پیاوی جاڵجاڵۆکە (فیلمی ٢٠٠٢)

فیلمێکی سوپەرھیرۆ لە دەرھێنانی سام ڕەیمی (٢٠٠٢)

پیاوی جاڵجاڵۆکە (بە ئینگلیزی: Spider-Man) فیلمێکی ئەمریکی ساڵی ٢٠٠٢ە. فیلمەکە لە جۆری (سوپەر ھێرۆ)یە. فیلمەکە لە درووستکراوی ستۆدیۆیۆکانی (مارڤڵ)ە و لەلایەن سام ڕەیمی کاری دەرھێنانی بۆ کراوە. لەسەر بنەمای کارەکتەری سپایدەرمان یان پیاوی جاڵجاڵۆکە لە زنجیرە کۆمیکەکانی مارڤڵ کۆمیکس، یەکەم فیلمی سپایدەرمانە. لە نووسینی نووسەر دەیڤید کۆپ و دەرھێنانی سام ڕەیمی. لەم فیلمەدا تۆبی ماگوایەر، کیرستن دانست، ویلم دافۆ، جەیمس فرانکۆ، کلیف ڕۆبەرتسۆن، ڕۆزماری ھاریس ڕۆڵی سەرەکی دەگێڕن. فیلمەکە باس لە چیرۆکی پیتەر پارکەری ھەرزەکار دەکات، کە دوای ئەوەی لەلایەن جاڵجاڵۆکەیەکەوە گازی لێ دەیگرێت و ئەو جاڵجاڵۆکەیە گۆڕدراوە بە شێوەیەکی بۆ ماوەیی، پیتەر پارکەر بەھۆی گازی جاڵجاڵۆکەکە توانایەکی سەروو مرۆیی ھاوشێوەی جاڵجاڵۆکە بەدەست دەھێنێت و پەرەی پێ دەدات. فیلمەکە بڕیار بوو لە ساڵانی ھەشتاکاندا دروست بکرێت و بڕیار بوو لە دەرھێنانی سینەماکاران تۆبی ھوپەر و جۆزێف زیتۆ و جەیمس کامیرۆن بێت. بەڵام بەرھەمھێنان وەستا بەھۆی وەرنەگرتنی مۆڵەت جگە لە بابەتە داراییەکان. دوای ئەوەی نزیکەی ٢٥ ساڵ لە بەرھەمھێنان وەستێنرا، کۆمپانیای کۆڵۆمبیا پیکچەرز لە ساڵی ١٩٩٩ مۆڵەتی بڵاوکردنەوەی فیلمەکەی لە سەرانسەری جیھان بەدەستھێنا، دوای ئەوەی بژاردەی لە کۆمپانیای میترۆگۆڵدوین مایەر بەدەستھێنا لەسەر سیناریۆیەک کە لەلایەن کۆمپانیای کانۆن فیلمز و کارلۆکۆ و نیو کانۆن پەرەی پێدرا. لەنێو ئەو سیناریۆ زۆرانەدا؛ سیناریۆی فیلمەکە لەلایەن جەیمس کامیرۆن، تێد نیوزۆم، جۆن برانکاتۆ، بارنی کۆھین، جۆزێف گۆڵدمان نووسرا و سۆنی دەیڤید کۆپی ھەڵبژارد بۆ نووسینی سیناریۆکە. بڕیار بوو فیلمەکە لە دەرھێنانی دەرھێنەران ڕۆلاند ئیمێریچ، ئەنگ لی، کریس کۆلۆمبۆس، یان دی بۆنت و ئێم نایت شیامالان و تۆنی سکۆت و دەیڤید فینچەر. بەڵام دەرھێنەر سام ڕەیمی لە ساڵی ٢٠٠٠دا کاری دەرھێنانی گرتە ئەستۆ، وێنەگرتنی فیلمەکە لە لۆس ئانجلەس و نیویۆرک لە ٨ تا ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٠١ ئەنجامدرا و کۆمپانیای سۆنی پیکچەرز ئیمەیج ۆرک بەرپرسیار بوو لە کاریگەرییە بینراوەکان. فیلمەکە باس لە چیرۆکی خوێندکارێکی ئامادەیی دەکات بە ناوی پیتەر پارکەر. جاڵجاڵۆکەیەکی دەستکاریکراوی بۆماوەیی پێوەی دەدات، ئەویش توانای سەروو مرۆیی بەدەست دەھێنێت لە ئەنجامی تێکەڵبوونی بۆماوەیی جاڵجاڵۆکەکە لەگەڵ خۆیدا. سەرەتا ئەم ھێزە خراپ بەکاردەھێنێت و دەبێتە ھۆی مردنی مامی، دواتر دەگۆڕێت بۆ پاڵەوان بەناوی پیاوی جاڵجاڵۆکە. ھەر لە منداڵییەوە بە دراوسێکەی بەناوی ماری جین واتسۆن سەرسام بووە. لەگەڵ عیفریتی سەوز کە نوێنەرایەتی خراپەکاری دەکات و شەڕی توندی لەگەڵدا دەکات کە باوکی ھاوڕێکەیەتی بەناوی ھاری ئۆسبۆرن.

پیاوی جاڵجاڵۆکە
سەرناوSpider-Man
ناونراوە لەدوایپیاوی-جاڵجاڵۆکە
بەشێک لە زنجیرەیSpider-Man trilogy، سپایدەرمان لە فیلم
چەشنفیلمی خەیاڵی زانستی، دراما، چیرۆکی باڵغبوون، فیلمی سووپەرھیرۆ
وڵاتی بنەڕەتویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
زمانی سەرەکیئینگلیزی
دەرھێنەرسام ڕەیمی
سیناریۆنووسDavid Koepp، سکۆت ڕۆزنبێرگ، Alvin Sargent
بەرھەمھێنەری جێبەجێکارئاڤی ئاراد
بەڕێوەبەری وێنەگرتنDon Burgess
ئێدیتەرArthur Coburn، Bob Murawski
دیزاینەری جلوبەرگJames Acheson
ئاوازدانەرDanny Elfman
بەرھەمھێنەرلوورا زیسکین، Ian Bryce
کۆمپانیای بەرھەمھێنانکۆلومبیا پیکچەرز، مارڤڵ ئینتەرتەیمێنت
دابەشکەرInterCom، کۆلومبیا پیکچەرز، نێتفلیکس، Sony Pictures Releasing
شوێنی گێڕانەوەنیویۆرک
شوێنی وێنەگرتننیویۆرک، لۆس ئانجلەس
ڕەنگفیلمی بە ڕەنگ
تۆماری پێداچوونەوە7.6/10، 90%، 73/100
پاڵێوراوە بۆAcademy Award for Best Sound، Academy Award for Best Visual Effects
ڕوودەدات لە گەردوونی خەیاڵییEarth-96283
چەشنی بڵاوکردنەوەڤیدیۆ بەپێی داواکاری
ھەڵسەنگاندنی فیلم (CNC)بۆ ھیچ تەمەنێک سنووردار نییە
ھەڵسەنگاندنی فیلم (FSK)FSK 12
نرخاندنی فیلم JMKfree from 10 years
ھەڵسەنگاندنی فیلم (MPA)PG-13
وێبگەhttp://spiderman.sonypictures.com/
تاقیکردنەوەتاقیکردنەوەی بێکدل، پێچەوانەی تاقیکردنەوەی بێکدل
ھەڵسەنگاندنی میدیارادێتبۆ تەمەنی ١١ ساڵ و سەرووتر

فیلمەکە لە ٢٩ی نیسانی ٢٠٠٢ لە شانۆی فۆکس لە گوندی وێستوود بۆ یەکەمجار نمایشکرا و دوای چوار ڕۆژ لە ٣ی ئایار لە ئەمریکا نمایشکرا. فیلمەکە لەلایەن بینەران و ڕەخنەگرانەوە پێداچوونەوەی ئەرێنی وەرگرت، کە ستایشی دەرھێنان و شێوازی دەرھێنەر ڕەیمییان کرد و دڵسۆزی بۆ ئەفسانەی پیاوی جاڵجاڵۆکە، زنجیرە ئەکشنەکان، کاریگەرییە بینراوەکان، نمرەی مووزیک کە بۆ دانی ئێلفمان دەگەڕێتەوە، ھەروەھا نمایشەکانی ڕۆڵگێڕەکان (بەتایبەت ماگوایەر، دافۆ، و جی کەی سیمۆنس). فیلمەکە سەرکەوتنێکی دارایی بەدەستھێنا، یەکەم فیلم بوو لە کۆتایی ھەفتەدا ١٠٠ ملیۆن دۆلاری بەدەستبھێنێت، ھەروەھا بووە سەرکەوتووترین فیلم کە لەسەر بنەمای پەرتووکێکی کۆمیک دروستکراوە لەو کاتەدا. بە کۆی گشتی زیاتر لە ٨٢١.٧ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی لە بۆکس ئۆفیسدا لە سەرانسەری جیھاندا و سێیەم فیلمە کە زۆرترین داھاتی ساڵی ٢٠٠٢ بووە، زۆرترین داھاتی فیلمی پاڵەوانێکی سەروو سرووشتی بوو، ھەروەھا شەشەم فیلمی دھاتی گشتی بوو لە کاتی بڵاوبوونەوەیدا. فیلمی پیاوی جاڵجاڵۆکە شانازیی بە پێناسەکردنەوەی جۆری فیلمی سووپەرکەسایەتی مۆدێرن دەکات و لە ھاویندا جێگەی سەرنجێکی گەورەبوو. سەرکەوتنی فیلمەکە بووە ھۆی بەرھەمھێنانی فیلمی «پیاوی جاڵجاڵۆکە ٢» لە ساڵی ٢٠٠٤ و فیلمی« پیاوی جاڵجاڵۆکە ٣» لە ساڵی ٢٠٠٧.

بەرھەمھێنان دەستکاری

وێنەگرتن دەستکاری

بڕیار بوو لە مانگی تشرینی دووەمی ٢٠٠٠ لە شاری نیویۆرک دەست بە وێنەگرتنی فیلم بکرێت، لەسەر شانۆی دەنگی ستۆدیۆی سۆنی پیکچەرز. لە سەرەتادا بڕیار بوو فیلمەکە دوای ساڵێک نمایش بکرێت، بەڵام کاتی بڵاوبوونەوەی فیلمەکە لە ٣ی ئایاری ٢٠٠٢ دواخرا، وێنەگرتنی فیلمەکە لە ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٠١، لە شاری کولڤەر سیتی بە فەرمی دەستیپێکرد. دوای ھێرشەکانی ١١ی ئەیلولی ٢٠٠١، ھەندێک دیمەن دووبارە وێنەگیرا و ھەندێک وێنەی دوو بیناکە بە شێوەی دیجیتاڵی لە فیلمەکەدا سڕدرانەوە. تیم ھۆڵکۆمب کرێکاری بیناسازی تەمەن ٤٥ ساڵ، بەھۆی ئەوەی فۆرک لێفتێک خۆی بە سەبەتەیەکی بیناسازیدا کێشا کە فۆرک لێفتی تێیدا بوو، گیانی لەدەستدا. داوایەکی یاسایی بووە ھۆی ئەوەی وەزارەتی سەلامەتی و تەندروستی پیشەیی کالیفۆرنیا کۆمپانیای سۆنی پیکچەرز بە ٥٨ ھەزار و ٨٠٥ دۆلار سزا بدات.[١][٢][٣][٤]

لە لۆس ئانجلەس شوێنەکان بریتی بوون لە مۆزەخانەی مێژووی سرووشتی (بۆ تاقیگەی زانکۆی کۆڵۆمبیا کە پارکەر تێیدا جاڵجاڵۆکەکە پێوەیدا)، بینای کارەبایی باسفیک (بۆ ئۆفیسەکانی دەیلی باگل) و کۆشکی گرایستۆن (بۆ ناوەوەی ماڵەکەی نۆرمان ئۆسبۆرن). لە مانگی نیساندا ٤ جلوبەرگی سپایدەرمان دزرا و سۆنی خەڵاتی ٢٥ ھەزار دۆلاری پێشکەش کرد بۆ ھەرکەسێک کە بیاندۆزێتەوە. دوای ١٨ مانگ ھێنرایەوە و پاسەوانێکی پێشووی ستۆدیۆی فیلم دەستگیرکرا. بەرھەمھێنانەکە بۆ ماوەی دوو ھەفتە گواسترایەوە بۆ شاری نیویۆرک، لە شوێنەکانی وەک پردی کوینزبۆرۆ، پەرتووکخانەی یادەوەری لۆو، پەرتووکخانەی گشتی نیویۆرک و باخچەی سەربان لە سەنتەری ڕۆکفێلەر. تیمەکە گەڕانەوە بۆ لۆس ئانجلەس، لەوێ بەرھەمھێنان و وێنەگرتن لە مانگی حوزەیران کۆتایی ھات. ھەروەھا بینای فلاتیرۆن بۆ ڕۆژنامەی دەیلی باگل بەکارھات.[٥][٦][٧][٨][٩]

کاریگەرییەکان دەستکاری

جۆن دایکسترا سەرپەرشتیاری کاریگەرییە بینراوەکان بوو، لە ساڵی ٢٠٠٠دا دامەزرا، دەرھێنەر لە فیلمەکانی پێشوویدا زیاتر شێوازی باوی بەکارھێناوە. لەکاتی کارکردن لەسەر دەرھێنان زۆر شت لەبارەی کۆمپیوتەرەوە فێربوو و زۆر کاری کردووە بۆ پلاندانان بۆ پرۆسەی جووڵان لەنێوان بیناکاندا، وەک چۆن وەک «بالێیەک لە ئاسماندا» وەسفی کردووە. ئەم دیمەنە ئاڵۆزانە بوودجەی سەرەتایی فیلمەکەیان لە ٧٠ ملیۆن دۆلارەوە بۆ ١٠٠ ملیۆن دۆلار بەرزکردەوە.[١٠][١١]

دیزاین دەستکاری

پێش ئەوەی جێگیر بێت لەسەر ئەو دیمەنەی کە لە فیلمەکەدا بەکارھاتووە، ئەو سەرپۆشەی کە بۆ گرین گۆبلین دروستکرابوو، دەمامکێکی جووڵاو بوو کە لەلایەن کۆمپانیای ئامالگامێتد داینامیکسەوە دروستکرابوو. جەیمس ئەچێسۆن، یەکێک لە دیزاینەرانی جلوبەرگ، حەزی لە بیرۆکەی ھێمایەکی سوور بوو لەسەر جلێکی ڕەشدا. بیرۆکەکەی لە کۆتاییدا دەبێتە جلوبەرگی کۆتایی بۆ ڕۆڵگێڕەکە، ھێمایەکی فراوانکراو لەسەر سنگ و ھێڵی سووری لە لاکانی قاچەکاندا. بۆ دروستکردنی جلوبەرگی سپایدەرمان، جلێکی تەسک بۆ ماگوایەر دروست کرا، کە بە چینەکانی ماددە داپۆشرا بۆ دروستکردنی شێوەی جلەکە، وەک یەک پارچە دیزاین کراوە بە دەمامکەکەشەوە. لە ژێر دەمامکەکەدا توێکڵێکی ڕەق لەبەر کراوە بۆ ئەوەی شێوەی سەرەکە باشتر دەربکەوێت، ھەروەھا بۆ ئەوەی ماسکەکە بە باشی بمێنێتەوە لە ھەمان کاتدا ماگوایەر پێیەوە ئاسوودە بێت. بۆ ئەو دیمەنانەی کە دەمامکەکەی دادەکەنێت، جلێکی جێگرەوە ھەبوو، کە دەمامکەکە پارچەیەکی جیاواز بوو. پشتێنەکەی کە جلوبەرگەکە جیادەکاتەوە، بە کۆمپیوتەر سڕدرایەوە و چاوەکانی دەمامکەکە بە شێوەیەک دروست کرا کە وەک ئاوێنە دەربکەوێت.[١٢]

نمایشکردن و داھات دەستکاری

کاتێک لە ٢ی ئایاری ٢٠٠٢ بۆ یەکەمجار لە ٣٦١٥ سینەمادا نمایشکرا، لە ماوەی کەمتر لە ھەفتەیەک لە کردنەوەیدا ١١٤،٨٤٤،١١٦ دۆلاری بەدەستھێنا و بووە خێراترین نمایشی سینەمایی کە گەیشتە ١٠٠ ملیۆن دۆلار. بەڵام لە ساڵی ٢٠٠٦دا فیلمی چەتەی دەریای کاریبی: سندووقی پیاوی مردوو ئەم ژمارەی تێپەڕاند. ھەروەھا لە ماوەی یەک ڕۆژدا زۆرترین داھاتی بەدەستھێنا کە لە ٤ی ئایاری ٢٠٠٢دا داھاتی گەیشتە ٤٣،٦٢٢،٢٦٤ دولار، بەڵام لە ساڵی ٢٠٠٤دا فیلمی شرێک ٢ ئەم ژمارەی تێپەڕاند، لە کۆتایی ساڵدا ٤٠٣،٧٠٦،٣٧٥ دۆلار بەدەستھێنابوو و بووە بەرزترین فیلم لە ساڵی ٢٠٠٢.[١٣][١٤][١٥]

و پلەی حەوتەمی لە بەرزترین داھاتی بلیتەکانی سینەمای بەدەستھێنا لە ئەمریکا، و پلەی ١٧یەم لە جیھاندا، کە لە سەرانسەری جیھاندا ٨٢١ ملیۆن و ٧٠٨ ھەزار و ٥٥١ دۆلاری کۆکردەوە.[١٦]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ https://web.archive.org/web/20071012002038/https://variety.com/article/VR1117784384.html?categoryid=13&cs=1&query=spider-man
  2. ^ https://web.archive.org/web/20120820015235/http://movies.ign.com/articles/034/034459p1.html
  3. ^ https://web.archive.org/web/20070429050554/http://movies.yahoo.com/shop?d=hp&cf=prev&id=1808406011&gpt=ch
  4. ^ https://web.archive.org/web/20191221143154/http://culture.com/news/item/5226/spider-man-twin-tower-trailers-scrapped.phtml
  5. ^ https://web.archive.org/web/20201022105309/http://legacy.aintitcool.com/node/10170
  6. ^ https://web.archive.org/web/20040815190551/http://www.imdb.com:80/news/sb/2001-08-27
  7. ^ https://web.archive.org/web/20050221061907/http://imdb.com:80/news/sb/2001-04-05
  8. ^ https://web.archive.org/web/20201112013524/https://www.mentalfloss.com/article/24937/7-bizarre-stories-stolen-movie-props
  9. ^ DVD Booklet (2002), p.2–3
  10. ^ https://web.archive.org/web/20120119175529/http://movies.ign.com/articles/034/034448p1.html
  11. ^ "Entertainment briefs". شیکاگو سن-تایمز. ٣١ کانوونی دووەمی ٢٠٠٠.
  12. ^ https://web.archive.org/web/20120311105354/http://uk.movies.ign.com/articles/034/034485p1.html
  13. ^ https://web.archive.org/web/20190620031948/https://www.boxofficemojo.com/news/?id=2111&p=.htm
  14. ^ https://web.archive.org/web/20181106223833/https://www.boxofficemojo.com/news/?id=1384&p=.htm
  15. ^ https://web.archive.org/web/20181112223345/https://www.boxofficemojo.com/movies/?page=weekend&id=spiderman.htm
  16. ^ https://web.archive.org/web/20180804110025/https://www.boxofficemojo.com/movies/?id=spiderman.htm&adjust_yr=1&p=.htm

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری