سووکایەتی بە قورئان

سووکایەتی بە قورئان زاراوەیەکە ئاماژە بە ھەر جۆرە بێڕێزیکردنێک دەکات بەرامبەر قورئان، بێڕێزیکردن بەرامبەر قورئان کوفرە و بکەرەکەی لە ئاینی ئیسلام دەچێتە دەرەوە، و لەتۆڵەی سووکایەتی کردن بەقورئان دەکوژرێت، وەکو بڕوادارانی ئیسلام لێی دەڕوانن.[١][٢] زۆربەی مەزھەبە ئیسلامییەکان دەڵێن دەبێت بە دەستنوێژ قورئان ھەڵبگیرێت و موسڵمانان ھەمیشە بەڕێزەوە مامەڵە لەگەڵ قورئاندا بکەن.[٣]

قورئانێکی سوتێندراو
ڕاسموس پالودان کۆپییەکی قورئان دەسوتێنێت.

ڕزگاربوون لە قورئانە دڕاو و کۆنەکان بەچەند شێوازێک دەبێت، لەوانە سووتاندنی قورئانەکە و ژێرگڵ خستنی خۆڵەمێشەکەی یاخود لەشوێنێکی پاک بخرێتە ژێر خاک.[٤]

واتە لەناوبردنی کتێبی قورئان بە دڕاوی یان نەهێشتنی بەش و لەتی کتێبەکە ئاساییە.

حوکمەکەی دەستکاری

لە ڕوانگەی ئایینی ئیسلامەوە، حوکمی سووکایەتیکردن بەقورئان کوفرە، و بکەرەکەی لە ئاینی ئیسلام دەباتە دەرەوە، ئەگەر کەسێک ڕێککەوتننامەیەکی لەگەڵ موسڵمانان ھەبوو بەسووکایەتی کردن بەقورئان ڕێککەوتنەکە ھەڵدەوەشێنێتەوە دەبێت بە دوژمن بەپێی کۆدەنگی موسڵمانان.[٥]

دیارترین حاڵەتەکان دەستکاری

٢٠٠٥-ئەمریکا دەستکاری

لەزیندانی گوانتانامۆ ساڵی ٢٠٠٥ ئەفسەرە ئەمریکییەکان ھەستان بەسووکایەتی کردن بەقورئان بەرامبەر گیراوە موسڵمانەکان.[٦][٧]

٢٠٠٧-نەیجیریا دەستکاری

ساڵی ٢٠٠٧ مامۆستایەکی مەسیحی کوژرا دوای دەنگۆی ئەوەی سووکایەتی بە قورئان کردووە.[٨]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "هل يستتاب من أهان المصحف ومزقه". aliftaa.jo. Retrieved 2021-07-26.
  2. ^ "تدنيس القران". www.saaid.net. Retrieved 2021-07-26.
  3. ^ "تدنيس القرآن", ويكيبيديا (بە عەرەبی), 2021-06-13, retrieved 2021-07-26
  4. ^ "ما حكم إحراق المصحف؟". binbaz.org.sa (بە عەرەبی). Retrieved 2021-07-26.
  5. ^ "حكم تدنيس المصحف وإهانته - جمهرة العلوم". jamharah.net. Retrieved 2021-07-26.
  6. ^ "تدنيس القرآن في معتقل غوانتنامو". المعرفة (بە عەرەبی). Retrieved 2021-07-26.
  7. ^ "تدنيس المصاحف في معتقل غوانتانامو". www.aljazeera.net (بە عەرەبی). Retrieved 2021-07-26.
  8. ^ "Nigeria teacher dies 'over Koran'". BBC News. 21 March 2007. Retrieved 9 September 2010.