٧٣مین خەڵاتی پرایم تایم ئێمی

٧٣مین خەڵاتی پرایم تایم ئێمی (بە ئینگلیزی: 73rd Primetime Emmy Awards) ڕێزی لە باشترینەکانی بەرنامە تەلەڤیزیۆنییە پرایم تایمەکانی ئەمریکا گرت لە ١ی حوزەیرانی ٢٠٢٠، تا ٣١ی ئایاری ٢٠٢١، و لەلایەن ئەکادیمیای ھونەر و زانستە تەلەڤیزیۆنییەکانەوە ھەڵبژێردرا.[١] ئاھەنگی خەڵاتکردنەکە لە ١٩ی ئەیلوولی ٢٠٢١ بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ لە ئیڤێنت دێک لە LA Live لە ناوەندی شاری لۆس ئەنجلۆس لە ویلایەتی کالیفۆرنیا بەڕێوەچوو، و پێش ٧٣ەمین خەڵاتی ئیمی ھونەرە داھێنەرەکانی پرایمتایم لە ١١ و ١٢ی ئەیلوول بەڕێوەچوو. لە میانی مەراسیمەکەدا خەڵاتی ئیمی لە ٢٧ بەشی جیاوازدا دابەشکرا. ئاھەنگەکە لەلایەن ڕیجیناڵد ھادلین و ئیان ستیوارتەوە بەرھەم ھێنراوە و لە دەرھێنانی ھامیش ھامیلتۆن بووە و لە ئەمریکا لەلایەن سی بی ئێس و پارامۆنت+ پەخش کراوە. سێدریکی ئینتەرتریانەر وەک میوانداری چالاکییەکە کاری کردووە.

٧٣مین خەڵاتی پرایم تایم ئێمی
وڵاتویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
جێPeacock Theater، کالیفۆرنیا
بەشێک لە زنجیرەیخەڵاتی ئێمی بڕایم تایم
پاشکۆ72nd Primetime Emmy Awards
لەدوای ئەو74th Primetime Emmy Awards
پێشکەشکارسێدریک دە ئینتەرتەینەر
کاتی ڕوودان١٩ی ئەیلوولی ٢٠٢١
دەرھێنەرHamish Hamilton
بەرھەمھێنەرDone and Dusted
وێبگەhttp://www.emmys.com/

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "73rd Primetime Emmy Awards – 2020–2021 Rules and Procedures" (PDF). Academy of Television Arts & Sciences. June 17, 2021. Archived (PDF) from the original on August 11, 2021. Retrieved December 7, 2021.