سپایدەرمان
پیاوی جاڵجاڵۆکە یان سپایدەرمان (بە ئینگلیزی: Spider-Man) بریتییە لە کەسایەتییەکی سووپەر پاڵەوان خەیاڵی کە خاوەنی زنجرەیەکە لە چیرۆکە نەخشیندراوەکان کە بڵاو دەکرێتەوە لە ڕێگەی مارڤل کۆمیکس. کەسایەتییەکە لە چەندین فیلی گشتی و تایبەتی کۆیکەکانی مارڤل بەشداری کردووە. کەسایەتییەکە لە دروستکردنی ستان لی و ستیڤ دیکتۆیە.
سپایدەرمان | |
---|---|
بە ئینگلیزی: Spider-Man | |
دامەزران | ٣١ی تەممووزی ١٩٦٢ |
ناوی کاتی لەدایکبوون | Peter Benjamin Parker |
باوک | Richard Parker |
دایک | Mary Parker |
خوشک و برا | Q118951942 |
ھاوسەر | ماری جین واتسن |
منداڵ | Spider-Girl، Benjamin Richard Parker، Felicity Hardy |
خزمەکان | Uncle Ben، Aunt May |
زمانەکانی ئاخاوتن | زمانی ئینگلیزی |
پیشە | وێنەگر، زانستیار، مامۆستا، سووپەرھیرۆ، داھێنەر |
پەروەردە | Midtown High School، Empire State University |
دانیشتووی | Queens |
ڕەنگی قژ | قژی ڕەش |
Means of locomotion | swinging |
ناونراوە لەدوای | spider، پیاو |
ئەندامی | تۆڵەستێنەکان |
ئافرێنەر | ستان لی، Steve Ditko |
ڕۆڵگێڕ | تۆم ھۆڵاند |
شوێنی بڵاوکردنەوە | ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
یەکەم دەرکەوتن | Amazing Fantasy #15 |
لە گەردوونی چیرۆکی | جیھانی مارڤڵ، Earth-616 |
Superhuman feature or ability | superhuman agility / reflexes |
Location of creation | ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
وێبگە | https://www.marvel.com/characters/spider-man-peter-parker |
Alternate universe counterpart | Ultimate Spider-Man، Spider-Man Noir، Spider-Ham، Spider-Man، Spider-Man |
ساڵانی سەرەتا
دەستکاریلە شاری فۆڕێست ھیڵز لە کوینز لە ویلایەتی نیویۆرک، خوێندکارێکی ئامادەیی میدتاون، پیتەر بنیامین پارکەر، کە کوڕێکی زیرەکی ھەتیوە، لەگەڵ مامی بەناوی بێن و پووری بەناوی مەی دەژی، لەو کاتەوەی دایک و باوکی بەناوەکانی ڕیچارد و ماری پارکەر کە لە ڕووداوێکی فڕۆکەدا گیانیان لەدەستدا ئەوکات پیتەر منداڵێکی ساوا بوو، بۆیە بۆ مام و پووری بەجێھێشترا، پیتەریان وەک کوڕی خۆیان خۆشدەویست ھەرچەندە کوڕەزای ئەوان بوو و پیتەر و مام بێن وەک "باوک و کوڕ" بوون، پیتەر وەک خوێندکارێکی قۆناغی ئامادەیی لە بەشی زانستیدا وەرگیرا و نمرەی بەرزتری بەدەستھێنا بەڵام کەسێکی زیرەک نەبوو لەڕووی کۆمەڵایەتییەوە و کەس گرنگی پێ نەدەدا، و لەلایەن ھاوپۆلەکانییەوە گاڵتەی پێدەکرا و گۆشەگیرکرابوو، پیتەر پارکەر لە پێشانگایەکی زانستیدا لەلایەن جاڵجاڵۆکەیەکەوە پێوەدەدرێت و ژیانی بۆ ھەمیشە دەگۆڕێت؛ پیتەر بۆی دەردەکەوێت کە ھێز و توانایەکی باوەڕپێنەکراوی ھاوشێوەی جاڵجاڵۆکەی ھەیە؛ کە "ھێزێکی وەک جاڵجاڵۆکە بەدەست دەھێنێت"، خێرایی جاڵجاڵۆکە، چالاکی، بازدان، پێزانینی خێرا، توانای بەرگەگرتن، پتەوی، ھاوسەنگی وەک ھەبوونی ھەماھەنگی ھێز و ھاوسەنگی، سەرکەوتن بەسەر دیوار و سەقفەکاندا وەک جاڵجاڵۆکە، و دیاریکردنی مەترسی و ھەڕەشەکانی داھاتوو بە بەکارھێنانی توانای پێزانینی پێشوەختەی کە پێی دەوترێت "ھەستی جاڵجاڵۆکە". جگە لە زیادبوونی ھێزە وەرزشییەکان، پیتەر ھێزەکانی تاقیکردەوە کە بە ئاسانی بەکاریھێنا بۆ شکستپێھێنانی پاڵەوانێکی زۆرانبازی کێش قورس بە ناوی "کراشەر ھۆگان" پێش ئەوەی بەرھەمھێنەرێکی تەلەڤیزیۆنی پێشنیاری بۆ بکات کە بە بوون بە ئەستێرەیەکی تەلەڤیزیۆنی سامانێکی زۆر بەدەستدەھێنێت. پیتەر بەھۆی بەھرەی زانستی، ئامێرگەلێک پەرەپێدەدات کە پێی دەوترێت "وێب شووتەر" کە ڕێگەی پێدەدات تۆڕی جاڵجاڵۆکەی چەسپاو بە دیزاینی خۆی لە ڕێگەی بۆشکە بچووکەکانەوە کە بە مەچەکییەوە بەستراوەتەوە تەقە بکات و دەتوانێت تۆڕەکەی بەکاربھێنێت بۆ ئەوەی خۆی بەسەر شار و شوێنەکاندا بجوڵێنێت. سەرەتا بە دوای بەدەستھێنانی ناوبانگە و بە بەکارھێنانی ھێز و توانا نوێیەکانی دەست دەکات بە دروستکردنی جلوبەرگێکی سوور و شین؛ دەمامکێکی سوور بە دوو چاوی سپی جاڵجاڵۆکەیی و جلێکی تۆڕ لەسەر بەشە سوورەکان جگە لە بەشە شینەکان، ھێمایەکی جاڵجاڵۆکەی ڕەش لەسەر سنگی و ھێمای جاڵجاڵۆکەیەکی سوور لەسەر پشتی؛ پیتەر دەبێتە "سپایدەرمان-پیاوی جاڵجاڵۆکە" پێش ئەوەی بۆ یەکەمجار وەک ئەستێرەیەکی نوێی تیڤی دەربکەوێت. بەڵام "بە خۆشحاڵیەوە دەرفەتی وەستاندنی دزێکی ھەڵھاتوو پشتگوێ دەخات، کە بێباکییەکەی دەگاتە ئەو ئەنجامەی کە ھەمان تاوانبار دزی لە مامی دەکات و دەیکوژێت". سپایدەرمان بۆ زۆر شوێن دوای بکوژەکە دەکەوێت و دەیبەزێنێت، بۆیە ئەو کارە وای لێ دەکات کە ئیلھام بەخش بێت بۆ سپایدەرمان کە ھێزەکەی بەکاربھێنێت بۆ بەرەنگاربوونەوەی تاوان و بە بوون بە پاڵەوانێکی دەمامکدار.
لە فیلمی پیاوی جاڵجاڵۆکەی سەرسووڕھێنەر، ژمارەی یەکەم (ئازاری ١٩٦٣)، سەرەڕای ھێزە سەروو سرووشتییەکەی، پیتەر کاردەکات بۆ ئەوەی یارمەتی پووری بدات بۆ ئەوەی کرێی خانووەکە بدات، و وەک سپایدەرمان بەردەوام دەبێت لە بەرەنگاربوونەوەی تاوان و ڕزگارکردنی شارەکە، بەڵام کردەوە قارەمانەکانی تووڕەیی بۆ سەرنووسێک دروست دەکەن لە بڵاوکەرەوەی دەیلی باگل بەناوی جۆنا جەیمسۆن کە ڕقێک دژی سپایدەرمان لە دڵیدایە، سەرەڕای قارەمانێتییەکەی سپایدەرمان بەردەوامە لە لێدوانی درۆ لە دژی ئەو. پیتەر وەک وێنەگرێکی ئازاد لەلایەن بەڕێز جەیمسۆنەوە بەکرێ گیرا بۆ ئەوەی وێنەی سپایدەرمان بگرێت بەڵام ئاگاداری ئەوە نییە کە سپایدەرمان پیتەر پارکەر خۆیەتی. سپایدەرمان شەڕ لەگەڵ دووژمنەکانیدا دەکات لەنێویاندا خراپەکارە سەرووسوورشتییەکان بەڵام ئەوەندەی دووژمنە سەرەکییەکەی بە ناوی گرین گۆبلین ھێزیان نییە، پاشان دکتۆر ئەکتۆپوس، ساندمان، چەملێۆن، لیزارد، ڤولچەر، کراڤن ڕاوچی، ئەلکترۆ، میستێریۆ و خراپەکارانی تر یەک لەدوای یەک دەبەزێنێت، بەڵام پیتەر بە قوورسی خۆی لەگەڵ ژیانی تایبەتی و سەرگەرمییەکەی دەگونجێنێت. بە تێپەڕبوونی کات پیتەر خوێندنی ئامادەیی تەواو دەکات و دەچێتە زانکۆی ئیمپایەر ستیت (دامەزراوەیەکی خەیاڵییە کە ژیانی ڕاستەقینەی زانکۆی کۆڵۆمبیا و زانکۆی نیویۆرک وەبیردەھێنێتەوە)، لەوێ ھاوژوور و باشترین ھاوڕێی بەناوی ھاری ئۆسبۆرن و خۆشەویستەکەی گوێن ستایسی دەناسێت. کاتێک پیتەر مامەڵە لەگەڵ کێشەکانی مادەی ھۆشبەری ھاری دەکات، بۆی دەردەکەوێت کە باوکی ھاری بەناوی نۆرمان ئۆسبۆرن، دووژمنێتی کە ناوی گۆبلینی سەوزی لەخۆی ناوە، تەنانەت پیتەر ھەوڵدەدات دەست لە ناسنامە دروستکراوەکەی ھەڵبگرێت بۆ ماوەیەک. باوکی گوێن، کاپتن جۆرج ستایسی کە پۆلیسی شاری نیویۆرکە، لەکاتی شەڕی نێوان سپایدەرمان و دکتۆر ئەکتۆپوسدا بە ھەڵە دەکوژرێت (ژمارە ٩٠، تشرینی دووەمی ١٩٧٠).
ئەمانەش ببینە
دەستکاریسەرچاوەکان
دەستکاریبەستەرە دەرەکییەکان
دەستکاری- دەروازەی کۆمیک
- دەروازەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
- دەروازەی فیلم
- دەروازەی ئەنیمەیشن
- دەروازەی خەیاڵی زانستی
- دەروازەی ھۆڵیوود
- دەروازەی ئەکتەران
- دەروازەی شانشینی یەکگرتوو
- دەروازەی ژیاننامە
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە سپایدەرمان تێدایە. |