جێنیفەر ئانیستن

خانمە ئەکتەری ئەمریکیی

جێنیفەر جۆوانا ئانیستن (لەدایکبووی ١١ی شوباتی ١٩٦٩) خانمەکتەرێکی ئەمریکییە. ئانیستن ھەر لە تەمەنێکی زووەوە دەستی بە نواندن کردووە و یەکەم فیلمی لە ساڵی ١٩٨٧ بەناوی Mac and Me بووە. ئانیستن زۆربەی ساڵەکان یەکێک بووە لەو خانمە ئەکتەرانەی زۆرترین پارە بۆ کارەکەیان وەردەگرن.

جێنیفەر ئانیستن

ئانیستن لە ٢٠١٢
لەدایکبوون
جێنیفەر جۆوانا ئانیستن

(١٩٦٩-٠٢-١١) ١١ی شوباتی ١٩٦٩ (تەمەن ٥٥ ساڵ)
شێرمن ئۆکس، کالیفۆرنیا، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
پیشە
  • خانمەکتەر
  • بەرھەمھێنەری فیلم
  • بازرگان
چالاکبوون١٩٨٧-تا ئێستا
ھاوسەر

ئانیستن بەشێوەیەکی جیھانی بەناوبانگ بوو لەڕێگەی بەرجەستەکردنی ڕۆڵی ڕەیچل گرین لە سیتکەمی ھاوڕێکان (١٩٩٤–٢٠٠٤)، کە توانی خەڵاتەکانی ئێمی، ساگ، گۆڵدن گڵۆب بۆ ڕۆڵی ناوبراو بباتەوە. کەسایەتیەکە ناوبانگێکی یەکجار گەورەی پەیداکرد و بووە ھۆی ئەوەی ئانیستن بەشداربێت لە دەیان فیلمی سەرکەوتوو و پڕداھاتی بۆکس ئۆفیس وەکو Bruce Almighty (2003), The Break-Up (2006), Marley & Me (2008), Just Go with It (2011), Horrible Bosses (٢٠١١), و We're the Millers (٢٠١٣) کە ھەریەکەیان داھاتیان بەلای کەمی گەیشتە ٢٠٠ میلیۆن دۆلار.

ئانیستن زۆرجار لە لیستی شۆخترین خانمە ئەکتەرەکان ناوی ھاتووە. سامانەکەی بە ٢٠٠ میلیۆن دۆلار دەخەمڵێنرێت.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری