زاتورا: سەرکێشییەکی بۆشایی

فیلمێکی ٢٠٠٥ی دەرھێنراوی جۆن فاڤرۆ

زاتورا: سەرکێشییەکی بۆشایی (بە ئینگلیزی: Zathura: A Space Adventure) فیلمێکی سەرکێشیی خەیاڵی زانستیی ئەمریکیی ٢٠٠٥ە لە لایەن جۆن فاڤرۆ دەرھێنراوە. لە کتێبی مناڵانی زاتورای ٢٠٠٢ی کریس ڤان ئاڵسبێرگ وەرگیراوە، نووسەری کتێبی مناڵانی جومانجیی ١٩٨١یشە. سپین ئۆفێکی سەربەخۆی فیلمی جومانجیی ١٩٩٥ و بەشی دووەمی فرەنچایزی جومانجییە. ھەریەکە لە جۆش ھەچرسن، جۆنا بۆبۆ، داکس شێپەرد، کریستن ستیوارت و تیم ڕۆبینز ڕۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕن.

زاتورا: سەرکێشییەکی بۆشایی
پۆستەری سینەمایی
دەرھێنەرجۆن فاڤرۆ
بەرھەمھێنەر
شانۆنامە
لەسەر بنەمایزاتورا 
لە لایەن کریس ڤان ئاڵسبێرگ
ئەکتەران
مۆسیقاجۆن دێبنی
وێنەگری سینەماییگییێرمۆ ناڤارۆ
مۆنتاژدان لێبێنتەڵ
کۆمپانیای
بەرھەمھێنەر
بڵاوکردنەوەسۆنی پیکچەرز ڕیلیسینگ
دەرچوون
  • ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٥ (2005-11-11) (ویلایەتە یەکگرتووەکان)
ماوەی فیلم١٠١ خولەک
وڵاتویلایەتە یەکگرتووەکان
زمانئینگلیزی
تێچوون٦٥ ملیۆن $[١]
داھات٦٥٫١ ملیۆن $[١]

چیرۆکی فیلمەکە سەبارەت بە دوو برای سەربەقڕەیە، دانی و واڵتەر بەدوینگ (بە ڕیز، بۆبۆ و ھەچرسن ڕۆڵیان دەگێڕن) کە کایەیەکی تەختەییی نھێناوی لە ژێرزەمینەکەدا دەدۆزنەوە کە خانووەکەیان بۆ بۆشاییی دەرەکی دەگوازێتەوە. لەگەڵ خوشکە گەورەکەیان لیزا (ستیوارت) و ئەستێرەگەڕێک (شێپەرد)، ھەوڵ دەدەن لە کایەکە ڕزگاریان بێت تا بتوانن بگەڕێنەوە نیشتمان.

فیلمەکە لە لۆس ئانجلەس و شاری کەڵڤەر، کالیفۆرنیا فیلم گیراوە و لە ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٥ لە ویلایەتە یەکگرتووەکان بڵاو کراوەتەوە.[٢] بە پێچەوانەی جومانجی، کە لە لایەن ترای ستار پیکچەرز دابەش کرابوو، فیلمەکە لە لایەن کۆلومبیا پیکچەرز دابەش کراوە کە لە ڕێگەی سۆنی پیکچەرز ئینتەرتەینمنتەوە لەگەڵ ترای ستار ھاوبەشە. لە لایەن ڕەخنەگرانەوە پێداچوونەوەی ئەرێنی وەرگرتووە و داھاتی فیلمەکە لە گشت جیھاندا ٦٥٫١ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی بووە.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ ئ ا "Zathura: A Space Adventure (2005)". بۆکس ئۆفیس مۆجۆ. May 4, 2020.
  2. ^ Van Allsburg, Chris (November 2002). Zathura : a space adventure. Houghton Mifflin. ISBN 978-0-618-25396-8.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری