به‌ندینخانه‌ی گوانتانامۆ ئەو بەندینخانەیە له ٢٣ شوباتی ١٩٠٣ له‌سه‌رده‌می (تیۆدۆر ڕۆزفێڵت)ی ٢٦هه‌مین سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا دروست دامه‌زرا. ئەکەوێتە دوورگه‌ی گوانتانامۆ له باشوری خۆرهه‌ڵاتی ووڵاتی (کوبا)٩٠ میل لە فلۆریداوە دوورە و لەلایەن ئەمریکاوە بەڕێوەدەبرێت. لە جەنگی ئیسپانیا و ئەمریکا لە ساڵی ١٨٩٨ کوبا لەژێر دەسەڵاتی ئیسپانیادا دەبێت و ئەمریکاش ئەم شوێنە ئەکاتە بنکەی سەربازی دژی ئیسپانیا. لە ساڵی ١٩٠٣دا ئەمریکا کوبا دەگرێت و ئەم ناوچەیە بەڕێککەوتن لەکوبا وەردەگرێت و دەڵێت کە بەکاریدەهێنێت بۆ بنکەی سەربازی و کاری خەڵووز. لە ٢٠٠٣ لە مانگی ٧دا زۆرترین ڕێژەی زیندانیی تێدابوو کە ٦٨٤ کەس بوون و ٦ ساڵ دواتر و کە ئۆباما بووە سەرۆک ڕێژەکە بوو بە ٢٤٢ زیندانی. لە ساڵ ٢٠٠٩ ئۆباما وتی بە ١ ساڵ گوانتانامۆ دادەخەین، به‌ڵام تائێستا دانه‌خراوه. منداڵترین زیندانی لە گوانتانامۆ تەمەنی ١٤ ساڵ بوو کە ئەفغانی بوو، لە ساڵی ٢٠٠٢ دەستگیرکرابوو. بەتەمەنترینیش پیاوێکی پیر بوو بەناوی محەممەد کە ٨٩ ساڵ بوو. لە ساڵی ٢٠٠٢ دەستگیرکرابوو، ئەمیش ئەفغانی بوو بەڵام دوای چەند مانگێک ئازاد کرا. زیندانییەکان لە خەڵکانی ٣٥ وڵاتی جیاواز پێکهاتبوون که‌ئه‌ویش ئه‌م ووڵاتانه بوون :- [ ئازه‌ربێجان - ئوردن - ئوسترالیا - ئه‌فغانستان - ئیمارات - ئۆزبه‌کستان - ئۆگه‌ندا - ئه‌ندۆنیسیان - ئێران - به‌حره‌ین - به‌لجیکا - بۆسنه‌وهه‌رسك - تونس - جه‌زائیر -دانیمارك - ڕووسیا - زامبیا - سعودیه - سودان - سوریا - سوید - سۆماڵ - تاجیکستان -عێراق - فه‌ڵه‌ستین - قه‌ته‌ر - کوێت - لوبنان - لیبیا - مالیزیا - میسر - مه‌غریب - مۆریتانیا - ویلایه‌ته‌یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا - یه‌مه‌ن]. ٩ زیندانی لەگوانتانامۆ مردوون و ٣ دانەش خۆیان کوشتووە. سەبارەت بە داخستنی گوانتانامۆ ئەمریکا بووە بە دوو بەشەوە. پارتەکەی ئۆباما و کلینتۆن کە دیمووکراسییەکانن پێیان وایە دەبێت دایبخەن، بەڵام کۆماریەکان و کاندیدەکەیان کە ترەمپە دەڵێن کە ئەم بەندینخانەیە پێویستە و نابێت دابخرێت. بەپێی توێژینەوەیەک لە ساڵی ٢٠١٢دا، ٧٠٪ی ئەمریکییەکان لەگەڵ داخستنی گوانتانامۆ نین. . سزادان لە گوانتانامۆ زۆر بێویژدانانە و نامرۆڤانەیە و چەندەها سزای قورس لێرە هەیە وەک: -سزای دەروونی -لێدان -ساردکردن و گەرمکردنی خانەکان -خواردن لێگرتنەوە -زیندانی تاکەکەسی -ڕێگەنەدان بەخەوتن -خواردن بەزۆر پێدان -ژاوەژاو بۆ ئازاردانی مێشک -پێدانی ئاوی دەریا یان سوێر بەزۆر لە ١٦\٨\٢٠١٦ دا بڵاوکرایەوە کە لەسەرەتای کردنەوەی گوانتانامۆ ٧٧٩ کەس زیندانی کراون تا ئێستا. ئێستا ٦١ زیندانی لە گوانتانامۆن کە ٢٠ کەسیان دەگوێزرێنەوە و ٧ کەسیان دۆسییەکانیان لەبەردەم دادگادایە و ٣٤ کەسیش دەهێڵرێنەوە. گوانتانامۆ ٤ کامپی سەرەکی تێدایه‌ئه‌م ٤ دانەیه‌ش بریتین لە: -کامپى دەلتا -كامپى ئيكۆ -كامپى ئيگوانا -كامپى ئێكس ڕاى بێجگە لەم چوارە کەمپێک هەیە بەناوی (کەمپی ٧) کە زۆر نهێنییە و شوێنی کەسە گەورەکانە. کەمپی ئێکس ڕەی زۆرترین زیندانیی لەخۆگرتبوو بەڵام دواتر داخرا. کەمپی دەلتا ئێستا بەتاڵە و لەوانەیە دابخرێت. کامپی ئیکۆ ٢٤ کاتژمێر چاودێری ئەکرێت و کامپی ئیگواناش شوێنی کەسە منداڵەکانە و زستانی ساڵی ٢٠٠٤ داخرا لەبەر چۆڵی و ساڵی ٢٠٠٥ دووبارە ٣٨ کەسی تێدا دەستبەسەر کرا و کردیانەوە.[١] [٢]

گیراوان لە کاتی گەیشتنیان لۆ گرتوخانەی گوانتانامۆ

سەرچاوەکان دەستکاری

بەستەری دەرەکی دەستکاری