جوان فۆنتەین (بە ئینگلیزی: Joan Fontaine؛ ٢٢ی تشرینی یەکەمی ١٩١٧–١٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٣) خانمەکتەرێکی بەریتانیئەمریکی بوو،[١] ئەو یەکێک بوو لە ئەکتەرە دیارەکانی سەردەمی زێڕینی ھۆلیوود. لە ماوەی ژیانی ھونەریدا، جوان لە ٤٥ فیلمدا بەشداری کردبوو، ئەمەش لە ماوەی پێنج دەیەی سەددەی بیستەم بوو. ئەو خووشکە بچووکی خانمەکتەر ئۆلیڤیا دی ھاڤیڵاند بوو.[٢]

جوان فۆنتەین
بە ئینگلیزی: Joan Fontaine
لەدایکبوون٢٢ی تشرینی یەکەمی ١٩١٧
تۆکیۆ، ژاپۆن
مردن١٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٣(٢٠١٣-١٢-١٥) (٩٦ ساڵ ژیاوە)
Carmel-by-the-Sea, California، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
باوکWalter Augustus de Havilland
دایکLilian Fontaine
خوشک و برائۆلیڤیا دی ھاڤیڵاند
ھاوسەرBrian Aherne، Collier Young، William Dozier، Alfred Wright, Jr.
منداڵDeborah Dozier Potter
زمانی نووسینئینگلیزی
پیشەئەکتەر، نووسەر، ئەکتەری تەلەڤیزیۆن، interior designer
پەروەردەAmerican School in Japan، Los Gatos High School، International School of the Sacred Heart
دەستپێکی چالاکی١٩٣٥
کۆتایی ساڵانی چالاکی١ی کانوونی دووەمی ١٩٩٤
خەڵاتەکانخەڵاتی ئۆسکار باشترین خانمەئەکتەر، star on Hollywood Walk of Fame
پاڵێوراوە بۆخەڵاتی ئۆسکار باشترین خانمەئەکتەر، خەڵاتی ئۆسکار باشترین خانمەئەکتەر، خەڵاتی ئۆسکار باشترین خانمەئەکتەر

جوان لە ساڵی ١٩٣٥، بە فیلمی (No More Ladies) دەرکەوت، دوای دوو ساڵ واتە لە ساڵی ١٩٣٧، لە یەکەم فیلمیدا بەڕۆڵی سەرەکی بەشدار بوو، ئەمەش لە فیلمی ئەو پیاوەی کە خۆی دۆزییەوە (The Man Who Found Himself). لە ساڵی ١٩٤٠، بەھۆی ڕۆڵگێڕانی لە فیلمی ڕێبیکا، لە دەرھێنانی ئەلفرێد ھیچکۆک، بەھۆی ئەم فیلمەوە یەکەم پاڵێوراوبوونی خۆی لە کۆی سێ پاڵێوراوبوونی ئۆسکار بەدەست ھێنا. بۆ ساڵی دواتر، لە ساڵی ١٩٤١، دوای بەشداریکردنی لە فیلمی گومان (Suspicion)، کە ئەویش بەھەمان شێوە لە دەرھێنانی ھیچکۆک بوو، جوان بووە براوەی خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین خانمەئەکتەر،[٣][٤] جوان تاکە ئەکتەربوو لەڕێی فیلمی ھیچکۆکەوە خەڵاتی باشترین نواندن وەربگرێت. دواتر لە ساڵی ١٩٤٣، سێیەمین پاڵێوراوبوونی بۆ خەڵاتی ئۆسکار بە فیلمی (The Constant Nymph) بەدەستھێنا.

جوان فۆنتەین تا ساڵی ١٩٩٤ لە کاری ئەکتەری بەردەوام بوو.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Joan Fontaine | Biography, Movies, & Facts". Encyclopedia Britannica (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-02-18.
  2. ^ "New Details About the Joan Fontaine-Olivia de Havilland Feud Revealed". The Hollywood Reporter (بە ئینگلیزی). 2013-12-17. Retrieved 2021-02-18.
  3. ^ Joan Fontaine, Academy Award-winning actress from the 1940s, dies at 96، واشینگتن پۆست، لە ڕۆژی December 15, 2013 بڵاوکراوەتەوە.
  4. ^ "Oscar And Academy Award-Winning Actress Joan Fontaine Dead At 96". NPR.org (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-02-18.