشانی «ئاگر» وەکوو ئێرێکی گاڵتەجار جۆن ڕۆلی تێدا دەگێڕێت.[٣]

دواتر دەچێت بۆ لۆس ئانجلەس کە لەوێدا سەرکەوتنێکی باشی بەدەست ھێنا لە ١٩٩٦ وەکوو ئەکتر و سیناریۆنووسێک لە فیلمی سوینگێرس، کە ھروەھا ڕۆلی ڤاونیش وەکوو کارەکتەر ترێینت وۆلکەر.[٤]لە ١٩٩٧ لە زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی ھاوڕێکان دەردەکەوێت، و ڕۆلی پیت بێکەر دەگێڕێت. ھاوڕێ کوڕە ملیۆنێرەکەی مۆنکا گێلەر کە بۆ چەندین ئەلقە لە یوو ئێف سی پێشبڕکێ دەکات.[٥] فاڤرە لە چەندین زنجیرەی سکێتچ کۆمیدی بەدیار دەکەوێت وەکوو لە Tracey Takes On... لە ھەردوو ساڵانی ١٩٩٧ و ١٩٩٦.[٦]

دواتر ڕۆلی گەس پارتێنزا دەەگێڕێت لە فیلمی کاریگەری قووڵ Deep Impact - کاریگەری قووڵ، و لەھەمان ساڵدا چووە پاڵ جێرەمای پیڤێن لە فیلمی شتی زۆر خراپ بۆ ساڵی ١٩٩٨.[٧] لە ١٩٩٩ لە فیلمێکی تەلەڤیزیۆنی بەناوی Rocky Marciano - ڕۆکی مارسیانۆ ڕۆل دەگێڕێت کە لەسەر پاڵەوانەکەی خۆی بەھەمان ناو دروستکراوە.[٨] دواتر لە فیلمێکی درامی بەناوی Love & Sex دەردەکەوێت بۆ ساڵی ٢٠٠٠ لەگەڵ ئەکتەران فامکێ جانسن.[٩] فاڤرە لە فیلمێک بەناوی The Replacements شوێنگرەوەکان ڕۆل دەگێڕی بۆ ساڵی ٢٠٠٠ و لەھەمان ساڵدا لە فیلمێکی درامی تاوانکاری بەناوی سۆپرانۆس لە ئەلقەی دی-گێڕل D-girl بەشداری دەکات کە تێیدا ڕۆلی خۆی دەگێڕێت، کە تێیدا وەک دەرھێنەری ھۆڵیود نمایش دەکات.[١٠][١١]

٢٠٠١–٢٠١٥ ئەکتەر و دەرھێنەر

دەستکاری

لە ٢٠٠١ ھەنگاوێکی بەرچاوی ھاوێشت لە کارەکەی، ئەویش دەستپێکردنی سەرەتای کاری دەرھێنان. ئەو فیلمەشی لەو کاتە دەری ھێنا ناوی Made بوو.[١٢] فیلمەکە جارێکی تر لەگەڵ ڤینس ڤاونی فیلمی سوینجێرس کۆی دەکاتەوە بۆ فیلمی مەید - دروستکراو. ھەروەھا لە فیلمێکی تر ڕۆل دەگێڕێت بەناوی ئێوارەخوان بۆ پێنج کەس کە لە ٢٠٠١ تا ٢٠٠٥ پەخشکرا. ھەروەھا وەک دەرھێنەری-میوان[تێبینی ١] بەشدار دەبێت لە درامای کۆمیدی Undeclared- ڕانەگەیانراو لە ٢٠٠١. و لە فیلمی دێردێڤڵ لە ھەنێک لە دیمەنەکانی بەدیار دەکەوێت.[١٣][١٤] ھەروەھا لە فیلمێکی تریش The Big Empty - ھیچێکی گەورە بۆ ساڵی ٢٠٠٣ بەشدار دەبێت کە لەلایەن ستیڤ ئاندرسن دەرھێنانی بۆ کراوە. کارەکتەرەکەی جۆن پێرسن دەبێت، کە ئەرکێکی سەیری پێدەدرێت لە فیلمەکە، لە ئەرکەکەی پێویستە جانتایەکی شین لە بیابان بدات بە پیاوێک بەناوی کاوبۆی.[١٥] فاڤرە وەک سیناریۆنووس تۆمار دەکرێت بۆ فیلمی ٢٠٠٢ی بەناوی «The First $20 Million Is Always the Hardest - یەکەم بیست ملیۆن ھەمیشە زەحمەترینە».

لە پاییزی ٢٠٠٣، یەکەم سەرکەوتنی خۆی وەک دەرھێنەر تۆمار دەکات لە فیلمی کۆمیدی ئێڵف - Elf کە لەلایەن ئەکتەران ویل فیرێل، جەیمس کان، پیتەر دینکلاگ، لەنێوان ئەوانی تر ڕۆلی بۆ گێڕدراوە. ھەروەھا لە ٢٠٠٣ ڕۆڵێکی بچووکیی ھەبوو لە فیلمی Something's Gotta Give (کە لەلایەن ئەکتەران دایان کیتن و جاک نیکڵسن ڕۆڵگێڕانی بۆ کراوە.[١٦] لە ٢٠٠٥ فیلمێکی بەناوی زاتورا: سەرکێشییەکی بۆشایی دەرھێناوە کە لە کتێبی مناڵان Zathura وەرگیراوە؛ و پێداچوونەوەی ئەرێنی وەرگرت لەلایەن ڕەخنەگران.[١٧][١٨] فاڤرە بەردوام دەبێت لە دەرکەوتنی لە فیلم و زنجیرە تەلەڤیزیۆنییەکان. دووبارە لە فیلمی ڕۆمانتیک کۆمیدی وایەڵد وێست کۆمیدی شۆو لەگەڵ ھاوڕێکەی ڤاون یەک دەگرێتەوە.[١٩]

لە ٢٠٠٥ وەکوو دادوەری میوان و نوێنەری جێبەجێکاری کۆمپانیای سۆنی لە ھەفتەی پێنجەمی بەرنامەی بازرگانی تەلەڤیزیۆنی بەناوی "The Apprentice" دەردەکەوێت.[٢٠]

لە ٢٨ی نیسانی ٢٠٠٦ واژووی بۆ دەرھێنانی فیلمی ئایرۆن مان کرد کە ماوەیەکی زۆر بوو چاوەڕوان دەکرا.[٢١] فیلمەکە لە ٢ی ئایاری ٢٠٠٨ بڵاوکرایەو و سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەست ھێنا[٢٢][٢٣] و ڕۆلی فاڤرەی وەک دەرھێنەر بەھێزتر و جێگیرتر کرد.[٢٤] لە ٢٠٢٢ فیلمەکە ھەڵدەبژێردرێ بۆ پاراستن لە تۆماری نیشتمانی فیلمی ئەمریکا لەلایەن کتێبخانەی کۆنگرە لەبەر ئەوەی فیلمەکە لە ڕووی کولتووری، مێژوویی، یان جوانکارییەوە بە گرنگ سەیرکرا. یەکێک بوو لەو سێ فیلمە سوپەر قارەمانەی وەک کە شانازی و فەخر وەرگرن فیلمی دەرھێنەر کریستۆفەر نۆلان بەناوی سوارچاکی تاریکی، و فیلمی ڕیچارد دۆنەر بەناوی باتمان.

ئایرۆن مان یەکەم فیلم بوو کە مارڤێڵ لەژێر ھاوپەیمانییەکەیان لەگەڵ پارامۆنت بەرھەمی ھێنا؛ و فاڤرەش وەک دەرھێنەر و بەرھەمھێنەری جێبەجێکار بەشداربوو تێیدا

لە ٢٠٠٨، ڕۆلی دێنڤەر دەگێڕێ لە فیلمی چوار کریستمس، کە ڕۆلی کارەکتەری برا گەەورەی ڤاون دەگێڕێ. و دواتر لە ساڵی ٢٠٠٩ لە فیلمی کشانەوەی خۆشەویستەکان (کەپڵەکان) ڕۆل دەگێڕێ کە ھەروەھا بەشداریش دەبێت لە نووسینەوەی سکرێپت یان سیناریۆکەی.[٢٥]

دواتر ڕۆلی دەنگی دەگێڕێ بۆ کارکتەری پڕی ڤیزلا، سەرۆکی گرووپێکە بەناوی مەندەلۆریان دێس واتچ لە زنجیرەی ئەنیمەیشن کراوی ستار وارس جەنگی کۆپیکراوەکان.[٢٦]

لە ئەیلوولی ٢٠٠٩، واژووی دەرھێنانی فیلمێکیی ئەکشن دەکات بەناوی کاوبۆیز ئاند ئێڵییەنز " Cowboys & Aliens" کە لەسەر ڕۆمانێک بەھەمان ناو لەلایەن سکۆت میتچێل ڕۆزنبێرگەوە نووسراوە.[٢٧]فیلمەکە لە ٢٠١١ دەردەچێت و بۆکس ئۆفیسەکەی ١٧٤٫٨ ملیۆن دۆلار دەبێت و پێداچوونەوەی جۆراوجۆر وەردەگرێت لەلایەن ڕەخنەگران.

لە ٢٠١٢ فاڤرە یەکەم ئەلقە بۆ زنجیرە تەلەڤیزیۆنی شۆڕش - Revolutionی ئێن بی سی دەردەھێنێت و ئەمەش دەیکات بە یەکێک لە جێبەجێکارە بەرھەمھێنەرەکانی بەرنامەکە.[٢٨]

لە ٢٠١٣ ئەلقەیەک دەردەھێنێت بۆ زنجیرەیەکی تری ئێن بی سی بەناوی نووسینگە.[٢٩]

لە ٢٠١٣، یەکەم زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی لەسەر ڕۆمانێک بەناوی دەربارەی کوڕێک - About a boy دەرھێنا، کە لە سان فرانسیسکۆ دەرھێنانی بۆکرا.[٣٠]

لە ساڵی ٢٠١٤ فاڤرە فیلمی شێفی نووسی و ھاوبەشی بەرھەمھێنان، و دەرھێنانی و ڕۆڵی سەرەکی بوو، فاڤرە ڕۆڵی شێفێکی گێڕا کە دوای شەڕ و مناقەشەیەک لەگەڵ ڕەخنەگرێکی خۆراک، واز لە کارەکەی دەھێنێت لە چێشتخانەیەکی بەناوبانگی لۆس ئانجلەس بۆ ئەوەی لەگەڵ کوڕە گەنجەکەیدا بارھەڵگرێکی خۆراک بەڕێوەببات.

٢٠١٦ و ئێستا

دەستکاری

لە ٢٠١٦، فیلمێکی ڵایڤ ئەکشن دەردەھێنێت و بەرھەمھینانی بۆ دەکات بەناوی The Jungle Book, بۆ کۆمپانیای واڵت دیزنی پیکچەرز، کە لە ١٥ی نیسانی ٢٠١٦ بڵاو دەکرێتەوە و سەرکەوتوو دەبێت.[٣١]

لە ھەمان ساڵ فیلمێکی جۆری سی جی ئای بۆ کۆمپانیای واڵت دیزنی بەرھەم دەھێنێت بەناوی پاشا شێرەکە،[٣٢][٣٣] ئەکتەر دۆناڵد گلۆڤەر ڕۆلی سیمبا دەگێڕێت،[٣٤] فیلمەکە لە تەممووزی ٢٠١٩ بڵاوکرایەوە، و لە ٢٩ی نەمموز فیلمەکە زۆرترین سەرمایەی کۆکردەوە لەنێوان فیلمەکانی فاڤرە و سەرکەوت بەسەر ڕۆمانی The Jungle Book و ڕەسەنەکەی.[٣٥][٣٦] بەیەکەوە لەگەڵ پڕۆژەکانی تریشی، فاڤرە کاری لەسەر ٢٤ ئەلقەی زنجیرە تەلەڤیزیۆنی The Orville دەکرد لە ٢٠١٧ تا ٢٠١٩.[٣٧]

دووبارە لە فیلمی ٢٠١٧ بەناوی پیاوی جاڵجاڵۆکە: گەڕانەوە بۆ نیشتمان ڕۆل وەک ھەپی ھۆگن دەگێڕێت، و ھەروەھا دەبێتە بەرھەمھێنەری جێبەجێکاری فیلمی تۆڵەستێنەکان: جەنگی بێکۆتا ھەروەھا ئەلقەیەکی بۆ فیلمی شێڵدنی یۆنگ - Young Sheldonی تەلەڤیزیۆنی سی بی ئێس دەرھێنا.[٣٨]

لە ٨ی ئازاری ٢٠١٨، کۆمپانیای لوکاسفیلم ڕای گەیاند کەوا فاڤرە دەبێت بە بەرھەمھێنەری جێبەجێکار و نووسەری زنجیرە تەلەڤیزیۆنی ڵایڤ ئەکشن جەنگی ئەستێرەکان بەناوناونیشانی The Mandalorian بۆ کۆمپانیای دێزنی پڵەس.[٣٩][٤٠] و فاڤرە وەک بەرھەمھێنەری جێبەجێکار و نووسەر بۆ زنجییرەکان کاردەکات؛ و کۆمپانیاکەشی بەناوی Golem Creations ڕۆڵی ھەبوو لە بەرھەمھێنانی زنجیرەکان. ھەروەھا جۆن فاڤرە بەشداری لە کاری دەنگی کرد بۆ کارەکتەر پاڤ ڤیزلا.[٤١]

لە ھەمان ساڵدا فاڤرە بەشداری دەکات لە سۆڵۆ: چیرۆکی جەنگی ئەستێرەکان و دەنگ بۆ کارەکتەری ڕیۆ دورانت دابین دەکات.[٤٢][٤٣]

لە ٢٠١٩ دووبارە بەشداری لە تۆڵەستێنەکان: کۆتاییی یارییەکە لە ڕۆلگێڕان بۆ ھەمان کارەکتەر بەناوی ھەپی ھۆگن و فیلمەکە لەلایەن براکانی ڕوسۆ[٤٤] دەرھێنانی بۆ کرا و فاڤرەش وەکوو بەرھەمھێنەری جێبەجێکار.[٤٥] تۆڵەستێنەکان: کۆتاییی یارییەکە لە ٢٦ی نیسانی ٢٠١٩ بڵاو دەبێتەوە، و لە ٢٠١٩ فاڤرە ھەروەھا لە فیلمێکی تر بەناوی پیاوی جاڵجاڵۆکە: دوور لە نیشتمان دەردەکەوێت.[٤٦]

لە ئایاری ھەمان ساڵ فاڤرە دەبێتە پێشکەشکاری بەرنامە و بەرھەھێنەری جێبەجێکار بۆ بەرنامەیەکی نێتفلیکس بەناوی "بەرنامەی شێف The Chef Show" و لە حوزەیرانی ٢٠١٩ پەخشدەکرێت.[٤٧]

لە کانوونی یەکەمی ٢٠٢١، فاڤرە دووبارە ڕۆلی کارەکتەر ھەپی ھۆگن دەگێڕێ لە پیاوی جاڵجاڵۆکە: ھیچ ڕێگەیەک نییە بۆ نیشتیمان.

لە ئایاری ٢٠٢٢، فاڤرە زنجیرەیەکی دۆکیومێنتاری بەرھەمھێنا بەناوی ھەسارەی پێش مێژوو بەیەکەوە لەگەڵ ستۆدیۆکانی بی بی سی بۆ یەکەی مێژووی سروشتی بۆ کۆمپانیای ئەپڵ تیڤی پڵەس.[٤٨]

پڕۆژە بڵاونەکراوەکان

دەستکاری

فیلمێکی ئەنیمەیشن بەناوی نیاندرتاڵەکان[٤٩] لە گەشەسەندن دابوو لە کۆمپانیای سەنی بۆ ئەنیمەیشن بەڵام لە ساڵیی ٢٠٠٨ ڕەتکرایەوە.[٥٠] لەدوای چوار ساڵ لە گەشەسەندن.

لە تشرینی دووەمی ٢٠١٠، ئەوە باسکرا کە فاڤرە فیلمێکی دەرھێناوە بەناوی شانشینی جادوو، لەسەر ھەمان ئەو شانشینە جادوویەی کۆمپانیای واڵت دیزنی،[٥١] و لە تەممووزی ٢٠١٢، فاڤرە بە فەرمی باسی لەو کرد کە کار لەسەر فیلمەکە دەکات.[٥٢][٥٣] و لە ٢٠١٤ وتی کە ھێشتا حەزی بۆ پڕۆژەکە ماوەو و ھێشتا دەتوانێت دەرھێنانی بۆ بکات لەدوای تەواوکردنی فیلمی The Jungle Book.[٥٤]

لە تشرینی دووەمی ٢٠١٢، فاڤرە وتی کە ویستوویەتی جەنگی ئەستێرەکان: ھەستانەوەی ھێزەکە دەربھێنێت بەیەکەوە لەگەڵ دەرھێنەران دەیڤد فینچەر براد بێرد، ماتیو ڤاون و بێن ئافلێک، بەڵام جەی، جەی، ئەبرامس دەستنیشانکرا بۆ ئەوەی کاری دەرھێنان بکات.[٥٥] لە حوزەیرانی ٢٠١٥ فاڤرە باسی لەوە کرد کەوا ئەگەرچی ئەو کار لە فیلمەکانی جەنگی ئەستێرەکان ناکات، لەوانەیە لە داھاتوو کار لە فیلمەکانی بکات بەشێوەیەک لە شێوەکان.[٥٦]

بەرھەمەکانی گۆلم

دەستکاری

کۆمپانیای گۆلم کرەیەیشنس کۆمپانیایەکی بەرھەمھێنانی تەلەڤیزیۆنییە کە جۆن فاڤرە لە ٣٠ی ئابی ٢٠١٨ دایمەزراندووە.[٥٧][٥٨]

فیلمۆگرافی

دەستکاری
ساڵ ناونیشان دابەشکار
٢٠٠١ مەید ئارتیسان ئینتەرتەینمنت
٢٠٠٣ ئێڵف نیو لاین سینەما
٢٠٠٥ زاتورا: سەرکێشییەکی بۆشایی گرووپی سینەمایی سۆنی پیکچەرز
٢٠٠٨ ئایرۆن مان پاراماونت پیکچەرز
٢٠١٠ ئایرۆن مان دوو
٢٠١١ کاوبۆیز ئاند ئێڵییەنز یوونیڤەرساڵ پیکچەرز | پاراماونت پیکچەرز
٢٠١٤ شێف فیلمەکانی ئۆپن ڕۆد
٢٠١٦ دە جەنگڵ بووک ستوودیۆکانی وێنەی جووڵاوی واڵت دیزنی
٢٠١٩ دە ڵایەن کینگ

خەڵات و پێزانینەکان

دەستکاری

لە ئایاری ٢٠١٩ ئەوە ڕاگەینرا فاڤرە دەبێت بە ئەفسانەی دیزنی بۆ بەشداری و کارەکانی لە کۆمپانیای واڵت دیزنی.[٥٩][٦٠]

لە ڕۆژی دووشەممە ١٣ی شوباتی ٢٠٢٣، کاتژمێر ١١:٠٠ی بەیانی بە کاتی ناوەندی ئەمریکا، جۆن فاڤرە لە ٢٧٤٦ھەمین ئەستێرەی وەرگرت لە ڕێڕەڕەوە ناوبانگەکانی ھۆلیوود.[٦١][٦٢]

خەڵات ساڵ پۆل کار ئەنجام Ref.
خەڵاتی فیلمی ھەڵبژاردەی ڕەخنەگران ٢٠١٥ باشترین ئەکتەر لە کۆمیدیا شێف پاڵێوراو [٦٣]
خەڵاتی سەندیکای دەرھێنەرانی ئەمریکا ٢٠٢٠ دەرھێنانی نایاب لە بەرنامەکانی واقیعدا بەرنامەی شێف پاڵێوراو [٦٤]
٢٠٢١ دەرھێنانی نایاب لە. زنجیرە دراماکان مەندەلۆرییەکان پاڵێوراو [٦٥]
دەرھێنانی نایاب لە. زنجیرە دراماکان بەرنامەی شێف پاڵێوراو
خەڵاتی گۆڵدن گڵۆب ٢٠٢١ باشترین دراما و زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی مەندەلۆرییەکان پاڵێوراو [٦٦]
خەڵاتی گرامی ٢٠٢٠ Best Compilation Soundtrack for Visual Media پاشای شێرەکان پاڵێوراو [٦٧]
خەڵاتی ھوگۆ ٢٠٠٩ پێشکەشکردنی دراماتیکی — بەشێوەی درێژ ئایرۆن مان پاڵێوراو [٦٨]
٢٠٢٠ پێشکەشکردنی دراماتیک — بەشێوەی کورت مەندەلۆرییەکان (ئەلقەی: "چاپتەری ھەشت: ریدێمپشن") پاڵێوراو [٦٩]
٢٠٢١ پێشکەشکردنی دراماتیک — بەشێوەی کورت مەندەلۆرییەکان (ئەلقەی: "چاپتەری شازدە: دە ڕێسکیو") پاڵێوراو [٧٠]
خەڵاتی ئیمی پرایم تایم ٢٠٠٥ زنجیرەی ناخەیاڵی نایاب نانی ئێوارە بۆ پێنج کەس پاڵێوراو [٧١]
٢٠٢٠ زنجیرە درامای نایاب مەندەلۆرییەکان (وەرزی یەک) پاڵێوراو
٢٠٢١ زنجیرە درامای نایاب مەندەلۆرییەکان (وەرزی دوو) پاڵێوراو
دەرھێنەری نایاب بۆ زنجیرە دراما مەندەلۆرییەکان (ئەلقەی: "چاپتەری نۆ: مارشاڵ") پاڵێوراو
نووسەری نایاب بۆ زنجیرە دراما مەندەلۆرییەکان (ئەلقەی: "چاپتەری شازدە: د ڕێسکیو") پاڵێوراو
خەڵاتی سەندیکای بەرھەمھێنەرانی ئەمریکا ٢٠٢١ بەرھەمھێنەری نایابی ئەڵقە و درامای تەلەڤیزیۆنی مەندەلۆرییەکان (وەرزی دوو) پاڵێوراو [٧٢]
خەڵاتی کەیوان ٢٠٠٩ باشترین دەرھێنەر ئایرۆن مان براوە [٧٣]
٢٠١٦ باشترین دەرھێنەر The Jungle Book پاڵێوراو [٧٤]
٢٠١٩ خەڵاتی بینایی براوە [٧٥]
خەڵاتی کۆمەڵگەی کاریگەرییە بینراوەکان ٢٠١٨ خەڵاتی دەستکەوتی ھەموو تەمەن براوە [٧٦]
خەڵاتی سەندیکای نووسەرانی ئەمریکا ٢٠٢١ باشترین زنجیرە دراما. مەندەلۆرییەکان پاڵێوراو [٧٧]

تێبینییەکان

دەستکاری
  1. ^ تەنھا وەک میوان بەشدار دەبێت لە مێزی دەرھێنەران و کاریگەری فەرمی نابێت بەسەر فیلم ی ان دراما.

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «George Lucas visits set of 'Star Wars' live-action series 'The Mandalorian'». Entertainment Weekly (بە ئینگلیزی). لە 2020-10-30 ھێنراوە.
  2. ^ «See the Cast of 'Rudy' Then and Now». ScreenCrush. ٤ی حوزەیرانی ٢٠١٣. لە ١٤ی ئازاری ٢٠١٦ ھێنراوە.
  3. ^ «On 'Seinfeld's' 25th Anniversary: 25 Actors You Forgot Were on the Show». ABC News. ٥ی تەممووزی ٢٠١٤. لە ١٤ی ئازاری ٢٠١٦ ھێنراوە.
  4. ^ «Nostalgia Fact-Check: How Does Swingers Hold Up?». Vulture. New York. ١٧ی ئابی ٢٠١١. لە ١٤ی ئازاری ٢٠١٦ ھێنراوە.
  5. ^ «8 Actors Who Got Their Start on Friends». Time. December 29, 2014. لە March 14, 2016 ھێنراوە. {{cite magazine}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)
  6. ^ «Tracey Takes On...». TV.com. لە ڕەسەنەکە لە ٣١ی ئایاری ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٨ی تەممووزی ٢٠١٦ ھێنراوە.
  7. ^ «Very Bad Things». Rolling Stone. November 25, 1998. لە ڕەسەنەکە لە ٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە March 14, 2016 ھێنراوە. {{cite magazine}}: زیاتر لە یەک دانە لە |ناونیشانی ئەرشیڤ= و |archive-url= دیاری کراوە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)
  8. ^ «Jon Favreau takes a swing at Rocky Marciano». Entertainment Weekly. May 14, 1999. لە March 14, 2016 ھێنراوە. {{cite magazine}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)
  9. ^ «Lots more Mr Nice Guy». The Guardian. ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠٠٠. لە ١٤ی ئازاری ٢٠١٦ ھێنراوە.
  10. ^ «The Replacements». Entertainment Weekly. December 1, 2000. لە ڕەسەنەکە لە ٩ی ئابی ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە March 14, 2016 ھێنراوە. {{cite magazine}}: زیاتر لە یەک دانە لە |ناونیشانی ئەرشیڤ= و |archive-url= دیاری کراوە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)
  11. ^ «The Sopranos: "D-Girl"/"Full Leather Jacket"». The A.V. Club. ١١ی ئابی ٢٠١٠. لە ڕەسەنەکە لە ١٨ی ئابی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٤ی ئازاری ٢٠١٦ ھێنراوە.
  12. ^ «How Jon Favreau Made Chef His Own Flavor of Ice Cream». Film School Rejects. ١٢ی ئایاری ٢٠١٤. لە ڕەسەنەکە لە ١٥ی ئازاری ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٤ی ئازاری ٢٠١٦ ھێنراوە.
  13. ^ «'Undeclared' Creator Judd Apatow: It Was a Weird Moment for Comedy». The Hollywood Reporter. ١٣ی ئازاری ٢٠١١. لە ١٤ی ئازاری ٢٠١٦ ھێنراوە.
  14. ^ McNary، Dave (٢٢ی شوباتی ٢٠٠٢). «Daredevil has partner in Favreau». Variety. لە ٤ی ئایاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  15. ^ Mark Deming (2014). «The Big Empty (2003)». Movies & TV Dept. The New York Times. لە ڕەسەنەکە لە ١٩ی تەممووزی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٤ی ئازاری ٢٠١٦ ھێنراوە.
  16. ^ «Review: Something's Gotta Give». Variety. ٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٣. لە ١٤ی ئازاری ٢٠١٦ ھێنراوە.
  17. ^ «Zathura: A Space Adventure Reviews». Metacritic. CBS Interactive. لە ٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  18. ^ «Zathura (2005) – Financial Information». The Numbers.
  19. ^ «Vince Vaughn's Wild West Comedy Show: 30 Days & 30 Nights – Hollywood To The Heartland». TV Guide.
  20. ^ «Lost in Space». The Apprentice. وەرزی 4. January 1, 2000 – via IMDb. {{cite episode}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= (یارمەتی)
  21. ^ Kit، Borys (٢٨ی نیسانی ٢٠٠٦). «Marvel Studios outlines slew of superhero titles». The Hollywood Reporter. لە ڕەسەنەکە لە ١٣ی ئایاری ٢٠٠٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٩ی نیسانی ٢٠٠٦ ھێنراوە.
  22. ^ Yamato، Jen (١ی ئایاری ٢٠٠٨). «Iron Man Is the Best-Reviewed Movie of 2008!». Rotten Tomatoes. لە ١٦ی ئابی ٢٠١٠ ھێنراوە.
  23. ^ «Iron Man (2008)». Box Office Mojo. لە ١٦ی ئابی ٢٠١٠ ھێنراوە.
  24. ^ Adams، Sam (April 14, 2016). «The Favreauteur Theory». Slate. لە February 6, 2021 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)
  25. ^ Eng، Joyce (١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٨). «Trio of Ladies Going on Couples Retreat». TV Guide. لە ڕەسەنەکە لە ٣ی تەممووزی ٢٠١٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  26. ^ Joseph (February 27, 2014). «10 Actors You Didn't Realise Were in Star Wars: The Clone Wars». What Culture. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= (یارمەتی)
  27. ^ Fleming، Michael (September 1, 2009). «Jon Favreau roped into Aliens». Variety. {{cite journal}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= (یارمەتی)
  28. ^ Bettinger, Brendan (February 8, 2012). «Jon Favreau to Direct NBC Pilot Revolution; J. J. Abrams, Eric Kripke, and Bryan Burk Producing». Collider. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= (یارمەتی)
  29. ^ Favreau، Jon (2013-02-14)، Moving On، The Office، لە 2021-12-31 ھێنراوە
  30. ^ «NBC Pilot Filmed in San Francisco». Nbcbayarea.com. ٢٨ی ئازاری ٢٠١٣. لە ١٩ی تەممووزی ٢٠١٤ ھێنراوە.
  31. ^ «Disney Sets Release Dates for Alice in Wonderland 2 and The Jungle Book». comingsoon.net. لە ڕەسەنەکە لە ٣١ی ئازاری ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە March 16, 2014 ھێنراوە. {{cite news}}: زیاتر لە یەک دانە لە |ناونیشانی ئەرشیڤ= و |archive-url= دیاری کراوە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= (یارمەتی)
  32. ^ «Disney and Jon Favreau Joining Forces on "The Lion King" – The Walt Disney Company». The Walt Disney Company. ٢٨ی ئەیلوولی ٢٠١٦.
  33. ^ Jon Favreau [@Jon_Favreau] (September 28, 2016). «Excited for my next project 🦁👑» (Tweet) – via Twitter. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= (یارمەتی)
  34. ^ Jon Favreau [@Jon_Favreau] (February 18, 2017). «I just can't wait to be king. #Simba» (Tweet) – via Twitter. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= (یارمەتی)
  35. ^ «The Lion King Remake Has Found Its Simba – CINEMABLEND». ١٨ی شوباتی ٢٠١٧.
  36. ^ Van Boom، Daniel (٢٩ی تەممووزی ٢٠١٩). «The Lion King remake has already beaten the original Lion King at the box office». cnet.com. لە ٣٠ی تەممووزی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  37. ^ «Jon Favreau». IMDb. لە ٣٠ی تەممووزی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  38. ^ «"Young Sheldon" Pilot (TV Episode 2017)». IMDb. ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠١٧. لە ٢٨ی شوباتی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  39. ^ «Jon Favreau to Executive Produce and Write Live-Action Star Wars Series - StarWars.com».
  40. ^ Barnes، Brooks (March 8, 2018). «Jon Favreau to Pen Live-Action 'Star Wars' Streaming Series». The New York Times (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ISSN 0362-4331. لە March 8, 2018 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)
  41. ^ «The Mandalorian: Who Plays Paz Vizla (Under The Armor)». Screen Rant. ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠.
  42. ^ «'Jon Favreau Twitter status 983034660509777920». Twitter.com. ١٤ی شوباتی ٢٠١٨.
  43. ^ «'Solo: A Star Wars Story': Jon Favreau to Voice an "Important Alien Character"». Collider.com. ١٤ی شوباتی ٢٠١٨.
  44. ^ Damore، Meagan (٢٢ی ئابی ٢٠١٧). «Avengers 4 Set Photos Capture Iron Man Character's Return». Comic Book Resources. لە ٢٣ی ئابی ٢٠١٧ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٢ی ئابی ٢٠١٧ ھێنراوە.
  45. ^ «The Jungle Book's Jon Favreau IS going back to Marvel». Digital Spy. ١٨ی نیسانی ٢٠١٦.
  46. ^ Schaefer، Sandy (١٧ی نیسانی ٢٠١٩). «Spider-Man: Far From Home Release Date Moves Up 3 Days». Screen Rant. لە ١٧ی نیسانی ٢٠١٩ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٧ی نیسانی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  47. ^ «'The Chef Show' Reunites 'Chef' Film Friends Jon Favreau & Roy Choi On Netflix – Watch The Trailer». Deadline Hollywood (بە ئینگلیزی). ١٩ی ئایاری ٢٠١٩. لە ١٩ی ئایاری ٢٠١٩ ھێنراوە.
  48. ^ White، Peter (٨ی ئایاری ٢٠١٩). «'The Jungle Book' Director Jon Favreau Teams With BBC Studios' NHU To Produce Doc Series 'Prehistoric Planet' For Apple». Deadline (بە ئینگلیزی). لە ٨ی ئایاری ٢٠١٩ ھێنراوە.
  49. ^ Adler، Shawn (January 9, 2008). «Jon Favreau Gets Animated For 'Neanderthals'». MTV. لە ڕەسەنەکە لە ٢٨ی ئەیلوولی ٢٠١٥ ئەرشیڤ کراوە. لە August 1, 2011 ھێنراوە. {{cite news}}: زیاتر لە یەک دانە لە |ناونیشانی ئەرشیڤ= و |archive-url= دیاری کراوە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)
  50. ^ Serrano، Armand (١٩ی نیسانی ٢٠١٠). «Neanderthals». Armand Serrano Blog. لە ١ی ئابی ٢٠١١ ھێنراوە.
  51. ^ Graser، Marc (١١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٠). «Jon Favreau enters Disney's 'Magic Kingdom'».
  52. ^ «Pixar is Helping with Jon Favreau's 'Magic Kingdom' – CraveOnline». ٢٥ی تەممووزی ٢٠١٢.
  53. ^ «Is Jon Favreau Still Making Magic Kingdom At Disney? Here's What He Says – CINEMABLEND». ٥ی نیسانی ٢٠١٦.
  54. ^ «Jon Favreau Still Wants To Do 'Magic Kingdom'; Could Be After 'Jungle Book' – /Film». ١٠ی ئازاری ٢٠١٤.
  55. ^ «'Star Wars 7′: David Fincher, Jon Favreau Being Considered to Direct?». Screen Rant. ٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٢.
  56. ^ «Jon Favreau Confirms He's Not Directing a 'Star Wars' Movie». Screen Rant. ١٩ی حوزەیرانی ٢٠١٥.
  57. ^ «California Secretary of State». businesssearch.sos.ca.gov (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ڕەسەنەکە لە ٢ی ئایاری ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  58. ^ «Jon Favreau Unveils 'Star Wars' Series 'The Mandalorian,' Marvel Plans and a New Venture». The Hollywood Reporter (بە ئینگلیزی). ٢١ی ئابی ٢٠١٩. لە ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  59. ^ D23 Team (١٦ی ئایاری ٢٠١٩). «Meet the 2019 Disney Legends to Be Honored at D23 Expo». D23.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ناوە ژمارەیییەکان: authors list (بەستەر)
  60. ^ Tuttle، Brittani (١٦ی ئایاری ٢٠١٩). «Eleven new Disney Legends to be honored at D23 Expo 2019». Attractions Magazine.
  61. ^ Hollywood Walk of Fame (١٣ی شوباتی ٢٠٢٣). «JON FAVREAU TO BE HONORED WITH HOLLYWOOD WALK OF FAME STAR». Hollywood Walk of Fame.
  62. ^ Marvel (١٤ی شوباتی ٢٠٢٣). «'Iron Man' Director Jon Favreau Receives Star on Hollywood Walk of Fame». MARVEL.
  63. ^ «Critics' Choice Awards: The Winners». The Hollywood Reporter. ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥. لە ٣١ی ئابی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  64. ^ «DGA Awards: Sam Mendes, Taika Waititi Among All-Male Feature-Film Director Nominees». The Hollywood Reporter. ٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠. لە ٣١ی ئابی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  65. ^ Hipes, Patrick (٨ی ئازاری ٢٠٢١). «DGA Awards TV Noms Include 'Ted Lasso', 'The Mandalorian', 'Bridgerton' And 'Curb Your Enthusiasm' Helmers». Deadline Hollywood. لە ١٠ی ئازاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
  66. ^ Schneider, Michael (٢٤ی شوباتی ٢٠٢١). «Golden Globes Final Predictions: Best TV Series (Drama) – 'The Crown' Is The One to Beat». Variety. لە ١٠ی ئازاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
  67. ^ «Jon Favreau». grammy.com. The Recording Academy. لە ٣١ی ئابی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  68. ^ «2009 Hugo Awards». World Science Fiction Society. لە ڕەسەنەکە لە ٣١ی ئایاری ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣١ی ئابی ٢٠٢٠ ھێنراوە. {{cite web}}: |archive-date= / |archive-url= timestamp mismatch; 2023-05-31 suggested (یارمەتی)
  69. ^ «2020 Hugo Awards». World Science Fiction Society. ٧ی نیسانی ٢٠٢٠. لە ٣١ی ئابی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  70. ^ «2021 Hugo Awards». World Science Fiction Society. ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١. لە ١ی شوباتی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  71. ^ «Jon Favreau». emmys.com. Academy of Television Arts & Sciences. لە ١٤ی تەممووزی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  72. ^ Pedersen, Erik (٨ی ئازاری ٢٠٢١). «PGA Awards Nominations: 'Borat', 'Ma Rainey', 'Chicago 7', 'Nomadland', 'Mank' & 'Minari' Among Pics Vying For Marquee Prize». Deadline Hollywood. لە ١٠ی ئازاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
  73. ^ Moody, Annemarie (٢٩ی حوزەیرانی ٢٠٠٩). «Dark Knight Receives Five Saturn Awards, WALL-E Wins for Animation». Animation World Network. لە ٣١ی ئابی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  74. ^ McNary, Dave (٢ی ئازاری ٢٠١٧). «'Rogue One,' 'Walking Dead' Lead Saturn Awards Nominations». Variety. لە ١٠ی ئازاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
  75. ^ Campione, Katie (١٤ی ئەیلوولی ٢٠١٩). «Marvel's Kevin Feige, Jon Favreau Honored at 45th Saturn Awards». The Hollywood Reporter. لە ٣١ی ئابی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  76. ^ Giardina, Carolyn (٧ی ئابی ٢٠١٧). «Jon Favreau to Receive Visual Effects Society Lifetime Achievement Honor». The Hollywood Reporter. لە ٣١ی ئابی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  77. ^ Hipes, Patrick (٣ی شوباتی ٢٠٢١). «WGA Awards TV Nominations: 'Better Call Saul', 'Ted Lasso' & 'The Great' Lead Way». Deadline Hollywood. لە ١ی شوباتی ٢٠٢٢ ھێنراوە.

بەستەرە دەرەکییەکان

دەستکاری