جەیمز فرانکۆ
جەیمز ئێدوارد فرانکۆ (بە ئینگلیزی : James Edward Franco) ئەکتەر و سینەماکاری ئەمریکییە، لە ١٩ی نیسانی ١٩٧٨ لەدایکبووە. بەهۆی ڕۆڵگێڕانی لە فیلمی ۱۲۷ کاتژمێر (۲۰۱۰)، پاڵێوراو بوو بۆ خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین ئەکتەر. فرانکۆ بە ڕۆڵگێڕانی لە فیلمەکاندا ناسراوە، وەک پیاوی جاڵجاڵۆکەی سام ڕەیمی (٢٠٠٢-٢٠٠٧)، شیر (٢٠٠٨)، بخۆ، نزا بکە، خۆشەویستی (٢٠١٠)، سەرهەڵدانی هەسارەی مەیمونەکان (٢٠١١)، پشووەکانی بەھار (٢٠١٢)، و ئۆزی گەورە و بەھێز (٢٠١٣).
جەیمس فرانکۆ | |
---|---|
بە ئینگلیزی: James Franco | |
لەدایکبوون | Palo Alto، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا | ١٩ی نیسانی ١٩٧٨
ناوی کاتی لەدایکبوون | James Edward Franco |
خوشک و برا | Dave Franco، Tom Franco |
زمانی زگماکی | ئینگلیزی |
زمانەکانی ئاخاوتن | ئینگلیزی |
زمانی نووسین | ئینگلیزی |
شوێنی کارکردن | New York University، California Institute of the Arts |
قوتابیی | Sanford Meisner |
دانیشتووی | لۆس ئانجلەس |
دەستپێکی چالاکی | ١٩٩٧ |
ئایین | جوولەکایەتی، مەسیحییەت |
فیلمۆگرافی | James Franco filmography |
خاوەنی | Event Films |
خەڵاتەکان | Indiana Film Journalists Association Award for Best Actor، Golden Globe Award for Best Actor – Miniseries or Television Film، Golden Shell، star on Hollywood Walk of Fame |
پاڵێوراوە بۆ | Academy Award for Best Actor |
سەرەتایی ژیان دەستکاری
جەیمس ئێدوارد فرانکۆ لە ١٩ی نیسانی ١٩٧٨ لە شاری پالۆ ئاڵتۆ لە ویلایەتی کالیفۆرنیا لەدایکبووە،[١] دایکی بە ناوی بێتسی لو (لەدایکبووی ڤێرن) نووسەری کتێبی منداڵانە و ناوبەناو ئەکتەری دەکرد، باوکی بە ناوی دۆگلاس یوجین فرانکۆ کارێکی لە دۆڵی سیلیکۆن بەڕێوەدەبرد. باوکی بە ڕەچەڵەک پورتوگالی (خەڵکی مادیرا) و ڕەچەڵەکی سویدی بووە، لە کاتێکدا دایکی جوولەکەیە، و لە بنەماڵەیەکی بە ڕەچەڵەک جوولەکەی ڕووسیا.
سەرچاوەکان دەستکاری
- ^ "James Franco". TVGuide.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-08-22.
بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە جەیمز فرانکۆ تێدایە. |