پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان

پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان یان بەکورتی دەم پارتی (بە تورکی: Halkların Eşitlik ve Demokrasi Partisi (DEM Partî)، بە کوردی: Partiya Wekhevî û Demokrasiya Gelan) کە پێشتر بە ناوی پارتی چەپی کەسک دەناسرا، حیزبێکی سیاسیی لیبرتەریەنی چەپ و کەسک لە تورکیاوەیە.

پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان
Halkların Eşitlik ve Demokrasi Partisi (DEM Partî)

سەرکردەتوولای ھاتموغووللاری
توونجەر باکیرھان[١]
دامەزران ٢٥ی تشرینی دووەمی ۲۰۱۲
پێگەی سەرەکی ئەنقەرە، بولواری ئاتاتورک، ناوەندی بازرگانیی عالەمدار، ژمارەی ۸۸/۱٦ نھۆمی ۸ قیزیل‌ئای
ئایدۆلۆجیا سیاسەتی کەسک
دژەسەرمایەداری
بەجیھانیکردنی ئەڵتەرناتیڤ
دیموکراسیی ڕاستەخۆ
جیھانگەرایی
پەیوەندی نێودەوڵەتی حیزبی کەسکی ئەورووپا
رەنگی فەرمی      کەسک      وەنەوش      زەرد
ماڵپەڕ https://yesilsolparti.org

ئەم حیزبە لە ٢٥ی تشرینی دووەمی ۲۰۱۲ بە ناوی حیزبی کەسکەکان و داھاتووی چەپ (بە تورکی: Yeşiller ve Sol Gelecek Partisi) بە تێکەڵبوونی حیزبی کەسکەکان و حیزبی یەکسانی و دیموکراسی دامەزرا، بەڵام لە نیسانی ٢٠١٦ ناوی خۆی بە پارتی چەپی کەسک یان پارتی چەپی سەوز (بە تورکی: Yeşil Sol Parti، بە کوردی: Partiya Çep a Kesk)، یان بەکورتی یە.سە.پە (بە زمانی تورکی: YSP) گۆڕاندەوە. دواتریش لە چوارەمین کۆنگرەی گشتیی لە ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣دا ناوی خۆی گۆڕاند بە پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان و کورتەناوی بە ھەدەپ دیاریکرا.[٢] [١] بەڵام دەسەڵاتی دادوەریی تورکیا بەھۆی لێکچوونی ئەو کورتەناوە بە کورتە ناوی ھادەپ، ڕەتی کردەوە، بۆیە کورتەناوێکی دیکەیان بۆ ھەڵبژارد و لە ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ڕایانگەیاند کە کورتەناوی نوێی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان، «دەم پارتی»یە.[٣] [٤]

لە ئەندامە ناسراوەکانی حیزبەکە دەتوانرێت ئاماژە بە مورات بەلگە، نووسەری سیاسیی چەپگڕ و قونچکنووسی ڕۆژنامەی «تەرەف»، قوتلۆق ئاتامان، دەرھێنەری فیلم و ھونەرمەند، و ئوفوق ئووراس، جێگری پێشووی ئەستەمبوڵ و سەرۆکی حیزبی ئازادی و یەکێتی (ÖDP) بکرێت.

دیرۆک دەستکاری

ئەم حیزبە یەکێک لە ئەندامانی کۆنگرەی دیموکراتی گەلانە (HDK) کە دەستپێشخەرییەکی سیاسییە کە لە دامەزراندنی پارتی دیموکراتی گەلان (HDP) لە ساڵی ۲۰۱۲ ڕۆڵی ھەبووە.

ئەیلەم توونجائەلی و ناجی سۆنمەز ھاوسەرۆکەکانی ئەو کاتی حیزبەکە لە شوباتی ۲۰۱۸ بۆ ماوەیەک دەستبەسەر کراون، بەڵام بە دەربڕینی حوکمی قەدەغەبوونی سەفەر بە دەرەوەی وڵات و مانەوە لەژێری چاودێریی پۆلیس ئازاد کراون. تاوانی ئەوان چالاکی لە میدیای کۆمەڵایەتی و ھەروەھا کتێبەکانێک بوو کە لە لەلایان بوو.[٥]

ھەڵویستەکان دەستکاری

پارتی چەپی کەسک بە شێوەیەکی فەرمی کۆمەڵکوژیی ئەرمەنییەکانی بە فەرمی ناسیوەتەوە.[٦]

سەرۆکەکان دەستکاری

# ناو دەستپێکردنی ئەرک کۆتاییی ئەرک
١ سەڤیل تووران - عارف عەلی جانگی ٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٢ ٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٢
٢ سەڤیل تووران - ناجی سۆنمەز ٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٢ ٢ی نیسانی ٢٠١٦
٣ ئەیلەم توونجائەلی - ناجی سۆنمەز ٢ی نیسانی ٢٠١٦ ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨
٤ ئەیلەم توونجائەلی - سینان تووتال ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ ٢٢-٢٣ی ئایاری ٢٠٢١
٥ عایشە ئەردەم - ئیبراھیم ئاکین ٢٢-٢٣ی ئایاری ٢٠٢١ ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢
٦ چیغدەم کیلیچگون ئوچار - ئیبراھیم ئاکین ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣
٧ توولای ھاتموغووللاری - توونجەر باکیرھان ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ ئ ا ئاژانسی ھەواڵی فرات: ھاوسەرۆکەکان و بەڕێوەبەرانی ھەدەپ دیاری کران (بە تورکی)، نووسراو لە ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣؛ سەردان لە ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣.
  2. ^ ئاژانسی ھەواڵی فرات: کۆنگرەی پارتی چەپی سەوز دەستی پێکرد: ناوی نوێی بووە ھەدەپ (بە سۆرانی)، نووسراو لە ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣؛ سەردان لە ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣.
  3. ^ ئاژانسی ھەواڵی فرات: ناوی ھەدەپ کرا بە «دەم پارتی» (بە زازاکی)، نووسراو لە ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣؛ سەردان لە ١٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣.
  4. ^ ئاژانسی ھەواڵی فرات: عایشەگوڵ دۆغان: کورتەناوی پارتی ئێمە «دەم پارتی»یە (بە کرمانجی)، نووسراو لە ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣؛ سەردان لە ١٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣.
  5. ^ "Stop the leaders of the Turkish Green Party from being jailed under false charges". European Greens (بە ئینگلیزی). Retrieved 2020-03-26. ٢٣ی ئایاری ٢٠٢٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  6. ^ "Turkey's Green Party recognizes Armenian Genocide | ARMENPRESS Armenian News Agency". Armenpress.am. Retrieved April 23, 2015.