بە خێرھاتی بۆ پەڕەی وتووێژەکەم

ئایاری ٢٠٢٠

  سڵاو. ویستم پێت ڕابگەێنم کە یەکێک یان زیاتر لە بەشدارییە نوێکانت بەسوود دیار نەبوون و گەڕێندرانەوە. تکایە پێش بەشداربوون ھەندێک لەکاتی خۆت بگرە و سیاسەتەکان و ڕێساکان بخوێنەرەوە. ئەگەر سیاسەتەکانمان ڕوون نەبوون، دەتوانیت سەردانی پرسگا یان مێزی زانیاری بکەیت و ڕاستەوخۆ پرسیار بکەیت لەبارەی بەشداریکردن لەم پرۆژەیەدا. ئەگەر مەبەستت خراپ نەبووە تەنیا ویستووتە تاقیکردنەوە بکەیت، تکایە لەمەودوا خۆڵەپەتانێ بەکارببە بۆ تاقیکردنەوە. ئەگەر پێت وایە ھەڵەیەکم کردووە لە گەڕاندنەوەی دەستکارییەکانت، یان ئەگەر پرسیارێکت ھەبوو، دەتوانی لە پەڕەی وتووێژەکەم ئاڕاستەمی بکەیت. سوپاس. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:٣٧، ٥ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە

بەخێربێیت!

سڵاو، مامۆستا، و بەخێربێیت بۆ ویکیپیدیا! ھیوادارم ئەم کۆمەڵگەیەت بە دڵ بێت و بڕیاری مانەوە بدەیت. بە داخەوە، یەکێک یان زیاتر لەو پەڕانەی تۆ دروستت کردبوون لەوانەیە لەگەڵ ھەندێک لە سیاسەتەکان و ڕێساکانی ویکیپیدیا نەگونجێت، و لەوانەشە زوو بسڕدرێتەوە.

پەڕەیەک ھەیە بە ناوی یەکەم وتارت کە چەند ئامۆژگارییەکی تێدایە، و لەوانەیە پێویست بکات بیخوێنیتەوە. ئەگەر لە شتێکدا سەرت لێ تێک چووە و پێویستیت بە یارمەتییە، تکایە لە پرسگا پرسیار بکە، تا بەکارھێنەرە پێشکەوتووەکان ھەموو پرسیارەکانتان وەڵام بدەنەوە! ھەروەھا دەتوانیت لەسەر ئەم پەڕەیە {{یارمەتیم دەوێت}} دابنێیت، دواتر یەکێک دەیبینێت و یارمەتیت دەدات. لە خوارەوە چەند بەستەرێک ھەن کە دەتوانن بە خێرایی وەڵامی پرسیارەکانتان بدەنەوە:

ھیوادارم چێژ لە مانەوەت ببینیت و ببیت بە ئەندامێکی ھەمیشەیی! تکایە ھەمیشە بیرت بێت کە وتووێژەکانت واژوو بکەیت بە دانانی چوار دانە لە ~ (~~~~) لە کۆتایی وتووێژەکانتدا، ئەمە بە شێوەیەکی خۆگەڕ ناوەکەت و ڕێکەوت و کاتی نووسینەوەی لێدوانەکەت پشان دەدات. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان ھێشتا وەڵامت دەست نەکەوتووە، تکایە پرسیارە دووپاتکراوەکان بخوێنەرەوە، لەوانەیە پرسیارەکەت لە مێژە وەڵام درابێتەوە، یانیش دەتوانیت لەسەر پەڕەی وتووێژەکەم پرسیارێکی نوێ بکەیت. دووبارە بەخێربێیت! ~~~~ /// 💖 Sakura emad 🌸 (لێدوان) ‏١٧:٥٣، ٢ی شوباتی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

واڵاکردنی داڕێژەکان

سڵاو، چەند داڕێژەیەکی تایبەت بە سەرچاوەکانتان واڵا کردووە و زانیارییەکانی نێوتان سڕیوەتەوە. دەکرێت بڵێن بۆچی واتان کردووە؟! ئەم کارە بە خراپکاری دادەنرێت لە ویکیپیدیا. سەرچیا‏١٧:٥٨، ٢٨ی شوباتی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو من تەنیا داڕێژەی یەک سەرچاوە یان بێ سەرچاوەم لابردوە ئەگەر هەڵەیەکیش ڕویدابێ بەمەبست نەبووە مامۆستا (لێدوان) ‏١٩:٢٨، ٢٨ی شوباتی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
داڕێژەت لانەبردووە، ناوەڕۆکی داڕێژەت سڕیوەتەوە. تکایە چیتر بەو شێوەیە دەستکاریی ئەو داڕێژانە مەکەن. سەرچیا‏٢١:٤٢، ٢٨ی شوباتی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
 

وتاری بارزانی و بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی کورد پێشنیاری سڕینەوەی بۆ کراوە. تاگی پێشنیاری سڕینەوە کە لەسەر وتارەکە داندراوە ڕوونی دەکاتەوە بۆچی.

ھەرچەندە ھەموو بەشدارییە سوودبەخشەکان لە ویکیپیدیا بەرز دەنرخێندرێن، بەڵام لەوانەیە پەڕەکان لەبەر چەند ھۆکارێک بسڕدرێنەوە.

دەتوانیت ئەم سڕینەوەیە بوەستێنیت بە لابردنی ئاگاداری {{پێشنیاری سڕینەوە/ڕێکەوتکراو}}، بەڵام تکایە ھەوڵی ڕوونکردنەوە لە کورتەی دەستکارییەکە یان لە پەڕەی وتووێژی وتارەکە بدە کە بۆچی نابێت بسڕدرێتەوە.

تکایە بیر لە چاکسازیکردنی پەڕەکە و چارەسەرکردنی ئەو کێشانە بکەرەوە کە ڕوون کراوەتەوە. لابردنی {{پێشنیاری سڕینەوە/ڕێکەوتکراو}} پڕۆسەی پێشنیاری سڕینەوەکە دەوەستێنێت، بەڵام پڕۆسەکانی تری سڕینەوە بوونیان ھەیە. بەتایبەتی، پڕۆسەی سڕینەوەی خێرا دەتوانێت بەبێ وتووێژ ببێتە ھۆی سڕینەوە، و وتارەکان بۆ سڕینەوە ڕێگە بە وتووێژ دەدات تا بگەین بە یەکدەنگی بۆ سڕینەوە. 💖 Sakura emad 🌸 (لێدوان) ‏٠١:٤٥، ٣ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

 

تاگێک لەسەر ژیانی پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم لە قورئان و فەرموودەکاندا(کتێب) داندراوە کە داوا دەکات کە بە خێرایی بسڕدرێتەوە لە ویکیپیدیا چوونکە وتارێکە لەبارەی کەسێک، شتێک، ڕێکخراوێک (گرووپی مۆسیقی، بانک، کۆمپانیا، ھتد.)، ناوەڕۆکێکی وێب یان ڕووداوێکی ڕێکخراو کە ئاماژە بە گرنگی یان پێویستی بابەتەکەی نادات و بێبایەخە. ئەمە لەژێر پێوەری و٧ی سڕینەوەی خێرا ئەنجام دراوە. لەژێر پێوەرەکانی سڕینەوەی خێرا، ئەو پەڕانەی کە لەگەڵ چەند پێوەرێکی دیاریکراودا یەکدەگرن لەوانەیە بسڕدرێنەوە.

ئەگەر پێت وایە ئەم پەڕەیە نابێت بسڕدرێتەوە لەبەر ئەم ھۆکارە، لەوانەیە پێویست بکات ناڕەزایی دەرببڕیت بە سەردانکردنی پەڕەکە و کرتەکردن لەسەر ئەو دوگمەیەی کە دەڵێت «دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرامبەر بە سڕینەوە» کە ھەلێکت پێ دەدات بۆ ڕوونکردنەوە کە بۆچی نابێت پەڕەکە بسڕدرێتەوە. بەھەرحاڵ، ئاگاداربە کە ھەرکاتێک پەڕەیەک تاگی سڕینەوەی خێرای لێ درا، لەوانەیە بەبێ دواخستن بسڕدرێتەوە. تکایە خۆت تاگی سڕینەوە لە پەڕەکە لامەبە. سەیری سیاسەتەکان و ڕێساکان بکە تاکوو لە داھاتوودا ئەمە ڕوونەداتەوە. ئەگەر پەڕەکە سڕدراوەتەوە، و دەتەوێت بھێندرێتەوە بۆ باشترکردنەوەی، تکایە پەیوەندی ببەستە لەگەڵ بەڕێوەبەرێکی سڕینەوە، ئەگەر لە پێشوودا ئەمەت ئەنجام داوە، تکایە چاوەڕێی وەڵام بە. 💖 Sakura emad 🌸 (لێدوان) ‏٠٢:٢٩، ٣ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

وتار

دەمباش مامۆستا, تکایە خوێندنەوەیەک بۆ وپ:شێواز بکە پێویستە وتارەکانت بەپێی شێوازی ستانداردی ویکیپیدیا بنوسریت. زۆر سوپاس بمبورە بۆ بێ رێزی، 💖 Sakura emad 🌸 (لێدوان) ‏١٦:٠٢، ٣ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

وتاری نوێ

دەم باش. لێرە وتارێکی دوو وشەییت دروست کردوو. زۆر کات ئەوە تاگی سڕینەوەی خێرای لێدەدەم، بەڵام ڕەنگە ئێوە لەبیرتان چووبێت پەرەی پێ بدەن. لەو کاتانەدا بۆ ئەوەی وتارەکەتان نەسڕێتەوە تاگی داڕێژە:ئامادەکردنیان لێ بدە. سپاس پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢٠:٢١، ٤ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

دەست خۆش ئەم شەو درەنگە ان شاءالله سبەینێ وتارەکە تەواو دەکەم مامۆستا (لێدوان) ‏٢٠:٢٤، ٤ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

وتارەکەم تەواو کرد تاگەکە لابە مامۆستا (لێدوان) ‏٠٧:٣٨، ٥ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

  کرا تاگەکە لابرا، بەڵام تکایە سەیری وپ:شێواز بکە و وتار بەپێی شێوازە ستانداردەکان بنووسە بۆ نمونە لە بەشی شێواز بڕوانە ش:بو چونکە شێوازی نوسینی وتارتان ئەم بەشە پێشێل ئەکەن تکایە سەیرێکی بکە سوپاس. 💖 Sakura emad 🌸 (لێدوان) ‏٠٨:٠٩، ٥ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

وتار نوسین

دەمباش مامۆستا، وادیارە وتاری نوێ دروست ئەکەن و کاتێکی ئەوێت تا تەواو بێت، بۆ ئەوەی بەرێوەبەران و بەکارھێنەرانی ویکیپیدیا بزانن کە تۆ ھێشتا لە نوسینی وتارەکە دایت تکایە تاگی {{ئامادەکردن}}ی بخە سەر سوپاس 💖 Sakura emad 🌸 (لێدوان) ‏٢٠:٢٢، ٤ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

دەست خۆش وادەکەم مامۆستا (لێدوان) ‏٢٠:٢٦، ٤ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

پۆل

بۆ ئەو وتارانەی دەربارەی حەدیس دەیاننووسن دەتوانن پۆلی زاراوەکانی فەرموودە زیاد بکەن. وەک ئێرە وەھا پۆلبەندی دەکرێن کە بۆ خوێنەران باشترە. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٠:٣٣، ٦ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

بە بۆچوونی من پۆلەکە بکرێ بە فەرموودەناسی گشتگیرترە مامۆستا (لێدوان) ‏١٥:٢٤، ٦ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

دانانی وێنە

سڵاو، ئەو وێنەیەی لەم وتارە و وتارەکانی دیکەشت دانابوو، خۆت گرتووتن؟ تکایە گەر وێنەیەک خۆت نەتگرتبێت باری مەکە. لە ویکیی کۆمنز دەیسڕنەوە. سەرچیا‏٢٠:١٠، ٢٧ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

سوپاس بۆ تێبینیەکەت. ئەو وێنانەی بارکراون کۆپی ڕایتیان نەماوە. مامۆستا (لێدوان) ‏١٤:٥٦، ٢٨ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

سوورەت

سڵاو مامۆستا لە وتاری تەکویرا ئایا ناوی تری بەدروستی نووسیاوە؟ DK2 (لێدوان) ‏١٠:٠٩، ١١ی ئایاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

ئایا موتەففین دروست نووسراوە؟DK2 (لێدوان) ‏١٠:٢٠، ١١ی ئایاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو لە تۆش @Danial2703kurdistan: وتاری تەکویر پێویست بوو بە ڕ واتا تەکویڕ نوسرابایە بەڵام لە زۆربەی وتارەکانی ویکی کوردی (ڕ) زۆر کەم بەکاردێ. بەڵام ئەگەر ویستت وتار لە سەر شتێکی عەرەبی بنوسی کە هەردوو پێتی لام یان را یان تێدایە، ئەوا هەر کاتێک فەتحە، زەممە، و سکون یان لەسەر بوو ئەوا بە قەڵەوی دەخوێندرێتەوە، بەڵام ئەگەر کەسرەی لەژێر بوو ئەوا وەک خۆیان دەخوێندرێنەوە واتا قەڵەو ناکرێن. ناوی وتاری موتەفیفین دروست نوسراوە مامۆستا (لێدوان) ‏١١:٥٨، ١١ی ئایاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

سپاس مامۆستای بەڕێز. DK2 (لێدوان) ‏١٤:٢٢، ١١ی ئایاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

نیشانێک بۆ تۆ!

  نیشانی دەستکاریکەر
سڵاو مامۆستا، زیادتر لە ۱۰۰۰ دەستکاریت کردوون. سپاس بۆ بەشداریەکانتان هیوادارم هەردەم وا چالاک بیت. DK2 (لێدوان) ‏١٤:٢٩، ١١ی ئایاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

زۆر سوپاس بۆ دیاریەکەت. مامۆستا (لێدوان) ‏١٥:٢٤، ١١ی ئایاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

نیشانێک بۆ تۆ!

  نیشانی بەسەرداچوونەوە
سڵاو، زۆر سپاس بۆ چاکسازی وتارەکان سەبارەت بە ڕێنووس و ڕێزمانی زمانی کوردی. ☀️AGH☀️ (لێدوان) ‏١٧:٥٠، ٣٠ی ئایاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو لە تۆش @Ahrirrr: زۆر سوپاس بۆ دیاریەکەت. مامۆستا (لێدوان) ‏١٨:٣٥، ٣٠ی ئایاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

نیشانێک بۆ تۆ!

  نیشانی وەرگێڕ
سوپاس بۆ بەشداریکردن لە داخوازی_بەرامبەری_کوردی ئەمە وادەکات وتارەکان زیاتر کوالێتیان بەرزتر ببێتەوە زمانی کوردی بەرەو پێشەوە تر بچێت لە ویکی سۆرانی- دوبارە سوپاس —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٢٣:٢١، ١٠ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

زۆر سوپاس @Sakura emad: بۆ دیاریەکەت مامۆستا (لێدوان) ‏٠٥:٥٥، ١١ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

نووسینی ئایەتەکان

سڵاو، لە کاتی ئاماژەدان بە ئایەتەکان لەنێو وتارەکان، باشترە کەڵک لەم داڕێژەیە داڕێژە:قورئان وەربگریت، کە ئاسانتر و باشتر کارەکە دەکات. سەرچیا‏١٠:١٣، ١١ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

زۆر سوپاس ئیتر ئەو داڕێژەیە بەکار دێنم مامۆستا (لێدوان) ‏١٧:١٩، ١٤ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

دەستخۆش. بۆ کوردییەکەشی، ئەگەر داتنا، پێویستە وەرگێڕان یان تەفسیری تەواوی ئایەتەکە بنووسرێت. لەم وتارە (کورسی (ئیسلام)) تەنیا ڕستەیەکی کورت نووسراوە. دەتوانیت لەم وێبسایتە (http://quran.ksu.edu.sa/) دەقی تەفسیری کوردی (تەفسیری ئاسان) بھێنیت یان ھەر شوێنێکی دیکە کە تەفسیری کوردی تێدا بێت. سەرچیا‏١٦:٣١، ١٥ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

سپاس کردن

سڵام ویستم سوپاستان لێ بکەم کە وتارانی ئیسلامی ئەنووسن، بەڕاستی ویکی کوردی پێویستی بەو وتارانە بوو. DK2 (لێدوان) ‏١١:٠٢، ١٤ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

پێویست بە سوپاس ناکات من لەخزمەتی ئیسلامدام. مامۆستا (لێدوان) ‏١٧:٢١، ١٤ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

بەشداری لە وتووێژێک بکە دەربارەی چاکسازیکردن لە داڕێژەی زانیاریدانەکان

سڵاو @مامۆستا:، هیوادارم تەندروستیت باش بێت. وەک یەکێک لە بەکارهێنەرە چالاکەکانی ویکیپیدیا، پێم خۆشە بانگێشتت بکەم بۆ بەشداریکردن لە وتووێژێک سەبارەت بە چاکسازیکردن و نوێکردنەوەی داڕێژەکانی زانیاریدانی ویکیپدیا. دەتوانیت ڕا و بۆچوونی خۆت بخەیتە ڕوو و هاوکاری بکەیت لە باشترکردنی ئەم جۆرە داڕێژانە و ویکیپیدیا بە گشتی. زۆر سوپاس! ◂ ئێپین وتووێژ ‏٠٢:٢٢، ١٨ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

سلام علیکم @Épine: زۆر سوپاس بۆ هەواڵپرسینت، بانگهێشتەکەت قبوڵ کرا. مامۆستا (لێدوان) ‏٠٦:٢٥، ١٨ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

داواکاری

سڵاو بەڕێز مامۆستا، تکایە گەر دەتوانی ئەم وتارەش «سووکایەتی (بە) قورئان/بێڕێزی (بە) قورئان» ساز بکە. سوپاس. AGH (وتووێژ📝) ‏١٢:١٦، ٢٦ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو لەتۆش @Ahrir: ئیشاڵڵا ئێستا ئامادەی دەکەم. مامۆستا (لێدوان) ‏١٢:٢١، ٢٦ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

زۆر سوپاس، دەستت خۆش بێت. AGH (وتووێژ📝) ‏١٢:٢١، ٢٦ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

@Ahrir: ئامادەبوو سووکایەتی بە قورئان .مامۆستا (لێدوان) ‏١٣:٠٨، ٢٦ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

گەلێک سوپاس بەڕێز مامۆستا. AGH (وتووێژ📝) ‏١٣:٠٩، ٢٦ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

دەقە عەرەبییەکان

دەمباش مامۆستا، ویستم پێت بڵێم کە لەمەودوا ھەر دەقێکی عەرەبیت نووسی، ئەوا بیخە ناو {{عەرەبی}} چونکە ئێمە ئامراز و بۆتمان ھەن کە نازانن کامە دەق عەرەبییە و کامە کوردی جا دەست ناپارێزن و ھەموو دەقەکان دەستکاری دەکەن کە ئەمە بۆ ستانداردکردنی دەقە کوردییەکانە، بەڵام لێرەدا دەقە عەرەبییەکان تێک دەدەن. ئەو داڕێژە ڕێگە لە دەستکاریکردنی دەقە عەرەبییەکان دەگرێت لەلایەن ئامرازەکانەوە (یان بەشێکیانەوە). گەر کرا و ڕێت لێیان کەوت، ئەوانەی پێشووشت بخە ناو ئەو داڕێژەوە تا لە ئامرازەکان بپارێزرێن. بە خوێندنەوەی بەڵگەنامەی داڕێژەکە، زیاتر بۆت ڕوون دەبێتەوە مەبەستم چییە. سپاس، ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:٠٧، ٢٦ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

زۆر باشە لەمەوداوا وادەکەم مامۆستا (لێدوان) ‏١٠:١٩، ٢٩ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

زۆر سپاس، ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٠:٥٢، ٢٩ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

پۆل (ئامرازی کۆماپۆل)

دەمباش مامۆستا, بینیم بەدەست خەریکی گواستنەوەی وتارەکانی بۆناو پۆلێک ئەمە ئەگەر دانەیەک یان دوو وتاربن کێشە نییە بەلام لەم ژمارەیە زیاتر ماندووکەرە، ئامرازێکمان ھەیە بەناوی کۆماپۆل لەدوای چالاکردنی ئەتوانی بەم شێوەیە سوودی لێ وەرگریت..

چالاکردن

بۆ چالاکردنی تکایە برۆ بۆ ئامرازەکان لە بەشی دەستکاری کۆماپۆل بدۆزەوە و چالاکی بکە سپاس —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٢:٤٣، ٢٩ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

@Sakura emad: دەست خۆش بۆ زانیاریەکەت، لەمەودوا وادەکەم. مامۆستا (لێدوان) ‏١٢:٥٥، ٢٩ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

پێداچوونەوەی بابەتی ئاینی

دەمباش مامۆستا, چەن بابەتێکی ئاینی ھەیە زانیاریان لەسەر زیاد کراوە بەڕاستی من لەسەر ھەڵە و ڕاستیان زانیاریم نییە پێویستم بەوەیە کەسێکی شارەزای بابەتەکە پێداچوونەوەیەک بکەن، گەر بەڕێزتان ئامادەن حەزدەکەم ڕادەستی ئێوەی بکەم. —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٤:٠٢، ٢٩ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC

@Sakura emad: هیوادارم باشبیت، زۆر باشە بەسەرداچونەوەیان بۆ دەکەم. بەس ئەگەر بکرێ دیاربکرێن زۆر باشە. مامۆستا (لێدوان) ‏١٥:٠٠، ٢٩ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

تکایە سەرەتا سەیرێکی ئێرە بکە من داوات لێدەکەم وەک کەسێکی ئاینی + ویکیپیدیاوان پێداچوونەوەیەک بۆ ئەم بابەتە بکەیت، تکایە ئاگادارم بکەوە گەر تەواو بوویت چونکە بابەتی ھاوشێوە ھەن پێویستیان بە بەسەرداچوونەوە ھەیە زۆر سپاس —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٧:٤٠، ٢٩ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
@Sakura emad:   کرا مامۆستا (لێدوان) ‏٠٧:١٧، ٣١ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
@مامۆستا: وە سترێسێک و دەستکارییەکی زۆر لەسەر وتاری پێغەمبەرەکان لە ئیسلامدا ھەیە تکایە بزانە چی شتێک زیادکراوە لە بابەتەکە نییە و بیسرەوە سوپاس —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٠٧:٤٥، ٣١ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
  کرا مامۆستا (لێدوان) ‏٠٨:٣١، ٣١ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
@مامۆستا: تکایە شێخ عەبدولعەزیزی ئاکرێ پێویستی بە شارەزایەک ھەیە بۆ پێداچوونەوە سپاس —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٣:٢٨، ٢ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
@Sakura emad:   کرا. مامۆستا (لێدوان) ‏٠٧:٤٠، ١٢ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

سپاس

سلام علیکم مامۆستا، سپاس بۆ دروستکردنی وتارەکانی نوێژەکان! خۆشم ویستم داوای دروستکردنی نوێژەبارانەت لێ بکەم کە دروستت کرد. دووبارە سپاس و ماندوو نەبیت. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٣:٠٤، ٣١ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

وعلیکم السلام @Aram: زۆر سوپاس. مامۆستا (لێدوان) ‏١٥:١٢، ٣١ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

داواکاری

سڵام علیکم مامۆستا تکایە گەر دەتوانی هەر چەند ڕۆژ جارێک سەیری وتاری پێغەمبەرەکان لە ئیسلامداکەن دەستکاری زۆری تێدا ئەکەن سپاس. DK2 (لێدوان) ‏١١:٣٧، ٢ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

وعلیکم السلام @Danial2703kurdistan: زۆر باشە هەوڵدەدەم پێیدا بچمەوە.مامۆستا (لێدوان) ‏١١:٢٣، ٣ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

ئەبوو توڕاب

سڵاو مامۆستا ھەر ئێستا یەک بەسەرداچوونەوەی بەڕێزتانم گەڕاندەوە لە وتارەکە چوونکە ھیچ ھۆکارێکتان نەنوسی بوو لە لابردنی دەروازەی مێژووی ئیسلام. —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٠٩:٢٨، ٢٣ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

وە ھەمان شتیش لە کونیەدا ڕوویدا —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٠٩:٣٥، ٢٣ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
سڵاو لە تۆش @Sakura emad: دەروازەکانم لابردن چونکە دروست نەکراون، و ناشزانم چۆن دەروازە دروست دەکرێت، و وام هەستکرد تاوەکوو دەروازە دروست نەکرێت نابێ لەوتارێکدا دابنرێ. مامۆستا (لێدوان) ‏١٠:٣٠، ٢٣ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
لەڕاستیدا تەنھا لەبەر ئەوە لابران چونکە لە پوختەی دەستکاری ھیچ ھۆکارێک نەنوسرابوو بۆ لابردنیان، تکایە دەستکارییەکانم پوچەڵ بکەوە گەر دەزانیت ھەڵەیەکم کردووە و پێویستە لاببرێن، تکایە ھەر دەستکارییەکی ھەڵەت لە بەشدارییەکانم بینی پووچەڵی بکەوە، سپاس.
ئێرەش ببینە: لابردنی ناوەڕۆک —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٠:٣٤، ٢٣ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

نیشانی پشکنەری ئایینی

  ئاینی ئیسلام
سوپاس بۆ پێداچوونەوە و ڕێکخستنی وتارەکانی تایبەت بە ئایینی ئیسلام، بە ڕۆلگێرانت لەم وتارانە، ویکیپیدیات لە لایەنگری و بێسەرچاوەیی، قسەی نادرووست پاراستووە   زۆر سوپاس! —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٠٧:٣٩، ٢٧ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

@Sakura emad: زۆر سوپاس بۆ دیاریەکەت. مامۆستا (لێدوان) ‏٠٧:٥٣، ٢٧ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

دەنگدان لەسەر ویکیپڕۆژەی وپ:داواکاری پەڕگە

سڵاو @مامۆستا تکایەکم ھەیە، پڕۆژە ئێستا دامەزراوە و کاردەکات!، بەڵام داوا کراوە ببێت بە یەکێک لە یاساکانی ویکیپیدیا بۆ مافی بارکەران، ھۆکارەکەشی ھەر لە داوایەکە ڕوونکراوەتەوە کەبۆچی؟ سوودی چییە؟ ئامانجی چییە؟ پڕۆژەکە چۆنە، تکایە (( لــێــرە )) زیاتر بخوێنەوە و بیرورای خۆت لەسەر پڕۆژەکە بڵێ و بەشداری بکە لە دەنگدانەکە دەنگی بەڕێزتان گرنگە بۆ پڕۆژەکە   زۆر سوپاس! (نامەی ئۆتۆماتیکی) —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٣:٠٧، ٢٨ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

داواکاری فەرموودە

سڵاو @مامۆستا داوای فەرموودەیەکی دیاریکراو بکەم ئایا ئەتوانن بۆمی بدۆزنەوە؟ —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٢٣:٥١، ١٠ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو لە تۆش @Sakura emad: بەڵێ دەتوانی، ئەگەر بتوانم بۆت دەدۆزمەوە. مامۆستا (لێدوان) ‏١٧:١٥، ١١ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

  زۆر سوپاس! تکایە سەرچاوەیەکم دەویست لە (کتێبی کافی بەرگی دووەم لاپەرە ١٤٦) ئایا ھیچ فەرموودەیەک ھەیە لەو لاپەرەیە باس لەوە بکات دەشتەکەیەک بێتە لای پێغەمبەر و داوای ئامۆژگاری بکات؟ —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٢٠:٥٠، ١١ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
@Sakura emad: ئەگەر مەبەستت کتێبی کافی کولەینیە ئەوا من شارەزایم دەربارەی نییە، و یەکێکە لەکتێبەکانی شیعە، کە بەپێی بنچینەکانی فەرموودەناسی کتێبەکانیان جێی باوەڕ نین. مامۆستا (لێدوان) ‏١٥:٤٠، ١٢ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

ڕاپرسی لەسەر پاڵاوتنی بەڕێوەبەران

سڵاو بەڕێز @مامۆستا:, ھیوادارم لە تەندروستی دابن، ھاتم ھەواڵیکتان پێ بدەم، ویکیپیدیاکەمان ماوەیەکی زۆرە کە بە سستیەکی زۆر تێپەڕ دەبێت لەکاتێکدا کۆمەڵگاکەمان لە گەشەسەندن دایە و پێویستی بە بەڕێوەبردنی زیاتر ھەیە، سست بوونی بەڕێوەبردن بەرەوپێشچوونی کۆمەڵگاکەش سست دەکات، ئەمەش خراپە و ئێمە ئەوەمان ناوێت، بۆیە ئێستا ڕاپرسی بۆ پاڵاوتنێکی بەڕێوەبەرایەتی بەڕێوەیە داوا دەکرێت بەڕیزتان بەشدار بن و گفتووگۆ بکەین لەسەر بابەتە   زۆر سوپاس! (نامەی ئۆتۆماتیکی) —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٦:١٥، ١٤ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

سەبارەت بە دەنگەکەت

سلام مامۆستا، سەبارەت بە دەنگەکەت لەسەر مەسەلەی بەڕێوەبەرییەکە، ویستم پێت بڵێم کە دەنگەکەت ھەژمار نەکرا لەگەڵ keenîî . بۆیە پێم وتی تادوای ڕای زۆرینە نەکەویت و خۆت بەدواداچون بۆ کارەکە بکەیت. سپاس ! ℋ𝒶𝓇𝓎𝒶𝒹 وتووێژ💬 ‏٢٠:٠٣، ٢١ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

وعليكم السلام تێنەگەیشتم چۆن هەژمار نەکراوە، شتێکی کەش هەرگیز شوێن قسەی زۆرینە ناکەم بۆ زانیاریت. مامۆستا (لێدوان) ‏٠٧:٢٥، ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

واتا کە کاتێ کە تۆ دژی ئەوەیت، دەبێت ڕونکردنەوەیەک بدەیت بڵێی لەبەر ئەوە دژم. بە ھەرحاڵ زۆر چاکە شوێن زۆرینە نەکەوتویت. سپاس! ℋ𝒶𝓇𝓎𝒶𝒹 وتووێژ💬 ‏٠٩:٣٣، ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

لەبەرئەوەی سوپاست کردم

  تۆ سپاسی یەک لە دوایین دەستکارییەکانی منت کرد، منیش بە دڵێکی پڕھەست پێت دەڵێم...
 شایەنی نییە!
ئەوە خۆشحاڵییە، و ھیوادارم هەر بەردەوام بی لەخزمەتکردنی ئینسایکلۆپیدیاکەمان. DK2 (لێدوان) ‏٠٨:٢٢، ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

پێداچوونەوە بۆ وتاری حیزقیل

سڵاو مامۆستا ببورە دووبارە بێزارتان دەکەم، ئەگەر ئاسایە بەم وتارە دابچنەوە و لەگەڵ زانستنامەکە ڕێکی بخەن   زۆر سوپاس! —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٢٠:٣٠، ٢٩ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

@Sakura emad:   کرا. مامۆستا (لێدوان) ‏٠٨:٣٥، ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

  زۆر سوپاس! ببورە ئەزیەتم دان —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٠٨:٤٥، ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

دەنگدان لەسەر ھێنانی مافێکی نوێ بۆ ویکیپیدیا

سڵاو، @مامۆستا:، ھیوام تەندروستی بەرێزتانە، ئێستا لە دیوەخان داوا دەکرێت مافێکی نوێ بھێنرێتە ناو ویکیپیدیا، و پێویستمان بە بەشداربووان ھەیە، بەڕێزتان بانگھێشت کراون بەھیوای بەشداریکردن   زۆر سوپاس! —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٠٩:٣٧، ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

پێوەرەکانی سڕینەوەی خێرا

سڵاو @مامۆستا تێبینیم کرد لەسەر وتاری پێشەوا نەبەرد سڕینەوەی خێراتان بەکارھێناوە بەڵام بەشێوەیەکی ھەڵە کە لەجیاتی دانانی خوودی داڕێژە کۆدتان بەکارھێنابوو، بۆ جاری داھاتوو دەتوانن سوود لەم پەڕەیە وەربگرن کە داڕێژەکانی سڕینەوەی خێرای لەناو جێگیر کراوە بەپێی پێوەرەکان ئەتوانی ئەو دانەیە ھەڵبژێری کە گوونجاوە لەگەڵ باروودۆخەکە، لەناو وتارەکە کۆدەکەم سڕیەوە تکایە دوودڵ مەبە لەوەی دووبارە پرۆسەکە ئەنجام بدەیتەوە بەشێوەیەکی گوونجاوتر.   زۆر سوپاس! —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٠٧:٣٠، ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

@Sakura emad: سوپاس بۆ تێبینییەکەت. مامۆستا (لێدوان) ‏٠٨:٢٧، ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

مافی بەسەرداچوونەوەی دەستکارییە ھەڵواسراوەکان

سڵاو @مامۆستا پێشنیار دەکەم مافەکە وەرگریت و چاودێری سەر ئەو گۆڕانکارییانەی لە ئیسلام و وتارە ھاوشێوەکانی دەکرێت و ئەو دەستکارییانە پەسەند بکەی کە درووستن و ڕەتی کەیتەوە گەر نادرووست بوون، ئایا پێشنیارەکەتان پێ چۆنە؟ 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٠٩:٢٥، ٢٤ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

@Sakura emad: شتێکی باشە، وە خۆشم بیرم لە داواکردنی کردبۆوە. دەتوانن مافەکەم بۆ زیاد بکەن. مامۆستا (لێدوان) ‏١٨:٢٥، ٢٤ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
بێگوومان دەتوانم، تەنھا چاوێک بەمە ویکیپیدیا:بەسەرداچوونەوەی دەستکارییە ھەڵواسراوەکان بخشێننەوە و پێم بڵێن کە ئامادەن --🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢٠:١٢، ٢٤ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
سەرەتا مافەکە بەشێوەی کاتی دەدەم، دواتر کە بەتەواوی ئامادە بوون، کاتی مافەکە دەبێت بە ھەمیشەیی، 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢٠:١٨، ٢٤ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
@Sakura emad: یاسا و ڕێنماییەکانم خوێندەوە و ئامادەم. مامۆستا (لێدوان) ‏١١:١٩، ٢٥ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە