بژی کوردستان
بژی کوردستان (واتا: بمێنێت ئەو خاکەی کە کورد لەسەری ماوەتەوە)[١][٢][٣] دروشمێکی بەناوبانگی کوردییە کە گوزارشت لە نیشتمانپەروەری کورد و پشتیوانی لە سەربەخۆیی کوردستان دەکات. ئەم دەستەواژەیە لە بزووتنەوە ناسیۆنالیستی و کولتوورییەکانی کورددا بە شێوەیەکی بەرفراوان بەکاردەھێنرێت بەڵام لە وڵاتانی وەک ئێران[٤] و تورکیا مشتومڕی لەسەرە.
لە تورکیا، بەکارھێنانی ئەم دروشمە کاردانەوەی یاسایی لێدەکەوێتەوە؛ لە ساڵی ٢٠٢٤ ئەکادیمیستێکی کورد بەھۆی بڵاوکردنەوەی دروشمەکە لە ئۆنلاین دەستگیرکرا،[٥] و یەکێکی دیکەش لەلایەن زانکۆیەکەوە ھۆشداری پێدرا لە دووبارە نەکردنەوەی دروشمەکە.[٦] ڕەخنەگران دەڵێن قەدەغەکردنی دروشمەکە پێشێلکردنی ئازادیی دەربڕینە و گفتووگۆی ئاشتیانە لەناودەبات.[٥][٦]
بەکارھێنان
دەستکاری«بژی کوردستان» لە کاتی گردبوونەوە و فێستیڤاڵ و چالاکییە سیاسییەکان دەوترێتەوە، کە ھێمای یەکڕیزی و بەرخۆدانی کوردە. لە چالاکییەکانی ڕەوەندی کوردیشدا زیاتر بەکاردێت، وەکو ڕێپێوانەکان لە دەرەوەی وڵات کە داوای ئازادی بۆ عەبدوڵڵا ئۆجەلان دەکەن.[٧] ئەم دەستەواژەیە لە کاتی ڕووبەڕووبوونەوەی کوردەکان لە دژی دەوڵەتی ئیسلامی لە ساڵی ٢٠١٤دا گرنگییەکی زیاتری بەدەستھێنا.[٨]
ئەمانەش ببینە
دەستکاریسەرچاوەکان
دەستکاری- ^ Gunes، Cengiz (١١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣). The Kurdish National Movement in Turkey: From Protest to Resistance (بە ئینگلیزی). Routledge. لاپەڕە 111. ژپنک ٩٧٨-١-١٣٦-٥٨٧٩٨-٦.
- ^ Bariş (بە کوردی). Kūltūr Bāqānlığı. 2005. لاپەڕە 120.
- ^ FBIS Daily Report: West Europe (بە ئینگلیزی). The Service. 1990.
- ^ «گزارش رخدادها − حمله به اراک، خروش تبریز» (بە فارسی). Radio Zamaneh. لە ٢٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ ئ ا «Turkish police detain Kurdish academic for 'Long Live Kurdistan' social media posts». Kurdistan24. ١١ی ئازاری ٢٠٢٤. لە ٢٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ ئ ا «Academic warned by Turkish university for saying 'Long Live Kurdistan' on social media». Duvar English. ١٠ی ئازاری ٢٠٢٤. لە ٢٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ «Kurdish patriots from Darmstadt take over Freedom for Öcalan vigil in Strasbourg in its 545th week». ANF News. ٢٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣. لە ٢٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ «Kurds unite in celebrations across the world». Rudaw. ٢٠ی تەممووزی ٢٠١٤. لە ٢٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.