١٢٧ سەعات
١٢٧ سەعات (بە ئینگلیزی:127 Hours)، فیلمێکی سینەماییە و ساڵی ٢٠١٠ بەرھەمھێنراوە، جیرۆکی فیلمەکە لە کتێبی (Between a Rock and a Hard Place)ـەوە وەرگیراوە کە چیرۆکێکی ڕاستیە، ئەم فیلمە پالێوراوە بۆ خەڵاتی ئۆسکار لە ڕووی باشترین فیلم و باشترین ئەکتەر و باشترین بەرھەمھێنان.
١٢٧ سەعات 127 Hours | |
![]() | |
دەرھێنەر | دانی بۆیڵ |
---|---|
بەرھەمھێنەر | دانی بۆیڵ کریستینا کۆڵسەن جۆن سمیسسەن |
کاست | جەیمس فرانکۆ ئەمبێر تامبلین کەیت مارا |
مۆسیقا | ئەی ئار ڕەحمان |
وێنەگری سینەمایی | ئەنتۆنی داد مەنتلی |
دەستکاری | جان ھاریس |
ڕێکەوتی دەرچوون | ٤ی ئەیلوولی ٢٠١٠ |
ماوەی فیلم | ٩٣ خولەک |
وڵات | ![]() ![]() |
زمان | ئینگلیزی |
تێچوون | ١٨ میلیۆن دۆلاری ئەمریکی |
داھات | ٦٠٫٧ میلیۆن دۆلاری ئەمریکی |
چیڕۆکدەستکاری
چیرۆکی شاخەوانێکە کە ڕۆژێک بێ ئەوەی بە کەس بڵێ ڕێگەی شاخێک دەگرێتە بەر. لە وێ بەردێکی گەورەی بە سەر دەستیدا دەکەوێ و دەستی لە بن بەردەکە گیر دەکا. بۆ ماوەی ١٢٧ سەعات لەو شوێنە، لە جێگەیەک کە دەستی ھیچ بوونەوەرێکی پێ ڕاناگا دەمێنێتەوە. لەو ماوەیەدا بیر لە خۆی دەکاتەوە. لە خۆشەویستەکەی، لە دایکی، لە بنەماڵەکەی. دەیان جار لە زیندوو مانەوە بێ ھیوا دەبێ و دیسان ھەوڵی بۆ دەدا. لە نێوان ئاسمان و زەوی دا ھەڵواسراوە. کاتێک بیر دەکاتەوە دەزانێ کە چەند حەزی لە خۆشەویستەکەیەتی. ئەو خۆشەویستەی کە ماوەیەک لەمەوبەر بە بێ ھیچ ھۆکارێک بە جێی ھێشتووە. لە ئاکام دا بە چەقۆیەک کە پێیەتی دەستی دەبڕێ و دەڕوا. ڕزگار دەبێ.
سەرچاوەکاندەستکاری
ئەم فیلم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |