ماتیو پێری
ماتیو لانگفۆڕد پێری (بە ئینگلیزی: Matthew Perry؛ ١٩ی ئابی ١٩٦٩ – ٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣) ئەکتەرێکی کەنەدی- ئەمریکییە کەوا بە ڕۆڵی چاندلەر بینگی زنجیرەی ھاوڕێکان بەناوبانگە کەوا لەسەر کەناڵی ABC لەنێوان ساڵانی ١٩٩٤ بۆ ٢٠٠٤ پەخشکراوە.[١][٢] لە ساڵی ٢٠٠١ەوە بەھۆی ناوبانگە زۆرەکەی زنجیرەکە، ھەریەک لە ئەکتەرە بەشداربووەکانی زنجیرەکە بۆ ھەر ئەڵقەیەک ١ ملیۆن دۆلاری ئەمریکیان پێدەدرا.[٣]
ماتیو پێری | |
---|---|
لەدایکبوون | ماتیو لانگۆڕد پێری ١٩ی ئابی ١٩٦٩ ویلیەمستاون، ماساچووسیتس، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
مەرگ | ٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ لۆس ئانجلەس، کالیفۆرنیا، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا | (٥٤ ساڵ ژیاوە)
پەروەردە | کۆلێژی ئاشبەری |
پیشە | ئەکتەر، گاڵتەباز |
چالاکبوون | ١٩٧٩–٢٠٢٢ |
یار | لیزی کاپڵن (٢٠٠٦–٢٠١٢) |
باوان |
|
وێبگە | matthewperrybook |
سەرەتای ژیان
دەستکاریپێری لە شاری ویلیامزتاون لە ویلایەتی ماساشوستس لە ١٩ی ئابی ١٩٦٩ لەدایکبووە[٤] دایکی ناوی سۆزان ماری مۆریسۆنە (لە ١٩٤٨ لەدایکبووە)[٥]کە ڕۆژنامەنووسێکی کەنەدییە وەک سکرتێری ڕۆژنامەوانی سەرۆکوەزیرانی پێشووی کەنەدا پیێر ترودۆ کاری کردووە. باوکی ناوی جۆن بێنت پێرییە لە ساڵی١٩٤١دایکبووە، پێشتر ئەکتەر بووە.[٦][٧]
دایک و باوکی پێش یەکەم ڕۆژی لەدایکبوونی جیابوونەوە و دایکی ھاوسەرگیری لەگەڵ ڕۆژنامەنووسی پەخشی کەنەدی کیس مۆریسۆن کرد کە لەدایکبووی کەنەدایە. زیاتر لەلایەن دایکییەوە پەروەردە کراوە کە لە ئۆتاوا لە ئۆنتاریۆ ژیاوە، بەڵام بۆ ماوەیەکی کورت لە تۆرۆنتۆ و مۆنتریال ژیاوە.[٨] لە ھەردوو قوتابخانەی گشتی ڕۆککلیف پارک، شانبەشانی سەرۆکوەزیرانی داھاتووی کەنەدا جەستن ترودۆ و لە کۆلێژی ئاشبێری خوێندوویەتی.[٩][١٠] لە کاتی گەورەبوونیدا، گرنگییەکی زۆری بە تێنس دا و بوو بە یاریزانێکی پلە باڵای منداڵان.[١١][١٢]
مردن
دەستکاریتەرمی پێری لە ٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ لە گەرماوی ماڵەکەی لە لۆس ئانجلەس دۆزرایەوە. بەپێی زانیارییەکان، ھۆکاری گیانلەدەستدانی «خنکان» بوو لەناو جاکوزییەکەدا.[١٣][١٤]
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ «Matthew Perry – Awards & Nominations». Movies.msn.com. لە ڕەسەنەکە لە ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١١ ھێنراوە.
- ^ «Matthew Perry Credits». Hollywood.com. لە ڕەسەنەکە لە ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١١ ھێنراوە.
- ^ «How much the cast of 'Friends' is estimated to be worth today». Business Insider. لە ٢٥ی ئازاری ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ^ «Matthew Perry Biography, Celebrity Facts and Awards | TV Guide». web.archive.org. ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠. لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠. لە ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر) - ^ «Matthew Perry»، Wikipedia (بە ئینگلیزی)، 2023-10-29، لە 2023-10-29 ھێنراوە
- ^ Kennedy، Dana (2002-08-18). «FILM; The Fame He Craved Came, but It Wasn't Enough». The New York Times (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ISSN 0362-4331. لە 2023-10-29 ھێنراوە.
- ^ «Ottawa Citizen – Google News Archive Search». news.google.com. لە ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ «Friends, Lovers, and the Big Terrible Thing». web.archive.org. ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢. لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢. لە ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر) - ^ Owoseje، Toyin (١٧ی ئازاری ٢٠١٧). «Is this the playground where Matthew Perry beat up Canadian Prime Minster Justin Trudeau?». International Business Times UK (بە ئینگلیزی). لە ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ «Justin Trudeau challenges actor Matthew Perry to fight rematch». CNN (بە ئینگلیزی). لە ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ Kennedy، Dana (2002-08-18). «FILM; The Fame He Craved Came, but It Wasn't Enough». The New York Times (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ISSN 0362-4331. لە 2023-10-29 ھێنراوە.
- ^ «Matthew Perry Was Tennis Whiz – tribunedigital-orlandosentinel». web.archive.org. ٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨. لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨. لە ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر) - ^ https://www.latimes.com/california/story/2023-10-28/freinds-star-matthew-perry-dead-at-56
- ^ https://www.bbc.com/persian/articles/czq7z5zp6jjo
بەستەرە دەرەکییەکان
دەستکاریکۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ماتیو پێری تێدایە. |
- دەروازەی ژیاننامە
- دەروازەی ئەکتەران
- دەروازەی ھونەرەکان
- دەروازەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
- دەروازەی کەنەدا
- دەروازەی ھۆڵیوود
- دەروازەی تەلەڤیزیۆن
ئەم ژیاننامە وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |