ئایرۆن مان (فیلم)

پیاوی ئاسن (بە ئینگلیزی:Iron Man) فیلمێکی سینەمایی هۆڵیوودە، لە چیڕۆکی کۆمیکەکانی ماڕڤل سەرچاوەی گرتووە، لە دەرهێنانی جان فاڤیراوە و لە نواندنی ڕۆبێرت داونی کوڕ، تێرێنس هاوارد، جێف بریدجس، شۆن تۆبە.فیلمەکە لە ٢ی ئایاری ٢٠٠٨ لە ئەمریکا نمایشکرا.

پیاوی ئاسنین (ئایرۆن مان)
سەرچاوەی چیڕۆکپیاوی ئاسنینی
ستان لی
لاری لیبەر
دۆن هێک
جاک کیربی
مۆسیقاڕامین جەوادی
ستۆدیۆکانی مارڤل
نیو لاین سینەما
کۆمپانیای بڵاوکەرەوەپاراماونت پیکچەرز
ماوەی فیلم۱۲٦ خولەک
وڵات ویلایەتە یەکگرتووەکان
زمانئینگلیزی
بەشێکە لە زنجیرەیجیهانی سینەمایی مارڤل (ڕیزبەندی: ۱)
زنجیرە فیلمەکانی ئایرۆن مان (ڕیزبەندی: ۱)
تێچوون۱٤۰ ملیۆن دۆلار
داھات585,174,222 $
بەشی دواترئایرۆن مان ۲

چیڕۆکدەستکاری

فیلمەکە باس لە تۆنی ستاڕک دەکات کەوا خاوەنی کۆمپانیایەکی دروستکردنی چەکە، پاش ئەوەی دەچێتە ئەفغانستان بۆ تاقیکردنەوەی چەکێکی نوێ، لە ڕێگای گەڕانەوەدا هێرش دەکرێتە سەر کاروانی ئۆتۆمبێلەکان و تۆنی ستارک دەڕفێنرێ لەلایەن تیرۆرستەکانەوە، داوای ئەوەی لێ دەکرێ کە چەکێکی هاوشێوەی دواترین چەکی دروستبکا کە پێشکەشی سوپای ئەمەریکای کردووە. تۆنیش ڕازی دەبێت بەڵام دواتر تیرۆرستەکان بۆیان بەدەردەکەوێ کە تۆنی خەریکی دروستکردنی شتێکی ترە. هەروەها بەهۆی ئەوەی لە کاتی هێرشکردنە سەر کاروانەکەیان بەر تەقینەوەیەک کەوتووە تۆنی ستاڕک چەند ساچمەیەک دەکەوێتە ناو لەشیەوە و لەوێش کەسێک بە ناوی ینسن ئامێرێکی بۆ دروست دەکات کە ئەو ئامێرە دەخرێتە ناو لاشەیەوە و ناهێلێت ساچمەکان نزیکی دڵی بکەونەوە.

سەرچاوەدەستکاری

  • ویکی ئینگلیزی.