پیاوی جاڵجاڵۆکە: گەڕانەوە بۆ نیشتمان

فیلمێکە دەرچووە لە ساڵی ۲۰۱۷، لە دەرهێنانی جۆن واتسە

پیاوی جاڵجاڵۆکە: گەڕانەوە بۆ نیشتمان (بە ئینگلیزی: Spider-Man: Homecoming) فیلمێکی سوپەر پاڵەوانی مارڤل کۆمیکسە کە لەلایەن ستۆدیۆکانی کۆلۆمبیا پیکچەرز و مارڤل ستۆدیۆز بەرھەمھێنراوە و لەلایەن سۆنی بڵاو کراوەتەوە. ئەم فیلمە دادەنرێت بە دووەم گێڕانەوە بۆ زنجیرەی پیاوی جاڵجاڵۆکە وە ھەروەھا فیلمی شانزەیە لە جیھانی مارڤلی سینەمای، دەرھێنەری فیلمەکە جۆن واتسە وە سیناریۆ لە نووسینی جۆناسان گولدچاینە، پاڵەوانانی فیلمەکە بریتیین لە تۆم ھۆلاند، مایکڵ کیتۆن، زیندیا، دۆناڵد گلۆڤەر، لورا ھاریس، ڕۆبێرت داونی جوونیەر بەڕۆڵی تۆنی ستارک. لەم فیلمەدا پیتەر پاڕکەر ھەوڵ دەدات ھاوسەنگی لە نێوان ژیانی پاڵەوانێتی و چوون بۆ قوتابخانە دابین بکات. پیاوی جاڵجاڵۆکە: گەڕانەوە بۆ نیشتیمان وا بڕیارە لە ڕێکەوتی ٧ی تەممووزی ٢٠١٧ دەرچێت لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ڕێگەی 3D، IMAX، و IMAX 3D.[١][٢]

پیاوی جاڵجاڵۆکە: گەڕانەوە بۆ نیشتیمان
Spider-Man: Homecoming
دەرھێنەرجۆن واتس
بەرھەمھێنەرکیڤن فیج
نووسینکریستۆفەر فۆرد، ئێریک سومرەز
سەرچاوەی چیڕۆکپیاوی جاڵجاڵۆکە
چەشنی فیلمفیلمی سوپەر پاڵەوان، فیلمی خەیاڵی زانستی و فیلمی جۆڵە
کاستتۆم ھۆلەند، مایکل کییتەن، ڕۆبێرت داونی جی ئاڕ
ستۆدیۆ(کان)ستۆدیۆکانی مارڤل
کۆلومبیا پیکچەرز
کۆمپانیای بڵاوکەرەوەسۆنی پیکتەرز ئینتەرتەینمەنت
ڕێکەوتی دەرچوون٧ی تەممووزی ٢٠١٧
ماوەی فیلم١٣٣ خولەک
وڵاتویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
زمانزمانی ئینگلیزی
بەشێکە لە زنجیرەیجیھانی سینەمای مارڤڵ (ڕیزبەندی: ١٦)
تێچوون١٧٥،٠٠٠،٠٠٠ میلیۆن دۆلار
بەشی دواترتۆر: راگنارۆک

چیرۆک دەستکاری

پیتەر پارکەر بۆ ئەوەی ژیانی ھاوسەنگ بکات ھەوڵدەدات وەکو قوتابییەکی ئاسایی دواناوەندی لە "کویینز". لەگەڵ بەکارھێنانی ماسکی پیاوی جاڵجاڵۆکە، ھەڕەشەیەکی نوێ پەرە دەسێنێت و ئاسمانەکانی شاری "نیویۆرک" داگیر دەکات.[٣]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Watts, Jon (2017-07-07), Spider-Man: Homecoming (Action, Adventure, Sci-Fi), Columbia Pictures, LStar Capital, Marvel Studios, retrieved 2022-08-24
  2. ^ "SPIDER-MAN™: HOMECOMING | Sony Pictures Entertainment". www.sonypictures.com. Retrieved 2022-08-24.
  3. ^ "Spider-Man: Homecoming". Marvel Cinematic Universe Wiki (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-08-24.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری