جوگرافیای تورکیا:خاکەکانی تورکیا ناوچەی ئەنادۆڵ لە کیشوەری ئاسیا و ناوچەی بەلکان لە کیشوەری ئەوڕووپا لەخۆ دەگرێت، وە تورکیا بەسەر کەناراوە ئاویەکانی دەریای ڕەش و دەریای سپی ناوەڕاست و دەریای مەڕمەڕە و دەریای ئیجە. ڕووبەری تەواوی تورکیا بە کوردستانەوە ٧٨٣٫٥٦٢ کم² ٫کە ٧٧٠٫٧٦٠کم² وشکانیە و ٩٫٨٢٠کم² ڕووبەری ئاویە. بەشی ئەنادۆڵ ٪٩٧ ی تەواوی تورکیا پێک دێنێت وبەشی ئەوڕوپی ٪٣ ی تەواوی تورکیا پێک دێنێت.

جوگرافیای تورکیا
لقیgeography of Asia
بابەتی لاوەکیتورکیا
وڵاتتورکیا
Topographic mapAtlas of Turkey
پێڕستextreme points of Turkey
خاکی کۆماری تورکیا

سنوری نێو دەوڵەتی دەستکاری

سنوری وشکانی: ٢٦٢٧ کم (١٦٣٢ میل) وڵاتانی دراوسێی: یۆنان ٢٠٦ کلم (١٢٨ میل)، و بولگاریا ٢٤٠ کلم (١٤٩ میل)، وگورجستان ٢٥٢ کلم (١٥٧ میل)، و ئەرمینیا ٢٦٨ کلم (١٦٧ میل)، ناخچەوان (ئازەربێجان) ٩ کم (٦ میل)، و ئێران ٤٩٩ کلم (٣١٠ میل)، و ھەرێمی کوردستان(ئێراق) ٣٣١ کلم (٢٠٦ میل)، و کانتۆنەکانی ڕۆژئاوا (سوریا)٨٢٢ کلم (٥١١ میل).

شۆستەی دەریا: ٧،٢٠٠ کیلومتر (٤٤٧٤ میل) سنوری دەریایی: ناوچەی ئابوری سەربەخۆ: لە دەریای ڕەش ٫تەنھا سنوری دەریایی ڕوو بە ڕووسیا بە دەریای ھەرێمی ھاو سنورە: 6 NMI (11.1 کم؛ ٦٫٩ میل) وە لە دەریای ئیچە؛ NMI 12 (22.2 کم؛ ١٣٫٨ میل) لە دەریای ڕەش و دەریای سپی ناوەڕاست

تورکیا لە سێ لاوە بە ئاو داپۆشراوە و خاوەنی زەویەکی شاخاوی زۆرە لەناوچە کوردستانیەکەی٫لەسەرەتای سەدەی بیستەمەوە سنوری ڕامیاری کێشاوە و ھیچ کێشەی نەبوە تەنھا بەرامبەر بزاڤە کوردیەکان نەبێت سەبارەت بەدۆزی کورد٫

سنوری لەگەڵ یۆنان یەکلایی کرایەوە بەگوێرەی ڕێککەوتنامەی لۆزان لە ١٩٢٣، لەڕێگای ھەمان ڕێککەوتنامەی ناوبراو سنوری لەگەڵ بولگاریاش دیاری کرا. بەگوێرەی ئەم ڕێککەوتننامەیە دانیشتوە تورکەکانی ناوچەی (تەراقیا)کە پێشتر بەمەبەستی تێکدانی دیمۆگرافیای ناوچەکە نیشتەجێ کرابوون گەڕانەوە ناوەوەی تورکیای نوێ.

پێشتر لەگەڵ یەکێتی سۆڤیەت ٥٠٠(٣١١ میل) سنوری ھەبوو کە بەگوێرەی ڕێککەوتننامەی (کارس) دیاری کرابوو. بەھۆی داڕووخانی یەکێتی سۆڤیەت (١٩٩١)ئەم سنوورە ھەڵوەشایەوە. بەم جۆرە جارێکی تر سنوور کێشرایەوە لەگەڵ وڵاتانی تازە لەدایک بووی دراوسێی وەک ئەرمینیا و گورجستان [٢]

سنوری لەگەڵ ئێران دەمێکە دیاری کراوە دەگەڕێتەوە بۆ ڕێککەوتننامەی (قەسری شیرین)(١٦٣٨)لەنێوان دەوڵەتی فارس و ئیمپراتۆریەتی عوسمانی ٫

سنوری لەگەڵ ئێراق لەساڵی (١٩٢٦)بەگوێرەی ڕێککەوتننامەی ئەنقەرە دیاری کرا٫دوی پاشەکشەکردنی لە داوەکاریەکانی لە موسل و قامیشلۆ٫

لەسەرەتا بەگوێرەی ڕێککەوتننامەی لۆزان نەتوانرا سنوری لەگەڵ سوریا جێگیر بکات٫بەھۆی بزاڤی بزوتنەوە کوردیەکان و داواکاری فەڕەنسیەکان لەسوریا٫ تا ساڵی ١٩٣٩ سنور دیاری کرا ٫بەڵام بەھۆی سەرھەڵدانی ھەندێ شۆڕشی بچوک لە کوردستانی تورکیا بارودۆخەکە سەری نەگرت تا ١٩٤٦ و گۆڕینی حوکمی ڕامیاری لە سوریا.

جیۆلۆژی دەستکاری

 
ن‏‏‏ە‏‏‏خشه‌ی تورکیا

تورکیا خاوەنی چەندین دیمەنی سروشتی و دڵ ڕفێنە بەتایبەتی ناوچە کوردستانیەکەی. لەگەڵ ئەوەش ناوچەیەکی ترسناکە بۆ سەرھەڵدانی بومەلەرزە و گڕکان کە درێژە پێدەی زنجیرە چیاکانی زاگرۆسە. وەک گرکانی شاخی ئەڕاڕات.

 
هێڵ‏‏‏ە‏‏‏کانی ل‏‏‏ە‏‏‏رزین و بوومه‌ل‏‏‏ە‏‏‏رزه

ھەرێمەکانی دەستکاری

 
ه‏‏‏ە‏‏‏رێم‏‏‏ە‏‏‏کانی تورکیا

١جوگرافیا و کۆنگرێس:کە لە ئەنقەرە لەماوەی نێوان ٠٦ تاوەکو ٢١ یۆنیۆی ١٩٤١بەسترا بۆ کارگێری کردنی تورکیا٫دابەشکرا بۆ ھەفت ھەرێمی جیاواز بە ڕەچاوکردنی بەرژەوەندیە ڕامیاری و مرۆیی و ئابوریەکان و ٫٫٫٫ھتد٫کەناویان نان ھەرێمە داخراوەکان و ھەرێمە کراوەکان . ھەرێمە داخراوەکان سێ ھەرێم بوون کە ناوچە کوردنشینەکانی گرتەوە وە ھەرێمەکراوەکانیش بریتی بوون لە چوار ھەرێم کە پێک ھاتبوون لە ھەرێمە دەریاییەکان، ھەرێمە داخراوەکان (ئاناتۆلیای ناوەندی، ئاناتۆلیای ڕۆژھەڵات و ئاناتۆلیای باشووری ڕۆژھەڵات). ھەرێمە کراوەکان (دەریای ڕەش و مەڕمەڕە، ئێژە و مەدیتەرانە)

ھەرێمی دەریای ڕەش

 
دیم‏‏‏ە‏‏‏نێکی پانۆرامی چیای چه‌سر‏‏‏ە‏‏‏

ھەرێمی دەریای ڕەش ھەرءمێکی درێژکۆڵەیە لەبەشی باکوری تورکیا کە کەناراوەکانی دەریای ڕەش پێک دەھێنێت٫ناوچەیەکی بەردینە کاریگەری دەریای زۆرلەسەرە لەھەموو لایەک بە شاخ داپۆشراوە٫بەرزیەکەیان لە ١٨٠٠ مەتر دەست پێدەکات بۆ ١٥٢٥ مەتر. کشتوکاڵی زۆرە وەک ناوچەی تەرابزۆن کە بەبەرھەمی باوی بەناوبانگە و ناوچەی سەمسۆن بۆ بەرھەمی لیمۆ ناوبانگی پەیداکردوە جگە لەھەبوونی کانی خەڵووز و کانزا خاکیەکان.

ھەرێمی مەڕمەڕە دەستکاری

 
دیم‏‏‏ە‏‏‏نێک که بۆرس‏‏‏ە‏‏‏ نیشان ده‌دات. پێشتر ب‏‏‏ە‏‏‏ ئۆله‌مپۆس ناویان د‏‏‏ە‏‏‏هێنا.

بەشی ئەوڕوپیە لە تورکیا. کەشاری ئەستەمبۆل لەخۆ دەگرێت بە چڕترین ناوچەی نیشتەجێبوون لە تورکیا ھەژمار دەکرێت٫نوکەندی بەسفۆر دەکەوێتە ئەم ھەرێمەوە کە دەریای ڕەش و دەریای مەڕمەڕە بەیەک دەبەستێتەوە کە نۆکەندێکە درێژیەکەی ٢٥ کم دەبێت لەگەڵ پانی ١٫٥ کیلۆمەتر بە قوڵی ١٠٠٠ مەتر٫کە بەرزە پردی بەسفۆر بەشی ئاسیا و ئەوڕوپا بەیەک دەگەیەنێت٫ئەم ھەرێمە ناوچەیەکی دارستانی چڕە و کەناراوێکی زۆری ھەیە لەگەڵ دۆڵ و شاخ.

ھەرێمی ئێژە دەستکاری

 
ک‏‏‏ە‏‏‏ناراوێکی ه‏‏‏ە‏‏‏رێمی ئێژە ل‏‏‏ە‏‏‏ ئاسمانه‌و‏‏‏ە‏‏‏.

دەکەوێتە ڕۆژئاوای ئەنادۆڵ کە ناوچەیەکی تەڕ و شێدارە و لەژێر کاریگەری ئاو و ھەوای دەریای ناوەڕاستە. کە ھاوینێکی گەرم و زستانێکی باراناوی ھەیە.

گەورەترین شاری ھەریمەکە شاری ئەزمیرە کە سێ یەم گەورەترین شاری تورکیایە و دووەم گەورەترین بەندەری تورکیای لێیە.

زەیتون و بەرھەمە ڕونیەکانی زەیتون گەورەترین بەرھەمی ھەرێمەکەیە. جگە لەکەناراوێک زۆر بۆ گەشتیاری. ھەروەھا سابون و کەرستە جوانکاریەکان لەبەرھەمە نەوتیە ڕونیەکانی ئەم ھەرێمەن.

ھەرێمی مەدیتەرانە دەستکاری

 
دیم‏‏‏ە‏‏‏نێک له‌شاری ئ‏‏‏ە‏‏‏نتالیای گه‌شتیاری ل‏‏‏ە‏‏‏ه‏‏‏ە‏‏‏رێمی ده‌ریای سپی.

شاری ئەنتالیا کە پێنجەم گەورەترین شاری تورکیایە لەم ھەرێمەیە ٫ناوچەیەکی شاخاویە  کە دەروانێتە سەر دەریای سپی ناوەڕاست زنجیرە چیاکانی تۆرۆس لەوێوە دەست پێدەکەن ناوچیەیکی گەشتیاری دڵگیرە ٫

ھەرێمی ئاناتۆلیای ناوەندی دەستکاری

ھەرێمی ئاناتۆلیای باشووری ڕۆژھەڵات دەستکاری

ھەرێمی ئاناتۆلیای ڕۆژھەڵات دەستکاری

کەوتۆتە بەشی باشوری ڕۆژھەڵاتی تورکیا (کوردستانی باکوور) دەگرێتەوە تەواوی ئەم دوو ھەرێمە کوردن ھاوسنورن لەگەڵ ئێراق و ئەرمینیا و ئازەربێجان و سوریا (کوردستانی ڕۆژئاوا) ڕوبەری ئەم ناوچەیە ١٧١ ھەزار کیلۆمەتری چوارگۆشەیە کە ٪٢١ ی ڕوبەری ھەموو تورکیا پێک دێنێت.

چواردە پارێزگا لە خۆدەگرێت:پارێزگاری ئاگری و پارێزگاریئەردەھان و پارێزگاری بێنگۆل و پارێزگاری بەدلیس و پارێزگاری ئەلازیگ و پارێزگاری ئەرزنجان و پارێزگاری ئەرزەرۆم و پارێزگاری ھەکاری و پارێزگاری ئەگدیر و پارێزگاری کارس و پارێزگاری مەلاتیە و پارێزگاری موش پارێزگاری تونجەلی و پارێزگاری وان.

ڕێژەی دانیشتوانی ئەم ناوچەیە نزیکەی ١٦. ٩ ملیۆن کەس دەبێت (سەرژمێری ٢٠٠٠)کە٪٩٥ دانیشتوانی کوردن و ڕێژەکەی تر بریتین لە ئەرمەن و شەرکەسیەکان. ئێستا تورکیا بە مەبەستی شێواندنی دیمۆگرافیای ناوچەکە ئاوەرە عەرەبەکانی سوریا لەناوچەکە نیشتەجێدەکات و ڕەگەزنامەی تورکیان پێدەدات.

کەشوھەوا دەستکاری

بەکارھێنانی خاک دەستکاری

ڕووداوە سروشتیەکان دەستکاری

ژینگە دەستکاری

کێشەکانی دەستکاری

ڕێککەوتنە نێودەوڵەتیەکان دەستکاری

ئەمانەش ببینە دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری