کۆنگرەی دیموکراتی گەلان
کۆنگرەی دیموکراتی گەلان یان بە کورتی ھەدەکە (بە تورکی: Halkların Demokratik Kongresi, HDK) یەکێتییەکە لە چەندین بزووتنەوە و ڕێکخراو و حیزبی سیاسیی چەپ لە تورکیا کە ئامانجی دووبارە دروستکردنەوەی سیاسەتی تورکیا لە بنەڕەتدایە و نوێنەرایەتیی تاکە ستەملێکراو و بەھرەکێشیکراوەکان دەکات کە ڕووبەڕووی جیاکاریی نەتەوەیی، ئایینی یان ڕەگەزی بوونەوە. کۆنگرەی دیموکراتی گەلان دژە سەرمایەدارییە و لە ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١١ پێکھێنراوە. چەندین کۆنفرانسی ڕێکدەخات و کۆنگرەی فەرمی دەبەستێت. لە ساڵی ٢٠١٢ کۆنگرە پارتێکی نوێی دامەزراند کە وەک باڵی سیاسی خۆی کار بکات، ئەویش پارتی دیموکراتی گەلان (ھەدەپە) بوو. ھەروەھا یەکێتییەکی ھاوشێوە لە گرووپە چەپەکان بە ناوی بزووتنەوەی یەکگرتووی حوزەیران لە ساڵی ٢٠١٤ پێکھێنرا. [١] [٢]
کۆنگرەی دیموکراتی گەلان (ھەدەکە) Halkların Demokratik Kongresi, HDK | |
---|---|
ناوی کرمانجی | Kongreya Demokratîk a Gelan |
وتەبێژ | سەباحەت تونجەل و ئەرتوغرول کورکچو |
دامەزراندن | ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١١ |
پێشینە | بلۆکی کار، دیموکراسی و ئازادی |
باڵی سیاسی | پارتی دیموکراتی گەلان (ھەدەپە) |
ئایدۆلۆژیا | سۆسیالیزمی دیموکراتیک دژە سەرمایەداری مافی کەمینەکان |
شوێنی سیاسی | چەپ |
ئینتیمای نیشتمانی | ھاوپەیمانیی کار و ئازادی |
ڕەنگەکان | مۆر |
ماڵپەر | |
halklarindemokratikkongresi.net |
سەرچاوەکان
دەستکاریبەستەری دەرەکی
دەستکاریکۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە کۆنگرەی دیموکراتی گەلان تێدایە. |