پارتی چەپی کەسک یان پارتی چەپی سەوز (بە تورکی: Yeşil Sol Parti، بە کوردی: Partiya Çep a Kesk)، کە بەکورتی بە ناوی یە.سە.پە (بە زمانی تورکی: YSP) دەناسرێت، حیزبێکی سیاسیی لیبرتەریەنی چەپ و کەسک لە تورکیاوەیە. ئەم حیزبە لە ٢٥ی تشرینی دووەمی ۲۰۱۲ بە ناوی حیزبی کەسکەکان و داھاتووی چەپ (بە تورکی: Yeşiller ve Sol Gelecek Partisi) بە تێکەڵبوونی حیزبی کەسکەکان و حیزبی یەکسانی و دیموکراسی دامەزرا. ئەم حیزبە لە نیسانی ٢٠١٦ ناوی خۆی گۆڕاندووە.

پارتی چەپی کەسک
Yeşil Sol Parti

سەرکردەچیغدەم کیلیچگون ئوچار
ئیبراھیم ئاکین
دامەزران ٢٥ی تشرینی دووەمی ۲۰۱۲
پێگەی سەرەکی ئەنقەرە، بولواری ئاتاتورک، ناوەندی بازرگانیی عالەمدار، ژمارەی ۸۸/۱٦ نھۆمی ۸ قیزیل‌ئای
ئایدۆلۆجیا سیاسەتی کەسک
دژەسەرمایەداری
بەجیھانیکردنی ئەڵتەرناتیڤ
دیموکراسیی ڕاستەخۆ
جیھانگەرایی
پەیوەندی نێودەوڵەتی حیزبی کەسکی ئەورووپا
رەنگی فەرمی      کەسک      وەنەوش      زەرد
ماڵپەڕ https://yesilsolparti.org

لە ئەندامە ناسراوەکانی حیزبەکە دەتوانرێت ئاماژە بە مورات بەلگە، نووسەری سیاسیی چەپگڕ و قونچکنووسی ڕۆژنامەی «تەرەف»، قوتلۆق ئاتامان، دەرھێنەری فیلم و ھونەرمەند، و ئوفوق ئووراس، جێگری پێشووی ئەستەمبوڵ و سەرۆکی حیزبی ئازادی و یەکێتی (ÖDP) بکرێت.

دیرۆک دەستکاری

ئەم حیزبە یەکێک لە بەشداریکەران لە کۆنگرەی دیموکراتی گەلان (HDK) دەستپێشخەریی سیاسییەکە کە لە دامەزراندنی پارتی دیموکراتی گەلان (HDP) لە ساڵی ۲۰۱۲ ڕۆڵی ھەبووە.

ھاوسەرۆکەکانی حیزبەکە لە شوباتی ۲۰۱۸ بۆ ماوەیەک دەستبەسەر کراون، بەڵام بە دەربڕینی حوکمی قێخەبوونی سەفەر بە دەرەوەی وڵات و مانەوە لەژێری چاودێریی پۆلیس ئازاد کراون. تاوانی ئەوان چالاکی لە میدیای کۆمەڵایەتی و ھەروەھا کتێبەکانێک بوو کە لە لەلایان بوو.[١]

ھەڵویستەکان دەستکاری

پارتی چەپی کەسک بە شێوەیەکی فەرمی کۆمەڵکوژیی ئەرمەنییەکانی بە فەرمی ناسیوەتەوە.[٢]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Stop the leaders of the Turkish Green Party from being jailed under false charges". European Greens (بە ئینگلیزی). Retrieved 2020-03-26.
  2. ^ "Turkey's Green Party recognizes Armenian Genocide | ARMENPRESS Armenian News Agency". Armenpress.am. Retrieved April 23, 2015.