چاندلەر مورێل بینگ : کارەکتەرێکی خەیاڵی زنجیرەی سیتکەمی ھاوڕێکانە کە لەلایەن ماسیۆ پێریەوە ڕۆڵەکەی گێڕدراوە

چاندلەر بینگ

چاندلەر خێزانێکی سێ کەسیەوە هاتووە و دایکی نوسەری ڕۆمانە وروژێنەرەکانە و باوکی هاوڕەگەزبازە و تاکە منداڵی خێزانەکەیەتی و کاتێک نۆ ساڵ بووە دایک و باوکی لە ڕۆژێکی پشودا هەواڵی پێدەدەن کە لێکجیادەبنەوە بۆیە چاندلەر لەو کاتەوە دەست دەکات بە جگەرەکێشان و دواتریش حەز بە ڕۆژە پیرۆزە پشووەکان ناکات ، چاندلەر شیکەرەوەی داتاو ژمارای کۆمپانیایەکی گەورەیە ئەوەی جێی سەرنجە هاوڕیکانی دوای چەند ساڵ هاوڕێیەتیان نازانن پیشەکەی بە تەواوەتی چییە و ڕەیچڵ و مۆنیکا لە کاتی یاریەکدا تیا دەمێنن و نازانن چکارەیە و ڕەیچڵ دەڵێت کارەکەی پەیوەندی بە ژمارەوە هەیە[١]

جۆیی باشترین هاوڕێی چاندلەرەو بۆ ماوەیەکی درێژ پێکەوە دەژین و یەکەمین دیداریان کاتێکە کە چاندلەر بە دوای هاوماڵێکدا دەگەڕێت و جۆیی لە یەکەم یەکتربینیندا پێی دەڵێت ''کێشەم نییە لەگەڵ هاوڕەگەزبازبوونتا'' [٢]، چاندلەر دواتر بۆی دەزانێت زۆرکەسی دیش کاتێک بینیویانە وایانزانیوە هاوڕەگەزبازە[٣]

چاندلەر هەمیشە تەشەر و تانە دەدات لە هاوڕێکانی و بۆیە ڕۆس گرەوی لەگەڵ دەکات لەسەر بڕێک پارە کە دەبێت تا یەک هەفتە گاڵتە بە هاوڕێکانی نەکات و کۆمێنت نەدات لەسەریان ، بەڵام چاندلەر خۆی پێناگیرێت و گرەوە دەدۆڕێنێت[٤]، کارەکتەری چاندلەر لەلای خەڵکی زۆر خۆشەویست بووە و زۆر لەبینەرانی سیتکەم پێیانوایە چاندلەر پاشای کۆمێنت و تەشەرە[٥][٦]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ زنجیرەی ١٢ وەرزی ٤ لە زنجیرەی هاوڕێکان
  2. ^ زنجیرەی ٦ وەرزی ٣ زنجیرەی هاوڕێکان
  3. ^ زنجیرەی ٨ وەرزی ١ زنجیرەی هاوڕێکان
  4. ^ زنجیرەی ١١ وەرزی ٥ زنجیرەی هاوڕێکان
  5. ^ بیست وەڵامدانەوە چاندلەر کە بەڵگەن لەسەرئەوەی پاشای سارکازمە - ستۆری پیک[بەستەری مردووی ھەمیشەیی]- کۆتاسەردان ٣٠ی ٤ی ٢٠١٧
  6. ^ بەڵگەی ئەوەی کە چاندلەر پاشای سارکازمە - تایم تۆ برێک[بەستەری مردووی ھەمیشەیی]- کۆتاسەردان ٣ی ٤ی ٢٠١٧