دایان ھاڵ کیتن (لە دایکبووی ٥ی کانوونی دووەمی ١٩٤٦)[١][٢] خانمەئەکتەر و فیلمسازی ئەمریکییە، ناسراوە بەھۆی کەسایەتی و شێوازی دەرکەوتن و پۆشینی جلووبەرگەکانی.[٣] کیتن خەڵاتێکی ئۆسکار، خەڵاتێکی بافتا، دوو خەڵاتی گۆڵدن گلۆب و خەڵاتێکی ئەی ئیف ئای بۆ کارەکانی لە ژیانی ھونەریدا وەرگرتووە.

Diane Keaton

کیتن لە ساڵی ٢٠١٢
لەدایکبوون
دانیە ھال

(١٩٤٦-٠١-٠٥) ٥ی کانوونی دووەمی ١٩٤٦ (تەمەن ٧٨ ساڵ)
پیشە
  • خانمەئەکتەر
  • فیلمساز
چالاکبوون١٩٦٦–ئێستا
مناڵ(ەکان)٢

لە سەرەتای کارەکانیدا، کیتن ڕووبەڕووی سەختی و ئالنگاریی بوویەوە، ساڵی ١٩٧٠ بە ڕۆڵێکی پاڵپشت لە فیلمی دڵدارەکان و کەسە نامۆکانی دی (Lovers and Other Strangers) دەرکەوت. لە ساڵی ١٩٧٢، لە فیلمی سەرۆک خێزان وەک ئەکتەری سەرەکی دەرکەوت و ناوبانگی بەھۆی ئەم فیلمەوە پەیدا کرد، دواتر لە بەشی دووەم (١٩٧٤) و بەشی سێیەم (١٩٩٠)ی ھەمان فیلم دەرکەوت.[٤][٥] دایان زیاتر لەو فیلمانە بەڕووی جیھان ناوبانگی ھەڵفری، کاتێک لەپاڵ وودی ئاڵندا دەردەکەوت و ھەر ئەویش دەرھێنانی بۆ دەکرد، وەک فیلمەکانی Play It Again, Sam (١٩٧٢)، Sleeper (١٩٧٣)، Love and Death (١٩٧٥)، ھەروەھا لە ساڵی ١٩٧٧ کاتێک بەیەکەوە لە فیلمی ئانی ھال بەشداربوون، دایان کیتن بەھۆی ئەم فیلمەوە بووە براوەی باشترین خانمەئەکتەر لە خەڵاتەکانی ئۆسکار.[٦]

بەھۆی دەرکەوتنی لە چەند فیلمێکی کۆمێدی، لە سەرووی ھەموویانەوە ئانی ھال، کیتن بڕیاریدا کە بچێتە ناو چەند فیلمێکی جیددی و درامی وەک فیلمەکانی، Looking for Mr. Goodbar (١٩٧٧)، Interiors (١٩٧٨)، ھەروەھا سێ پاڵێوراوبوونی بۆ خەڵاتی ئۆسکار وەرگرت بەھۆی بەشداریکردنی لە فیلمەکانی Reds (١٩٨١)، Marvin's Room (١٩٩٦)، ھەروەھا فیلمی Something's Gotta Give (٢٠٠٣).

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Philip French (November 20, 2011). "Then Again: A Memoir by Diane Keaton – review". The Guardian. Retrieved October 7, 2015.
  2. ^ "UPI Almanac for Saturday, Jan. 5, 2019". United Press International. January 5, 2019. Archived from the original on January 5, 2019. Retrieved September 6, 2019. actor Diane Keaton in 1946 (age 73)
  3. ^ Yaeger, Lynn (2020-10-25). "Diane Keaton Is the Fairy Godmother of Fearless Style". Town & Country (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-02-14.
  4. ^ Thompson, Simon. "Diane Keaton Wrote Off 'The Godfather Part III' But Is Floored By Coppola's Recut". Forbes (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-02-14.
  5. ^ Weaver, Nicole; Articles, More; August 22, 2017 (2017-08-22). "'The Godfather': 12 Shocking Behind-the-Scenes Secrets". Showbiz Cheat Sheet (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-02-14.{{cite web}}: CS1 maint: numeric names: پێرستی نووسەران (link) ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  6. ^ Hochman, David. "Our Conversation with Oscar-Winning Actress Diane Keaton". AARP (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-02-14.