ھاوڕێکان (زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی)

ھاوڕێکان (بە ئینگلیزی Friends) زنجیرەیەکی ئەمریکی کۆمێدیای دۆخیە کە لە لایەن دەیڤد کرەین و مارتا کاوفمانەوە دروستکراوە و لە ساڵی ١٩٩٤ دەستی پێکردووە لە کەناڵی ئێن بی سی پەخش کراوە تا ساڵی ٢٠٠٤ و لە دە وەرز پێکھاتووە، کۆرتێنی کۆکس و جێنیفەر ئەنیستن و لیزا کودرۆ و مات لیبلانک و ماسیۆ پێری و دەیڤد شویمەر ئەکتەرە سەرەکیەکانی زنجیرەکەن.

ھاوڕێکان
دەرھێنەردەیڤد کرەین مارتا کاوفمان
کاستکۆرتێنی کۆکس، جێنیفەر ئەنیستن، لیزا کودرۆو، مات لیبلانک، مایۆ پێری، دەیڤد شویمەر،
مۆسیقامایکڵ سکلۆف ئالی ویڵز
ڕێکەوتی دەرچوون١٩٩٤–٢٠٠٤
وڵاتویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
زمانئینگلیزی

زنجیرەی ھاوڕێکان بە یەکێک لە باشترین زنجیرەکان دادەنرێت لە مێژودا،[١] و ھەروەھا لە ڕیزبەندی ٢١ دیاریکرا لە ڕێنیشاندەری مەزنترین ٥٠ زنجیرەی مێژوو،[٢] لە لایەن گۆڤاری ئیمپایەریشەوە وەک حەوتەمین باشترین زنجیرەی مێژوو دیاریکرا،[٣] ھەروەھا ٦٨ خەڵاتی بەدەستھێناوە لەنێویشیاندا خەڵاتێکی گۆڵدن گڵۆب[٤]

پوختە دەستکاری

ڕەیچڵ گرین دوای ئەوەی لە ئاھەنگی ھاوسەرگیریەکەی ھەڵدێت سەردانی ھاوڕێ کۆنەکەی دەکات کە لە دواناوەندی پێکەوە بوون بە ناوی مۆنیکا گیلەر کە چێشتلێنەرەو پێکەوە دەبنە ھاوماڵ، ڕەیچڵ دەبێتە ھاوڕێی ھاوڕێکانی مۆنیکا کە پێکھاتون لە جۆیی تریبیانی ئەکتەر و چاندلەر بینگ کە پیشەکەی کەمێک ھاوشێوەی ژمێریارە و فیبی بوفای کە گۆرانیبێژ و مەساجکەرە ھەروەھا ڕۆس گیلەریش کە برای مۆنیکایە و تازە لە ھاوسەرەکەی جیابۆتەوە و مێژووناسە و لە مۆزەخانە کار دەکات

زنجیرەکە لە ساتە ڕۆمانتیک و کۆمیدیەکانی ئەم شەش ھاوڕێیە پێکدێت و کە لە ماوەی دە وەرزی زنجیرەکەدا ھەریەکێکیان زۆرجار دەکەونە خۆشەویستیەوە

کەسایەتییەکان دەستکاری

زنجیرەکە لە شەش کارەکتەری سەرەکی پێکھاتووە

  • مات لیبلانک لە ڕۆڵی جۆیی تریبیانی: جۆیی ئەکتەرێکە کە کێشەی دەرنەکەوتنی ھەیە لە بوارەکەیدا و حەزی زۆر بە خواردنە، دوای ئەوەی لە زنجیرەی ڕۆژەکانی ژیانمان ڕۆڵێک دەگێڕێت بەناوبانگ دەبێت بەڵام بەھۆی ئەوەی جۆیی لەکاتی گێڕانی ڕۆڵەکەیدا وتەی خۆی تێکەڵی سیناریۆکە دەکات نوسەرانی زنجیرەکە بڕیار دەدەن بیکوژن لەناو زنجیرەکەدا، جۆیی مێشکێکی سادەی ھەیە و حەزی بە ژنە بەڵام زۆربەی پەیوەندیەکانی ماوەکورتن
  • ماتیو پێری لە ڕۆڵی چاندلەر بینگ: شیکەرەوەی داتای کۆمپانیایەکی گەورەیە و ڕقی لە کارەکەیەتی دەیەوێت واز لە کارەکەی بھێنێت بەڵام دوای ئەوەی ئۆفیسێکی تایبەتی دەدەنێ و موچەکەی بەرزدەکەنەوە پەشیمان دەبێتەوە، چاندلەر بە وتە و تانە تەنز ئامێزەکانی ناسراوە و زۆر نازانێت لەبارەی پەیوەندی لەگەڵ ژنان بۆیە پەیوەندی ناسەرکەوتوی زۆری ھەیە لەگەڵ ژنان، چاندلەر لە بنەماڵەیەکی سەیر و نامۆوە ھاتووە دایکی نوسەری ڕۆمانە ھەوەس جوڵێنەکانە و باوکیشی ھاوڕەگەزبازە و خەڵکیش کاتێک بۆ یەکەمجار چاندلەر دەبینن پێیانوایە ھاوڕەگەزبازە، یەکێک لە پەیوەندیە ھەمیشەییەکانی چاندلەر جانیسە کە بەردەوام پەیوەندی لەگەڵ یەک دەبەستن و لێکجیا دەبنەوە و جۆیی ھاوڕێشی جانیسی خۆشناوێت، ماسیۆ پێری لە دیمانەیەکدا ڕایگەیاند کەسایەتی چاندلەر لە چەندین لایەنەوە لە کەسایەتی ڕاستی خۆیەوە نزیکە بۆوێنە لە وتە تەنزئامێزەکانی و بوونی کێشەی پەیوەندی لەگەڵ ژنان[٥]
  • دەیڤد شویمەر لە ڕۆڵی ڕۆس گێلەر: برای گەورەی مۆنیکایە پیشەی پاشماوەناسە و لە مۆزەخانە کار دەکات و کەسێکی ڕوخۆشە و سەرکەوتوە لە پیشەکەیدا و لە چاو ھاوڕێکانیدا زیرەکترە و زانیاری زیاتری ھەیە، ڕۆس لە کاتی خوێندنی دواناوەندیەوە کەوتۆتە داوی خۆشەویستی ڕەیچڵی ھاوڕێی مۆنیکای خوشکیەوە و بە درێژایی زنجیرەکە چەندین جار پەیوەندی دەبەستن لەگەڵ یەک و لێکجیا دەبنەوە، ڕۆس یەکەمین ھاوسەرگیری ناسەرکەوتو دەبێت دوای ئەوەی بۆی دەردەکەوێت ھاوسەرەکەی ھاوڕەگەزبازە و دواتریش شکستی دیکە دەھێنێت لە ھاوسەرگیریدا و ھەر لەسەرەتای زنجیرەکەوە دەبێتە خاوەنی منداڵێک لە ھاوسەری یەکەمی کە لێی جیابۆتەوە و لەگەڵ ڕەیچڵیش دەبێتە خاوەنی منداڵێک
  • جێنیفەر ئانیستن لە ڕۆڵی ڕەیچڵ گرین: پیشەی ڕەیچڵ پەیوەندی بە جل و بەرگو دیزاینەوە ھەیە و سەرەتا خزمەتکارە لە قاوەخانەکە، ھەر لە مناڵییەوە باشترین ھاوڕێی مۆنیکا بووە و یەکەم دەرکەوتنی ڕەیچڵ کاتێکە دەچێتە ناو قاوەخانەکەوە و بە دوای مۆنیکا دەگەڕێت دوای ئەوەی ئاھەنگی ھاوسەرگیریەکەی جێھێشتووە بەھۆی ئەوەی پێیوابووە دەسگیرانەکەی خۆش ناوێت، ڕەیچڵ لەگەڵ ڕۆس چەندین جار پەیوەندی دەبەستن و جیا دەبنەوە و دەبێتە خاوەنی منداڵێک لە ڕۆس.
  • کۆڕتنی کۆکس لە ڕۆڵی مۆنیکا گێلەر: چێشتلێنەرە وەکو دایکی گروپەکە وایە و کەسایەتیەکی ھەیە حەز دەکات ھەمیشە براوە بێت و سەرۆکانە مامەڵە دەکات، مۆنیکا لە منداڵیدا قەڵەو بووە و ھەر لەبەر ئەوە گاڵتەی زۆری پێکراوە بە تایبەت لە لایەن ڕۆسی برایەوە، لە ماوەی زنجیرەکەدا مۆنیکا لە چەندین چێشتخانە کار دەکات و چەندین پەیوەندی جدی دەبەستێت کە یەکەمین پەیوەندی جدی مۆنیکا ڕیچاردە کە ھاوڕێی خێزانەکەیانە و ٢١ ساڵ لە مۆنیکا گەورەترە بۆیە چاندلەر پێی دەڵێت ''ڕیچارد تەمەنی لە زۆربەی خەڵکی زیاترە بەڵام تەمەنی لە هەندێک لە بیناکان کەمترە'' ، مۆنیکا حەزی بە منداڵە و ھەر ئەوەش کێشەی بۆ دروست دەکات لەگەڵ ڕیچاردا، مۆنیکا و چاندلەر لە کۆتایی وەرزی چوارەم لە لەندەن لە ئاھەنگی ھاوسەرگیری ڕۆس دەکەونە پەیوەندیەوە لەگەڵ یەکترە و دواتر پەیوەندیەکەیان بە ھاوسەرگیری کۆتایی دێت
  • لیزا کودرەو لە ڕۆڵی فیبی بوفای: مەساجکەرەو مۆسیقاش دەژەنێت و گۆرانیش دەڵێت، فیبی بە منداڵی لەسەر شەقامەکان ژیاوە دوای ئەوەی دایکی خۆیکوشتووە بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا زیرەکە و خۆی فێری گیتار کردووە و تواناشی ھەیە بە زمانی فەڕەنسی قسە بکات و،[٦] فیبی گۆشت ناخوات و ھەندێک بیروباوەڕی سەیریشی ھەیە و خوشکێکی دووانەی ھەیە کە پەیوەندیان باش نییە پێکەوە، فیبی بە درێژای زنجیرەکە سێ پەیوەندی جدی دەبێت یەکەمیان لە وەرزی یەک لەگەڵ دەیڤد کە کەسێکی زانستیە و دووھەمینیان لەگەڵ گاری کە پۆلیسە و سێھەمینیشیان لە وەرزی نۆھەمین لەگەڵ مایک ھانیگن

ئەکتەران دەستکاری

لە وەرزی یەکەمی زنجیرەکە ھەر یەکێک لە شەش ئەکتەرەکە ٢٢٫٥٠٠ دۆلاریان وەردەگرت بۆ ھەر ئەڵقەیەک[٧] لە وەرزی دووەم ھەر کەسەو بڕەپارەیەکی جیای وەردەگرت بۆ ھەر ئەڵقەیەک کە لە ٢٠٠٠٠ دۆلارەوە دەستی پێدەکرد تا ٤٠٠٠٠ دۆلار[٨] لە وەرزی سێیەم ئەکتەرەکان بڕیاریاندا بەقەدەر یەک پارە وەرگرن ھەرچەندە کۆمپانیای وارنەر برۆز دەیویست ھەر ئەکتەرەو بڕێکی جیا وەرگرێت[٩] وەرزی سێیەم بۆ ھەر ئەڵقەیەک ٧٥٠٠٠ دۆلاریان وەردەگرت. وەرزی چوار ٨٥٠٠٠ دۆلار، وەرزی پێنج ١٠٠٠٠٠ دۆلار، وەرزی شەش ١٢٥٠٠٠ دۆلار، وەرزی حەوت و ھەشت ٧٥٠٠٠٠ دۆلار، وەرزی نۆ و دە بۆ ھەر ئەڵقەیەک یەک میلیۆن دۆلار کە بەم بڕە پارەیە ئەنیستن و کۆکس و کودرەو بوونە گرانترین ژنە ئەکتەرەکانی مێژووی تەلەڤیزیۆن[٧]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ تایم : ؛ لیستی باشترین ١٠٠ زنجیرەی مێژوو- کۆتا سەردان ٢٢ی ٤ی ٢٠١٧
  2. ^ سی بی سی نیوز - مەزنترین ٥٠ زنجیرە، کۆتا سەردان ٢٢ی ٤ی ٢٠١٧
  3. ^ لیستاڵ - باشترین زنجیرەکان بەپێی گۆڤاری ئیمپایەر ١٣ی تەممووزی ٢٠١١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.- کۆتا سەردان ٢٢ی ٤ی ٢٠١٧
  4. ^ براوەکانی خەڵاتی گۆڵدن گڵۆب ٢٠٠٣ ٢٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. - کۆتا سەردان ٢٢ی ٤ی ٢٠١٧
  5. ^ دیمانەی ماسیۆ پێری - یوتیوب - کۆتا سەردان ٢٥ی ٤ی ٢٠١٧
  6. ^ زنجیرەی ھاوڕێکان وەرزی ١٠ ئەڵقەی ١٣
  7. ^ ئ ا بزنس ئینسایدەر : کاستی ھاوڕێیان چۆن گەیشتن بە میلیۆنێک دۆلار بۆ ھەر ئەڵقەیەک- کۆتا سەردان ٢٧ی ٨ی ٢٠١٧
  8. ^ نیۆرک تایمس - معاشی کاستی ھاوڕێیان- کۆتا سەردان ٢٧ی ٨ی ٢٠١٧
  9. ^ ئی دەبلوی - ھاوڕێیان بەرزکردنەوە ڕەتدەکەنەوە - کۆتا سەردان ٢٧ی ٨ی ٢٠١٧