بێریتان گونەش ئاڵتن
بێریتان گونەش ئاڵتن (لەدایکبووی ١٩٩٥ لە ماردین، باکووری کوردستان) دەروونناس و سیاسەتمەداری کوردە. بێریتان گونەش ئاڵتن ئێستا پەرلەمانتاری ماردینە لە پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان.
بێریتان گونەش ئاڵتن | |
---|---|
ئەندامی ئەنجومەنی باڵای نیشتمانیی تورکیا | |
لە پۆستدایە | |
گرتنە دەست حوزەیرانی ٢٠٢٣ | |
ناوچەی بەربژێری | ماردین |
وردەکاریی تاکەکەسی | |
لەدایکبوون | ١٩٩٥ کزلتەپە، تورکیا |
پارتی سیاسی | پارتی چەپی کەسک (YSP) |
پەروەردە | سایکۆلۆجیست |
خوێندن لە | زانکۆی یڵدرم بێیەزت ئەنقەرە |
ژیاننامە
دەستکاریبێریتان لە شاری کزلتەپە لەدایکبووە و قۆناغی سەرەتایی و ناوەندی لە دیاربەکر خوێندووە.[١] و ئامادەیی لە ماردین خوێندووە.[١] دواتر لە زانکۆی یڵدرم بێیەزت لە ئەنقەرە دەروونناسی تەواو کردووە.[١]
کار و پیشە
دەستکاریدوای تەواوکردنی خوێندن، لەگەڵ پەنابەرانی ئێزیدی کاری کردووە، و بە زمانی کوردی یارمەتیی داون[١] بووە بە نووسەری گۆڤاری ژنۆلۆژی کوردی.[٢][١] ھەروەھا ئەندامی دەستپێشخەری دەروونناسەکانە لە میزۆپۆتامیا (DER-MEZ).[٢][١] لەگەڵ کۆمپانیای DER-MEZ بەشداربووە لە پێشکەشکردنی ھاوکاریی دەروونی بۆ قوربانیانی بوومەلەرزە بە زمانەکانی کوردی، عەرەبی و تورکی.[٢]
پیشەی سیاسی
دەستکاریلە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی تورکیا ٢٠٢٣ بێریتان وەک ئەندامی ئەنجومەنی نیشتمانیی گەورەی تورکیا بۆ نوێنەرایەتیی قەزای ماردین بۆ لیستی (YSP) ھەڵبژێردرا.[٣] ئامانجی بێریتان لە پەرلەمان بەرگریکردنە لە مافی ژنان و یارمەتیدانی قوربانیانی بوومەلەرزە.[٢]
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ ئ ا ب پ ت ج «Bêrîtan Guneş: "Ji bo mafên zimanê zikmakî ez ê li ber xwe bidim"». Bianet.
- ^ ئ ا ب پ Piro، Aram (١٤ی نیسانی ٢٠٢٣). «Belleğimde Beritanların mücadelesi». Yeni Özgur Politika] (بە تورکی). لە ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ Şafak، Yeni (٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٣). «Mardin Seçim Sonuçları - 2023 Genel Seçim Mardin Oy Oranları | CANLI». Yeni Şafak (بە تورکی). لە ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە بێریتان گونەش ئاڵتن تێدایە. |